سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره ...1- الرحمن
الرحمن : ناوێکی پیرۆزی خوای گه‌وره‌یه ، بنچینه‌که‌ی (رحم)ه واته به‌زه‌یی و به‌خشنده، الرحمن واته خاوه‌ن به‌زه‌ییه‌و ره‌حم به‌خشه به‌هه‌مووبوونه‌وه‌ره‌کان به‌تایبه‌تی به‌به‌ره‌ی ئاده‌میزادو جنۆکه ، ژماره‌ی ئه‌م ناوه له‌قورئانی پیرۆزدا له (169) شوێندا هاتووه ، که‌ئه‌م ئایه‌تانه هه‌ندێکیانن .بسم الله الرحمن الرحیم ئه‌م ئایته که‌ناوی ره‌حمانی یه‌که‌وجار له‌باوه‌ش گرتووه‌و
، وه یه‌که‌م ئایه‌تی قورئانی پیرۆزه‌و له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوره‌ته‌کاندا هاتووه ته‌نها سوره‌تی ته‌وبه نه‌بێ که‌چی له‌سووره‌تی نه‌ملدا له‌دوو شوێن هاتووه ، واته له (114) شوێندا ئه‌م ئایه‌ته دووباره کراوه‌ته‌وه که‌بووه‌ته ده‌رگا بۆکردنه‌وه‌و چونه ناو نامه پیرۆزه‌که‌ی خوا .. ئه‌مه‌ش به‌رزی ئه‌م ناوه‌مان واته (رحمن) بۆ ده‌رده‌خات .. وه‌ئه‌م ئایه‌ته‌ش به‌کورتی واته به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌خشنده‌یی و میهره‌بانێتی خوا سنوره‌که‌ی زۆر فراوانتره له‌سنوری ژیر‌و بیری ئاده‌میزاد.
بیغه‌مبه‌ر (ًد.خ.)– ده‌فه‌رموێ : خوای گه‌وره له‌و رۆژه‌ی که به‌زه‌یی و ره‌حمی به‌دیهێناوه (100) پله بووه ، یه‌کێکی داوه به‌دونیای به‌دیهێنراو ، وه (99)ی هه‌ڵگرتووه‌و دایناوه بۆ رۆژی قیامه‌ت ، وه‌ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕ ئه‌یزانی خوا چه‌ند به‌ڕه‌حمه هه‌رگیز لێََی بێ هیوا نه‌ده‌بوو ، وه‌ئه‌گه‌ر ئیمانداریش بیزانیایه که‌خوا عه‌زابی چه‌ند سه‌خته هه‌رگیز لێی دڵنیاو ئه‌مین نه‌ئه‌بوو .. متفق علیه.
[ الحمد لله رب العالمين ، الرحمن الرحيم ]
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه که‌به‌ڕێوه‌به‌ری جیهانه‌کانه ، بێگومان عالمین جه‌معی (عالم)ه ، که‌واته عالمین واته دونیای ئاده‌میزادو دونیای په‌ری – جن – و دونیای ئاسمان (عالم الفضاء) و دونیای ده‌ریاکان (عالم البحار) ودونیای فریشته‌کان (عالم الملائكة) وه .. هتد.
زیاد بوونی زانیاری له‌فراوانی و وورده‌کاری بونه‌وه‌را گه‌وره‌یی و به‌خشنده‌یی خوای گه‌وره له‌به‌ردڵی هۆشیاران زیاتر روون ده‌کاته‌وه ، که‌واته ئاده‌میزادێکی هۆشیاری ئه‌مڕۆ کاتێ که‌ده‌ڵێت (بسم الله الرحمن الرحيم) پێویسته سۆزی ده‌ربڕین و تام و چێژی ئه‌م دێریین گه‌لێ زیاتر بێت له‌ئاده‌میزادێکی هۆشیاری درێژترین هه‌روه‌ها کاتێ که‌ده‌ڵێ (الحمد لله رب العالمين) پێویسته ئه‌م سوپاس و ستایشه سۆز‌و ره‌گه‌که‌ی زۆر قوڵبێ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری جیهانه‌کان له‌چاو ئاده‌میزادی دێرین ، چونکه جیهانه‌کانی ئه‌مڕۆی رۆژگار زیاتر خۆیان ده‌نوێنن له‌چاو رابردوو ، هه‌روه‌ها هه‌مان
شت له‌ده‌ربڕینی (مالك يوم الدين) هه‌رچه‌ند زانین و زانیاری به‌ره‌و پێشوه‌تر بڕوات ، به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی و ده‌سه‌لآتی بێپایانی خوا زیاتر خۆیان به‌ده‌رده‌خه‌ن ، که‌واته هه‌رچه‌نده زانین و زانیاری به‌ره‌و پێشه‌وه تر بڕوات خواناسی گه‌وره‌تری لێیه‌وه دێته کایه‌وه ، ئیمان و باوه‌ڕ پۆڵاترو فراوانتری به‌رهه‌م ئه‌هێنێ : [ إِنْ كُلُّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ إِلاَّ آتِي الرَّحْمَانِ عَبْدًا ] مریم/٩٣ .
هیچ ژیر‌و هۆشیارێ که‌وان له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا نیه ئیللا ئاماده‌ن له‌به‌ندایه‌تی ره‌حمان – جل جلاله – به‌خشنده‌یی میهره‌بان, شایانی خۆیه‌تی هه‌رچی له‌بووه‌کان هه‌یه به‌نده‌یی بۆ بکات ، چونکه له‌لای ئه‌م به‌خشنده‌وه له‌دونیای نه‌بوون رزگاریان بووه‌و هاتنه دونیای ڕووناک ، هه‌ر یه‌کێک له‌م بوونه‌وه‌رانه که‌سه‌رتاپاکه‌ی به‌خششی خوایه، وه‌به‌رده‌وامیش خوا به‌خششی به‌سه‌ردا ده‌بارێنێ و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.. بۆیه ئه‌مانیش به‌زمانی حاڵ هه‌ریه‌که‌یان به‌جۆرێ و له‌شوێنی خۆیدا به‌پاکى و بێگه‌ردی ئه‌م خوایه به‌خشنده‌یه هه‌ڵ ده‌ڵێن و یادى ئه‌که‌ن .. ئه‌مه‌ش راستیه‌کی بێگومانه هه‌رچه‌نده ئه‌م زانینه له‌ده‌ره‌وه‌ی زانینی ئاده‌میزاده ، به‌لآم خواى گه‌وره‌و میهره‌بان ئه‌م راستیه‌ی بۆ ئێمه ئاشکرا کردووه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلاَّ يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ وَلَكِنْ لاَ تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا ] الاسرا‌و/ ٤٤ .
واته: ته‌سبیحی خوا ده‌که‌ن هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وى وه‌ئه‌وه‌ی تیایان دایه ،وه‌هیچ شتێ ئیلا وا له‌ته‌سبیح و ستایشی خوادایه ، به‌لآم ئێوه له‌چۆنیه‌تی یادی ئه‌وان تێ ناگه‌ن ، ئه‌و خوایه زۆر له‌سه‌ر خۆ‌و تاوان پۆشه ، گه‌لێ ئایه‌ت و په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌م راستیه هه‌ڵماڵیوه هه‌روه‌ها گه‌لێ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریش ( ) ئه‌م راستیه ده‌رده‌خات له‌مانه وه‌ک ده‌فه‌رموێ } لایسمع صوت المۆژن جن ولا إنس ولا شجر ولا حجر ولا مدر ولا شئ الا شُهِدَ له یوم القیامه{ رواه البخاری
واته هه‌رچی گوێی له‌بانگده‌ر بێت له‌په‌رى وه یا ئاده‌می وه‌یا دار وه‌یان به‌رد یا که‌شکه‌خۆڵ یا هه‌ر شتێ ئیللا له‌رۆژى قیامه‌تا شایه‌دی بۆ ئه‌دا ، واته ئه‌م شتانه له‌دونیا هه‌موو بانگه‌که‌یان بیستووه ، بۆیه‌ش له‌رۆژى قیامه‌تدا له‌لاى خواى ره‌حمان شایه‌دیان بۆ ده‌ده‌ن ..
جابێ باوه‌ڕانى سپله‌و هیچ نه‌زان له‌ئاده‌میزاد و جنۆکه هه‌رگیز یادى خوا نه‌که‌ن ، خوای گه‌وره بێ نیازه له‌هه‌موو جیهانیان [ إن الله غني عن العالمين ]

