سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وەرگرەھەستییەکان لە پێست و لە دیواری ڕیخۆڵەکاندا... لهقورئاندا
نووسینی / سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر پێشتر خەڵک وا بیریان دەکردەوە لەشی مرۆڤ ھەمووی ھەستیارە و لە ھەر جێگایەکی بدرێت ئازاری پێدەگات... لەسەری بدرێت یان لە چاوی بدرێت ئازار دەچێژێت، بڕوایان وابوو کە ھەموو لەش ھەستیارە بۆ ئازار،
ھەتاکو پێشکەوتنی زانستی توێکاری (علم التشریح) گەیشتە ڕاستیەک دەڵێت: "نەخێر ھەموو جەستە نییە، بەڵکو تەنھا پێست ھەست بە ئازار دەکات. بە بەڵگەی ئەوەی کە ئەگەر دەرزییەک بکرێت بە لەشی مرۆڤدا، لەدوای ئەوەی دەرزییەکە لە پێستەکەی دەردەچێت و دەگاتە گۆشتەکەی ئیتر ئازار ناچێژێت".
لەژێر وردبیندا ئاشکرا کرا کە دەمارەکان لەپێستدا کۆبوونەتەوە، بینیان دەمارەکانی ھەستکردن ژمارەیان زۆرەو جۆری جیاوازیشیان ھەیە، ھەیانە ھەست بە بەرکەوتن دەکەن، ھەیانە ھەست بە فشار و پەستان دەکەن، ھەندێکیان ھەست بە گەرمی و بە سەرما دەکەن، ئەوەش یەکلایی کرایەوە کە دەمارەکانی ھەستکردن بە گەرمی و ساردی تەنھا لە پێستدا ھەن... کەواتە ئایا کاتێک بێباوەڕ دەخرێتە دۆزەخەوە و ئاگری دۆزەخ پێستەکەی دەخوات، مەسەلەکە چۆن دەبێت؟
لەوانەیە بێباوەڕان بەباوەڕدارەکان بڵێن ئێوە بەئاگر دەمانترسێنن، بەڵام ئاگر پێستەکەمان دادەماڵێت و پاشانیش ئاسودە دەبین و ئیتر ئازار ناچێژین... لێرەدا وەڵام و باسی ئەم حاڵەتە لەلایەن خوای بەدەسەڵات، ئاشکراکاری نھێنیەکان لە قورئانی پیرۆزدا وەردەگرین:{إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا (56)} [النساء]، واتە: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی ئێمە، لە ئایندەدا دەیانخەینە ناو ئاگری دۆزەخەوە، ھەرکاتێک پێستیان داوەشاو و سوتاو، پێستی تر دەکەین بە بەریاندا، تا بەچاکی سزا و ئازار بچێژن، بەڕاستی خوا ھەمیشەو بەردەوام باڵا دەست و دانایە...
خوای بەدەسەڵات ھەواڵی گۆڕینی پێستی دۆزەخییەکانمان دەداتێ تاکو زیاتر سزای ئاگرەکە بچێژن، بەڵام کاتێک ھەواڵی ئەو سزایەشمان پێدەدات کە بەگەدەی دۆزەخییەکان دەدرێت بە خواردنەوەی ئاگر، سزاچەشتنی زیاتریان بەگۆڕینی گەدەیان نابێت.
خوای گەورە دەفەرموێت:{...... مَاءً حَمِيمًا فَقَطَّعَ أَمْعَاءَهُمْ (15)} [محمد] واتە: ئاوی لەکوڵی دۆزەخ بەگەرویاندا دەکرێت، ڕیخۆڵەکانیان پارچە پارچەو توێ توێ دەکات.
خوای گەورە لەم ئایەتەدا نەیفەرمووە (فبدطلنا ڕَمعاءَھم) واتە ڕیخۆڵەکانیان دەگۆڕین وەک لەو ئایەتەدا کە باسی پێستی دۆزەخییەکان دەکات (پێستەکانیان دەگۆڕێت تاکو زیاتر سزا بچێژن).
مرۆڤ کاتێک ئاوێکی گەرم دەخواتەوە ئازار ناچێژێت، بەھۆی بوونی چینێکی چنراو (مخاگیە) لەگەدەو ڕیخۆڵەکاندا، ئەگەر ئەو چینە لاچوو یان کون بوو (وەک لە قورحەی کونکەردا) ئەوا ماددە جیاوازەکان و ئاوە گەرمەکەش دەگەنە بەشە ھەستیارەکان لە بۆشایی بریتۆنی ناو سکدا و بەمەش مرۆڤ ھەست بە ئازارێکی سەخت دەکات، لەبەرئەوەیە خوای گەورە ڕیخۆڵەکانی ئەھلی دۆزەخ ناگۆڕێت تاکو زیاتر سزای سەخت بچێژن.
لەبەرئەوەی لە زانستی توێکاریزانی لەشی مرۆڤدا دۆزراوەتەوە کە ھیچ دەمارێکی ھەستکردن بە گەرمی و ساردیی لە ڕیخۆڵەکاندا نین، بەڵام ئەگەر پچڕان (وەک لە ئایەتەکەدا ئاماژەی پێکرابوو سەبارەت بە دۆزەخییەکان) و دابەزینە ناو ھەناو، ئەوە لە توندترین جۆرەکانی ئازارە، ئەو ئازارەی کاتێک کە ماددە خۆراکییەکان دادەبەزنە ناو ھەناو نەخۆشەکە واھەستدەکات بەخەنجەر لەھەناوی دەدرێت.
قورئان وەسفی ئەو دوو حاڵەتەی پێست و (گەدە و ڕیخۆڵەکان) دەکات... بەڕاستی وەسفێکە تەنھا و تەنھا لای زاتێکەوەیە کە نھێنیەکانی پێکھاتەی پێست و پێکھاتەی ڕیخۆڵەکان دەزانێت.

