سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌زڵى رۆشتن بۆ مزگه‌وت:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
رۆشتن بۆ مزگه‌وت ده‌بێته هۆى پته‌وى ئیمان و, ئیماندار پله‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه پێى لاى خواى گه‌وره, دڵى خۆش ده‌بێت, ده‌بێته نورو رووناکى بۆى له قیامه‌تدا..
١- ئه‌بو هوریره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (مَنْ غَدَا إِلَى الْمَسْجِدِ وَرَاحَ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُ نُزُلَهُ مِنَ الْجَنَّةِ كُلَّمَا غَدَا أَوْ رَاحَ) . واته: هه‌رکه‌سێک به‌یانیان یا ئێواران بڕوات بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژ, خواردنێ که لایه‌ق به میوان بێ خواى گه‌وره له به‌هه‌شتدا بۆى ئاماده ده‌کات.
٢- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (من تَطَهَّرَ فى بَيتهِ, ثُمَّ مَشى الى بيتِ مِِن بيُوتِ اللهِ, لِيَقضى فَريضَةً مِنْ فَرائضِ اللهِ, كَانَتْ خُطوَاتُهُ, إحداها تَحطُّ خَطيئةً, وَالْأخرى تَرْفَعُ دَرَجَةً) . واته: هه‌رکه‌سێ له ماڵه‌وه خۆى پاک بکاته‌وه و ده‌ستنوێژ بگرێت و بڕوات بۆ ماڵێ له ماڵه‌کانى خوا، بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رزێ له فه‌رزه‌کانى خوا به‌جێ بێنێ ئه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌نێ گوناهێکى هه‌ڵده‌وه‌رێ, به هه‌نگاوه‌که‌ى تر‌ى پله‌یه‌ک لاى خوا به‌رز ده‌بێته‌وه.
٣- ئه‌بوهوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (صَلاَةُ الرَجُل في الجَماعَةِ تُضعَّف على صَلاتِهِ في بَيتِهِ وَسوقِهِ خَمْسَاً وَعَشْرينَ دَرَجَةً, وَذلكَ أنَّهُ إذا تَوّضَأَ فأحْسَنَ الوضوءَ ثُمَّ خَرَجَ إلى المَسجد لايُخڕجْهُ إلاَّ الصَّلاَة لَمْ يَخطُ خطوَة إلارُفِعَت لَهُ بِها دَرَجَة, وَحُطَ عَنْهُ بِها خَطيئة, فَإذا صَلّى,لَم تَزَل الملائِكته تُصَلّى عَلَيهِ, مَادَامَ في مُصلاَّهُ: اللهُمَّ صَلِّ عَلَيهِ, اللّهُمَ ارْحَمَهُ, ولايزال فى الصَلاةِ مَا أنْتَظڕ الصَّلاة). واته: نوێژى پیاوێ له ئێوه گه به جه‌ماعه‌ت بیکات له مزگه‌وتدا, خێرى بیست و پێنج پله‌ى نوێژی ماڵ و بازاڕى هه‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه ده‌ست نوێژێکى رێک و پێکى گرت و, چوو بۆ مزگه‌وت ته‌نها بۆ نوێژکردن بڕوات هه‌ر هه‌نگاوێک که‌ده‌ینێ خێرێکى بۆ ده‌نوسرێ, هه‌نگاوه‌که‌ى تریشى گوناهێکى ده‌شواته‌وه, ئه‌گه‌ر چووه مزگه‌وت و نوێژى کرد, به‌رده‌وام مه‌لائیکه سلآواتى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن هه‌تا له شوێنى نوێژه‌که‌ى بمێنێته‌وه, ده‌ڵێن خودایه ره‌حمه‌ت بڕێژه به‌سه‌ریدا, خوایه به‌زه‌یت پێیدا بێته‌وه, به‌رده‌وام به نوێژ بۆى حسابه ماده‌م چاوه‌ڕوانى نوێژ ده‌کات. له ریوایه‌تێکى تردا فه‌رموویه‌تى: (اللّهُمَّ اغْفِر لَهُ, اللّهُمَ تُبْ عَلَيهِ, مالَم يؤذِ فيه..) . ده‌ڵێن خودایه لێى خۆشبه, خودایه ته‌وبه‌ى لێ قبوڵ بفه‌رموو, به‌مه‌رجێ ئازارى که‌س نه‌دات.
٤- عه‌بدولآى کوڕى عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (مَنْ رَاحَ إِلَى مَسْجِدِ الْجَمَاعَةِ فَخَطْوَةٌ تَمْحُو سَيِّئَةً وَخَطْوَةٌ تُكْتَبُ لَهُ حَسَنَةٌ ذَاهِبًا وَرَاجِعًاً) . ئه‌و که‌سه‌ى بڕوات بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت, به هه‌نگاوێکى گوناهێکى هه‌ڵده‌وه‌رێ, به‌وى تریشى پله‌یه‌ک به‌رز ده‌بێته‌وه, رۆشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ش وه‌ک یه‌کن, هه‌مان پله‌و پایه‌یان هه‌یه بۆ هه‌موو هه‌نگاوێک.
٥- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (بَشِّر المَشَائين في الظُلَم الى المَساجِد, بالِنوڕ التامِّ يَومَ القيامَة) . واته: مژده بده‌ن به‌و که‌سانه‌ى له تاریکیدا هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و مزگه‌وته‌کان, به رووناکى ته‌واو بۆیان له قیامه‌تدا, مه‌به‌ستى له نوێژى عیشا و به‌یانییه.
٦- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (أَلاَ أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللَّهُ بِهِ الْخَطَايَا وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ). قَالُوا بَڵى ێا رَسُوڵ اللَّهِ. قَاڵ (إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَاڕهِ وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ وَانْتِظَارُ الصَّلاَةِ بَعْدَ الصَّلاَةِ فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ, فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ,فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ) . واته: شتێکتان فێرده‌که‌م ئه‌گه‌ر کردتان گوناهتان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ و پله‌تان به‌رزده‌کاته‌وه؟. وتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم! فه‌رمووى: ده‌ستنوێژ گرتن له کاتى ناخۆشیدا وه‌ک ساردى ئاو, یا ئاوه‌که دووربێت, یان له‌کاتى باران بارین و نه‌خۆشیدا, زۆر هه‌نگاو نان به‌ره‌و مزگه‌وته‌کان, چاوه‌ڕوانى نوێژ له دواى نوێژ, ئا ئه‌وه‌یه سه‌نگه‌رگرتن بۆ خه‌بات و تێکۆشان, ئا ئه‌وه‌یه سه‌نگه‌رگرتن, ئا ئه‌وه‌یه سه‌نگه‌رگرتن.
٧- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (أَعْظَمُ النَّاسِ أَجْرًا فِى الصَّلاَةِ أَبْعَدُهُمْ فَأَبْعَدُهُمْ مَمْشًى, وَالَّذِى يَنْتَظِرُ الصَّلاَةَ حَتَّى يُصَلِّيَهَا مَعَ الإِمَامِ أَعْظَمُ أَجْرًا مِنَ الَّذِى يُصَلِّى ثُمَّ يَنَامُ) . واته: گه‌وره‌ترین خێر‌و پاداشت بۆ ئه‌و که‌سه‌یه ماڵى دوور تربێ له مزگه‌وته‌وه, چونکه هه‌نگاوى زیاتر ده‌نێ, ئه‌وه‌ى چاوه‌روانى نوێژ ده‌کات تا له‌گه‌ڵ ئیمام نوێژ بکات, خێر و پاداشتى زیاتر ده‌ست ده‌که‌وێت له که‌سێک نوێژه‌که‌ى ده‌کات و لێى ده‌خه‌وێت.
٨- عوقبه‌ى کوڕى عامر ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إِذَا تَطَهَّرَ الْعَبْدُ ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ يَرْعَى الصَّلاةَ كَتَبَ لَهُ كُتَّابٌ بِكُلِّ خُطْوَةٍ يَخْطُوهَا إِلَى الْمَسْجِدِ عَشْرَ حَسَنَاتٍ، وَالْقَاعِدُ فِيهِ يَنْتَظِرُ الصَّلاةَ كَالْقَانِتِ، وَيُكْتَبُ مِنَ الْمُصَلِّينَ مِنْ حِينِ يَخْرُجُ مِنْ بَيْتِهِ حَتَّى يَرْجِعَ إِلَيْهِ) . واته: ئه‌گه‌ر پیاوێک ده‌ستنوێژى گرت و هات بۆ مزگه‌وت پارێزگارى له نوێژ کرد ئه‌وا ئه‌و مه‌لائیکه‌یه‌ى چاکه‌ى بۆ ده‌نوسێ که لاى راستیه‌وه‌یه‌تى بۆ هه‌ر هه‌نگاوێکى ده‌چاکه‌ى بۆ ده‌نوسێت, ئه‌وه‌ى دانیشتوه و چاوه‌ڕێى نوێژ ده‌کات و پارێزگارى له نوێژ ده‌کات وه‌ک ئه‌و که‌سه‌یه به پێوه بێت و نوێژ بکات, واته له ریزى نوێژخوێنانه, کاتێک له‌ماڵ ده‌رده‌چێ تا ئه‌و کاته‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌که‌ى خۆى.
٩- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (ثلاثة كلهم ضامن على الله إن عاش رزق وكفي وإن مات أدخله الله الجنة من دخل بيته فسلم فهو ضامن على الله ومن خرج إلى المسجد فهو ضامن على الله ومن خرج في سبيل الله فهو ضامن على الله) . واته: خواى گه‌وره که‌فیلى سێ که‌س ده‌کات: به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ژیا ئه‌وا رزق و رۆزى و پێویستى بۆ دابین ده‌کات, ئه‌گه‌ر مردیش ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه, یه‌کێ بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و سڵاو بکات له‌خاوو خێزانه‌که‌ى, که‌سێ له ماڵ ده‌رچێ به‌ره‌و مزگه‌وت بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت, که‌سێکیش له ماڵ ده‌رچێ بۆ جیهاد و تێکۆشان له رێى خوا.
* سوننه‌ته ئه‌م دوعایه بخوێنرێت له کاتى چوون بۆ مزگه‌وت: (اللَّهُمَّ اجْعَلْ فِى قَلْبِى نُورًا وَفِى لِسَانِى نُورًا وَاجْعَلْ فِى سَمْعِى نُورًا وَاجْعَلْ فِى بَصَڕى نُورًا وَاجْعَلْ مِنْ خَلْفِى نُورًا وَمِنْ أَمَامِى نُورًا وَاجْعَلْ مِنْ فَوْقِى نُورًا وَمِنْ تَحْتِى نُورًا. اللَّهُمَّ أَعْطِنِى نُورًا) . واته: په‌روه‌ردگارا نوورو رووناکى بخه‌ره دڵمه‌وه, هه‌روه‌ها نوور بخه‌ره سه‌ر زوبانم, نوور بخه‌ره بیستنم, نوور بخه‌ره چاومه‌وه, له پشتمه‌وه نوور بێ, له سه‌رمه‌وه نوور بێ, له ژێرمه‌وه نوور بێ, خودایه نووروم پێ ببه‌خشه.
