ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

سه‌یری فڕینى باڵنده‌ بکه‌ن :

نووسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
    قورئانى پیرۆز سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێت بۆ باڵنده‌ و فڕینه‌که‌ى که‌ چۆن خواى گه‌وره‌ له‌شی وا دروستکردووه‌ که‌ به‌ئاسمانا بفڕێت و نیزامێکى تایبه‌تى واى بۆداناوه‌ که‌ ژیانى ئاسان بێت , هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت: ( أوَلَم يَرَوا إلى الطيڕ فوقَهُم صافات ويقبضن ما يُمسكهُن إلا الرحمنُ إنهُ بِكل شيءٍ بصير) (الملك/19) . واته‌: ئایا سه‌رنجى باڵنده‌یان نه‌داوه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێک ده‌نێن , ئه‌و باڵندانه‌ جگه‌ له‌خواى میهره‌بان که‌س به‌ئاسمانه‌وه‌ ڕاگیریان ناکات , به‌ ڕاستى ئه‌و زاته‌ به‌هه‌موو شتێک بینایه‌ و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروست کراوه‌کانى ده‌کات .
باڵنده‌ى (زةقزاق)ى ئاڵتونى , کۆچ ده‌کات له‌ (ئالاسكا)وه‌ بۆ دوورگه‌کانى (هاواى) بۆئه‌وه‌ى زستانى تیا به‌سه‌ر به‌رێت , جا له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ ڕێگاکه‌یدا دوورگه‌ى تر نیه‌ , ناچاره‌ چوار هه‌زار کیلۆمه‌تر به‌یه‌ک جار ببڕێت و نزیکه‌ى دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار جار باڵ بدات به‌یه‌کدا و ئه‌م گه‌شته‌شی (88) سه‌عات ده‌خایه‌نێت ..
   کێشى ئه‌م باڵنده‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاى کۆچ کردندا (200)گرامه‌  که‌ (70)گرامى چه‌ورىیه‌ و بۆ وزه‌ به‌کاری ده‌هێنێت , جا ئه‌گه‌ر بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ى پێویستێتى بۆ ئه‌م گه‌شته‌ حسابی بکه‌ین ده‌بینین پێویستى به‌ هه‌شتا ودوو گرامه‌ , واته‌ دوانزه‌ گرامى که‌مه‌ بۆئه‌وه‌ى گه‌شته‌که‌ى ته‌واو بکات ..
خواى گه‌وره‌ واى دروست کردوون که‌ به‌شێوه‌ى (7) بفڕن و به‌وه‌ش که‌مترین وزه‌ سه‌رف ده‌کا و له‌سه‌دا بیست و سێى وزه‌که‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ , واته‌ له‌جیاتى ئه‌وه‌ى وزه‌ى لێ ببڕێت , نزیکه‌ى شه‌ش گرام چه‌وریشى زیاد ده‌بێت که‌ ده‌توانێت بۆ حاڵاتى (طوارىء) و ناکا و سوودى لێوه‌رگرێت ( ل52  التصميم في الطبيعة ) ..
باڵی مێرووه‌کان  :
   زاناى بایۆلۆجى ئینگلیزى (روبين ووتون) له‌باسێکدا به‌ناوى ( التصميم الميكانيكي لأجنحة الحشرات ) دا ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند چاکتر و زیاتر تێبگه‌ین له‌کاری باڵی مێرووه‌کان , ئه‌وه‌نده‌ زیاتر تصمیمى ورد و به‌دیقه‌تى ده‌رده‌که‌وێت بۆمان .. به‌ ڕاستى باڵه‌کانى مێرووه‌کان به‌ ووردى دروست کراوه‌ و به‌ جۆرێکه‌ که‌ به‌ئاسانى هه‌موو پارچه‌کانى له‌شی بجوڵێ  وزیاتر بتوانێت له‌ هه‌وادا بمێنێته‌وه‌ ..( ل/14 التصميم في الطبيعة/هارون يحيى , وةرطيَڕانى ئورخان محمد على ) .
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز