سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
عیبادەت یانی چی؟!...عیبادات
نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی عیبادەت لە زمانی عەرەبیدا بە مانای: (الذلُّ والخُچُوعُ) واتە: (زەلیلی و ملکەچی) دێت.
لە شەرعیشدا عیبادەتکردن واتە: زەلیلی و ملکەچی نواندن بۆ خوا زەلیلیەک کە لە خۆشویستن و بەگەورە دانانەوە بێت, بە بەجێگەیاندنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی, بەو شێوەیەی کە شەرعەکەی پێی ھاتووە) .
خودی وشەی عیبادەت لەشەرعدا بریتیە لە: ناوێکی کۆو گشتی بۆ ھەموو ئەو گوفتارو کردارە دەرەکی و ناوەکیانەی کە پەروەردگار پێی خۆشە و پێیان رازییە, بەجێ گەیاندنیان بەوپەڕی خۆشویستنەوە بۆ خوا, لەگەڵ تەواوی زەلیلی و ملکەچی نواندن تیایاندا بۆ خوا, ھاوکات دوور کەوتنەوە لە ھەموو ئەو گوفتارو کردارانەی کە ئەوەی پێشوو لاواز بکات یان ھەڵی بوەشێنێتەوە.
جا ھەر کەسێک ملکەچی کەسێک بێت و رقی لێی بێت ئەوە بە بەندەی ئەو کەسە ناژمێردرێت, ھەرکەسێک شتێکی خۆشبوێت بەڵام ملکەچی نەبێت ئەوە بەندەی ئەو شتە نیە.
ئەبو ئەعلای مەودودی لە کتێبی (مێگلحات الڕربعە)دا دەڵێت: (بنچینەو بناغەی عیبادەت بۆ خوا بریتیە لە گەردنکەچی گشتی و ملکەچی تەواوو فەرمانبەرداری و گوێرایەڵی بێ سنوورو بەردەوام.. ھەروەھا عیبادەتەکانی دڵیش دەگرێتەوە لە دوای بەندایەتیەکانی سەرو گەردن و ئەندامەکانی تری جەستە..
پێشەوا(لیپ) دەڵێت: بە ھاوەڵ بۆ خوا بڕیاردەران دەوترێت: بەندەکانی شەیتان یان شەیتان پەرستان, بە موسڵمانانیش دەڵێن: بەندەکانی خودا یان خودا پەرستان .
حەقیقەتی عیبادەت لە ئیسلامدا:
حەقیقەت و مانای عیبادەتی شەرعی لە ئیسلامدا بریتیە لە پابەندبوون بە شەرعی خواوە بە زەلیلی و ملکەچی بۆ نواندنەوە, ئەو پابەندبوونەش بە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خواو, دوورکەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان و ئەو شتانەی حەرامن دەبێت.
بەندەی خواپەرست بە کەسێک ناوترێت خۆی نەخاتە ژێر رکێفی فەرمانەکانی خواو خۆی تەسلیم نەکات, خۆی بێنیاز بگرێت لە شوێنکەوتنی بەرنامەی خواو, ملکەچ و پابەندی شەرعە پاک و بێگەردەکەی نەبێت, با بەدەم دانیشی پێدا بنێت کە پەروەردگاری داناو زانا بەدیھێناوە و رزق و رۆزی دەدات, ھاوەڵ بڕیاردەران و بت پەرستانی سەردەمی نەفامییش دانیان نابوو بەوەدا, بەڵام قورئان بە بەندەی خواپەرست ناوی نەھێناون, چونکە دان پیانان بە پەروەردگارێتی خوا بە تەنھا بەس نیە, ملکەچی و ھاوار کردن لە کاتی تەنگانەو بەڵادا بەس نیە, بەڵکو دەبێت بیپەرستێ بە ملکەچیەوە و شوێن بەرنامەکەی بکەوێت و پابەند بێت پێوەی و ھەقی پەروەردگارێتی (الربوبیە) بدات.. ئەگەر بەندە ئاوەھا بوو ئەو کاتە دەگاتە حەقیقەتی ماناكه
بەندەی خواپەرست بەکەسێک دەوترێت: تەنھا خوابپەرستێت و ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نەدات, ھەرکەسێک عیبادەت بۆ غەیری خوا بکات ئەوە دەچێتە ریزی لە خوا یاخیانەوە و زەرەرمەندی دنیاو قیامەت ئەبێت.
بێگومان دوو جۆر خواپەرستی و بەندایەتی ھەیە:
یەکەم: بەندایەتیەکی بێ ویست و ئیرادە بۆ پەروەردگارێتی خوای گەورە, واتە: بەندەی کراو بەبەندە(عَبدٌ بمعنی مُعبَّد) بێ ھەڵبژاردن و ویست و مەبەستی بەندە خۆی. ئەو جۆرە بەندایەتیەش ھەموو بوونەوەر دەگرێتەوە.

