ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

خێرایی ڕووناکی لە بۆشاییدا ... له‌قورئاندا

خێرایی ڕووناکی لە بۆشاییدا ... له‌قورئاندا

نووسینی/ سه‌روه‌ر حسن  نووسینگه‌ی ته‌فسیر

خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (5)} [السجدة] واتە: ئەو خوایە لەژوور ئاسمانەوە کاروباری زەوی ڕێکدەخات و سەرپەرشتی دەکات، لەوەودوا ڕووداوەکان و بەسەرھاتەکان و کاروکردەوەی بەندەکان دەگەڕێتەوە بۆلای لە ڕۆژێکدا کە بەرامبەر ھەزار ساڵە بەو حسابەی ئێوە دەیکەن.


لەساڵی (١٩٨٣ز)دا و لەکاتی بەستنی کۆنگرەی نێودەوڵەتی پێوەرەکاندا خێرایی ڕووناکی لە بۆشاییدا بە (٢٩٩٧٩٢.٤٥٨کیلۆمەتر\چرکە) دانراو سەلمێنرا. ئەم زانیاریە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا زانایان پێیگەیشتن، ھەروەک لە ئینسایکلۆپیدیای بەریتانیدا ھاتووە.
گەر بگەڕێینەوە بۆ قورئانی پیرۆز دەبینین ھاوکێشەیەکی وردی پێداوین دروستی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پێوەرەکان لەپاریس و لەساڵی (١٩٨٣ز)دا پێیگەیشت.
خاوەنی دۆزینەوەکە ئەمجارە زانایەکی موسوڵمانە و پسپۆڕی فیزیایە، ئەویش "د.محمد دودح"ـە ڕاوێژکار لە "ھیئە الاعجاز العلمی". ئەو دۆزینەوەیەشی لە ئایەتی (٥)ی سورەتی (السجدە) ھەڵێنجاوە {يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (5)} [السجدة] مەبەست لە (الامر–کاروبار) بریتییە لە کاروباری گەردوونی فیزیایی لەژیانی دونیاماندا... "عەبدوڵڵای کوڕی عباس" ئەم چەمکەی باسکردووە، گێڕدراوەتەوە کە لە ڕاڤەی (الامر)ی ئایەتەکەدا وتویەتی: "ئەوە لەدونیادا، لەبەر خێرایی تێپەڕبوونی (واتە کاروباری گەردوونی) ھەزار ساڵ دەبڕێت لە ماوەی یەکێک لە ڕۆژەکانتاندا".  
"ڕبوحیان التوحیدی "ساڵ لەسەر جوڵەی مانگ بوونیاتە". ئەوەش مانای ئەوەیە عەرەب لە ژماردنی کاتدا جوڵەی مانگیان کردووەتە پێوەر، دووریشیان بە کات گوزارشت لێکردووە، وەک ئەوەی بڵێن: دووریی سێ ڕۆژ. قورئانیش بە زمانی عەرەب ھاتووە، فەرمویەتی: [ﮚ ﮛ].
 لەژێر ڕۆشنایی ئەوەی ڕابورد و گەر زانیمان: (خێرایی تەن= دووری بڕاو ÷ کاتی خایەنراو) و بەراوردکردنی ھاوکێشە زانستیەکە لەگەڵ ھاوکێشە قورئانیەکە:
ھاوکێشەی زانستی                ھاوکێشەی قورئانی
کات    کاتی ڕۆژێکی زەوی
دووری    (بەکاتی مانگی)= ١٢٠٠٠سوڕی مانگ
خێرایی= دووری÷ کات    کاروباری گەردوونی= (ھەزار ساڵی ئێوە حسابی دەکەن، واتە ١٢٠٠سوڕی مانگ) ÷ (کاتی ڕۆژی زەوی)

بەدانانی ژمارەکان لە ھاوکێشەکەدا:
خێرایی کاری گەردوونی (الڕمر الکونی) = ھەزار ساڵ لەوەی حسابی دەکەن ÷ ڕۆژێک کە حسابی دەکەن
     = ١٢ھەزار سوڕی مانگ ÷ (٢٤کاتژمێر × ٦٠خولەک × ٦٠چرکە)
     = ١٢٠٠٠× درێژی سوڕی مانگ بەدەوری زەویدا × ٨٦٤٠٠ چرکە
     = ٣٣٤٠٥٦.٨ کیلۆمەتر\چرکە
کاتێک ئەم ژمارەیەی کۆتایی لێکبدەین لە ھەریەکە لە فاکتەری مانگی (المعامل الشھری) و فاکتەری ساڵانەیی (المعامل السنوی) مانگ (ھەروەک د.منێور حسب النبی) پێشنیاری کردووە، دەگەینە:
 ٣٣٤٠٥٦.٨ × ٠.٩٢٥٢ × ٠.٩٧ = ٢٩٩٧٩٢.٥ کیلۆمەتر\ چرکە
ئەوەش خێرایی ڕووناکییە لەبۆشاییدا.
ئەو ژمارەیەی لە ئایەتە پیرۆزەکەوە بەدەستمان کەوت بۆ خێرایی ڕووناکی تەواو نزیکە لە ژمارە نێو دەوڵەتییەکە کە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پێوەرەکان بڕیاری لەسەرداوە. ئەو ژمارەیەی لە کۆنگرەکەدا دانرا (٢٩٩٧٩٢.٤٥٨ کیلۆمەتر\چرکە) لەکاتێکدا ژمارەکە کە لە ئایەتەکەوە دەستخرا (٢٩٩٧٩٢.٥ کیلۆمەتر\چرکە)، ئەوەش بەتەواوی وێکچوون گەر ئەو ھەڵە ڕێپێدراوەمان لەبەرچاوگرت کە لە لێکدانی فاکتەرەکانەوە دروستدەبن.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە دەرەنجامە سەرنجڕاکێشەکەیەوە خرایە بەردەستی پسپۆڕانی فیزیای زانکۆی (ملک عبدالعزیز) لە سعودیە، لەدوای توێژینەوەی وردی پسپۆڕان ڕاپۆرتی ڕاست و دروستی لێکۆڵینەوەکەیان لەڕووی زانستییەوە، پێشکەش کرد، بەھەمان شێوە لەڕووی زمان و ڕاڤەی ئایەتەکانیشەوە لەلایەن زانکۆی (ڕم القری) بەشی زمان و تەفسیر لە مەککە (سعودیە) جەختی لەسەر کرایەوە.
بەوەش لێکۆڵینەوەکە لە ھەموو لایەکانەوە پەسەند کرا.  
قورئانی پیرۆز دروستی گرنگترین ڕێسا دووپات دەکاتەوە کە مرۆڤایەتی لە سەدەی بیستەمدا ناسیویەتی، ئایا ئەوە پێشینەیەکی ئیعجازی نییە قورئانی پیرۆز باسی لێوەکردووە؟
{وَيَسْتَنْبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (53)} [يونس]، واتە: سوێند بە پەروەردگارم بەڕاستی ئەوە ھەقیقەتێکە.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز