سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌زڵى چاوه‌ڕوانى نوێژ
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
چاوه‌ڕوانى نوێژ له دواى نوێژ خێرێکى گه‌وره‌ى هه‌یه و به نوێژکردن هه‌ژمار ده‌کرێت, مه‌لائیکه‌کان بۆ ئه‌و که‌سه ده‌پاڕێنه‌وه ماده‌م ده‌ستنوێژى هه‌یه و قسه‌ى دنیایى و بێهووده ناکات و ئازارى که‌س نادات, هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى که‌فاره‌تى تاوان به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمودانه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم:
* ئیمام عه‌لى ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (أَلا أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يُكَفِّرُ اللَّهُ بِهِ الْخَطَايَا: إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ فِي الْمَكَاڕهِ ، وَأعْمَالُ الأَقْدَامِ إِلَى الْمَسَاجِدِ ، وَانْتِظَارُ الصَّلاةِ بَعْدَ الصَّلاةِ ، يَغْسِلُ الْخَطَايَا غَسْلا) . واته: شتێکتان فێرده‌که‌م ئه‌گه‌ر کردتان گوناهتان هه‌ڵوه‌رێنێ: ده‌ستنوێژ گرتن له‌کاتى ناخۆشیدا, هه‌نگاونان به‌ره‌و مزگه‌وته‌کان چاوه‌ڕوانى نوێژ له دواى نوێژ, پاک پاک گوناه ده‌شۆنه‌وه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (أَلاَ أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللَّهُ بِهِ الْخَطَايَا وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ). واته: شتێکتان فێرده‌که‌م ئه‌گه‌ر کردتان گوناهتان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ و پله‌تان به‌رزده‌کاته‌وه؟ وتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم! فه‌رمووى: (إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَاڕهِ وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ وَانْتِظَارُ الصَّلاَةِ بَعْدَ الصَّلاَةِ فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ) . واته: شتێکتان فێرده‌که‌م ئه‌گه‌ر کردتان گوناهتان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ و پله‌تان به‌رزده‌کاته‌وه؟ وتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم! فه‌رمووى: ده‌ستنوێژ گرتن له‌کاتى ناخۆشیدا, زۆر هه‌نگاو نان به‌ره‌و مزگه‌وته‌کان, چاوه‌ڕوانى نوێژ له دواى نوێژ, ئا ئه‌وه‌یه سه‌نگه‌رگرتن بۆ خه‌بات و تێکۆشان.
* هه‌روه‌ها فه‌رمووى: (المَلائِكةُ تُصَلِّى على أَحَدِكُم مَادام في مصَلاَّهُ مَالَم يُحدِث: أللهُمَّ اغفِر لَهُ, أللهُمَّ ارحمهُ, لايَزالُ أحَدُكم فىِ الصلاة ما دَامَ الصلاة تَحبِسُه, لايِمنَعُه يَنقَلِبَ إلى أَهلِهِ إلاّ الصَّلاَةُ) . واته: به‌رده‌وام مه‌لائیکه داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن بۆ که‌سێک که چاوه‌ڕوانى نوێژ ده‌کات تاده‌ست نوێژى هه‌بێ ده‌ڵێن: خودایه لێى خۆشببه, خودایه ره‌حمى پێبکه, به‌رده‌وام که‌سێک له ئێوه که نوێژ گیرى دابێ و مابێته‌وه له مزگه‌وتا یان له جێگه نوێژه‌که‌یدا به نوێژ بۆى حسابه, ماده‌م ته‌نها نوێژ رێگرى لێکردووه بگه‌ڕِێته‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵى.
* ئه‌نه‌س ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم نوێژى عیشاى دواخست بۆ نیوه‌شه‌و نوێژه‌که‌ى ته‌واو کردوو ئاوڕى دایه‌وه به‌لاماناو فه‌رمووى: خه‌ڵک نوێژیان کرد له ماڵه‌کانیاندا یا له مزگه‌وتى هۆزه‌کانیاندا و راکشان و لێى خه‌وتن, ئێوه‌ش له‌و کاته‌وه چاوه‌ڕوانى نوێژ ده‌که‌ن به نوێژ بۆتان حسابه و پاداشتى له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن .
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (القاعِدْ عَلَى الصَّلاة كالقَانِت, ويُكتَب مِن المُصلين مِن حين يَخرج مِن بيتهِ حتى يَرجِع إليهِ) . واته: ئه‌و که‌سه‌ى دانیشتووه و چاوه‌ڕوانى نوێژ ده‌کا پاداشته‌که‌ى وه‌ک هى ئه‌و که‌سه‌یه به‌پێوه نوێژ ده‌کات, ماده‌م چاوه‌ڕوانى نوێژ ده‌کات, ناوى له ریزى نوێژ گه‌ران تۆمار ده‌کرێ, له‌و کاته‌وه له ماڵ ده‌رده‌چێ تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.

