سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره..... ٣ ــ الـمــلـــک
نووسینى/ملا صالح..............الملک : ناوێکه له‌ناوه پیرۆزه‌کانى خوا (11) جار له‌قورئانا هاتووه که‌ته‌نها له‌پێنج شوێنا مه‌به‌ست خوایه ، واته پاشای هه‌موو پادشایانه‌و ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موویانا ده‌ڕواو که‌س نیه ده‌ستى به‌سه‌را بڕوا
، به‌م پادشاییه‌تیه وه کارگوزاری به‌دیهێنراوه‌کانی ده‌کات و پشتیوانیش له‌کۆمه‌ڵی ئیمانداران ده‌کات ، جا ئیمانداران پشت ئه‌ستورو به‌هێزن به‌پشتیوانه‌که‌ى خۆیانه‌وه، پێغه‌مبه‌ر () له‌فه‌رموده‌یه‌کى قودسیدا ده‌فه‌رموێ خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تی:(یاابن آدم لاتخفنَّ من ذي سلطان مادام سلطانی باقیا وسلطانی لاینفد ابدا ).
واته : ئه‌ی رۆڵه‌ى ئاده‌می نه‌ترسیت له‌هیچ خاوه‌ن ده‌سه‌لآتێ مادام ده‌سه‌لآتی من له‌ئارادایه، وه‌ده‌سه‌لآتی منیش هه‌ربه‌رده‌وامه هه‌تا هه‌تایه شه‌کست ناهێنێ .. پادشایه‌تى ئه‌م به‌خشنده‌یى میهره‌بانه یه‌ک پارچه دادپه‌روه‌رێتی و حه‌ق په‌روه‌رێتىیه ئه‌مه‌ش له‌ژێر زانایه‌تى و دانایه‌تى بێ پایانیه‌تى ، وه‌هیچ به‌دیهێنراوێ نیه ئیللا وا له‌ژێر پادشایه‌تى ئه‌و زاته‌دایه ..
ئه‌مانه هه‌ندیک له‌و ئایه‌تانه‌ن که‌ناوی (الملك)یان تیا هاتووه :
[ فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ..] گه / ١١٤
گه‌وره‌یی و به‌زه‌یی و شکۆمه‌ندی بۆ ئه‌و خودایه‌یه که‌مه‌لیکێکی حه‌ق و دادپه‌روه‌ره .. به‌ڵێ خواى گه‌وره وه‌کو ئاده‌میزاد نیه له‌هیچ روویه‌که‌وه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی مه‌لیکایه‌تی دادپه‌روه‌ریه‌وه ، ئاده‌میزاد خاوه‌نی نه‌فسێکی هه‌میشه فه‌رمان ده‌ره به‌کاری ناهه‌موار وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [ إن النفس لأمارة بالسوء ] سوره‌تی یوسف ، وه‌له‌هه‌مان کاتیشا له‌ڕووی زانیارىیه‌وه که‌موکوڕی هه‌رگیز ته‌واو نابێ وه‌له‌ڕووی ژیرى و عه‌قڵیشه‌وه هه‌رگیز ناگات به‌چڵه پۆپه ، هه‌رچه‌ند ئاسۆکه‌ی فراوان کات هه‌ر که‌موکورتی تیایه، وه‌غه‌یب و نادیار نازانێ ، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه شه‌یتان کاره چاک و خراپه‌کانی لێ ده‌گۆڕێ وه لێڵی ده‌کات ، بۆیه ئه‌م ئاده‌میزاده کاتێ که‌ده‌وری مه‌لیک به‌سه‌ر هه‌ندێک له‌مه‌ردوومه‌کانه‌وه ده‌بینێ له‌ده‌ستىیه‌وه ده‌که‌ونه ناڕه‌حه‌تیه‌وه داد‌و فیغانیان لێهه‌ڵده‌ستێ ، مه‌گه‌ر ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی خوا ره‌حمى پێ کردووه زاڵه به‌سه‌ر نه‌فس و شه‌یتانی، له‌هه‌مان کاتیشا زانیاری و عه‌قڵ و ژیرى خۆشی به‌ره‌و ئاسۆی روناک هێناوه ، به‌ئیمان و سیقه‌بوون به‌خواو به‌رنامه‌که‌ى، جا ئه‌م جۆره ئاده‌میزادانه هه‌ر خواى گه‌وره به‌مه‌لیکی حه‌ق ده‌زانن و خه‌لیفایه‌تی ئه‌و ده‌که‌ن له‌سه‌ر زه‌وى و وه‌خۆیان هه‌ر پێ به‌نده‌یه ، گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانى ئه‌و ده‌که‌ن، خواى گه‌وره خاوه‌ن نه‌فسێکى وه‌کو ئینسان نیه به‌ڵکو له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی ره‌حمه‌ت نوسیوه‌و سته‌م و زوڵمی له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی حه‌رام کردووه هه‌روه‌ها له‌ڕووی زانیاری و عه‌قڵ و ژیرى یه‌وه به‌هیچ شێوه‌یێ که‌م و کوڕی نیه‌و ڕووی تێ ناکات وه‌شه‌یتانیش بۆى نیه بتوانێ کاری چاک و خه‌راپ له‌خواى گه‌وره تێک بشێوێنێ و لێڵی بکات .. جا به‌مه‌وه هیچ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یێ نیه‌و نابێ و له‌رێگه‌ی مه‌لیکایه‌تی دادپه‌روه‌رێتی خواى گه‌وره‌وه .
ئازیزان خواى گه‌وره له‌سوره‌تی المۆمن ئایه‌تى (116)دا ده‌فه‌رموێ [ فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَڕيمِ]
به‌رزى و شکۆمه‌ندی بۆ خواى گه‌وره‌یه که‌مه‌لیکێکى حه‌ق و دادپه‌روه‌ره وه‌هیچ په‌رستراوێ نیه‌و وه‌هیچ مه‌لێکى نیه ته‌نها خۆی نه‌بێ وه‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌رو خاوه‌نی عه‌رشی به‌ڕێزو گه‌وره‌یه کارى بێهوده‌و دانایى ئه‌نجام نادات ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی حه‌شردا له‌ئایه‌تی (23) دا ده‌فه‌رموێ [هُوَ اللَّهُ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ ..] خواى گه‌وره ئه‌و زاته‌یه که‌هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها خۆی نه‌بێ که‌مه‌لیک و قوددوس و پیرۆزه .. ئه‌وه‌ی شایانی باس بێ خوای گه‌وره خاوه‌ن هه‌موو سیفه‌ته پاکه جوانه‌کانه وه‌سیفه‌ته‌کانی هاوشان و هاوڕێک و هاوپه‌یوه‌ستن بۆ نمونه خواى گه‌وره مه‌لیکه که‌په‌یوه‌سته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لآتی بێ سنوری و خالیقێتى و دادپه‌روه‌رێتی هه‌روه‌ها حه‌کیمه له‌پاڵ زانیاری بێ سنور‌و خه‌بیرێتیه‌وه وه ره‌حمان و ره‌حیم له‌پاڵ ده‌ست رۆیشتنى و ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ سنورى و سه‌خاوه‌تیه‌وه .. خواى گه‌وره له‌سوره‌تی جومعه‌دا له‌ئایه‌تی یه‌که‌مدا ده‌فه‌رموێ : [ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ الْمَلِكِ الْقُدُّوسِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ] الجمعه/١.
ته‌سبیحاتی خواى گه‌وره ده‌کات هه‌رچى له‌ئاسمانه‌کان دایه‌و هه‌رچى له‌زه‌وىدایه، ئه‌و خوایه‌ى که‌مه‌لیک و پادشایه قودوس و پیرۆزه ئازیز‌و شکۆمه‌نده حه‌کیم و دانا‌و کارزانه .. به‌ڕاستی و بێگومان خواى گه‌وره شایسته‌ى خۆیه‌تی هه‌موو شتێ ته‌سبیحاتی ئه‌و بکات ، به‌ته‌سبیحاتی ئه‌وه‌وه هه‌موو شتێ شایسته‌ی بوون و مانه‌وه‌یه‌تی له‌عاله‌می مه‌وجودا .. ته‌سبیحاتی ئه‌وه ئاده‌میزادو په‌رى ده‌گه‌یه‌نێته پایه‌ی به‌رزى و پیرۆزی ، هاوڕێک و هاوبیرو باوه‌ڕی ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌ون و بوونا ، له‌دونیای وێڵى و سه‌رگه‌ردانی فریاى ده‌که‌وێ و رزگاری ده‌کا بۆ دونیای هیدایه‌ت و هه‌میشه به‌ختیاری .. خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (الناس)دا بۆمان رون ده‌کاته‌وه‌و ئاشکرای ده‌کات که‌هه‌رخۆی به‌ڕێوه‌به‌رو کارگوزاری مه‌ردووم ئه‌نجام ده‌دا، وه‌هه‌ر خۆی مه‌لیک و پادشای خه‌ڵک و مه‌ردوومه، وه‌هه‌رخۆی په‌رستراو ئیلاهی خه‌ڵک و مه‌ردوومه، وه‌هه‌رخۆی شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌یه په‌نای خه‌ڵک و مه‌ردووم بدا، وه‌کو ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ(1)مَلِكِ النَّاسِ(2)إِلَهِ النَّاسِ ] الناس/١ـ٣.
ئازیزان : ئیمان و باوه‌ڕ به‌زاتی خواى گه‌وره که‌مه‌لیک و پادشایه راستیه‌ک و حه‌قێکى دامه‌زراوه، ئه‌م ئیمانه کرۆکه‌ى هیدایه‌ت رێنومایی خوایىیه، وه‌رزگاربوونه له‌وێڵی و گومڕایی .. حاڵی بوونه له‌پله‌و پایه‌ی خواى گه‌وره، وه‌له‌پله‌و پایێتی ئاده‌میزادا له‌دونیای به‌ندایه‌تیدا ئه‌م هه‌ست و نست و باوه‌ڕه کاریگه‌رێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌یه له‌ده‌روونی ئاده‌میزاد ، ئه‌م کاریگه‌ریه لایه‌نه ئیجابى یه‌کجار زۆری لێ دیته کایه‌وه، جۆر‌و چه‌ندێتی لایه‌نه ئیجابیه‌کان به‌ستراوه‌ن به‌ڕادده‌ی پله‌ى ئیمان و باوه‌ڕ به‌مه‌لیک و پادشایێتی ئه‌م خوایه گه‌وره‌یه ..
له‌لایه‌نه ئیجابیه‌کانی ئه‌م هه‌ست و نست و باوه‌ڕه‌یه، که‌ئاده‌میزاد رزگار ده‌کات له هه‌ڵوێستی ناهه‌مواری نه‌فسی ئه‌ماره‌و پێشنیاری پووچه‌ڵی نابه‌جێی شه‌یتان و، که‌وتنه سه‌ر رێگای هیدایه‌ت و حاڵی بوون له‌پله‌ى که‌سایه‌تی ئاده‌میزاد له‌دونیای به‌ندایه‌تىدا، وه‌هه‌ست کردن به‌خاوه‌نێتی، له‌ناو گێژه‌ڵووکه‌ی ژیاندا‌و، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆىدا شیفای چه‌ندین نه‌خۆشی نه‌فسی و ده‌روونىیه، چونکه ئه‌م خاوه‌نه‌ی که ئه‌و ئیمانى پێیه‌تی هه‌م مه‌لیکه‌و هه‌م پادشایه هه‌م دادپه‌روه‌ره‌و هه‌م ره‌حمان و ره‌حیمه هه‌م عه‌زیزه‌و هه‌م حه‌کیم و کارزانه وه‌هه‌روه‌ها .. له‌باقی سیفه‌ته‌کانی به‌رزی تری .
ئه‌م ئیمانه‌یه عه‌زم و جه‌زمێکی پۆلآینی له‌ده‌روونى ئاده‌میزاددا ده‌ڕوێنێ له‌مه‌یدانی خۆگرى و تێکۆشانا که‌به‌هیچ شێوه‌یێ وه‌سوه‌سه‌و پێشنیاره‌کانی شه‌یتان ناتوانێ ڕیشه له‌م ده‌روونه داکوتێ، وه‌ناتوانێ هه‌یبه‌ت و سامێکی درۆینه‌و ناله‌جێی سته‌مکاری چۆکی پێ شل بکاو عه‌زم و جه‌زمی پێ بله‌قێنێ، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئیمانی بۆ زیاد ده‌کاو چروکی و بێ نرخی و بێهێزی سته‌مکارانی زیاتر بۆ ده‌رده‌که‌وێ و بۆ روون ده‌بێته‌وه .. وه‌کو خوای گه‌وره له‌و وه‌سفه‌ی ئیمانداراندا له‌سوره‌تی الاحزابدا ده‌فه‌رموێ : [ وَلَمَّا رَأَى الْمُؤْمِنُونَ الأَحْزَابَ قَالُوا هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلاَّ إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا ] الاحزاب / ٢٣ .
له‌و کاته‌ی که‌ئیمانداره‌کان ئه‌و ئه‌حزابانه‌یان دیت که‌به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی پێغه‌مبه‌رو یاوه‌ره‌کانی هاتبوون، به‌وپه‌ڕی عه‌زم و جه‌زمه‌وه ووتیان ئه‌مه‌یه واده‌که‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڕاستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ڕاستیان فه‌رمووه‌و واده‌یان به‌جێیه ، ئه‌و کاته ته‌نگانه‌و دژواره هیچى بۆ زیاد نه‌کردن ته‌نها ئیمان و باوه‌ڕ نه‌بێ له‌گه‌ڵ گوێڕایه‌ڵی و متمانه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که‌چى دڵ نه‌خۆشه‌کان به‌پێچه‌وانه بیریان ده‌کرده‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌م ئیمانه ئازایه‌تی و جه‌سوریی له‌ده‌روونا ده‌ڕوێنێ که‌ئه‌ویش به‌رهه‌مه‌که‌ی ئیمانه ، شایه‌سته‌ی خۆیه‌تى گه‌لانی چه‌وساوه‌و سته‌م لێکراو رووى تێبکه‌ن و خۆیانیان پێ ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ر بکه‌ن ..
جا خواى گه‌وره ئه‌م ئیمانه‌ی به‌به‌خشش و ره‌حمه‌ت ناردووه بۆ ئاده‌میزاد به‌گشتی، وه‌هه‌رکاتێ بیکه‌ن به‌چه‌کی ده‌ست و دڵیان ئه‌وه خوای گه‌وره سه‌رفرازی هه‌ردوو دونیایان پێده‌به‌خشێ ، وه‌کو له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌م راستیانه‌ی تێیدا ره‌وشه‌ن و ئاشکرایه .. [ وَنُڕيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمْ الْوَاڕثِينَ ] القصص / ٥ .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ده‌مانه‌وێ نیعمه‌ت و منه‌ت بخه‌ینه سه‌ر چه‌وساوه‌و سته‌م لێکراوان به‌وه‌ی که‌سه‌ریان خه‌ین له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌بیان گێڕین به‌پێشه‌واو خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و شکۆمه‌ندی ، ئه‌وه جێگه‌ی سه‌یرو موعجیزه‌یه هیچ شتێ و هیچ هه‌ست و بیرێ جێگه‌ی ئه‌م باوه‌ڕه پڕناکاته‌وه له‌واقیع و ده‌روونی ئاده‌میزاددا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌و ئایه‌تێکی دره‌وشاوه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه هه‌دیه‌و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئاده‌میزاده‌کان .. وه‌کو خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یا داوامان لێده‌که‌ن به‌ره‌و ئیمان بین، به‌ڕاستی و پیرۆزی شادمان ببین و وریای شه‌یتان و شه‌یتان سیفه‌تان بین له‌هه‌مان کاتیشا بوون و فیگره‌ش هه‌مان داوات لێده‌کات وه‌شایه‌دی ده‌دات له‌سه‌ر سیفه‌تانی به‌رزی په‌روه‌ردگار، له‌م سیفه‌تانه‌ش مه‌لیکایه‌تی …
خوای گه‌وره له‌و مه‌لیکایه‌تیه‌ی خۆیدا خاوه‌ن یاسا‌و نیزامه ، وه‌هه‌موو شتێکی به‌یاساو نیزام نه‌خشاندووه، وه‌خاوه‌ن سووننه‌تی نه‌گۆڕه له‌م که‌ونه‌دا ، بۆ هه‌موو مه‌خلوق و گیانله‌به‌رێ سه‌ره‌تاو کۆتایی بۆ بڕیارداوه ، وه‌کارێکیشی بێ حیکمه‌ت و دانایى نىیه‌و نابێ ئه‌گه‌ر سه‌ریشمان له‌کاره‌کانی ده‌ربچێ یا ده‌رنه‌چێ .
له‌عبدالله ى کوڕی ئیمامی عومه‌ره‌وه ده‌گێڕنه‌وه که‌پێغه‌مبه‌ر – – فه‌رموویه‌تی له‌رۆژى قیامه‌تا خوای گه‌وره ئاسمانه‌کان ده‌پێچێته‌وه به‌ده‌ستی راستیان ده‌گرێ پاشان ده‌فه‌رموێ : أنا الملک أین الجبارون أین المتکبرون ، پاشان زه‌ویه‌کان ده‌پێچێته‌وه به‌چه‌پیه‌وه ده‌فه‌رموێ : أنا الملک این الجبارون این المتکبرون .
کوانێ ئه‌و سته‌مکارانه‌ی خه‌ڵکیان ژێر پێده‌خست و ده‌ى چه‌وساندنه‌وه ، کوانێ ئه‌و لوت به‌رزو موته‌که‌بیرانه‌ی هه‌واو ئاره‌زووی خۆیانیان ده‌په‌رست ، دیاره بێگومان هیچ وه‌لآمی له‌هیچ لاوه نىیه(1) .
ئازیزان الملک یا ملیک یا مالک هه‌مووی یه‌ک مانا ده‌گه‌یه‌نێ به‌مانای خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و سامان و موڵک و خاوه‌ن هێزو شکۆمه‌ند ، جا هه‌رچی له‌بووندایه له‌م بوونه‌وه‌رو که‌ونه‌دا ، له‌که‌شکه‌شان و مه‌جه‌ره‌کان، له‌که‌وکه‌بی زه‌وى و ئه‌ستێره‌کان، وه به‌وه‌ى له‌زه‌وىدایه له‌چیاو کێو شاخه‌کان، له‌ده‌ریاچه‌و به‌حرو روباره‌کان، له‌جۆگه‌و کانیاو به‌سته‌کان، له‌ده‌شت و چۆڵ و بیابانه‌کان، له‌باغ و بێستان و دارستانه‌کان، له‌مه‌ردووم و جنۆکه‌کان، له‌فریشته‌و مه‌له‌که‌کان، هه‌ر گشتیان له‌گیانداران و بێگیانه‌کان له‌زه‌ردو سپى و سوره‌کان له‌نوىو نزم و به‌رزه‌کان هه‌ر گشتیان موڵکى خودان ، که‌سێ نیه خاوه‌نی قتمیرێ بێ وه‌کو خوای گه‌وره له‌سوره‌تی فاگر ئایه‌تی (13) دا ده‌فه‌رموێ : [ .. وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ ] فاگر / ١٣ .
وه‌که‌سێ نیه هاوشانی بێ یا شه‌ریکى بێ یاخاوه‌نی نه‌قیرێ بێ ، هه‌ر خۆی خاوه‌ن هه‌ر خۆی صاحێب هه‌رخۆی پادشا هه‌ر خۆی مه‌لیک ، ئه‌مرو فه‌رمانی جاری ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌موو بووه‌کانی ، که‌سێ نیه ئه‌مری بڕوا یا فه‌رمان بکا به‌سه‌ر خودای گه‌وره‌و میهره‌بان ، وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلاَ نَصِيرٍ ] البقره / ١٠٧ .
ئه‌و پادشایه هه‌ر خۆی ته‌صه‌روف ده‌کا به‌سه‌ر به‌دیهێنراوه‌کانی به‌و په‌ڕی حیکمه‌ت و دانایى و زانایىیه‌وه وه‌هه‌موو کاره‌کانی به‌وپه‌ڕی کارزانىیه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا .
مه‌لیکایه‌تی هه‌ر له‌خۆی دێ ، هه‌ر خۆی که‌موکوڕى به‌سه‌ر نایێ هه‌ر مه‌لیک بووه‌و هه‌ر مه‌لیکیش ده‌بێ ، مه‌لیکایه‌تی ئه‌و خوایه ڕوو له‌فه‌ناو که‌موکوڕى ناکات ئه‌گه‌ر له‌ده‌روازه‌ی فیگره‌وه هه‌ندێ زانیاری لێبقۆزینه‌وه زیاتر‌و باشتر گه‌وره‌یی ئه‌و پادشایه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ بۆ نمونه ، ئه‌گه‌ر بێت و ووردبینه‌وه له‌به‌سه‌رهاتی حه‌زره‌تی (يونسي كوڕي مةتيَ) واته نه‌بی یونس (عليه السلام) به‌ڵی ئه‌و نه‌بی یونسه‌ی که‌وا ئێستا گۆڕی موباره‌کی واله موصلایه یا له‌نه‌ینه‌وایه، کاتێ که‌صه‌برو ئارامی نه‌گرت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی خودا، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مری خوای بۆ بێ کۆچی کرد ، به‌مه‌وه که‌وته به‌ر عیتابی خوای گه‌وره سه‌ره‌نجام خۆی له‌ناو زگی نه‌هه‌نگه‌وه (حوت) دیته‌وه .
دیاره که‌سێ نیه په‌نای بۆ به‌رێ خودای گه‌وره نه‌بێ بۆیه له‌قولآیی دڵه‌وه به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌ت و ناوجه‌رگه‌ی فیگره‌وه له‌به‌ر خوای گه‌وره پاڕایه‌وه‌و نالآیه‌وه‌و ووتی [ لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين ] واته هه‌ر تۆ تاکه په‌رستراوی تاکه مه‌لیکی هه‌ر تۆ خاوه‌ن گشت شتی، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، من بووم له‌سته‌مکاران .. به‌ڵێ ئه‌م به‌سه‌رهاته خوای گه‌وره بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه له‌قورئانی پیرۆزدا ..
کاتێ له‌ناو زگی نه‌هه‌نگ دایه، مه‌شغه‌ڵه‌ت و غه‌وغای دونیا به‌رۆکی به‌ردایه، ئه‌وه به‌فیگره‌ى پاکه‌وه، رووه‌و خواى گه‌وره ده‌ناڵێته‌وه، ده‌یسه‌لمێنێ هه‌ر تۆی ئاگادار به‌حاڵم، که‌هه‌رده‌م ئاگاداری به‌هه‌موو شتێ، هه‌ر تۆی نوسکه‌مت گوێ لێیه، باله‌بن به‌حرو ناو زگی نه‌هه‌نگیشبێ ، شتێ نیه بتوانێ ده‌نگێ له‌تۆ بشارێته‌وه ، هه‌ر تۆی چاوی میهره‌بانیت لێمه باله‌بن ده‌ریابێ و باله ناو زگی نه‌هه‌نگیش بێ ..
هه‌ر تۆی خاوه‌ن ئیراده‌و ویستی به‌سه‌ر به‌دیهێنراوه‌کانت گه‌ر خواستت لێ بێ رزگارم ده‌که‌ی . که‌سێ نیه خواستی تۆ به‌رپه‌رچ داته‌وه ، هه‌ر تۆی فه‌رمانت جاری ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌موو بوێ، وانیوچاوانیان به‌ده‌ستی تۆوه‌یه، گه‌ر نه‌هه‌نگی بن ده‌ریاکانیش بێ، سه‌ره‌نجام خوای گه‌وره نزا‌و دوعاکه‌ى گیرا کرد‌و رزگارى کرد به‌لاى سه‌د هه‌زارو زیاتریش که‌له‌ولاوه خواى گه‌وره به‌به‌ره‌که‌تی دوعا‌و په‌شیمانی ته‌وبه‌یان هیدایه‌تى دابوون، نه‌جاتى دان له‌و غه‌زه‌ب و عه‌زابه‌ی که‌ڕووی تێکردبوون ..
جاخوێنه‌ری خۆشه‌ویست قه‌ناعه‌تت بێ ئه‌گه‌ر من و تۆش بکه‌وتباینه ئه‌و مه‌وقیعه‌و مه‌وقیفه هه‌ر په‌نامان بۆ خوا ده‌برد، له‌بابی فیگره‌شمانه‌وه بۆمان ده‌سه‌لما که‌هه‌ر خوای گه‌وره ئیراده‌ی جارىیه به‌سه‌ر مه‌خلوقه‌کانی هه‌ر خواى گه‌وره گوێی بیستنی له‌هه‌موو ده‌نگێکایه، له‌هه‌ر شوێنێ بێ، هه‌ر خوای گه‌وره چاوی بینای له‌هه‌موو شوێنێکایه، په‌رده‌و حاجزێ نیه به‌رچاوی بگرێ، هه‌ر خۆی ده‌ستی قودره‌تی وا به‌نیو چاوانی گش مه‌خلوقێکه‌وه‌یه، که‌واته هه‌ر خۆی مه‌لیکه هه‌ر خۆی پادشایه ، مه‌لیکایه‌تی هه‌ر له‌خۆی دێت ، زۆرێک له‌نه‌فسه‌کان له‌مێژووداو له‌داهاتوودا هه‌ریه‌که‌یان ووتویه‌تی و ده‌ڵێ منیش مه‌لیکم ، ئه‌وه‌نیه ده‌سه‌لآتێکم هه‌یه و خاوه‌نى چه‌ند موڵکێکم، سواری زۆر چاک و کۆشک و باڵه‌خانانی زۆرم هه‌یه‌و خه‌ڵکێکی زۆرم له‌ژێر دسه‌ته‌و خاوه‌ن جۆگاو کانیاوم، خاوه‌ن باغ و بێستانم، خاوه‌ن پایه‌و سوڵتانم بوون و فیگره‌ى لێ دێته وه‌لآم به‌زمانی حاڵ ده‌ڵێ ئه‌ی نه‌فس بزانه تۆ مه‌لیک و پادشا نیت به‌ڵکو تۆ مه‌ملوک و به‌نده‌ی خۆت به‌باشی بناسه خۆت لێ نه‌گۆڕێ ، مه‌لیک ئه‌وه‌یه حوکم بکاو حوکمی به‌سه‌را نه‌کرێ ، ئه‌وه نیه تۆ دێیت و ده‌ڕۆی، ده‌بی و ده‌مری، بێ هێزو پیرده‌بی، به‌لآو نه‌خۆشی دات ده‌گرێ، پێداویستی زۆر رووت تێده‌کا، که‌وتویته ناو نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان، به‌و ماڵ و سامانه‌ی هه‌ته به‌و

