سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شیکاری ئایه‌تی [وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ...]
و/ به‌شیر حه‌سه‌ن.......زانایان و شاره‌زایانی زمانی عه‌ره‌بی شیکارێکی زانستیانه‌یان بۆ ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه کردووه.1- ئه‌م ئایه‌ته تاکه ئایه‌ته که پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ئایه‌ته‌کانی تره، چونکه ئایه‌ته‌کانی تر به پرسیارکردنی خه‌ڵک له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ست پێده‌کات،
ته‌واوی ئایه‌ته‌کانی تر به [يَسْأَلُونَكَ] ده‌ست پێده‌کات و [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْڕ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ...]، [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْڕ وَالْمَيْسِڕ قُلْ...]، [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ قُلِ...]، [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى قُلْ][ يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ...]، [يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلْ...]، [يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا قُلْ]، [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ ...]، [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ فَقُلْ]، جگه له‌م ئایه‌ته! به‌لآم ئه‌م ئایه‌ته که بریتییه له پاڕانه‌وه و دوعاکردن له گه‌وره‌یی خودایه، که به‌م شێوازه هاتووه که خودای گه‌وره له‌پێشدا پرسیاری کردووه و هه‌ر خۆشی وه‌لآم ده‌داته‌وه.
٢- ئه‌گه‌ر ئایه‌تی [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا] به پێوه‌ری ئه‌م ئایه‌ته دابنێین، وه‌ک [وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَڕيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ...] ئه‌وا وه‌لآمدانه‌وه‌ی دوعا و پاڕانه‌وه‌که کاتێکی زیاتری ده‌ویست، به‌لآم خودا ده‌فه‌رموێ [فَإِنِّي قَڕيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ]، واته ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌کات به وه‌لآمدانه‌وه، به مانای ده‌رخستنی نزیکی له به‌نده‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ته‌واوه‌تی، که پێویستی به نێوانگیر و ئه‌ولیا و شێخ و که‌سانی تر نییه، په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی نێوان خودا و به‌نده‌یه، به‌مانای ئاماده‌گی ته‌واوی خودای گه‌وره دێت بۆ وه‌لآمدانه‌وه‌ی دوعاکه، چونکه خودا به راناوی نادیار قسه‌ی نه‌کردووه و نه‌یفه‌رمووه (يجيب دعوة الداع)، که به مانای دوری و گوێنه‌گرتن دێت، به‌ڵکو له مانای ئایه‌ته‌که‌دا رێژه‌که‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ خۆی، که به مانای نزیکی خودا دێت له‌و که‌سه‌وه که لێی ده‌پاڕێته‌وه.
٣- خودای گه‌وره وه‌لآمدانه‌وه‌که‌ی نه‌به‌ستوه‌ته‌وه به ویسته‌وه و نه‌یفه‌رمووه (أجيبه إن أشاء) به مانای ئه‌وه که‌ی ویستی له‌سه‌ر بوو وه‌لآم بداته‌وه، به‌ڵکو به لێبڕاوی و دڵنیایی و نه‌گۆڕییه‌وه فه‌رموویه‌تی که ئه‌و جوابی دوعای به‌نده‌کانی ده‌داته‌وه.
٤- خودای گه‌وره جوابدانه‌وه‌که‌ی مه‌رج کردووه به مه‌رجی داواکردنه‌وه‌که‌وه، واته به‌و مه‌رجه‌ی تۆ داوای لێ بکه‌یت، ئه‌و وه‌لآم ده‌داته‌وه، نه‌یفه‌رمووه (إذا دعان أستجب له)، ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی به‌هێزی و دڵنیایی وه‌لآمدانه‌وه‌که‌یه.
٥- خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی [أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ]، نه‌یفه‌رمووه (أجيب دعوة الداع إن دعان)، که ئه‌مه‌ش له‌وپه‌ڕی مانای به‌لاغه‌ت و له‌وپه‌ڕی دیقه و دڵنیایی داواکاردایه، تیایدا (إذا) به‌کارهاتووه، نه‌ک (إن)، جیاوازیی ئه‌م دوانه له چیدایه؟
(إن) به‌کاردێت بۆ شتێک که شک و گومان و نادڵنیایی تێدا بێت و روودانی زه‌حمه‌ت و قورس و ده‌گمه‌ن بێت، وه‌ک له شوێنێکی تردا ده‌فه‌رموێت [قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَنِ وَلَدٌ فَأَنَا أَوَّلُ الْعَابِدِينَ]، یاخود [وَإِن طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا...]، چونکه له‌م ئایه‌ته‌دا راستیه‌که‌ی نه‌بوونی کوشتاره له‌نێوان ئیمانداراندا، یاخود که ده‌فه‌رموی [وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي...]، نه‌یفه‌رمووه (إذا)، چونکه ئاشکرایه که شاخه‌که له‌به‌رده‌م خودای گه‌وره‌دا چۆن پارچه پارچه بوو! ده‌فه‌رموی [قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَدًا].
به‌لآم (إذا)/ بۆ شتێکه که زۆر رووبدات و روودانی حه‌تمی و له‌سه‌دا سه‌د بێت، وه‌ک ده‌فه‌رموی [كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ]، وه‌ک دیاره که مردن شتێکی حه‌تمییه و روودانی گومانی تێدا نییه!
یاخود ده‌فه‌رموێ [وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَاوَرُ عَن كَهْفِهِمْ]، [فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ]، [فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ ]، ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که باس له رۆژی دوایی ده‌کات، به (إذا) دێن، نه‌ک (إن)، ده‌فه‌رموێ [إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا]، [إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ * وَإِذَا النُّجُومُ انكَدَرَتْ * وَإِذَا الْجِبَالُ سُيِّرَتْ]، [إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ]، هیچ کام له رووداوه‌کانی په‌یوه‌ست به رۆژی دوایی به (إن) باس ناکات، چونکه بۆ شتێکی ده‌گمه‌ن و پڕ له گومان و که‌م روودان به‌کاردێت، له چه‌ند ئایه‌تێکیشدا ده‌بینین که (إذا) به‌کارهاتووه بۆ زۆری و دڵنیایی و (إن) بۆ ده‌گمه‌نی له یه‌ک ئایه‌تدا پێکه‌وه هاتوون، وه‌ک ده‌فه‌رموێ [إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ ... وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا...]، ده‌بینین به (إذا) بۆ ده‌ستنوێژ ده‌ستی پێکردووه، چونکه زۆر دووباره ده‌بێته‌وه و، (إن) بۆ له‌شپیسی به‌کاردێت، که ئه‌مه روودانی که‌مه، وه‌ک ده‌فه‌رموی [فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ]، ده‌بینین کرداری چاکه زۆر دووباره ده‌بێته‌وه، به‌لآم تاوان و خراپه‌کاری روودانی که‌مه لای ئیماندار.
لێره‌وه تێده‌گه‌ین که مانای (إذا دعان) ئاماژه‌یه به زۆری پاڕانه‌وه و به‌وه‌ی که پاڕانه‌وه لای مرۆڤه‌کان کارێکی دووباره‌بوه‌وه و به‌رده‌وام زۆره، شتێک نییه روودانی که‌م بێت! چونکه خودای گه‌وره توڕه ده‌بێت له به‌نده‌یه‌ک که لێی نه‌پاڕێته‌وه، ئه‌و دڵه‌ی که چێژ له پاڕانه‌وه نه‌بینێت، دڵێکی ره‌ق و چه‌قبه‌ستووه، وه‌ک ده‌فه‌رموی [فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ * فَلَوْلا إِذْ جَاءهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُواْ وَلَكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ]، [وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ].
٦- خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی [أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ ...] نه‌ک (اجيب الداع) به مانای ئه‌وه‌ی که ئه‌وه داواکه‌یه که وه‌لآمدراوه‌یه، نه‌ک که‌سه‌که، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستی پاڕانه‌وه لای خودا، به‌بآ له‌به‌رچاوگرتن و سه‌یرکردنی که‌سێتی ئه‌وه‌ی که ده‌پاڕێته‌وه.
٧- خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (عبادي) به (ياء)، نه‌یفه‌رمووه (عبادِ)، جیاوازی نێوانیان چییه؟
(عبادي)، که ئاماژه‌یه بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌نده‌کانی، چونکه (عبادي) به (ياء) مانایه‌کی گه‌وره‌تر و رێژه‌یه‌کی زیاتری به‌نده ده‌گرێته‌وه، به مانای خۆشه‌ویستی هه‌موو به‌نده‌کانی دێت به جیاوازی ره‌نگ و نه‌ته‌وه و ئیمان و بیروباوه‌ڕیان، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که به (عبادي) دێت، مانایه‌کی فراوانتر و مه‌ودایه‌کی گه‌وره‌تری به‌نده ده‌گرێته‌وه، له‌م ئایه‌ته‌دا که ده‌فه‌رموێت [قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ]، ئه‌وانه‌ی زیاده مه‌سره‌ف ده‌که‌ن، دیاره که زۆرن، یا ده‌فه‌رموێ [... فَبَشِّرْ عِبَادِ * الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ...]، چونکه ئه‌مانه که‌من، یاخود ده‌فه‌رموێ [قُلْ يَا عِبَادِ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا رَبَّكُمْ...] له‌خواترسان، رێژه‌یان که‌مه!
٨- ده‌فه‌رموێ [أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ...] نه‌یفه‌رمووه (اجيب دعوتهم)! ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت که خودای گه‌وره وه‌لآمی داوای هه‌موو داواکارێک ده‌داته‌وه، نه‌ک کۆمه‌ل و گروپێکی دیاریکراو، په‌یامه‌که گشتی و فراوانه و له چه‌ند که‌س و چه‌ند گروپ و تاقمێکدا به‌رته‌سک ناکرێته‌وه.
٩- له ئایه‌ته‌که‌دا ده‌فه‌رموێ [فإني قريب]، نه‌یفه‌رمووه (أنا قريب)، ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ئکیدکردنه‌وه (إن)ى به‌کارهێناوه، چونکه (انا) بۆ ته‌ئکیدکردنه‌وه به‌کارنایه‌ت.
١٠- ئه‌م ئایه‌ته له ناوه‌ڕاستی ئایه‌ته‌کانی رۆژوودایه، ئه‌مه‌ش بریتییه له په‌یوه‌ستکردنه‌وه‌ی دوعا به رۆژووه‌وه، یاخود به‌و مانایه‌ی که دوعای رۆژووه‌وان ره‌د ناکرێته‌وه.
له شیکارکردنی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌بینین که جێگا و گه‌وره‌یی پاڕانه‌وه‌ی به‌نده لای خودا چه‌ندێکه، خودای گه‌وره چه‌ند حه‌ز به پاڕانه‌وه‌ی به‌نده‌کانی ده‌کات، چۆن ئاماده‌یه یه‌کسه‌ر وه‌لآمی داوای داواکاران بداته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بینین که دوعا شیعاری رۆژووه‌وانه، پێکه‌وه گرێدانی دوعا له‌گه‌ڵ رۆژوو، مانای گه‌وره‌ی دوعا ده‌دات لای خوا، به هێنده‌ی گه‌وره‌یی رۆژوو، وه‌ک له فه‌رمووده‌یه‌کى قودسیدا ده‌فه‌رموێ (الصوم لي و أنا أجزي به)، وه‌ک چۆن رۆژوو مانای ئیخلاس و فه‌رمانبه‌رداری به‌نده ده‌گه‌یه‌نێ، مانای په‌یوه‌ندی نێوان خودا و به‌نده‌یه، په‌یوه‌ندی به ناخی به‌نده‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره‌دا، ده‌بینین دوعاش هه‌مان مانا و مه‌به‌ست ده‌گه‌یه‌نێت، بریتییه له په‌یوه‌ندییه‌کی رۆحی و نهێنی نێوان خودا و به‌نده، بریتییه له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و به‌رده‌وامی نێوان دروستکار و دروستکراو به‌بێ هیچ که‌س و نێوانگیرییه‌ک به‌دور له هه‌ر هاوه‌ڵ بڕیاردانێک بۆ خودای تاک و ته‌نها.

![شیکاری ئایه‌تی [وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَڕيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ...]](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/bashir.jpg)