سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خۆشەویستی و دەستبەسەرداگرتن ....له قورئاندا
نووسینی/سهروهرحسن نووسینگهی تهفسیر زۆر کەس وەھا گومان دەبەن و لەو بڕوایەدان کە دەستگرتن بەسەر ئەوانی تردا بە توندوتیژی و ھێز دەبێت، ئەم جۆرە تەنھا دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی ڕواڵەتی دەستەبەر دەکات.
کە ئامادەیت کەسانی تر ڕێزت دەگرن یان لێت دەترسن، وەلێ تەنھا بە دیارنەمانت ڕقیان بەرامبەرت دەردەبڕن. ئەوە دەستبەسەرداگرتنێکی سەلبیە، چونکە ھیچ ئاکامێک بەدی ناھێنێت یان ئاکامەکانی زیانبەخشن.
دەستبەسەرداگرتنێکی زۆر گەورەتر ھەیە ئەویش کۆنترۆڵکردنی دڵەکانە! ئەم جۆرە تەنھا بە "خۆشەویستی" بەدەستدێت، کاتێک وەھا لەوانی تر بکەیت بەوپەڕی خواست و ویستیانەوە و بەھەموو ئارەزوو و ڕەخنەیەکەوە گوێڕایەڵت بن... پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم) خاوەنی ئەم جۆرە دەستبەسەرداگرتنە بوو، خاوەنی دڵ و ئەقڵەکان بوو، بەڵام ئەمە چۆن؟
زانایانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) دەڵێن: لە گرنگترین خەسڵەتەکانی سەرکردەی سەرکەوتوو ئەوەیە بایەخ بە دەوروبەرت بدەیت، فێر ببیت چۆن گوێ بۆ خەم و خواست و کێشەکانیان بگریت، ئەوە ھێز و ڕێزت لە دڵی ئەواندا بۆ دەستەبەر دەکات. ھەروەھا پێویستە فێر ببیت چۆن بەسەر ھەڵچوونەکاندا زاڵ دەبیت، پەلەکردن و ھەڵەشەیی ئاکامی ئیجابی نادەن.
زانایان دەڵێن باشترین ڕێگا بۆ لەناوبردنی پەلەکردن یان ھەڵچوون ئەوەیە کە لێبوردە بیت، لەبەرئەوەیە پەروەردگار دەفەرموێت:{وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (40)} [الشورى] واتە: ئەو کەسەی لێخۆشبوونی ھەبێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات: ئەوە پاداشتی لای خوایە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆشناوێت.
ھەروەھا دەفەرموێت:{وَلَمَنْ صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ (43)} [الشورى] واتە: ئەوەی ئارام بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆشبوو بێت، بەڕاستی ئەوە کارێکی بەجێ و چاک و پەسەند ئەنجام دەدات، بەڕاستی ئەوە لەو کارانەیە کە پێویستە بکرێت.
واتە ئارامگری و لێبوردەیی و لێخۆشبوون، لەو شتانەن کە ھێز بە ورەبەرزی دەدەن، ئەوەش لە ھێزی کەسێتیدا ڕەنگ دەداتەوە.
خەسڵەتێکی گرنگ و پێویست ھەیە بۆئەوەی کەسێتیت بەھێزببێت، ئەویش ئەوەیە فێرببیت چۆن متمانەی ئەوانی تر بەدەستبێنیت، دەکرێت بە ئاسانی بەدەستبھێنرێت تەنھا بەوەی ڕاستگۆ بیت، پەروەردگار دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ (119)} [التوبة] واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، لەخوا بترسن و پارێزکار بن، لەگەڵ ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.
ڕاستگۆیی وا لە خەڵک دەکات پتر ڕێزت بگرن. لەڕاستیدا جیاوازی ھەیە لەنێوان ئەو کەسەی لەبەر خاتری خەڵک ڕاستگۆ بێت لەگەڵ کەسێکدا کە لەبەر خاتری خوای پەروەردگار بێت. لە حاڵەتی یەکەمدا ھیچ پاداشتێکی قیامەت بەدەست ناھێنێت، چونکە پاداشتی کارەکەی لە دونیادا وەرگرتووە (لە ڕێزی خەڵک بۆی و مامەڵە لەگەڵ کردن و متمانە پێبوونیاندا).
ئەگەر ڕاستگۆیت لەپێناو خوادا بوو، پاداشتی دونیا و دواڕۆژ بەدەستدێنیت، لە دونیادا ڕێز و متمانە و خۆشەویستی و لەدواڕۆژیشدا پاداشتی گەورە کە لەگەڵ پێغە

