سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
لیندا نیلسۆن له‌به‌ر چى موسڵمان بوو
ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی یه‌کگرتوو ژماره (916) وه‌رگیراوه..... ئا. محه‌مه‌د به‌رزنجی. سوید.........دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کی زانکۆی کالرستادی سویدی به ناوی (لیندا نیلسۆن)
باس له ئاینی ئیسلام و هۆکاری موسوڵمانبوونی خۆی ده‌کات
دوای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی و چه‌واشه‌کاریانه‌ی نه‌یارانی ئیسلام ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌م ئاینه له رێگه‌ی میدیاکانه‌وه، که‌چی ده‌بینین رۆژانه خه‌ڵکانێکی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ره‌و ئه‌م ئاینه هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌موو ئه‌و درۆیانه‌ش پوچه‌ڵا ده‌کاته‌وه که پێشوتر نه‌یاران ده‌یانوت "ئیسلام به زه‌بری شمشێر بڵاو بۆته‌وه، یان ده‌یانوت ته‌نها خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار شوێنی ئیسلام ده‌که‌وێت.
به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌م وڵاته، نزیکه‌ی بیست هه‌زار سویدی موسوڵمان بوون له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، له ناویاندا چه‌ندین پڕۆفیسۆر و سیاسی و نوسه‌ر و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس و زانای فه‌زا و مامۆستای زانکۆ و کاربه‌ده‌ستی حکومی تێدایه. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی هه‌وڵ و کۆششی بانگخوازانی ئیسلام بووه له‌م وڵاته‌دا، که هه‌میشه باڵیۆزێکی جوانی ئیسلام بوون لێره.
پێمان باش بوو له دیداری ئه‌م جاره‌دا چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی قوتابییه‌کی زانکۆی شاری کالرستاد بکه‌ین.
یه‌کگرتوو: ده‌توانی خۆت بناسێنت به خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی یه‌کگرتوو؟
لیندا نیلسۆن: ناوم لیندا نیلسۆنه و ته‌مه‌نم ٢٦ ساڵه، دایکی دوو منداڵم و قوتابی زانکۆی کالرستادم له سوید.
یه‌کگرتوو: چ کاتێک موسوڵمان بوویت و هۆکاری موسوڵمانبوونت چی بوو؟
لیندا نیلسۆن: سوپاس بۆ خوا زیاتر له دوو ساڵه موسوڵمان بووم. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت ئایا بۆچی موسوڵمان بووم.. ئه‌مه‌وێت بڵێم ته‌نها ویستی خوای گه‌وره بوو که سوپاس بۆ خوا ببمه یه‌کێک له‌و به‌خته‌وه‌رانه‌ی که رێگه‌ی راستم دۆزییه‌وه. له راستیدا هه‌میشه ده‌گه‌ڕام به دوای ئه‌و پرسیارانه‌ی ئایا مه‌به‌ست چییه له‌م ژیانه؟ ئایا دوای مردن مرۆڤه‌کان چی به‌سه‌ر دێت؟ زۆر ده‌گه‌ڕام له‌ناو ئاینه‌کانی تردا، وه‌ڵامه‌که‌یم ده‌ست نه‌ده‌که‌وت. هه‌ندێ کتێبم خوێنده‌وه و هه‌ندێ هاوڕێی موسوڵمانیشم هه‌بوو، به‌ڵام هاوڕێکانم موسوڵمانێکی عه‌مه‌لی نه‌بوون! بۆیه تا ئه‌و کاته‌ش وێنه‌یه‌کی ئیسلامی راسته‌قینه‌م نه‌دۆزییه‌وه. وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم له ماڵپه‌ڕێکی ئیسلامی سویدی، به‌ناوی "ئیسلام گایدن" دۆزییه‌وه، ئه‌وکات بۆم ده‌رکه‌وت ئیسلام ئاینێکی چه‌نده جوان و گه‌وره‌یه! زۆریک له گومانه‌کانم ره‌وییه‌وه، بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌م ئاینه له‌لای خوای گه‌وره‌وه هاتووه.
یه‌کگرتوو: ده‌توانی به‌راوردێک له‌نێوان ئاینی ئیسلام و مه‌سیحیه‌تدا بکه‌یت؟
لیندا نیلسۆن: ئاینی ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت له زۆر خاڵدا وه‌ک یه‌کن، وه‌ک هه‌ردوو لایان دژی درۆکردن و دزیکردن و مرۆڤ کوشتنن، له‌گه‌ڵ زۆر ره‌وشتی جوانی تر هه‌ردوولا هاوڕان، له هه‌مان کاتیش‌دا له زۆر خاڵی تردا زۆر جیاوازن! له‌ناو مه‌سیحیه‌تدا هیچ یاسا و رێسایه‌کی روون نییه که په‌رستشه‌کان ئه‌نجام بده‌یت، ده‌توانرێت به ئاسانی باوه‌ڕی خۆت له‌ده‌ست بده‌یت و بکه‌ویته ناو گوناهو تاوانه‌وه، هیچ یاسا و رێسایه‌ک نییه که چۆن نوێژه‌کانت ئه‌نجام بده‌یت و چۆن بچیته کڵێسا بۆ ره‌زامه‌ندیی خوا. له‌ناو مه‌سیحیه‌تدا مرۆڤ له کاتی پێویستیدا روو له حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌کات بۆ هاوکاری و کۆمه‌ک و روو له مه‌ریه‌م ده‌کات، که ناگونجێت چه‌ند خوایه‌ک پێکه‌وه هه‌بن، به‌ڵام له ئیسلامدا راسته‌وخۆ مرۆڤه‌کان داوا له خوای گه‌وره ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌میشه له ئیسلامدا تۆ خوات له‌بیره، رۆژی پێنج جار نوێژ ده‌که‌یت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خوای خۆتدا ده‌که‌یت و هه‌موو هه‌فته‌یه‌کیش له نوێژی هه‌ینی ئاماده ده‌بیت، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر هه‌ستی پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، که گوڕ و تینی برایه‌تی و هاوکاری زیاتر ده‌کات.
یه‌کگرتوو: ئیسلام یه‌کێکه له ئاینه گه‌وره‌کانی سوید، دوای مه‌سیحیه‌ت ئیسلام دێت، ئایا موسوڵمانان کاریگه‌رییان چۆنه له‌م وڵاته؟
لیندا نیلسۆن: به‌ڕاستی سوید یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که رێگه و بواری زۆری داوه به موسوڵمانان، که بتوانن کاری خۆیان بکه‌ن به ئه‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر بۆ نمونه به‌پێی یاسای سویدی رێگه پێ دراوه قوتابخانه‌ی ئیسلامی و دایه‌نگه‌ی ئیسلامی هه‌بێت له زۆرێک له شاره‌کان، که سوپاس بۆ خوا ئێستا له زۆرێک له شاره‌کان هه‌یه، حکومه‌تیش هه‌موو هاوکارییه‌کیان ده‌کات بێ جیاوازی! ئه‌و مافانه‌ی دراوه به قوتابخانه و دایه‌نگه سویدییه‌کان، هه‌مان مافیش دراوه به دایه‌نگه و قوتابخانه ئیسلامییه‌کانی ئێره. هه‌ر مافێک به هاوڵاتییه‌کی سویدی درابێت، هه‌مان مافیش دراوه به موسوڵمانانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، به‌پێی یاسا هیچ که‌سێک بۆی نییه به‌هۆی ئاینه‌که‌یه‌وه سته‌می لێ بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ جاریش کێشه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی هه‌ر ده‌بێت، بۆ نمونه که‌سانی به‌توانای زۆر هه‌یه له‌نێو موسوڵماناندا له بواره‌کانی سیاسه‌ت و داموده‌زگاکانی تردا، به‌ڵام زۆر به که‌می پیشان ده‌درێت له میدیاکان! ئه‌مه‌ش دیاره هۆکار چییه.
یه‌کگرتوو: هۆکار چییه زۆرێک له سویدییه‌کان دێنه ناو ئاینی ئیسلام؟
لیندا نیلسۆن: زۆرێک له سویدییه‌کان که گه‌وره ده‌بن، هیچ بڕوایان به خودا نییه، بۆیه که گه‌وره‌تر ده‌بن، ده‌یانه‌وێت به‌دوای راستیدا بگه‌ڕێن، زۆر شت تاقی ده‌که‌نه‌وه له ژیانیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی رۆحیان ئاسوده بێت، به‌ڵام هه‌ر ئاسوده نابن، تا راستی نه‌دۆزنه‌وه. زۆرێک له‌وانه‌ش که ده‌بنه موسوڵمان، زیاتر چینی ئافره‌تانن، ده‌بینن ژنانی موسوڵمان رێز و قه‌دری زۆریان هه‌یه له‌لای پیاوه‌کانیان، یان که ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوانی موسوڵمان ده‌به‌ستن، ده‌بینن پیاوان زۆر به رێز و ئه‌ده‌به‌وه مامه‌ڵه‌ی جوانیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات هه‌ست به به‌های خۆیان بکه‌ن. ئافره‌ت له ئیسلامدا رێز و مه‌کانه‌تی گه‌وره‌ی پێدراوه. هه‌ست ده‌کات زۆر رێزی لێ نراوه و پاک و پارێزه، له سوید و زۆرێک له وڵاتانی تر به ناوی ئازادییه‌وه ئافره‌تان خۆیان رووت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه هه‌ڵخه‌تاوی ده‌ستی پیاوه‌کانن، هیچ رێزێکی بۆ ئافره‌تانی تێدا نییه، بۆیه له‌م روانگه‌وه ده‌بینین جه‌سته‌ی ئافره‌ت زۆر بێ رێزی پێوه ده‌کرێت له‌م وڵاتانه‌دا، به‌ڵام له ئیسلامدا جه‌سته‌ی ئافره‌ت وه‌ک مرواری وایه.
یه‌کگرتوو: ئاینی ئیسلام چۆن ده‌بینیت له م وڵاته؟
لیندا نیلسۆن: ته‌نها خوای گه‌وره ده‌زانێت، به‌ڵام وا هه‌ست ده‌کرێت تا بێت موسوڵمانان لێره زیاتر ده‌بنه به‌شێکی کاریگه‌ری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، گه‌ر بێت‌و حیزبه دیموکراتخوازه‌کانی ئێره له په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، به‌ڵام من گه‌شبینم به ئاینده‌ی جوانی موسوڵمانانی سوید له‌م وڵاته که شوێن ده‌ستی خۆیان نه‌خشاندووه.
یه‌کگرتوو: هۆی چییه میدیاکان هه‌ندێ جار وێنه‌ی خراپ له‌سه‌ر ئیسلام پیشان ده‌دات؟
لیندا نیلسۆن: تا ئه‌مریکا باڵاده‌ست بێت، پێیان خۆش نییه ئیسلام له هیچ شوێنێک ده‌رکه‌وێت و گه‌شه بکات، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات میدیاکان هه‌میشه وێنه‌یه‌کی خراپی ئیسلام پیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه ده‌سه‌ڵا! ئه‌وه‌ش وا ده‌کات هه‌ندێ جار سویدییه‌کان بۆچوونی هه‌ڵه له‌سه‌ر ئیسلام وه‌رگرن، بۆنمونه دایکی من واده‌زانێت کوشتن به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه، ئیسلام رێگه‌ی پێ داوه، که له راستیدا ئه‌وه دووره له ئاینی ئیسلام. وا ده‌زانن ئیسلام ئافره‌ت ده‌چه‌وسێنێته‌وه و زۆر شتی تریش، که خراوه‌ته سه‌ر ئیسلام، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وانه دوورن له ئاینی ئیسلام.

