سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌حکامه‌کانى لام.....أحکام اللام
ئاماده‌کردنى: کتێبخانه‌ى محوی ١- لامی شه‌مسی و قه‌مه‌ری. ٢- لامی ناوی خوا (لام لفظ الجلالة). ٣- لامی سکون دار له (اسم) و (فيعل) و (حرف)دا.
١- لامی شه‌مسی و قه‌مه‌ری(1):
( 1) (ألـْ)ی ناسێنه‌ر ته‌نها ده‌چێته سه‌ر ناو (اسم) ناچێته سه‌ر فیعل و حه‌رف، جا کاتێک (ألـ)ى ناسێنه‌ر ده‌چێته سه‌ر (اسم)ێک ئه‌و ناوه ده‌ناسرێ بۆ نموونه ده‌ڵێی (مدرسةٌ) واته: قوتابخانه‌یه‌ک به‌لآم قوتابخانه‌که نه‌ناسراوه، به‌لآم که (ألْـ)ی ناسێنه‌رت خسته سه‌ری گوتت (المدرسة) ئه‌وکاته ده‌ناسرێ واته قوتابخانه‌که..
(أ) لامی قه‌مه‌ری:
پێویسته لامی (ألْـ)ی ناسێنه‌ر (المعرَّف) ئاشکرا بکرێت ئه‌گه‌ر هات و له‌پێش ئه‌م چوارده پیته هات:
(أ، ب، غ، ح، ج( ). ک، و، خ، ف، ع، ق، ی، م، ه).
خه‌ڵکی وا هه‌یه کاتێک که (ألْـ)ی ناسێنه‌ر پیتی (ج)ی له‌دوا دێت لامه‌که ئاشکرا ناکه‌ن به‌ڵکو ده‌غمی ده‌که‌ن له‌گه‌لأ جیمه‌که‌دا ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه
ئه‌م چوارده پیته له وشه‌کانی ئه‌م رسته‌یه‌دا کۆده‌بنه‌وه، (إِبغِ حَجَّكَ وخَفْ عَقيمه). وه‌ک:
|
پیت |
نموونه‌که‌ی |
پیت |
نموونه‌که‌ی |
|
أ |
الا‌نعام |
خ |
الخَوف |
|
ب |
البقر |
ف |
الفائزون |
|
غ |
الغنم |
ع |
والعاديات |
|
ح |
الحاقة |
ق |
القرآ‌ن |
|
ج |
الجنة |
ي |
الياقوت |
|
ك |
الكافِر |
م |
الموت |
|
و |
الواقعة |
هـ |
الهدى |
(ب) لامی شه‌مسی:
کاتێک که لامی (ألْـ)ی ناسێنه‌ر ئه‌م چوارده پیته‌ی له‌داهات (ط، ث، ص، ر، ت، ض، ذ، ن، د، س، ظ، ز، ش، ل) لامه‌که له‌گه‌ڵیدا ده‌غم ده‌کرێ به‌بێ مینگه ته‌نها له‌گه‌لأ پیتی (نون) مینگه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
پیت نموونه‌که‌ی
|
پیت |
نموونه‌که‌ی |
پیت |
نموونه‌که‌ی |
|
ط |
الطّامّة |
ن |
النّاس |
|
ث |
الثْمرات |
د |
الدّين |
|
ص |
الصَّابرين |
س |
السّاجدون |
|
ر |
الرَّسول |
ظ |
الظّانين |
|
ت |
التّقوى |
ز |
الزّقوم |
|
ض |
الضّالين |
ش |
الشّمس |
|
ذ |
الذّكر |
ل |
اللَّطيف |
تێبینی له‌لامی شه‌مسی و قه‌مه‌ری:
١- بۆ ناسینی لامی شه‌مسی و قه‌مه‌ری له قورئاندا ئه‌گه‌ر پیته‌که‌ی دوای لامه‌که شه‌دده‌ی هه‌بوو لامی شمسیه به‌لآم ئه‌گه‌ر شه‌دده‌ی نه‌بوو لامه‌که سکونی هه‌بوو ئه‌وه لامی قه‌مه‌رییه.
٢- بۆیه لامی قه‌مه‌ری به‌و ناوه ناوبراوه چونکه وشه‌ی (الْقمر) لامه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کرێت، وه لامی (شمسي)ش بۆیه به‌م ناوه ناوبراوه چونکه وشه‌ی (الشمس) لامه‌که‌ی ده‌غم ده‌کرێ له‌گه‌لأ پیتى دوای خۆی.
٣- (ألـ)ی (ألسنتكم وأَلْوانكم) ئه‌وانه (ألـ)ی ناسێنه‌ر نین به‌ڵکو به‌شێکن له ناوه‌که.
٤- ئه‌و لامانه‌ی که‌له‌سه‌ر فیعلن ئه‌وه وه‌کو قه‌مه‌ری و شه‌مسی حساب ناکرێن وه‌ک (إلْتقى، ألْهاكم، إلْتقتا) وه هه‌روه‌ها (الـ)ی (الأسم الموصل)یش وه‌ک:
(الّذي، الّتي، الّذِين، الَّذَينِ)
٢- لامی ناوی خوا (لام لفظ الجلالة)
(أ) لامی وشه‌ی (الله) قه‌ڵه‌و ده‌کرێ له‌م بارانه‌ی لای خواره‌وه:
١- ئه‌گه‌ر هیچ پێشی نه‌که‌وت وه‌ک (الله لا إله الا هو الحي القيوم).
٢- ئه‌گه‌ر پیته‌که‌ی پێشی سه‌ر (فتحة)ی هه‌بوو وه‌ک (قالَ اللهُ).
٣- ئه‌گه‌ر پیته‌که‌ی پێشی بۆر (ضمة)ی هه‌بوو وه‌ک (عبدُ اللهِ).
٤- ئه‌گه‌ر پیته‌که‌ی پێشی زه‌نه (سكون)ی هه‌بوو پێش زه‌نه‌که‌ش بۆر هه‌بوو وه‌ک: (قالُوا اللهم).
٥- ئه‌گه‌ر پیته‌که‌ی پێشی زه‌نه‌ی هه‌بوو پێش زه‌نه‌که‌ش سه‌ر هه‌بوو وه‌ک (و إلَى الله).
(ب) لامی وشه‌ی (الله) وه‌ک لامێکی ئاسایی ده‌خوێنرێته‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌ی لای خواره‌وه:
١- ئه‌گه‌ر پێش ناوی خوا ژێر (كسرة) هه‌بوو وه‌ک (بسم الله الرحمن الرحيم) وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژێره‌که له‌هه‌مان وشه‌شدابوو هه‌روایه وه‌ک [لِّلَّهِ ما فِي السَّمَاواتِ وَمَا فِي الأَرْضِ [البقرة : 284]].
٢- ئه‌گه‌ر پیته‌که‌ی پێشی زه‌نه‌ی هه‌بوو پێش زه‌نه‌که‌ش ژێر هه‌بوو وه‌ک (ويُنَجّى اللهُ).
٣- ئه‌گه‌ر پیته‌که‌ى پێشی ته‌نووینی هه‌بوو وه‌ک:
(قوماً الله) [(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ [الإخلاص : 1]اللَّهُ الصَّمَدُ [الإخلاص : 2]].].
٣- لامی سکون دار له (اسم) و (فعل) و (حةرف):
(أ) لامی سکونداری ئه‌سڵی له‌ناو (اسم)دا پێویسته ئاشکرا بکرێت وه‌ک (سلطان، سَلْسبيلا، ألسنتكم، ألفافاً، الذي، التي).
(ب) لامی فعل ده‌بێ ئاشکرا بکرێت جا فیعله‌که رابردوو (ماضي) بوو وه‌ک (جَعَلْنا، فَالْتقى الماءُ) یا رانه‌بردوو بوو وه‌ک (يلْتقيان، يَلْتَقِطهُ) یا ئه‌مر بوو وه‌ک (قلْ).
به‌لآم ئه‌گه‌ر لامی فیعل ئه‌مر لام و رای له‌دوا هات ئه‌وه ده‌غم ده‌کرێن وه‌ک:
(وقُل ربَّ ) له‌دوای ده‌غم کردن ده‌خوێنرێنه‌وه (و قُرَّبّ)
(قلْ لا أملك) له‌دوای ده‌غم کردن ده‌خوێنرێته‌وه (قلّا أملك)
وه هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌و لامه سکون داره‌ی که به‌شێک نییه له پێکهاته‌ی وشه‌که‌و ده‌چێته سه‌ر (فعل مضارع) و ده‌یگۆڕێ بۆ شێوه‌ی (أمر) ئه‌م لامه‌ش ده‌بێ ئاشکرا بکرێت، وه به‌مه‌رجیش گیراوه که‌له‌پێش ئه‌م لامه (ثُمَّ) یا (واو) یا (فاء) هه‌بێت، وه‌ک ئه‌م نموونانه:
[ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ] (الحج: 29) [وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ] (الحج: 29) [فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاء] (الحج: 15)
(ج) لامی حه‌رف ده‌بێ ئاشکرا بکرێت وه‌ک (هَلْ عسيتم-بَلْ أنتم) به‌لآم ئه‌گه‌ر لام و رایان له‌دوا هات ئه‌وکاته ده‌غم ده‌کرێن وه‌ک: (هَل لك – بل لايخافون – بَل ربّكم – بل رفعه الله).

