سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وچانێك له‌ژێر ساباتی قورئاندا.... به‌شی دووه‌م
د. موسته‌فا خوڕه‌م دڵ و. له فارسییه‌وه:هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و (فوو)ه جێنشینی خوایه له زه‌ویدا:
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌شدارییه به‌نرخ و گه‌وره و پله به‌رزه كه تێیدا به‌شداره، كه خوای گه‌وره په‌یوه‌ندییه‌كی داناوه كه مرۆ پێویسته كۆبێته‌وه له ده‌وری، په‌یوه‌ندییه‌كی داناوه كه له "فوو"ی گه‌وره‌ی خوای گه‌وره یارمه‌تی وه‌رگرێ، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی "عقیده"ییه له‌گه‌ڵ خوا. چ عه‌قیده‌ی باوه‌ڕدا، خاك و وڵاتی ئه‌وه، هۆز و گه‌لی ئه‌وه، خاوخێزانی ئه‌وه.. ئا لێره‌دایه كه مرۆ ده‌بێ له ڕووی عه‌قیده‌وه خۆی كۆبكاته‌وه، نه‌ك له ڕووی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه مێگه‌له مه‌ڕ و حه‌یواناتی چوارپێی له‌سه‌ر كۆده‌بنه‌وه..
باوه‌ڕدار خاوه‌ن بن و بنه‌چه‌یه‌كی ره‌گداره، كه ره‌گه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌مانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و تاكێكه كه پێكهاته‌ی ئه‌و كاروانه گه‌وره‌یه كه سه‌رقافڵه‌ی سه‌رۆكه‌كانی نوح، ئیبراهیم، ئیسماعیل، ئیسحاق، یه‌عقوب، یوسف، مو‌سا، عیسا و (محه‌مه‌د ـ صلی الله علیه و سلم"ـه.
ئه‌م كاروانه گه‌وره‌یه هه‌ر له رۆژگارانی كۆنه‌وه به‌رده‌وام له رێگه‌ی خۆیدا بووه، له جۆره‌ها وڵاتان له‌نێوان میلله‌تانێكی زۆر ـ هه‌روه‌ك له سێبه‌ری قورئاندا ئاشكرایه ـ له‌گه‌ڵ هه‌لانێكی وه‌كو یه‌ك، ناخۆشیانێك و ناڕاحه‌تیانێك وه‌كو یه‌ك و هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌كو یه‌ك، كه روو له‌ڕوو روویاناوه. به گومڕایی، دڵكوێری، سه‌رپێچی، ئاره‌زووپه‌رستی، ئه‌زیه‌ت و ئازار، زوڵم و سته‌م، ترس و هه‌ڕه‌شه، له‌یه‌ك ترازان و دووركه‌تنه‌وه رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساحه رایاننه‌كردووه. به هه‌نگاوی توند و یاده‌وه‌رییه‌كی ئارام، له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆیان به‌رده‌وام بوون. به یارمه‌تی و هیوابوون به خوای گه‌وره، روویان كردۆته پێشه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له‌سه‌ر په‌یمانی راستی و دڵنیای خوای گه‌وره ماونه‌ته‌وه.
بارودۆخ، ئه‌زموون، هه‌ڕه‌شه، دڵنیای و، په‌یمانێكه بۆ ئه‌م كاروانه پیرۆز و گه‌وره‌یه.. وه تاكێكه له كۆتای گه‌ڕانه‌كه‌ی، چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن و بۆ گه‌یشتن پێ ی ئه‌و ئه‌زیه‌ت و ئازار و ، هه‌ڕه‌شه و ترسه به گیان ده‌یكڕن.
له سێبه‌ری قورئاندا فێر بووم كه له‌م جیهانه بێ په‌ڕه‌دا، بێ باره ئه‌و وته‌یه" له خۆوه دروست بوو و كوێركوێرانه" كه جێگای باوه‌ڕه:
هه‌ر ئیشێك حیكمه‌تێكی هه‌یه، تێگه‌یشتنێكی شاراوه له‌به‌ر چاوان، چ بگات به رووكه‌شه نیگایه‌ك..
هۆكارێك كه كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی كه عاده‌تیان پێ كردوو و شاره‌زا بوون پێ ی، هه‌ندێجار ئامانجی ده‌بێت و هه‌ندێجاریش ئامانجی نادات به‌ده‌سته‌وه. پێشه‌كییانێك كه خه‌ڵكی به مسۆگه‌ری ده‌زانن، هه‌ندێ جار ئه‌نجامه‌كانیان به دوایاندا بێت یان نه‌یه‌ت. ئه‌مه‌ش به‌و شێوه‌یه كه ئامڕاز و پێشه‌كی، شتانێك نین كه شوێنه‌وار و ئه‌نجام بێنه بوون و بیكه‌نه دیارده، به‌ڵكو داهێنه‌رانه هه‌مان ویستی بێ سنووره كه شوێنه‌وار و ئه‌نجام داده‌هێنن و وه هه‌مان شێوه كه خودی ئامڕاز و پێشه‌كیانێكی داهێناوه:
به‌ڵام كه‌سی ئیماندار ده‌بێ له‌و هۆیانه سوود وه‌رگرێ كه بوونی هه‌یه، چونكه بۆ به‌كارهێنانی و سوود وه‌رگرتنی فه‌رمان دراوه. ته‌نها خوای گه‌وره‌یه كه شوێنه‌وار و ئامانجی ئه‌وانه‌ی داناوه.. وه هه‌ر ئه‌ویشه كه روونی ده‌كاته‌وه. دڵنیابوون به به‌زه‌ی خوا و دادپه‌روه‌ری و زانای و زانستی ئه‌و، ته‌نها په‌ناگه‌یه‌كه كه شوێنی ئه‌من و ئه‌مانه.. وه ته‌نها شوێنێكه كه دڵ تێیدا ئارام ده‌گرێت و له دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ به دوور ده‌بێت:
به دوای ئه‌و له سایه‌ی قورئاندا به یاده‌ورییه‌كی ئارام و ناخێكی ئارام و دڵێكی رۆشن به ژیان به‌رده‌وامیم ده‌دا و ده‌ستی خوای گه‌وره له هه‌ر كارێك و له هه‌ر فرمانێكدا ده‌بینی و وه له سێبه‌ری پارێزراوی په‌روه‌ردگار و له ژێر چاودێریكاری خوداوه‌ندێك به‌سه‌رم ده‌برد.. سیفات و ناوی پیرۆزی و جێ به‌جێكاریه‌كانم ده‌ست كه‌وت..
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش فێربووم كه ده‌ستی خوای گه‌وره له ئیشدایه و، له رێگه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی به‌كاری ده‌هێنێ. ئێمه مافی ئه‌وه‌مان نییه كه داوا له خوا بكه‌ین كه كاروباره‌كان به هه‌رچی خێراییه بچێته پێشه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌شیمان پێ نیشان بدات. هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌مان نییه كه خۆمان له كاروباری خوای گه‌وره‌دا هه‌ڵقورتێنین و نابێ بۆ خوای گه‌وره پلان دابنێین و نه‌خشه‌ی بۆ دابڕ‌ێژین و ریگای پێ نیشان بده‌ین، چونكه- له سایه‌ی قورئاندا ئاشكرایه- شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره دانراوه تا له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و هه‌ر هه‌نگاوێك له هه‌نگاوه‌كانی گه‌وره بوونی مرۆی و له هه‌ر یه‌ك له بارودۆخی به‌رده‌وامی كه له یه‌ك هه‌یكه‌ل و ره‌گه‌زێكن. یاسای خوای بۆ ئه‌و مرۆیه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه خاكیه كه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات دانراوه، له‌وه‌شدا نرخی سروشتی مرۆ و نرخی هێز و توانا و لێهاتووی و ده‌سه‌ڵات و لاوازی و حاڵه‌تی جۆراوجۆر كه به‌سه‌ریدا دێت و تووش ده‌بێت، له راوێژ به دووری گرتووه و حسابی گرنگی دانی بۆ كردووه. خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به‌م بوونه كه مرۆیه به‌دگومان نابێت تا هه‌ل و ده‌رفه‌ت و ئیشی ئه‌و له زه‌ویدا به گومانه‌وه ته‌ماشا نه‌كات یان له شێوه‌یه‌ك له شێووه‌كانی ژیانی-یان له‌كاتی ته‌نیای یان به ناونیشانی ئه‌ندامێك له هه‌یكه‌لی كۆمه‌ڵگه- نرخی ئه‌و نه‌زانێ. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره به‌دوای خه‌یاڵدا ناكگه‌ڕێ تا له‌كاتی به‌ئاگانه‌بووندا، تا ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌رزتر له مه‌نزڵگایه‌ك كه هه‌یه‌تی جێگای بكاته‌وه یان زیاتر له توانای خۆی و ئه‌و ئیشه‌ی خۆی زیاتر داوای لێبكات، به‌ڵكو رچاوی هه‌موو سروشتێكی مرۆی خواپێدراوانه‌ی كردووه، سروشتێك كه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سروشته و له‌گه‌ڵ ئه‌و سروشته ناردوویه‌تی بۆ ئه‌م دنیایه.. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا.. تاكی و كۆمه‌ڵگه‌ی، پایه‌كانی فیتڕه‌ت و بنه‌ماكانی سروشتی ئه‌وه‌نده رووكاری و ئاسان نییه تا له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا دانراوه‌دا رێك بكه‌وێ له‌گه‌ڵ ئیشاره‌ت كردن به پینوسێك بدروه‌شێته‌وه.. مرۆ هه‌مان ئه‌و دیارده‌یه‌یه به بوونی هه‌مان سروشت و ئاره‌زووه‌كان و ویسته‌كان، هێز و تواناكان، ئاینی په‌روه‌ردگار ده‌ستی ده‌گرێ و تا به ره‌رووی به‌رزترین پله ته‌واو كه له‌سه‌ر حسابی سروشت و ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆ دانراوه به‌رزی بكاته‌وه. هه‌یكه‌ل و سروشت و گورخی"پته‌وی" ژیانی له رێگایه‌كی ته‌واو كه روو به خوای هه‌یه، رێزی ده‌گرێت و چون ئاینی خوای بۆ رۆژگارێكی درێژ- ماوه‌یه‌ك كه ته‌نها دروستكراوی ئه‌م مرۆیه وه نێره‌ری ئه‌م قورئانه، كه پێ شاره‌زایه و ده‌یناسێ- دانراوه، له به‌ر ئه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجانێكی گه‌وره‌و و خۆشه‌ویست له رێگه‌یه كه رێگاكه‌ی به‌ره‌و رووی خوایه، نه به‌تاو"به‌له‌ز" بووه و نه لادراوی بووه. له رووبه‌روویدا كاتێكی دوور و درێژه كه نه ته‌مه‌نی كه‌سێك سنوور و كۆتایه‌كه‌ی ده‌زانرێ، وه نه خواستانێك و خواستی تایبه‌تی بێ بنیا- كه ده‌ترسێ مردن ئه‌و له گه‌یاندنی بۆ كۆتای بێ سنووورێك رایگرێ- چه‌رخی زه‌مانه خێراتر بكات و هه‌روه‌ك لایه‌نگرانی رێباز و نامه‌نووسانی زه‌وینی تووشی ئه‌م دڵه‌ڕاوكێ ی و به‌په‌له‌ییه‌ن و یاسای تایبه‌تی به قوتابخانه‌ی خۆی ته‌نها بۆ یه‌ك جیل"نه‌وه" به‌كاری دێنن وه ده‌ستبه‌جێ به دوای هه‌لێكی به‌سوودی زووگڕن، وه چون تاقه‌ت و توانای هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوانی ئارام و رێك و پێكی نییه له هاوده‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ سروشت هاوئاهه‌نگ دووره په‌رێزی ده‌كات و له‌م رێگه لار‌و بێ خۆگریه كه ده‌یپوون كوشتن و كوشتارگه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و خوێنیش رێ ی ده‌كات و نرخی و پێزانینی هه‌ست و شعور تێكده‌چێت. وه ئیشه باش و جوانه‌كان دڵخورپه و دڵه‌راوكی و تووشی پشێوی ده‌بن، له كۆتایدا خۆشیان تێكده‌شكێن و نووسه‌ره"نامه‌نووسه" ساخته‌كاره‌كانیان، ده‌كه‌ونه ژێر پیكی"چه‌كوشی" فیتڕه‌ت كه دۆخی لادراوی له‌سه‌ر نییه و توانای خۆ دانه پاڵی پێوه نییه. لوول و خوار و خێچ ده‌بن. به‌ڵام ئیسلام له‌سه‌ره‌خۆ و ئارام له‌گه‌ڵ سروشت هاوهه‌نگاو ده‌بێت، هه‌ندێ جار لێره‌وه ده‌یباته ئه‌وێ و له‌وێ رایده‌گرێ، وه چون له رێگه‌ی راست، لابدات، ئه‌وا رێنوینی ده‌كات و ده‌یخاته سه‌ر راسته رێگا"سیڕاته‌الموسته‌قیم"، به‌ڵام ئه‌و له ناو نابات و لێكی ناكاكاته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ره‌خۆ ده‌بێت وه وه‌كو كه‌سێكی باش و دڵبه‌ئاگا، ئیش جوان كه پێشاوپێشی رێگا و پلانی ئامانجی خۆی دروست كردبێت، له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر خۆی ده‌نوێنێ و رێنوینی ده‌كات.. ئیسلام ده‌زانێت ئه‌وه‌ی له‌م ده‌وره"خوله" كامڵ و ته‌واو نه‌بێت، له خولی دووه‌م یا سێ یه‌م یا ده‌یه‌م یا سه‌ده‌م یا هه‌زاره‌م، .. ته‌واوی بكات، چونكه رۆژگاری درێژ و ئامانجی رووناكه، وه رێگای گه‌یشتن به ئامانجی گرنگ و گه‌وره هه‌م درێژ ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن دره‌ختێكی گه‌وره ده‌ڕوێت و ره‌گه‌كانی خۆی له دڵی زه‌ویدا داده‌چه‌قێنێ و وه لق و پۆپه‌كانی سه‌رسه‌وزو پڕ و گه‌ش ده‌بێت، ئیسلامیش هه‌روه‌تر ده‌ڕوێت و له‌سه‌رخۆ و به ئارامی باڵا ده‌كات و به ساده‌ی ده‌چێته پێش و به یاده‌وه‌ریه‌كی ئاسوده، سه‌ربه‌رز ده‌كاته‌وه و گه‌ردن به‌رزانه ده‌ڕوانێت، سه‌ره‌نجام"له‌كۆتایدا" هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه ویستی خوای گه‌وره‌ی و ویستی ئه‌و ده‌بێت.. هه‌ندێ جار تۆ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی تۆفانانێك له ژێر سووچی لمین ده‌شاردێته‌وه و هه‌ندێ جار كرمه‌خۆره په‌یدا ده‌كات، وه چ بگات به‌وه‌ی كه توونیبوونی تۆوه‌كه به نیمچه سووتاوی ده‌مێنێته‌وه، وه زه‌مانێك سێڵاوه‌كان ده‌یخه‌نه ژێر، به‌ڵام جوتیار بینه‌ر و دووربین ده‌زانێ كه تۆوه‌كه ماوه‌ته‌وه و له كۆتایدا له لابه‌لای چینێك"كۆمه‌ڵه‌یه‌ك" ده‌رده‌چێت و سه‌رده‌رده‌كا و وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو به‌ڵایه ده‌ڕوانێت

