سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دایك و باوك و چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ
مه‌سعود هاناژاڵه‌یی ـ هه‌ڵه‌بجه.......منداڵ ئه‌و بونه‌وه‌ره‌یه كه خوای گه‌وره ئه‌فراندویه‌تی و ئازادی كردووه، كه هه‌رچی حه‌زی لێیه‌تی بیكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره دوو خزمه‌تكاری بۆ داناوه، كه له هه‌موو كه‌س زیاتر خۆشی ده‌وێن،
ئه‌وانیش باوك و دایكیه‌تی، كه هێزی ئه‌ژنۆی منداڵه‌كه‌ن، منداڵه‌كه‌ش بۆ دایك و باوك چرای ماڵه، خه‌نده‌یه بۆ سه‌ر لێوه‌كانیان، شیفایه بۆ دڵه برینداره‌كه‌یان، كه به تیری توانج بریندار بووه، باوك و دایك له‌دوای هاتنه دنیای منداڵه‌كه‌یانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن منداڵه‌كه‌یان تێر و ته‌واو بكه‌ن، له‌ڕووی مادی و ده‌روونی و ئه‌خلاقییه‌وه ئاماده‌ی بكه‌ن تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ژیاندا هه‌ڵبكات و ڕووبه‌ڕووی كۆسپ و ناخۆشیه‌كان بێته‌وه.
بۆیه هه‌موو باوك و دایكێك له‌دوای دابینكردنی ئه‌م پێداویستییانه، ده‌خوازن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه منداڵه‌كه‌یان تێر و ته‌واو بێت و جیاواز بێت له هه‌موو كه‌سێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تۆ ده‌توانیت سود له (8) شێواز وه‌ربگری له‌پێناو به‌هۆشتركردنی مناڵه‌كانت:
- یاریكردن به خاتری بیر و هۆش:
شه‌تره‌نج، جه‌دوه‌ل و ئه‌و یاریانه‌ی كه بیر چالاك ده‌كه‌ن، ئه‌مانه وه‌رزشێكن بۆ مێشكی مناڵ. یاری وه‌ك (جه‌دوه‌لی ژماره) ده‌توانێ سه‌رقاڵییه‌كی باش بێت بۆ مناڵه‌كه‌ت. به‌هێزكردنی تواناكانی فیكری و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و بڕیاره‌كان و بارودۆخه ئاڵۆزه‌كانن، جۆره‌كانی یارییه بیرییه‌كان با له ماڵه‌كه‌تدا هه‌بێ و جارجاریش هه‌ندێ مه‌سه‌له به‌شێوازی خه‌یاڵی بخه‌ره ڕوو و بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه و مه‌سه‌له سه‌ختانه داوای یارمه‌تی له مناڵه‌كه‌ت بكه، ڕێگه‌ی بده تا بۆچوون و پێشناری بڵێ له حاڵه‌ته ناهه‌مواره‌كاندا.
- به‌دوای زانست و زانیارییه‌وه به:
لێكۆڵه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌و باوك و دایكانه‌ی ده‌ستخۆشی له مناڵه‌كانیان ده‌كه‌ن به بۆچون و پێشنیار و ڕای تازه و، ڕێز له قسه‌كانی ده‌گرن، وانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان ده‌ده‌نێ. به‌دواداچونی زانست و زانیاری، گرنگیی زۆری هه‌یه، پرسیار له مناڵه‌كه‌ت بكه ده‌رباره‌ی سه‌رقاڵی و په‌یوه‌ندییه‌كانی و پارێزگاری بكه له بۆچونه‌كانی، شتی تازه‌ی فێر بكه و بیریشی بخه‌ره‌وه و له‌به‌ر ده‌ستخۆشی له كاره باش و بۆچونه چاكه‌كانی بیبه بۆ گه‌شتی زانستی، گه‌شت بۆ مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی و بۆ سروشت و ده‌وروبه‌ر و پارك و باخی گشتی و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان.
- وه‌رزش، وه‌رزش، وه‌رزش:
لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانی زانا ئه‌مریكییه‌كان نیشانیان داوه كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌نجامدانی وه‌رزشی مناڵان و سه‌ركه‌وتنیان له خوێندندا، هه‌ر بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه زانایه، ده‌ڵێ: به‌شداری مناڵ له وه‌رزشدا، ده‌بێته هۆی زیاد باوه‌ڕبه‌خۆبوون و لێهاتوویی له ئیش و كاری كۆمه‌ڵیدا و، توانای به‌ڕێوه‌به‌رێتی و ڕابه‌ریكردنی به‌دوادا دێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه زیاتر ئه‌و ژنانه‌ی كه له كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بوون، له قۆناغی مناڵییاندا به‌شداری یارییه وه‌رزشیه‌كانین كردووه. كه‌وابوو له جێی ئه‌وه‌ی له‌دوای نانخواردن مناڵه‌كه‌ت بنێریته به‌ر ته‌له‌فزیۆن، تۆپێكی بده‌رێ با یاری بكات، یان با به پیاده ڕێگا بكات.
- ئه‌لفبای مۆسیقا، ئه‌لفبای هۆشه:
له‌وانه‌یه بیستنی ده‌نگی له‌پڕی مناڵ له خاڵی فێربوونی مۆسیقایه، ئه‌صڵه‌ن چێژبه‌خش نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانیت كه ئه‌م سه‌رقاڵی و چێژبه‌خشییه‌ی مناڵ، یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه ده‌كرێ په‌روه‌رده‌ی به‌شی ڕاستی مێشك بكات. له‌به‌ر ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕانی زانكۆی (تۆرینتۆڵان ده‌بێته هۆی زیادبوونی تواناكانی هۆش له ئاینده‌دا، هه‌رچه‌نده ساڵه‌كانی فێربوونی مۆسیقی مناڵ زیاتر بێت، ترازووی كاریگه‌ری و به‌توانابوونی هۆش زیاتر ده‌كات. لێكوڵێنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه فێربوونی مۆسیقا له قۆناغی مناڵیدا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نمره‌ی باشتر به‌ده‌ست بهێنێ له قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییدا. ده‌ی ڕێگه بده تا مۆسیقا ناخی مناڵه‌كه نیشان بدات.
- شیری دایك عه‌صاره‌ی هۆش:
شیری دایك یه‌كه‌مین خواردنی مێشكی مناڵه، لێكوڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه شیری دایك له دوو ڕووه‌وه به‌سوده بۆ مناڵ، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ڕێگر ده‌بێت له توشبوونی مناڵ له نه‌خۆشیه‌كان. دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه خواردنێكی تێر و ته‌واوه بۆ مناڵ. زانایه‌كی دانیماركی به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه كه ئه‌و خۆراكه‌ی مناڵ كه له سنگی دایكیدایه، مناڵ هه‌م ساغ و هه‌م به‌هۆش ده‌كات. خوێندنه‌وه و به‌دواداچونه‌كان نیشانیان داوه كه مناڵ له قۆناغی مناڵیدا (9)مانگ خواردن ده‌خۆن له سنگی دایكیان. ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی كه مانگێ كه‌متر شیر ده‌خۆن به‌هۆشترن.
- كۆمپیوته‌ر له خزمه‌تی هۆشدا:
له‌وانه‌یه به‌لاته‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت، له‌به‌رئه‌وه یاری كۆمپیوته‌ر ناوبانگی خراپی ده‌ركردووه و زۆر جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه. به‌ڵێ ڕاسته ئه‌مانه بێ سودن، به‌ڵام ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره یارییه كۆمپیوته‌رییانه ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی (ئه‌خلاقی مناڵ و توانای بڕیاردانی مناڵ) ده‌كه‌ن. له ئه‌مڕۆدا كۆمپانیای دروستكردنی یاریه كۆمپیوته‌رییه‌كان له هه‌وڵی دروستكردنی یاری په‌روه‌رده‌یی و فێركاریی كۆمپیوته‌ریدان.
- نانی به‌یانیانت له‌بیرنه‌چێ:
ئه‌نجامی باوه‌ڕپێكراوی ڕاست كه له 1970 ئه‌نجامدراوه، نیشانی ده‌دات خواردنی نانی به‌یانیه كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی زاكیره، ئه‌و مناڵه‌ی كه نانی به‌یانی ناخوات، به‌گشتی زووتر ماندوو ده‌بێت و بێتاقه‌ت ده‌بێت، ئه‌و مناڵه‌ی كه به‌بێ نان ده‌نێردرێ بۆ دایه‌نگه و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه، زۆر جیاوازه له‌و مناڵانه‌ی كه به‌یانی په‌رداخێ شیری پێ ده‌درێ و پاشان ده‌نێردرێ. ئه‌م مناڵانه له‌ڕووی وه‌رگرتن و حه‌وصه‌ڵه و قسه‌كردن و جموجوڵه‌وه جیاوازن له‌یه‌كتر.
- باش بخۆ، تا به‌هۆش بیت:
شه‌كر، چه‌وریه‌كان و خواردنه بێ سوده‌كان له به‌رنامه‌كانی خۆراكی مناڵه‌كه‌تدا بسڕه‌وه، له جێگه‌ی ئه‌وه، خۆراكی به‌هێزكه‌ر و به‌سود كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی مێشك بدات، دابنێ. ساڵه‌كانی یه‌كه‌م به‌تایبه‌تی 2 ساڵی یه‌كه‌م، زۆر گرنگه و پێویسته خۆراكه پێویستیه‌كان بكه‌یته ناو خواردنی مناڵه‌وه.
بۆنمونه: گه‌شه‌ی تۆڕی مێشكی منداڵ پێویستی به ئاسن هه‌یه، بۆچی كه منداڵ دوچاری كه‌می ئاسن ده‌بێت، توشی نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه ده‌بێت؟ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه به‌رگریكردن له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كان له‌و مناڵانه‌ی كه خواردنی سالمیان هه‌یه، زۆرتره وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه خواردنی سالمیان نییه. خواردنی نادروست ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مناڵ له هاوڕێ و هاوپۆله‌كانی دوابكه‌وێ. كه‌وابوو گه‌ر ده‌ته‌وێ مناڵه‌كه‌ت له قوتابخانه نمره‌ی باش بهێنێ، خواردنی به‌سودی بده‌رێ.

