سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕ‌ازى قورئانى....(سوره‌تى البقرة )...به‌شى یه‌که‌م
نوسینى : عه‌مرو خالد وه‌رگێرانى : بورهان محمد امین ئه‌ندازیار عوسمان...ئاماده‌کردنى : سامان خدر ئه‌م سوره‌ته به‌چه‌ند قۆناغێک له‌مه‌دینه هاتۆته خواره‌وه بۆ تۆکمه کردنى کۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامى ، درێژترین سوره‌تى قورئانه‌و ئایه‌ته‌کانى (268) ئایه‌ته .له‌فه‌رموده‌یه‌کدا هاتووه که‌له‌ڕۆژى قیامه‌تدا قورئان و شوێنکه‌وتوانى دێن ، ئه‌وانه‌ى که‌له دنیادا پیاده‌یان ده‌کرد ، سوره‌تى (البقرة ) و (آل عمران ) به‌رگریان لێ ده‌که‌ن ،
یاخود وه‌کو دوو په‌ڵه هه‌ور سێبه‌ریان بۆ ده‌که‌ن به‌سه‌ریانه‌وه و له‌گه‌رماى قیامه‌تدا ده‌یان پارێزێت .
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى : ئه‌وماڵه‌ى سوره‌تى (البقرة )ى تێدا بخوێنرێت تاسێ رۆژ شه‌یتان توخنى ناکه‌وێت .
کاتى خۆى پێغمه‌به‌ر (ص ) که‌له جه‌نگدا پێویستى به‌که‌سانى لێهاتوو ده‌بوو ده‌یفه‌رموو : کوان ئه‌وانه‌ى سوره‌تى (البقرة )یان له‌به‌ره ، ئێمه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویستیمان به‌و جۆره که‌سانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوازێکى شارستانیانه ئه‌م ئاینه بگه‌یه‌نین ..
ئامانجه‌کانى ئه‌م سوره‌ته :
هه‌رسوره‌تێک ته‌وه‌ریه‌کى هه‌یه‌و به‌شورایه‌ک ده‌وره دراوه و ئامانجى تایبه‌تى خۆى هه‌یه ، ئامانجى سه‌ره‌کى ئه‌م سوره‌ته‌ش ئه‌وه‌یه که‌ئێمه‌ى ئاده‌میزاد له‌وه حاڵى بکات که‌له‌م دنیایه‌دا به‌رپرسین له‌زه‌وى و پێمان ده‌ڵێت
تۆ جێنشینیت له‌م زه‌ویه‌دا ، به‌تایبه‌ت تۆى موسڵمان ، تۆ ده‌بێت هه‌وڵى ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى بده‌یت به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌ى خـــوا ..
ئه‌و که‌سه به‌خته‌وه‌ره که‌په‌ند له‌که‌سانى تر وه‌رده‌گرێت :
له‌ڕاستیدا به‌درێژایى مێژوو خواى گه‌وره گه‌لان و خه‌ڵکێکى زۆرى کردووه به‌جێنشین له‌زه‌ویدا ، هه‌یانه سه‌رکه‌وتوو به‌خته‌وه‌ر بوون ، تا ده‌ورى ئوممه‌تى محمد هات ، بیگومان ئه‌وزاته لایه‌نى که‌س ناگرێت ئه‌گه‌ر چى ئوممه‌تى (محمد )یش بن (ص ) بۆیه ئه‌گه‌ر له‌کاره‌که‌یاندا سه‌رکه‌وتو نه‌بوون لایان ده‌بات و کار ده‌داته ده‌ست ئوممه‌تى تر .
ئه‌م سوره‌ته دواى سوره‌تى (الفاتحة ) نازڵ بووه ، له‌هه‌ر نۆساڵى مه‌دینه‌دا ناوبه‌ناو ئایه‌تى لێ دابه‌زیوه..
تامه‌نهه‌جى کردارى بروادار دیارى بکات .
کاتێک پێغمه‌به‌ر (ص ) له‌قۆناغى چه‌وسانه‌وه‌ى مه‌ککه‌وه چووه مه‌دینه‌و که‌وته بیناکردن و ده‌وڵه‌تدارى ، سوره‌تى (البقرة ) دابه‌زى که‌جه‌خت ده‌کاته سه‌ربه‌رپرسیارێتى مرۆڤ له‌چاکردن و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى زه‌وى .
به‌شه‌کانى ئه‌م سوره‌ته :
ئه‌م سوره‌ته پێشه‌کیه‌کى هه‌یه‌و پاشان کراوه‌ته دوو به‌شه‌وه ، دواتریش کۆتایى .
به‌شى یه‌که‌م که‌جوزئى یه‌که‌مه ، سێ نمونه له‌خه‌ڵکى باس ده‌کات که (خــوا ) پێش ئێمه کردوونیه جێنشن ... به‌شى دووه‌میش له‌نێوان ئایه‌ته‌کانى ( 142-238) ، کۆمه‌ڵێک فه‌رمان و سنورى داناوه تا ئیمانداران پابه‌ند بن تا پایه‌دار بن ..
جوزئى یه‌که‌م : ئه‌م جوزئه هه‌شت چاره‌که حیزبه .
چاره‌کى حیزبى یه‌که‌م باسى جۆره‌کانى خه‌ڵکى ده‌کات .
چاره‌کى دووهه‌مى : له ئه‌زموونى ئاده‌م سلآوى خــواى له‌سه‌ر بێت ده‌دوێت ، چاره‌کى سێ یه‌م تا حه‌وته‌م : باسى نه‌وه‌ى ئیسرائیل ده‌کات که کرانه جێ‌نشین و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون .
نه‌وه‌ى ئیسرائیلیش ئه‌وه‌نده ئاڵۆز و بیان گرو ماددى بوون ، خــواى گه‌وره نه‌فرینى لێکردن ىدیاره ئامانجى سه‌ره‌کى له باسیان ئه‌وه‌یه که ئیمانداران وه‌ک ئه‌وان نه‌بن ..
چاره‌گى هه‌شته‌م : باسى ئه‌زموونى سه‌رکه‌وتووى ئیبراهیم (عليه السلام ) ده‌کات له‌جێنشینی دا .

