سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مانگاو منداڵە باشەکە(چیرۆك)
نووسینی/ هارون نوح طه
كتێبخانهی محوی لە نێو بەنی إسرائیلیەکان پیاوێکی چاک ھەبوو مندالێکی بچووکی ھەبوو ئەو پیاوەش مانگایەکی ھەبوو. ڕۆژێک پیاوچاکەکە ووتی: ئەی خوایە ئەم مانگایەم بەتۆ سپارد لەبۆ کوڕەکەم تاکو گەورە دەبێ.
ئینجا پیاوەکە مرد. ئەو مانگایە وای لێ ھات ھەر کەسێکی چاو پێ بکەوتبایە ڕای دەکرد. منداڵەکە گەورە بوو، زۆریش چاک بوو لەگەلڕ دایکی. شەوی دابەش کردبوو بە سێ بەش، لە بەشێک نوێژی دەکرد، لە بەشێکیش دەنووست، بەشەکەی تریش لەلای دایکی دادەنیشت. کە بەیانی دادەھات دەردەچوو لە ماڵێ بە پشتی خۆی داری دەکرد بۆ بازاڕی دەبرد بۆ فرۆشتن پارەکەی دەکردە سێ بەش. ھەندێکی دەخوارد ھەندێکیش بۆ دایکی ئەوەی تریشی دەبەخشی بە ھەژاران. ڕۆژێک دایکی پێی ووت: ڕۆڵەکەم باوکت ئەم چێڵە (مانگایە)ی لە دوای خۆی بەجآ ھێشتووە بەرەڵلای کردووە لە فلانە دۆڵە (شێو). بڕۆ بۆی چونکە من گوێم لێ بوو ووتی: بە خوای دەسپێرم بۆ کوڕم بەڵکو تۆ لەگەلڕ خۆت بیھێنیتەوە لەبەرت ڕانەکات. ئەگەر مانگایەکەت نەناسی نیشانەی ئەوەیە کە تروسکەی ڕۆژی پێ بکەوێت لاشەی بریسکە دار دەبێ شەوق دەداتەوە.
دەڵێن: ئافرەتەکە ناوی ئەم مانگایەی نابوو زێڕین چونکە وەک زێڕ زەردو جوانء بریسکەدار بوو. کوڕەکە چوو بۆی بینی وا لە نێو مێرگ دەلەوەڕێت. بانگی کرد مانگایەکە کوڕەکەی بینی یەکسەر ھات لە بەرامبەری وەستا. کوڕەکەش دەستی لە ملی مانگا کردو بردیەوە ماڵێ. دەڵێن بە ئیزنی خوا مانگایەکە بە قسە ھات ووتی: چاکەکار لەگەلڕ دایکت وەرە سەر پشتم با ماندوو نەبیت. کوڕەکە ووتی: ئاخر دایکم نەیووت ئەوە بکە، ووتی ملی بگرە، بەدوای خۆت ڕایکێشە. مانگایەکە دووبارە قسەی کرد ووتی: سوێند بە خوای بەنی إسرائیل ئەگەر سواری سەر پشتم ببایتە قەت توانات نەدەبوو لەسەرم، خۆم نەدەدا بەدەست. بەڵام ئەگەر فەرمان بەم کێوە (شاخ) بکەیت کە لابچێ خوا لە ڕەگ ھەڵی دەکەنێ لەبەر چاکەی تۆ بۆ دایکت.
کوڕەکە مانگایەکەی بردەوە بۆ لای دایکی.
دایکی پێی ووت: ڕۆلەکەم تۆ پیاوێکی ھەژارو بێ مالڕء سامانی چیتر توانای دار کردنت نەمایە بڕۆ ئەم مانگایە بەرە بازاڕ بیفرۆشە. ووتی: دایکە بیدەم بە چەند؟ ووتی: بیدە بە سێ دینار بەڵام پرسم پێ بکە. نرخی مانگاش ئەو کاتە سێ دینار بوو. چوو بۆ بازاڕ بۆ فرۆشتنی، لە ڕێگادا فریشتەیەک ھاتە سەر ڕێگای تاقیکردەوە بۆ ئەوەی بزانێ چۆن چاکە بۆ دایکی. خواش زیاتر پێ ئاگادارە. پێی ووت بە چەند دەفرۆشی؟ ووتی: سێ دینار بەڵام بە مەرجێ پرس بە دایکم دەکەم. ووتی: من شەش دینارت دەدەمێ بەڵام پرس بە دایکت نەکەیت. ووتی: بەخوا ئەگەر پڕ بە پێستی زێڕم بدەیتێ نایدەم تاکو بە دایکم نەڵێم. کوڕەکە گەڕایەوە ھەواڵەکەی بە دایکی گەیاند دایکی ووتی: بڕۆ بیفرۆشە بەم نرخە بە شەش دینار، من ڕازیمە، ھاتەوە بازاڕ فریشتەکەی بینی. پێی ووت: ھا دایکت ووتی چی؟ ووتی: دایکم ڕازیە بە شەش دینار بەڵام دەبێ پرسی پێ بکەم، ووتی: من دوانزە دینارت دەدەمێ بەڵام بە دایکت مەڵێ. ووتی: نەخێر. چووە لای دایکی باسەکەی بۆ گێڕایەوە. دایکی ووتی: کوڕم ئەوە فریشتەیە لە شێوەی ئینسان تاقیت دەکاتەوە. ئەگەر ھاتەوە پێی بڵێ ئایا من ئەو مانگایە بفرۆشم یان نا؟ کوڕەکەش وای پێ ووت.
فریشتەکە ووتی: بڵێ بە دایکت با ئەم مانگایە نەفرۆشیت چونکە حەزرەتی موسی دەیەوێ بیکڕێت بۆ کوژراوێکی بەنی إسرائیلی، بەڵام پێیان نەفرۆشن مەگەر پڕ بە پێستی ئەم مانگایە زێڕتان نەدەنێ. دەڵێ: بەنی إسرائیلی ھاتن بۆ کڕینی ئەم مانگایە. چونکە خوای گەورە بە موسی ی فەرموو دەبێ ھەر ئەوە بکڕن لەبەر ئەوەی زۆر زیادە ڕەویان کرد لە پرسیار کردن. کوڕەکەش ووتی: من نایفرۆشم تاکو پڕ بە پێستی دینارم نەدەنێ. ئینجا لێیان کڕی. کوژراوەکەی بەنی إسرائیلی ئاشکرا بوو. دوعایەکەی باوکی کوڕەکەش گیرا بوو سەبارەت بە چاکە کردن لەگەلڕ دایکء باوک ئەو کوڕەش کەوتە ژیانێکی ئارامء ئاسودە

