سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وەرگرە ھەستییەکان لە بینین و بیستندا ... لهقورئاندا
نووسینی/سهروهر حسن//نووسینگهی تهفسیر خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (179)} [الأعراف] واتە: بێگومان ئێمە کەسانێکی زۆرمان لە پەرییان و ئادەمیزاد بەدیھێناوە کە (شایستەی دۆزەخن) ئەوانە دەزگای لێکدانەوە و بیرکردنەوەیان ھەیە،
بەڵام بەکاری ناھێنن بۆ بیرکردنەوە و لێکدانەوە، چاویشیان ھەیە (بەڵام ھەر ڕووکەشی پێ دەبینن، ناوەرۆکی شتەکانی پێ نابینن)، گوێ و دەزگای بیستنیشیان ھەیە، بەڵام (ڕاستیەکانی) پێ نابیستن، ئەوانە وەک ئاژەڵ وەھان، بەڵکو ئەوانە گومڕاتریشن، ئەوانە غافڵ و بێئاگا و کەڕەواڵەکانن.
ھەوەھا خوای مەزن دەفەرموێت:{...... فَلَمَّا تَغَشَّاهَا حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًا فَمَرَّتْ بِهِ فَلَمَّا أَثْقَلَتْ دَعَوَا اللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ آتَيْتَنَا صَالِحًا لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِڕينَ (189)} [الأعراف]، واتە: خۆئەگەر بانگیان بکەیت بۆ ڕێبازی ھیدایەت (بت پەرستان) بانگەوازت نابیستن، دەبینیت سەیرت دەکەن (بەڵام چونکە بیرو ھۆشیان داخستووە) ھەروەک نەتبینن وەھایە.
لە ڕاستییە زانراوەکانی ئەم سەردەمەمان ئەوەیە کە چاو بریتیە لە ھەستەوەرێک یان ھەستێک کە ئاماژە بینراوەکان وەردەگرێت و بەشێوەی شەپۆلی کارەبایی و بەھۆی دەماری بیناییەوە دەیانگوێزێتەوە بۆ بەشی دواوەی مێشک... مێشک ھەڵدەستێت بەکرداری بینین دوای ئەوەی کە ئەو ئاماژە کارەباییانە دەگۆڕێت بۆ وێنەی بەرجەستە و ڕەنگاوڕەنگ.
خۆئەگەر ئەم بەشەی مێشک توشی نەخۆشییەک بوو، ناڕێکی دەکەوێتە بینینی ئەو مرۆڤە یان ھەر بینایی لەدەستدەدات ھەرچەند چاوەکانیشی سەلامەت بن.
ھەمان شێوەیش بۆ گوێیەکان ڕاستە... بیستن تەنھا بەھۆی ئەوانەوە نابێ، بەڵکو لەسەنتەری بیستندا دەبێ لەمێشکدا... کەواتە ئەگەر قورئانی پیرۆز لەلایەن خوای مەزنەوە نەبێ، ئایا محمد (صل الله علیه وسلم) چۆن ئەمەی زانی؟
لێرەدا تێبینی ئەم وێکچواندنە زانستیە وردە بکە... ئاژەڵ ئامێری بیستن و بینینی ھەیە، بەڵام لە شتەکان تێناگات، لێرەدا و ھۆیەکەی لە ئامێرەکاندا نییە، بەڵکو لە ژیریدایە کە لەھەردوو کردارەکەدا پێویستن. بەتایبەت پلی پێشەوەی مێشک کە لە مرۆڤی ئاساییدا بەتەواوی پێگەیشتوو دەبێت (بەشێوەیەک کە دەوروبەری سێیەکی کێش و قەبارەی مێشک پێکدەھێنێت)... بەڵام لەئاژەڵاندا بەتەواوی گەشەکردوو نییە. لەھەندێکیاندا دەوربەری تەنھا (١٠%) دەبێت.

