سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌رکى نوێژى جه‌ماعه‌ت
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى..........خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْ‌كَعُوا مَعَ الرَّ‌اكِعِينَ البقره: ٤٣. واته: نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن له‌گه‌ڵ رکوع به‌راندا رکوع به‌رن.
خواى گه‌وره وه‌سفی ئه‌وانه ده‌کات که به‌یانیان و ئێواران یادى خوا ده‌که‌ن له مزگه‌وته‌کاندا:
فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّـهُ أَن تُرْ‌فَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ ﴿٣٦﴾ڕ‌جَالٌ لَّا تُلْهِيهِمْ تِجَارَ‌ةٌ وَلَا بَيْعٌ عَن ذِكْڕ اللَّـهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِالنور: ٣٦ - ٣٧. واته: له مزگه‌وتانێکدا خوا مۆڵه‌تى داوه‌که به‌گه‌وره‌و پاک راگیرێت زیکر و یادى خواى تێدا بکرێ, له‌و مزگه‌وتانه‌دا ته‌سبیحاتى خوا ده‌که‌ن به‌یانیان و ئێواراندا, پیاوانێک که کڕین و فرۆشتن بێ ئاگایان ناکات له‌یادى خوا و نوێژکردن.
* له عبداللهى کوڕى عه‌باسه‌وه ره‌زاى خوایان لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (مَنْ سَمِعَ النِّدَاءَ فَلَمْ يُجِبْ فَلاَ صَلاَةَ لَهُ إِلاَّ مِنْ عُذْرٌ) . واته: هه‌رکه‌سێ گوێى له بانگ بێ و نه‌چێ به‌ده‌میه‌وه‌و نوێژه‌که‌ى به جه‌ماعه‌ت نه‌کات به‌بێ به‌هانه ئه‌وه نوێژى بۆ نیه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ئه‌و که‌سانه‌ى نوێژى جومعه ناکه‌ن, یان ده‌بێ ده‌ست له‌وکاره ناپه‌سه‌نده هه‌ڵگرن, یا ئه‌وه‌تا خوا مۆر ده‌نێ به‌سه‌ر دڵیانا, به‌ره‌به‌ره بێ ئاگاده‌بن و ده‌چنه ریزى ئه‌و که‌سانه‌ى له خوا غافڵن .
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (انَّ أثْقَلَ الصَلاّة عَلى المُنافِقِينَ صَلاةُ العِشاءِ وصَلاةُ الفَجْڕ ولَوَ يَعْلَمُونَ مَافِيهما لأَ تُوْهُما ولَو حَبْواً) . واته: قورسترین نوێژ له‌سه‌ر مونافیقه‌کان نوێژى به‌یانى و عیشایه, ئه‌گه‌ر بتان زانیایه چه‌نده خێر‌و پاداشتیان چه‌نده زۆره به‌جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتدا, به‌سنگه‌خشێ بۆى ده‌ڕۆشتن.
* ئه‌نه‌س گوتى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (مَنْ صَلَّى لِلَّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا فِي جَمَاعَةٍ يُدْڕكُ التَّكْبِيرَةَ الْأُولَى كُتِبَتْ لَهُ بَرَاءَتَانِ بَرَاءَةٌ مِنْ النَّاڕ وَبَرَاءَةٌ مِنْ النِّفَاقِ) .
واته: هه‌رکه‌سێک چل رۆژ له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بگات به (الله اكبر)ى یه‌که‌مى نوێژ دابه‌ستندا به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتدا, بۆى ده‌نوسرێ ئه‌و که‌سه له دووشت رزگارى ده‌بێ له‌ئاگرو له‌نیفاق.
ئه‌مه‌ش هاندانى موسڵمانانه بۆ ئه‌وه‌ى سوربن له‌سه‌ر ئاماده بوون بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت و دووربن له نیشانه‌ى مونافیقى و مونافیقه‌کان.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: نیازم کرد فه‌رمان بده‌م یه‌کێک پێش نوێژیتان بۆ بکاو خۆشم له گه‌ڵ چه‌ند پیاوێکدا که کۆڵه داریان پێ بێ بڕۆم ماڵى ئه‌وکه‌سانه بسوتێنم به‌سه‌ریاندا به‌شدارى نوێژى جه‌ماعه‌ت ناکه‌ن
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: به‌رده‌وام بن و کۆڵ مه‌ده‌ن, بزانن که چاکترین کرده‌وه‌ى ئێوه نوێژه, بزانن جگه له ئیماندار که‌س پارێزگارى له ده‌ستنوێژ ناکات.
عه‌بدولآى کوڕى مه‌سعود ره‌زاى خوای لێ بێ ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له ماڵه‌وه نوێژ بکه‌ن و ته‌رکى جه‌ماعه‌ت بکه‌ن, وه‌ک ئه‌و پیاوه‌ى له‌ماڵه‌وه نوێژه‌که‌ى ده‌کات و ئاماده‌ى جه‌ماعه‌ت نابێ, ئه‌وه ته‌رکى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رتان صلى الله علیه وسلم کردووه ئه‌گه‌ر واشتان کرد ئه‌وا گومڕاو سه‌ر لێ شێواو ده‌بن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: (ئيَمة وامان بينيوة كة تةنها ئةو مونافيقانةى كةناسراو بوون دوا دةكةوتن لة نويَذى جةماعةت, ضونكة نويَذى جةماعةت لة سوننةت و ريَبازى ثيَغةمبةرة صلى الله علية وسلم كة لةسةرى بووة..) .
پێشه‌وا موجاهید ده‌ڵێ: پاوێک پرسیارى کرد له ئیبن عه‌بباس ره‌زاى خوایان لێ بێ, وتى: پیاوێک به رۆژ به رۆژوو بێ وشه‌وانه شه‌ونوێژ بکات به‌لآم ئاماده‌ى جومعه و جه‌ماعه‌ت نه‌بێ ئه‌وه حوکمى چۆنه؟ فه‌رمووى: ئه‌وه له ئاگردایه !!. واته: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر ئه‌وکاره‌ى ده‌چێته ئاگرى دۆزه‌خه‌وه.
عومه‌رى کوڕى خه‌تاب ره‌زاى خواى لێ بێ باخێکى هه‌بوو چوو سه‌ردانى کرد تا گه‌ڕایه‌وه نوێژى عه‌سرى به جه‌ماعه‌ت فه‌وتا باخه‌که‌ى کرد به‌خێر له‌رێى خوا !.

