ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

خۆشەویستی خوای گەورە.... عیباده‌ت

خۆشەویستی خوای گەورە.... عیباده‌ت

نووسینی/ناصح ابراهیم سازانی   موسڵمان نابێت لەم گەردوونەدا کەسی تر بەشایەنی پەرستن و خۆشەویستی تەواو بزانێت جگە لە خوای پەروەردگار, چونکە تەنھا پەروەدگارە خاوەنو سەرچاوەی فەزڵ و گشت چاکەیە, ئەم مرۆڤە کە ھیچ نەبووە, بەدیھێناوە. رۆحی کردووە بە بەردا. کردویەتی بەجێنشین لەسەر زەویدا بۆ ئاوەدانکردنەوەی نەوە لە دوای نەوە.

فەرمانی داوە بە مەلائیکەکان سەجدەی بۆ بەرن, ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە بۆی رەخساندووە بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرێت, ئەو ھەموو نازو نیعمەتانەی پێ بەخشیوە, لەسەر جوانترین شکڵ و شێوە جەستەی داڕشتوە, فێری گفت و گۆی کردووە, کەواتە ئەو لە پێشترو شایەنترە بۆ پەرستن و خۆشەویستی تەواو.                                                   
   پێشەوا غەزالی دەڵێت: بزانن زانایانی ئیسلام یەک دەنگن لەسەر ئەوەی خۆشەویستی خواو پێغەمبەر فەرزە, بۆیە پێویستە خۆشەویستی پێش بکەوێت, پاشان گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری بۆ خۆشەویستەکە بکرێت .
   بێگومان ملکەچی و خۆشەویستی بۆ خوا ھیچ کامیان بەتەنھا بەس نین, بەڵکو بەندەی خواپەرست پێویستە لەسەری خودای بەلاوە لە ھەموو شتێ خۆشەویسترو گەورەتر بێت, جگە لە خودا کەسیش بە شایەنی پەرستن نەزانێت و ملکەچ نەبێ بۆی, خۆشەویستی تەواوی بۆی نەبێ, ھەرشتێکی خۆشویست لە پێناوی خوا خۆشیبوێت, چونکە ئەگەر ھەرکەسێک یان ھەر شتێکی لە خودا بەلاوە خۆشەویستر بێت, ئەوا خۆشەویستیەکەی بەتاڵ و مایە پووچە, ھەر کارو کردەوەیەکیش بۆ خوا نەبێت بەتاڵەو دەدرێتەوە بە رووی خاوەنەکەیداو لێی وەرناگیرێت!.                                              
   خوای گەورە دەفەرموێت:{قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْڕهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (24)} [التوبة]
 واتە: ئەی پێغەمبەر! پێیان بڵێ: ئەگەر باوک و کوڕ براو, ژن و خێزان وکۆمەڵ و خێڵ و خزمانتان, ماڵ و سامانێک پەیداتان کردووەو بازرگانیەک دەترسن رەواجی نەمێنێت, ئەو خانو بەرەو کۆشک و تەلارانەی کە بەلاتانەوە خۆش و جوان و دڵگیرن, ھەر یەک لەمانەتان لە خواو پێغەمبەرەکەی لاخۆشەویستر بێت, خۆتان بگرن و چاوەڕێ بن ھەتا فەرمان لە خواوە دێت و سزای سەختتان دەدات, خوایش رێنمایی لەشەرع دەرچووان ناکات بۆ ھیچ خێرو چاکەیەک.                                                                                                                                                                                                                  
   بەندەی خوا ئەوەیە ئەوەی خوای گەورە پێی رازییە پێی رازی بێت, ئەوەی خوای گەورە پێی رازی نیە پێی رازی نەبێت, ئەوەی خواو پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم خۆشیانەوێت خۆشیبوێت, ئەوەی خۆشیان ناوێت خۆشینەوێت, دۆستانی خودا بە دۆست بزانێ, دوژمنانی خوا بە دوژمن بزانێ و دژایەتیان بکات.                                                       
   خوای گەورە دەفەرموێت{يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ وَاللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَقُّ أَنْ يُرْضُوهُ إِنْ كَانُوا مُؤْمِنِينَ (62)} [التوبة]. واتە: مونافیق و دووڕووەکان سوێندتان بە خودا بۆ دەخۆن کە شتێکی خراپیان نەوتووە بۆ ئەوە ئێوە رازی بکەن, لەکاتێکدا کە ھەق وایە خواو پێغەمبەرەکەی لە خۆیان رازی بکەن, ئەگەر ئەوانە راست دەکەن و ئیماندارن.                                                                  
   ئەوەی خوا بناسێت خۆشیدەوێت, تا مرۆڤ زیاتر خوای خۆشبوێت, بەندایەتی زیاتر ئەنجام دەدات, کەواتە پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم لە ھەموو کەس زیاتر خوای خۆش ویستووە, چونکە زیاتر خوای دەناسی و عیبادەتی بۆ دەکرد, نوێژکردن کە یەکێکە لە عیبادەتە گەورەکان نور و رووناکی و بیبیلەی چاوی بوو, مایەی حەوانەوەی بوو..                                          
   بە دەستھێنانی خۆشەویستی خوای گەورە تەنھا بە شوێنکەوتنی پێغەمبەری خۆشەویست ێلی اللە علیە وسلم دەبێت:
  خوای گەورە لەو بارەوە دەفەرموێت{قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (31)} [آل عمران]. واتە: ئەی پێغەمبەر! بە ئیمانداران بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆشدەوێت, شوێنی من بکەون خوداش ئیوەی خۆشدەوێت و لە گوناە و ھەڵەکانتان خۆشدەبێت, ئەو خوایە لێ خۆشبوو میھرەبانە.                                                           
   کەواتە شوێنکەوتنی پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم مەرجە بۆ خۆشەویستی خوا, ھەر کەس ئاوەھا نەبوو مانای وایە درۆ دەکات.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز