سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یاسا گشتیه‌کانى منداڵى تازه له دایک بوو باسی یه‌که‌م- کارى یه‌که‌م رۆژى له دایک بوون:١ـ موژده‌دان و پیرۆزبایى کۆرپه‌ى تازه‌بوو:
نووسینى:د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
شتێکى باشه بۆ موسڵمان ده‌ست پێشکه‌رى له‌خۆشى و شادى برا موسڵمانه‌که‌یدا بکات کاتێ که کۆرپه‌یه‌کى تازه‌یان له‌دایک ده‌بێ، خۆشى بخاته دڵ و ده‌روونیانه‌وه‌و موژده‌یان بداتێ،
چونکه ئه‌و موژده دانه په‌یوه‌ندى برایه‌تى به‌هێز ده‌کات و باڵی خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یى و هۆگرى له نێوان خێزانه‌کاندا بلآوده‌کاته‌وه, ئه‌گه‌ر بۆی نه‌کرا ئه‌وه سوننه‌ته دوعاى پیرۆزباییان بۆ بکا, به‌ڵکو خواى گه‌وره چاودێری بکاو دوعاکه‌ى گیرا بکا.
بۆ رێنمایى و فێرکردنى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلام, قورئانى پیرۆز له چه‌نده‌ها شوێندا ئاماژه‌ى داوه به موژده‌دان, چونکه موژده‌دان کاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندى کۆمه‌لآیه‌تى له نێوان موسڵماناندا.
خواى گه‌وره له به‌سه‌رهاتى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا سلآوى خواى له‌سه‌ر بێ ده‌فه‌رموێت:[وَلَقَدْ جَاءتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُـشْرَى قَالُواْ سَلاَماً قَالَ سَلاَمٌ فَمَا لَبِثَ أَن جَاء بِعِجْلٍ حَنِيذٍ* فَلَمَّا رَأَى أَيْدِيَهُمْ لاَ تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً قَالُواْ لاَ تَخَفْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمِ لُوطٍ* وَامْرَأَتُهُ قَآئِمَةٌ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِن وَرَاء إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ..]. (هود:69-71). واته به‌ڕاستى مه‌لائیکه‌کانمان هاتنه لاى ئیبراهیم به‌موژده‌وه وتیان: سڵاوى خودات له‌سه‌ر بێ! ئه‌ویش وتى: سڵاوى خودا له‌سه‌ر ئێوه‌ش بێت! هێنده‌ى پێ نه‌چوو ئیبراهیم گوێره‌که‌یه‌کى برژاوى بۆ هێنان, جا کاتێ بینى ده‌ستیان درێژ ناکه‌ن بۆى نائاسایى هاتنه به‌رچاوى و له ده‌روونى خۆیدا مه‌ترسی لێکردن, وتیان مه‌ترسه به‌راستى ئێمه نێرراوین بۆسه‌ر گه‌لى لووت, له‌و کاته‌دا خێزانه‌که‌ى وه‌ستا بوو پێکه‌نى ئێمه‌ش مزگێنی و مژده‌مان پێدا به ئیسحاق و له دواى ئیسحاقیش مژده‌مان پێدا به یه‌عقوب. .
له ئایه‌تێکى تردا ده‌فه‌رموێت: [وَبَشَّرُوهُ بِغُلَامٍ عَلِيمٍ].( الذاريات:28). واته: مژده‌مان دا به ئیبراهیم به رۆڵه‌یه‌کى زانا‌و خوێنده‌وار.
له به‌سه‌رهاتى زه‌که‌ریاشدا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فَنَادَتْهُ الْمَلآئِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَـى..].( آل عمران:39). واته: مه‌لائیکه بانگى لێکرد له کاتێکدا که زه‌که‌ریا له میحرابه‌که‌دا وه‌ستا بوو نوێژی ده‌کرد, به‌راستى خودا موژده‌ت ده‌داتێ به یه‌حیا..
له ئایه‌تێکى تردا ده‌فه‌رموێت: [يَا زَكَڕيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَى لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيّاً]. (مريم:7). واته: ئه‌ى زه‌که‌ریا! به‌راستى ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ى که منداڵێکت ئه‌ده‌ینێ ناوی یه‌حیایه پێشتر ئه‌م ناوه‌مان له‌که‌س نه‌ناوه.
* له کتێبه‌کانى سیره‌دا ده‌گێڕنه‌وه کاتێ که پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) له‌دایک بوو که‌نیزه‌کى ئه‌بو له‌هه‌ب که ناوى سووه‌یبه بوو مژده‌ى له‌دایک بوونى پێغه‌مبه‌رى صلی الله علیه وسلم دا به ئه‌بو له‌هه‌ب و وتى: ئه‌مشه‌و خوا کوڕێکی به‌خشیوه به عبدالله, ئه‌بو له‌هه‌بیش له خۆشیاندا سووه‌یبه‌ى ئازاد کرد, خواى گه‌وره پاداشتى ئه‌و ئازادکردنه‌ى سووه‌یبه‌ى لێ به‌زایه نه‌دا, ئه‌وه بوو له دواى مردنى ئه‌بو له‌هه‌ب خواى په‌روه‌ردگار له چالآیی بن په‌نجه گه‌وره‌که‌یه‌وه ئاویدا به ئه‌بو له‌هه‌ب(رواه البخاري:5101) .
سوهه‌یلی گێڕاویه‌تیه‌وه که ئیبن عه‌باس فه‌رمویه‌تى: له دواى مردنى ئه‌بو له‌هه‌ب له خه‌ودا بینیم له حاڵتێکى خراپ‌دا بوو, گوتى: له دواى ئێوه هیچ خۆشیم نه‌دیوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ هه‌موو رۆژێکى دووشه‌مان ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌م سوک ده‌بێ, ئه‌و رۆژه‌ش ئه‌و رۆژه بوو که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم تێیدا له‌دایک بووه, سووه‌یبه مژده‌ى پێداو ئه‌بو له‌هه‌بیش دڵخۆش بوو به له دایک بوونى(فتح الباري شرح صحيح البخاري: 9/145-146) .
ئه‌بوبه‌کرى کوڕى (مونذر) له پێشه‌وا حه‌سه‌نى به‌صریه‌وه ده‌گێڕێته‌وه: کابرایه‌ک لاى دانیشتبوو, خواى گه‌وره کوڕێکى پێ به‌خشیبوو, پیاوێک هات مژده‌ى دایه که کوڕێکیان بووه, پیاوه‌که وتى به شێخ حه‌سه‌ن له پیرۆزبایی ئه‌و منداڵه‌دا چى بڵێم باشه؟ فه‌رموى: بڵێ: (بورك لك في الموهوب, وشكرت الواهب, ورُزقت برّة, وبلغ أشدّة)( إبن قيم في كتاب (تحفة المودود بأحكام المولود)). . واته: به‌خشراوه‌که‌تان خوا پیرۆزى بکا, سوپاسی به‌خشه‌ره‌که‌شت کرد, ئه‌و منداڵه‌تان بۆ پێ بگا, وه خوا بۆتان چاک بکا.
به‌لآم پێویسته ئه‌و مژده‌دان و دوعا‌و پیرۆزباییه کوڕ‌و کچ بگرێته‌وه به‌بێ جیاوازى.. چه‌ند شایسته‌و جێگه‌ى خۆیه‌تى که موسڵمانان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیاندا ئه‌و سوننه‌ت و رێبازه پیرۆزه جێبه‌جێ بکه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوانیان رۆژ به‌رۆژ پته‌وتر بێ, خۆشه‌ویستى و برایه‌تى باڵ بکێشێ به‌سه‌ر ماڵ و خانه‌واده‌کانیاندا, وه چه‌ند شایسته‌یه هه‌موویان له‌و رێگه‌یه‌وه بڕۆن که بیانگه‌یه‌نێ به‌خۆشه‌ویستى و به‌برایه‌تى و یه‌ک ریزى, تاکو هه‌میشه ببنه به‌نده‌ى خوا‌و براى یه‌کتر, وه‌ک دیوارى به‌هێزو پته‌و یه‌کترى بگرن و پێکه‌وه جۆشدراوبن.

