سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره ٢ ــ الـرحـیـــم
نووسینى/ملا صابر صالح...........الرحیم : ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خوا بنچینه‌که‌ى (رحم)ه، واته به‌زه‌یی ، الرحیم واته به‌به‌رده‌وامی به‌خشنده‌یی میهره‌بانه به‌خشنده‌ی خۆی ئه‌به‌خشێ به‌به‌دیهێنراوانی ..
له‌سیفه‌تى (رةحمان)دا له‌ده‌ریاى ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى خواییدا دڵۆپێکمان هه‌ڵێنجاو دیار کرد ، وه‌له‌ئه‌نجامی لێووردبوونه‌وه‌و تێڕوانینێکى ژیرانه ده‌رده‌که‌وێ که‌ڕه‌حمه‌ت وه‌گه‌ڕخه‌ری ڕه‌وڕه‌وه‌ى ژیانه .. هه‌ر به‌دیهێنراوێکى خوا ، له‌چه‌ند لاوه میهره‌بانێتى خواى پێوه دیاره بۆ نمونه وه‌ک له‌م ئایه‌تانه‌دا دیاره که‌ده‌فه‌رموێ : [ سَبِّحْ اسْمَ رَبِّكَ الأَعْلَى(1)الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّى(2)وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى ] الاعلى ١ –٣ .
واته : دووربگره له‌که‌م و کورتى ناوى په‌روه‌ردگاری به‌رزت ، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى هه‌موو بووه‌کانى به‌دیهێناوه – خلق – ئه‌مه لایه‌نه میهره‌بانیه‌ک ، له‌گه‌ڵ به‌دیهاتندا رێکى خستووه – فسوى – وه‌هه‌ر ئه‌و په‌روه‌روه‌ردگاره رێژه‌ى گونجاوی بۆ هه‌ر بوێک داناوه – قدّر – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێنموونه‌یى ژیانى پێبه‌خشیوه – فهدى – ئه‌مه‌ش لایه‌نه میهره‌بانى ترن .. که‌واته هه‌ر بوێک له‌چوار لاوه میهره‌بانێتى خواى پێبه‌خشراوه‌و لێی ئه‌دره‌وشێته‌وه ..
زیادبوونی زانیاریمان له‌باره‌ی هه‌ر به‌دیهێنراوێک –به‌خشش و میهره‌بانێتى خواى زیاتر بۆ ره‌وشه‌ن تر ده‌کاته‌وه ..
کاتێ که‌سه‌یری سوڕی ژیانى هه‌ر گیان له‌به‌رێک ده‌که‌ین ، ده‌بینین که‌چۆن میهره‌بانێتى خواى گه‌وره خۆى ئالآندووه به‌قۆناغه‌کانى ژیانی ، به‌م تێڕوانینه ئیمان و باوه‌ڕمان وه‌کو گوڵی پشکوتوی به‌هار به‌شنه‌بای به‌زه‌یى په‌روه‌ردگار ده‌له‌رێته‌وه .. خواى گه‌وره به‌خشنده‌یی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادێکا ده‌بارێنێ له‌دونیادا جا چ ئه‌هلی خودایى بێ ، چ بێباوه‌ڕو گومڕاو بێ ئاگابێ ، چونکه دونیا له‌لاى خوا له‌بزنێکى مرداره‌وه‌بوو بێنرختره ، وه‌ژیانی دونیاش بۆ تاقیکردنه‌وه‌ى ئاده‌مى و جنۆکه‌یه ، وه‌کو چۆن هۆڵی تاقیکردنه‌وه له‌بارکراوه بۆ قوتابیانی زیره‌ک و ته‌مبه‌ڵ ، هه‌ر جۆریان په‌ڕاوو پێنووس و شوێن و ئاو‌و .. و .. هتد وه‌کو یه‌ک بۆیان ئاماده‌کراوه ، به‌لآم دیاره له‌کۆتایی هه‌ندێکیان ژێر ده‌که‌ون ، وه‌هه‌ندێکیان سه‌رده‌که‌ون ، جائه‌م سه‌رکه‌وتوانه به‌ر میهره‌بانێتى – الرحیم – خوا ده‌که‌ون له‌ڕۆژى دواییداو وه‌هه‌تا هه‌تایه .. جا ئاده‌میزادی ئیماندار که‌سه‌یری هه‌ریه‌ک له‌به‌دیهێنراوه‌کانى یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ده‌کات ، یه‌ک پارچه داڕژاوه له‌میهره‌بانێتى خوا ، وه‌ک چۆن (تةشبيهى نةبيَ) یه‌کێ هۆنراوه‌ى شاعیرێک بخوێنێته‌وه له‌به‌ر به‌هێزی هۆنراوه‌که ، توانا‌و سۆزی شاعیره‌که هێرش بباته سه‌ر دڵی خوێنه‌ر ئاوه‌هاش سۆزی خۆشه‌ویستی میهره‌بانێتى خوا مژده‌و مزگێنی دێنێ بۆ دڵه‌ى هۆشیارى ئیماندار ، ئه‌و ساکه دڵ به‌یادى خواوه ئه‌حه‌سێته‌وه وه‌کو کۆرپه‌ی ناو له‌یلۆکێ که‌دایکی ده‌ستی تیا هه‌ژاندبێ ، ئاواتی حه‌ق په‌روه‌رى سه‌ر له‌نوێ ده‌بوژێته‌وه‌و به‌ڵێن و په‌یمان له‌م دڵه به‌سۆزه هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ یه‌زدانی میهره‌بان ، به‌ئاواتی به‌خششێتی خوا له‌ڕۆژى خۆیىدا ، وه‌رزگاربوون له‌ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری دۆزه‌خ ..
جا چى هه‌یه دیارده‌ی ره‌حمه‌تى خوداى ره‌حمان و ره‌حیم نه‌بێ ، بۆ هۆشیاری خاوه‌ن چاوی بینین بێ ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره به‌زمانی فریشته‌کانه‌وه ده‌فه‌رموێ : [ الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ] المۆمن / ٧
ئه‌و فریشتانه‌ی هه‌ڵگری عه‌رشی خودان وه‌ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وره‌ىدان ته‌سبیحاتی ستایشی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن و خاوه‌ن ئیمانی ته‌واون به‌په‌روه‌ردگاریانه‌وه ، وه‌داوای لێ‌خۆش بوون ده‌که‌ن بۆ خاوه‌ن ئیمان و باوه‌ڕان به‌وه‌ی که‌ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا فراوانیت داوه به‌هه‌موو شتێ به‌ره‌حمه‌ت و زانینا جا ببووره له‌وانه‌ی ته‌وبه‌یان کردووه رێگاکه‌ی تۆیان گرتووه‌ته‌به‌ر، وه‌بیان پارێزه له‌عه‌زاب و ئازاری جه‌حیم و دۆزه‌خا .. به‌ڵێ فریشته‌کان نه‌فس پاک و بێگه‌ردن و وتار راست و راستڕه‌ون دوورن له غه‌وغای ژیان و گوناه و چاوی بینینیان په‌رده‌ی غیشاوه دای نه‌پۆشیوه دڵی بێگه‌ردیان شه‌یتان هێلانه‌ی تیا نه‌کردووه ئه‌وه‌ته خواى گه‌وره ووتاریان بۆمان ده‌گێڕته‌وه [ .. وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا .. ] فراوانیت به‌هه‌موو شتێ داوه به‌ره‌حمه‌ت و زانیارى .. به‌ڵێ هه‌موو شتێ چ ئاسمان و زه‌وی ، چ که‌شکه‌شانه‌کان و مه‌جه‌ره‌کان، چ زه‌وى و ئه‌ستێره‌کان ، چ ده‌ریاو ده‌ریاچه‌کان، چ جۆگه‌و کانیاوه‌کان ، چ باخ و بێستانه‌کان، چ شاخ و چیا‌و دۆڵه‌کان، چ ده‌شت و چۆڵ و بیابانه‌کان، چ ئاو‌و هه‌واو گازه‌کان، چ عه‌قڵ و هۆش و بیره‌کان، چ جۆره‌کانی خواردن و ڤیتامینه‌کان، چ به‌ده‌ن و روخساره جوانه‌کان، ئای چه‌ند زۆرن له‌زۆریانا له‌ژماره نایه‌ن .
به‌ڵێ ئه‌وان راستى ده‌بینن بۆیه دڵی پاک و بێگه‌ردیان رووه‌و خوا به‌دوعاو نزاوه بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕانی ته‌وبه‌کار له‌گه‌ڕدایه .
ئازیزان .. خۆشه‌ویستان :
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لاَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ] الروم / ٢١ .
له‌نیشانه‌و ئایاته‌کانى خواى گه‌وره‌یه که‌بۆ ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له‌نه‌فس و گیانى خۆتانا هاوجووتی بۆ ئه‌وه‌ی دڵگیرو ساکن ببن پێیه‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌به‌ینی ئێوه‌ی گێڕاوه سۆز‌و خۆشه‌ویستى و ره‌حمه‌ت به‌ڕاستى له‌م هه‌موو دیاردانه نیشانه‌و ئایاتى زۆرن بۆ گه‌لێ بیروهۆشی خۆیان به‌کارخه‌ن ..
به‌ڵێ زۆرجار هێرشی توڕه‌یی و دڕنده‌یی لافاوێ هه‌ڵ ده‌ستێنێ له‌ده‌روونا به‌هۆی فووی شه‌یتانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌حمه‌ى خواى گه‌وره به‌رى لێ نه‌گرێ که‌وه‌کو سروشت و دیارى داویه به‌ئاده‌میزاد، له‌وانه‌یه هاوجووته‌که‌ى خۆی هه‌پرون به‌هه‌پرون بکات، یا تێکى وه‌رشێلێ، وه‌یان ژیانى لێ له‌نگ و تاڵ بکات، و به‌ده‌نى جوانى لێ ناشیرین بکات ، ئه‌ی خوایه خۆشه‌ویسته‌که‌مان چه‌ند میهره‌بانی گشت شتێکت به‌میهره‌بانی به‌خشیوه به‌ئێمه، هه‌ر تۆی رام و موسه‌خخه‌رت کردووه بۆ ئێمه‌ى ئاده‌میزاد به‌هه‌رچى له‌ئاسمان و زه‌وى نێوانیان دایه، وه‌کو ده‌فه‌رموێ : [ وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ .. ] الجاپیه / ١٣ .
بۆ ئێوه‌م رام و موسه‌خخه‌ر کردووه به‌هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان دایه‌و وه‌به‌هه‌رچى له‌زه‌ویدایه هه‌ر گشتیان به‌ڵی هه‌ر گشتیان .
ئازیزه‌کانم خۆشه‌ویستان :
خواى گه‌وره که‌خۆى ره‌حیم و ره‌حمانه وه‌به‌خشنده‌و میهره‌بانه، خۆشی له‌وه‌دێ که‌ئێمه‌ش ئه‌و سیفه‌ته بکه‌ینه کاڵاو بالآی خۆمان ، وه‌ره‌حم و به‌زه‌ییمان به‌گیانی خۆمان و غه‌یری خۆمان بێته‌وه ، بۆیه ( رحمة للعالمين )یشى به‌ئێمه به‌خشیوه که‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانه، که‌له‌ئاستیا ده‌فه‌رموێ : [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ ] واته ره‌وانه‌مان نه‌کردووی ته‌نها به‌ڕه‌حمه‌ت نه‌بێ بۆ گشت جیهانیان .. جا که‌خواکه‌مان ره‌حمان و ره‌حیم بێ وه‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان (رحمة للعالمين) بێ وه‌کیتابه پیرۆزه‌که‌مان نامه‌و مه‌نهه‌جی ره‌حمه‌تى ره‌ببانی بێ، وه‌رن بائێمه‌ش مه‌ردی خودابین له‌گه‌ڵ یه‌کا خاوه‌ن به‌زه‌یی ره‌حمه‌تى فراوان بین تا له‌گه‌ڵ (رحمن الرحيم) ئاشنا بین، تا له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ى ره‌حم پێکراوا بین .
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ : } الرحمن یرحمهم الرحمان ارحموا من فی الارچ یرحمکم من فی السما‌و { .
واته خوداى ره‌حمان و ره‌حیم ره‌حم به‌خاوه‌ن ره‌حمان ده‌کات جا ره‌حم که‌ن به‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین ره‌حمتان پێده‌کات ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : من لایرحم لایرحم .. ئه‌وه‌ی ره‌حم نه‌کات ره‌حمى پێ ناکرێت ..
ئه‌ى خوداى به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یى له‌ده‌ریاى ره‌حمه‌تى بێ سنورت بڕژێنه به‌سه‌ر کوردستانی دڵ به‌برینم به‌سه‌ر دنیای سه‌ر لێشێواوو ره‌شبینم هه‌ر ده‌رگای ره‌حمه‌تى تۆیه شک ده‌بینم .. ربّنا اغفر وارحم وانت خیر الراحمین ..
ئیمان به‌م زاته پاکه بێ وێنه‌یه راستیه‌که پێویست به‌به‌ڵگه ناکات وه‌هه‌ست و شعور دامه‌زراوی له‌ڕاست ئه‌م صیفه‌ته‌ى په‌روه‌ردگار، شیفا بۆ ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روون دێنێ ژیان خۆش و به‌له‌زه‌ت ده‌کات ئومێد‌و هیوای خاوه‌ن باوه‌ڕ ده‌بوژێنێته‌وه وه‌له‌ڕه‌ش بینی و بێ ئومێدی و بێ هیوىو رزگارى ده‌کا . ئه‌وه‌ی جێگه‌ى سه‌یرو موعجیزه‌ى غه‌یبىیه ئه‌وه‌یه که‌هیچ شتێ جێگه‌ى ئه‌م باوه‌ڕه پڕ ناکاته‌وه له‌ده‌رووندا ، عه‌قڵ و فیگره‌و عیلمیش شایه‌دى بۆ ده‌دا ، کاتێ نه‌فسی له‌خوا بێ‌ئاگا که‌مێ هۆشی بوووه هه‌ستی په‌شیمانی و داماوی ده‌بزوێ ناڕه‌حه‌تى دایده‌گرێ له‌ئه‌نجامی کارى ناهه‌مواری رابردووی جا کاتێ که‌هاته پێشه‌وه‌و بیستى ئاوازه خۆشه‌که‌ی [ ..لاَ تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] الزمر/٥٣ .
بێ هیوا مه‌بن له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خواى گه‌وره به‌ڕاستی خواى گه‌وره له‌گشت گوناهان ده‌بوورێ، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی ته‌وبه‌و په‌شیمانی بکا به‌کالآو بالآی، جا به‌م ئاوازه خۆشه وه‌کو یه‌کێ مزگێنیه‌کی زۆر گه‌وره‌ی بۆ هاتبێ و خۆشی و کامه‌رانی بگرێته باوه‌ش، ئومێد‌و هیوای ببوژێته‌وه ، ئاوا سه‌رگه‌رمی و دڵسۆزی و هاتنه پێشى کار‌و پیشه‌و ئاوات ده‌بێ، که‌ئاوازه خۆشه‌که‌ی تری بیست که‌یه‌ک پارچه نوورو ره‌حمه‌ت و هیدایه‌ته له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م ووشانه ره‌نگ ده‌داته‌وه که‌تێیدا ده‌فه‌رموێ [ فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ] الفرقان / ٧٠
بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه‌ى وان له‌ده‌رگای ره‌حمه‌تى میهره‌بان به‌ته‌وبه‌کارىو په‌شیمانی ، ئه‌وه میهره‌بان کاره ناهه‌مواره‌کانیشی بۆ به‌چاکه ده‌گۆڕێته‌وه، شان و شکۆو لێبورده‌یى ئه‌م زاته له‌م سنوره به‌ده‌رتره له‌ژیرو بیرى ئاده‌میزاد پێی بکات و تێی بگات و لێی حاڵی بێ، جا ئه‌م نه‌فسه له‌گه‌لأ ئه‌م ئاوازه پڕ میهره‌بانێتىیه دونیای خۆشى و کامه‌رانى و ئاسووده‌یىو به‌ختیارى بۆ ده‌خاته سه‌ر گازی پشت ، له‌لایێ له‌شه‌رمى په‌روه‌ردگاری چین چین ته‌وژمى بارانی ره‌حمه‌ت له‌نوکی پێیا ده‌ست پێده‌کا له‌ته‌وقی سه‌ریا ده‌چێته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌رچینه ته‌وژمێ ره‌نگێ دێنێ و ره‌نگێ ده‌با له‌بازاڕی ره‌نگا بازاڕی (يعرف المجرمون بسيماهم ) به‌جێ دێڵێ و بۆ بازاڕی (سيماهم في وجوههم من اثر السجود) بار ده‌کا، ئای چه‌ند خۆشی گشت هۆشیارانی بێ‌دار، تامی تۆیان له‌بیر نه‌چۆته‌وه ، وه‌له‌لایێ تر ئه‌م هیواو ئومێدی بوژانه‌وه بۆ به‌رزی ئه‌م پیرۆزىیه، بۆ دۆستایه‌تى و جیرانێتی ئه‌و ره‌حمان و ره‌حیمه، بۆ به‌هه‌شتی پڕ نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌ی له‌بن نه‌هاتوو، بۆ رزگاری له‌و سه‌ره‌نجامه ترسناکه‌ى که به‌رۆکی چاره‌نووسی ئاده‌میزاد ده‌گرێ، هه‌موو میحنه‌و موصیبه‌تێکى لابچوک ده‌کاته‌وه، هه‌موو ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تیه‌کى ژیانى ساده‌و ساکار ده‌کا، وه ده‌یان نه‌خۆشى نه‌فسی و ده‌روونی شیفا دێنێ خۆی تێدا ده‌ناسێته‌وه پێش و پاش و ژێر پێی خۆی پێ ده‌که‌وێته‌وه ئاشنایی خه‌یاڵ و بیرى ده‌بێ [..يَاحَسْرَتَا عَلَى مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ.. ] الزمر / ٥٦ .
داخى گرانم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو کات و ژیانه‌م که‌به‌فیڕۆ چواند له‌ڕاست خواى گه‌وره ..
ئازیزان .. خۆشه‌ویستان : ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خواى گه‌وره وه‌کو به‌ماددیات گشت لایه‌کى پڕ کردۆته‌وه ئاواش گشت لایه‌نه مه‌عنه‌وى و غه‌یبیه‌کانىدا راگرتووه ، ئازیزان جێگاى سه‌ره‌نج راکێشان وپرسیار کردنه له‌نه‌فسێ که‌که‌وتۆته گێژاوی غه‌فڵه‌ت و بێئاگایی وه‌خه‌ریک بوون به‌کاری لاوه‌کى و لاسایی !!
ئه‌ى نه‌فس تۆ وا له‌سه‌ر زه‌وى خوا ده‌ڕۆیت سه‌یری ئاسمانی خوا ده‌که‌یت هه‌واى خودا هه‌ڵ ده‌مژیت ئاوى خوا ده‌خۆیته‌وه ، جا چیت هه‌یه ئی خوا نه‌بێت ، هه‌ر به‌لاى ئه‌ویت و به‌لای ئه‌ویشا ده‌گه‌ڕێیته‌وه چى وای کردووه ئاوا نوستوى، له‌خواى خۆت بێخه‌به‌رى کردوویت!! ، به‌ڕاستی خواى گه‌وره حه‌قیه‌تی که‌ده‌فه‌رموێ : [ يَاأَيُّهَا الإِنسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَڕيمِ(6)الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ (7) في أيِّ صُورَةٍ مَاشَاَءَ رَكَّبَكَ ] الانفگار.
ئه‌ی ئاده‌میزاد چى واى کردووه که‌لات بدا له‌په‌روه‌ردگاری به‌ڕێزو خۆشه‌ویست، ئه‌و زاته‌ى به‌دیهێناوی و خه‌ڵقی کردووی، رێکی کردووی ته‌عدیلی کردووی، له‌و وێنه‌یه‌ى که‌حیکمه‌ت و دانایی خواستبی ته‌رکیبی کردووی ..
ئازیزان خۆشه‌ویستان : ئه‌م صیفه‌ته دڵخۆشکه‌ره‌ى هۆشیاران که‌ره‌حمان و ره‌حیمه، لایه‌نى ئیجابی زۆری تیایه گه‌ر زۆرێکیشی لێ باس بکه‌ین ، ئه‌وه زۆرێکیش له‌ده‌ره‌وه‌ى زانست و زانیارى ئاده‌میزاده . هه‌ست کردن به‌سیفه‌تى ره‌حمانێتی خودایه لافاوی خیره‌ت و ئازایه‌تی له‌ده‌روونا هه‌ل ده‌ستێنێ به‌رامبه‌ر به سه‌رکه‌شانی سته‌مکارانی خوانه‌ناس له‌ئه‌نجاما ته‌خت و به‌ختیان تێک ده‌شکێنێ، هه‌زاران سته‌م دیده‌و لێقه‌وماوان رزگار ده‌کاو کۆت و زنجیران ده‌پسێنێ ، هه‌ستی شۆڕش گێڕێتی و ئازادی خوازیان بۆ دێنێ، یه‌کێ ره‌حمی خوای له‌سینه‌دابێ هه‌رگیز به‌وه رازی نابێ تاغووت و فیرعه‌ونێ خۆى له‌خه‌ڵک بکات به‌خواو یاری به‌ماڵ و نامووس و چاره‌نوسیان بکاو عیززه‌ت و که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان تێک بشکێنێ و تووشی به‌ندایه‌تى هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان بکات ، چونکه خوداى به‌خشنده به‌ئازادی خه‌ڵکی به‌دیهێناوه، وه‌کو دیاری و به‌خششێک ئه‌و ئازادىیه‌ی پێبه‌خشیوه، ته‌نانه‌ت به‌زۆری زه‌بری ناچاری ناکا به‌وه‌ی ئه‌و بپه‌رستێ چونکه زۆری و زه‌بری سیفه‌ت و کاری خوا نیه‌و له‌گه‌ڵ مانای (إله) خوایه‌تی یه‌ک ناگرێته‌وه‌و، له‌گه‌ڵ خوایه‌تی خوا ناگونجێ ، خودا ئازادی پێخۆشه بۆ هه‌موو که‌سێ ، جامادام خواى گه‌وره ئه‌و هه‌موو باره نیعمه‌ته‌ى به‌ئێمه‌ى داوه و به‌کۆل قه‌رداری ئه‌وین و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئازادیمان لێ زه‌وت ناکات به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئازادی پێداوین و داوای ئازادیمان لێ ده‌کات، جا چۆن حه‌لآڵه یه‌کێ تر ئازادیمان لێ زه‌وت بکاو به‌ناحه‌ق بمان کات به‌به‌نده‌ی خۆی ، نه‌خێر بۆ که‌س حه‌لآڵ نیه وه‌حه‌لآڵیش نابێ ..
به‌ڵێ بۆیه سته‌مکاره دونیاخۆره‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ر له‌خه‌ڵک بشێوێنن له‌خوای خۆیان بڕه‌نجێنن تاکو خه‌ڵک بێ ره‌حم بێ له‌ئه‌نجامدا بێغیره‌ت بێ تا ئاغایه‌تیه‌که‌ی وان سه‌ربگرێ ، نازانن خه‌یاڵ پراوی ده‌که‌ن له‌وه‌ی ئازادی خه‌ڵک زه‌وت ده‌که‌ن ، سه‌ره‌نجام حاڵى ده‌بن کاتێ پڕچاویان خۆڵ ده‌که‌ن .. [ ألم نُهلِكِ الآولين ثُمَّ نُتبِعهُمُ الآخرين كذلِكَ نفعَلُ بالمُجرمين] المرسلات: ١٦-١٨ .
ئازیزان خۆشه‌ویستان : خوای گه‌وره ره‌حمى چاندووه له‌گه‌ڵ سروشتی ئاده‌میزاددا ، فیگره‌و بوونی ئه‌م شاهیدی و گه‌واهىیه ده‌دات ، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌م ره‌حمه‌ى خودا نه‌بوایه ژیان هیچ تامى نه‌ده‌بوو خۆشه‌ویستی بێ روح و گیان ده‌بوو ، ساوا‌و بێچوو بێ خزمه‌تگوزار ده‌بوو، زه‌ویش جۆراو جۆر خواردنی نه‌ده‌ڕواند، ئاسمانیش بارانی نه‌ده‌باراند، ئاویش تینواتی نه‌ده‌شکاند، روح و لاشه‌و به‌ده‌نه‌کان لێک ده‌ترازان، هۆش و بیر‌و فامه‌کان ئاڵۆزده‌بوون، رێچکه‌ى وه‌چه‌ى گشت زیندووان ماتڵ ده‌بوون، به‌لآم به‌زه‌یی و ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارا هه‌موو شتێکی له‌شوێن خۆ‌یا، به‌حیکمه‌ت و دانایىیه‌وه داناوه، تاکو ببن به‌ئایات له‌سه‌ر گه‌وره‌یى و تواناداری میهره‌بان، تاکو به‌شێ له(إقامة الحجة) ته‌واو بکه‌ن له‌سه‌ر ئاده‌میزادو جنۆکه . تاکو ئالآی ره‌حمان و ره‌حیمێتى خواى گه‌وره هه‌ڵگرن و به‌رزى که‌نه‌وه ، جا چ شتێ هه‌یه ماناى ره‌حمانێتى خواى گه‌وره‌ى تیا دیار نه‌بێ ، به‌زمانی حاڵ وه‌صفی ره‌حمان و ره‌حمێتی خواى گه‌وره نه‌خوێنێ ؟لایه‌نێکىتر له‌که‌م و کوڕى پڕ ده‌کاته‌وه .. وه‌هه‌روه‌ها له‌باره‌ى کوڕ و کچ و براو خوشک و خزمانىترو جیرانان ..
ئه‌مه‌ش ژیان کێش ده‌کات بۆ ئه‌و په‌ڕی به‌ختیاری و کامه‌رانى ، سه‌ره‌نجامى ئه‌و رێژانه‌ش به‌زه‌یى بێ پایانى خوایه ئه‌دره‌وشێته‌وه له‌دروست کراوو بونه‌وه‌ریدا ..
به‌و جۆره‌ش پێویسته له‌نێوان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کدا ، له‌سه‌ر بنچینه‌ى ره‌حم و سۆز په‌یوه‌ندى و هاوکارى یه‌کتری بکرێ ، نه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى که‌وا خاوه‌ن سامان و بۆ پێش که‌وتوو ده‌سه‌لآتن ، ببنه دڕنده له‌گه‌ڵ میلله‌تانى تر‌ى هه‌ژارداو درێخى نه‌که‌ن له‌چه‌وساندنه‌وه‌یان، چونکه ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه واتای به‌زه‌یى و سۆزی مرۆڤایه‌تى پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه که‌واته ئه‌و سۆز‌و ره‌حمه‌ى سیفه‌تێکی سروشتی خوایىیه دراوه به‌ئاماده‌میزادو پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م رێڕه‌وه بڕوا بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تى به‌گشتى له‌سه‌ر ڕووی زه‌وى برابن و هاوکارو هاو رێبن ، وه‌ڕێڕه‌وى بونه‌وه‌ر تێک نه‌شکێنن له‌سه‌ر خۆیانا..

