سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌زڵى په‌یوه‌ست بوون به مزگه‌وته‌وه:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
مزگه‌وت نیعمه‌تێکى گه‌وره‌یه, سه‌رچاوه‌ى خێر‌و خۆشیه بۆ موسوڵمانان چاکترین شوێنى سه‌ر زه‌ویی یه, شوێنى یه‌کتر ناسین و خۆشه‌ویستى و برایه‌تیه, بۆیه پێویسته موسڵمان دڵى پێوه ببه‌ستێته‌وه به هه‌میشه‌یى..
ئیمام عومه‌ر ره‌زاى خواى لێ بێ بینى کۆمه‌ڵێک له مزگه‌وتدا دانیشتوون له دواى نوێژ به‌بێ ئیش و کار به‌قسه‌ى خۆیان پشتیان به‌خوا به‌ستووه, ئه‌ویش له‌وێدا وته به‌ناو بانگه‌که‌ى فه‌رمووى: با هیچ که‌س له ئێوه له دواى نوێژ کردن دانه‌نیشێ له مزگه‌وتدا داواى رزق و رۆزى بکات و بڵێ: خوایه رزق رۆزیم پێ ببه‌خشه له کاتێکدا ده‌شزانێ که له ئاسمانه‌وه ئاڵتون و زیو نابارێ.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْڕ اللَّـهِ وَذَرُ‌وا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٩﴾ فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُ‌وا فِي الْأَرْ‌ضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّـهِ وَاذْكُرُ‌وا اللَّـهَ كَثِيرً‌ا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ الجمعه: ٩ - ١٠. واته: ئه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ئیمانتان هێناوه کاتێک بانگدرا بۆ نوێژى جومعه, ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادى خواوه و واز له کڕِین و فرۆشتن بهێنن, چونکه ئا ئه‌وه چاکتر و باشتره بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن, کاتێک نوێژ ته‌واو بوو، بلآوببنه‌وه به‌رووى زه‌ویدا, داواى رزق و رۆزى و به‌هره‌ى خوا بکه‌ن و هه‌وڵى رۆزیى بده‌ن و, زیکر و یادى خوا زۆر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رفه‌رازو سه‌رکه‌وتوو بن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (الْيَدُ الْعُلْيَا خَيْرٌ مِنَ الْيَدِ السُّفْلَى..) . واته: ئه‌و ده‌سه‌ى کارى پێ ده‌کرێت چاکتر و باشتره له‌وه‌ى کارى پێناکرێت و ده‌ست پان ده‌کاته‌وه.
* له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ فِى ظِلِّهِ يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ الإِمَامُ الْعَادِلُ, وَشَابٌّ نَشَأَ فِى عِبَادَةِ رَبِّهِ, وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُعَلَّقٌ فِى الْمَسَاجِدِ, وَرَجُلاَنِ تَحَابَّا فِى اللَّهِ اجْتَمَعَا عَلَيْهِ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ, وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّى أَخَافُ اللَّهَ. وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ أَخْفَى حَتَّى لاَ تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ, وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ خَالِيًا فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ) . واته: حه‌وت کۆمه‌لأ له‌ژێر سێبه‌رى خواى گه‌وره‌دان, که له‌و رۆژه‌دا هیچ سێبه‌رێکى تر نییه جگه له‌سێبه‌رى ئه‌و:
١ـ کاربه‌ده‌ستى دادپه‌روه‌ر.
٢ـ لاوێ له‌به‌ندایه‌تى کردندا بۆ خوا پێ گه‌یشتووبێ و به‌رده‌وام بێ له‌سه‌رى.
٣ـ پیاوێ دڵى به‌مزگه‌وته‌وه په‌یوه‌ست و ئالووده بێت.
٤ـ دوو پیاو له‌به‌ر خوا یه‌کتریان خۆشبوێت و کۆببنه‌وه, ته‌نها مردن لێکیان جیابکاته‌وه, نه‌ک پاره‌و پول و پله‌و پایه‌ى دنیایى و شتى تر.
٥ـ پیاوێ که ئافره‌تێکى خان و مانى شۆخ و شه‌نگ داواى کارى خراپى لێ بکات, به‌لآم ئه‌و بڵێ من له خوا ده‌ترسم و ئه‌و کاره ناکه‌م.
٦ـ پیاوێ خێر بکات به په‌نامه‌کى و به‌ده‌ستى راست بیکات ده‌ستى چه‌پى نه‌زانێت, واته ئه‌وه‌نده نهێنى بێت که‌س پێى نه‌زانێت, نه‌وه‌ک لاى خه‌ڵک باسى بکات و منه‌ت بکات به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که پێى ده‌به‌خشێ.
٧ـ پیاوێک له شوێنێکى چۆڵدا زیکرو یادى خوا بکات و فرمێسک بڕێژێ.
* ئه‌بوهوریره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (ماتَوطّن رجُلٌ المساجدَ للصَّلاة و الذّكر إلا تَبَشبشَ الله اليه, كَما تبَشبش أَهل الغَائِب بِغائِبهم إذا قدم عليهم) . واته: جێگه‌گرتنى پیاوێک له مزگه‌وتدا بۆ نوێژکردن و یادى خوا, خواى گه‌وره پێى خۆشه و رێزى لێده‌گرێ, وه‌ک که‌س و کارى ئه‌و که‌سه خۆشه‌ویسته‌ى که دیار نامێنێ و پاش ماوه‌یه‌کى زۆر له گه‌ڵ که‌س و کاره‌که‌ى به‌یه‌کتر شاد ده‌بنه‌وه.
* هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (إنّ للمَسَاجِدِ أَوتاداً, الملائِكة جلساؤهم, إنْ غَابُوا يَفتَقدُنهم, وان مَرَضُوا عَادُهُم, وَإن كانوا فى حَاجَةٍ أعانوهم) . واته: له هه‌موو مزگه‌وته‌کاندا پایه هه‌یه راگیریان ده‌کات, ملائیکه‌کان کۆڕى تیاده‌گرن, ئه‌وانه‌ى ئه‌هلى مزگه‌وتن دیار نه‌بوون هه‌واڵیان ده‌پرسن, ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون سه‌ردانیان ده‌که‌ن, ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌یارمه‌تى
