سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 4ــ الـقـدوس
نووسینى/ملا صابر صالح..........القدوس : ناوێکه له‌ناوه پیرۆزه جوانه‌کانى خواى بێ هاوتا ، بنچینه‌که‌ی (تقديس)ه واته پیرۆز و پاکى (القدوس) له (2) جێگا له‌قورئانا هاتووه واته زۆر پاک و پیرۆز‌و بێگه‌رده له‌هه‌رچى که‌موکورتی هه‌یه دوره ،
وه‌هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کان شایه‌دمانی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م راستیه ، وه‌کردویانه به‌روگه‌ی خۆیانا ، وه‌هۆشیارانی ئاده‌میزادو جنیش له‌دێرین و داهاتوودا سه‌ری کڕنوشى بۆ داده‌نه‌وێنن و پێشوازیان له‌رێزو شکۆی ئه‌م خوایه کردووه‌و ده‌یکه‌ن ، ئه‌م ناوه جوانه که‌سیفه‌تێکى خواى گه‌وره‌یه‌و ، له‌سه‌ر زوبانی فریشته‌کان ده‌فه‌رموێ : [ نحن نسبح بحمدك ونقدس لك ] البقره .
واته ئێمه سوپاس و ستایش به‌خاوێنی بۆ تۆ ده‌که‌ین و تۆ به‌پاک راده‌گرین .. فریشته‌کان به‌ڕاستی خوا به‌پاک و خاوێن ده‌زانن ، به‌دوورى ده‌گرن له‌هه‌رکه‌م و کورتیه‌ک ، ئه‌و سیفه‌تانه‌ی فریشته‌کان راسته‌قینه‌ن بۆیه‌ش به‌ڕاسته‌قینه‌ی خوا به‌پاک ده‌زانن چونکه گیانانی پاکن به‌نیسبه‌ت ئاده‌میزاده‌وه .. وه‌ئاده‌میزادیش بۆى هه‌یه به‌پایه‌ى فریشته‌کان بگا ، له‌پاکیداو وه‌له‌رێزی ئاژه‌ڵ هه‌ڵگوێزێ و په‌روه‌ردگارى خۆی به‌پاکى و بێ خه‌وش رابگرێ .. که‌واته ئه‌و سێ هه‌نگاوانه له‌ئارادان ، هه‌نگاوی ئاژه‌ڵی ، هه‌نگاوی ئاده‌می ، هه‌نگاوی فریشته‌کان ، بێگومان ئاده‌میزاد تێکه‌ڵه له‌لایه‌نی ئاژه‌ڵی وه‌کو ئاره‌زووی خواردن و خواردنه‌وه‌و شه‌هه‌واتی جینس ، وه‌فریشته‌یی وه‌کو ئاره‌زووی زانیاری و خواپه‌رستی و په‌روه‌رده‌ى گیان و روحی .. جا ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد لایه‌نى ئاره‌زووی ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵلآ بکات ئه‌وه له‌شوێنه‌واری گرنگ و مام ناوه‌ندى داده‌به‌زێ بۆ رێزی ئاژه‌لآن بگره نزمتریش وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ..أُوْلَئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ..] الاعراف/١٧٩ .
واته ئه‌وانه وه‌ک ئاژه‌لآن وان به‌ڵکو گومڕاتریش ، وه‌ئه‌گه‌ر ئاده‌مى لایه‌نی روحی و گیانى خۆی به‌هێز بکات وه‌ک ته‌قواو خواپه‌رستى و زیکرو یادى خوا‌و خۆ دوورگرتن له‌غه‌فڵه‌ت و گوناه و تاوان ، ئه‌وه له‌رێزی فریشته‌ش تێده‌په‌ڕێت ، وه‌کو خواى بێ هاوتا ده‌فه‌رموێ : [ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ..] الاسرا‌و/٧٠. واته ئاده‌میزادمان رێزلێنا .. وه‌هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ الْمَلِكِ الْقُدُّوسِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ] الجمعه / ١.
واته پاکى و بێ گه‌ردی خوا ده‌نوێنێ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه وه‌گشتیان موڵک و سامانى خواى پاک و بێگه‌رده ..
بونه‌وه‌ر به‌خۆرو کۆمه‌ڵه‌کانیانه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که‌تیایدان، له‌خولانه‌وه‌ی ته‌نه گه‌وره‌کان له‌ژیانى گیانداران له‌کشتوکاڵ و جۆراوجۆر دره‌خته‌کان و ئاو‌و هه‌وا .. هتد هه‌ر هه‌موویان فه‌رمانه‌کانی سه‌رشانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌قودسیه‌تى خوا به‌جێ دێنن و خوا به‌پاک و بێگه‌رد رائه‌گرن .. جاهه‌ر یه‌که‌یان به‌زمانی حاڵ و به‌شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی .. پێویسته ئاده‌میزاد هه‌رچه‌نده ئازادى پێدرابێ خۆی واڕابێنێ که‌له‌رژێم و یاسای بوونه‌وه‌ر لانه‌داو خۆی به‌هاوه‌ڵێتی شه‌یتانه‌کان و له‌خوا بێ ئاگایان نه‌هێڵێته‌وه ..
جا ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد له‌رژێمی بوونه‌وه‌ر لاى نه‌دا ئه‌وا له‌رێزی فریشته نزیک ده‌که‌وێته‌وه‌و سه‌ره‌نجام له‌نزیکى په‌روه‌ردگارى دا نیشته‌جێ ده‌بێ و ده‌حه‌سێته‌وه هه‌تا هه‌تایه .. وه‌له‌عائیشه‌وه ره‌زاى خواى لێبێ ریوایه‌ت کراوه که‌پێغه‌مبه‌ر () له‌ره‌کوع و سوجده‌دا ووتویه‌تی : ( سبوح قدوس ربنا ورب الملائكة والروح )
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر () فه‌رموویه‌تی : (سبحان ملك القدوس ، سبحان ملك القدوس ، سبحان ملك القدوس ، سبوح قدوس ربنا ورب الملائكة والروح )
ئه‌مانه ته‌سبحاتێکن که‌قودسه‌ت و پاکى و بێگه‌ردی خواى گه‌وره ده‌رده‌خه‌ن .
پیرۆزێتی شایسته‌ى خواى بێ هاوتایه وه‌سه‌رچاوه‌ی گشت پیرۆزێتى هه‌ر خۆیه‌تی هیچ پیرۆزیێ چ که‌م چ زۆر له‌هیچ لاوه وجودو ناوه‌ڕۆکى نیه له‌هیچ دروست کراو مه‌خلوقى ، مه‌گه‌ر خواى گه‌وره به‌ش و بارێکى پێبه‌خشیبێ ، که‌واته پیرۆزی (كةعبة) له‌ماهیه‌ت و بوونی خۆى دا نىیه به‌ڵکو خواى گه‌وره پێی به‌خشیوه ، ئه‌مه‌ش جۆره ره‌حمه‌تێکى خودایىیه بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕان که‌جێگه‌ى کۆبوونه‌وه‌ی سالآنه‌یانه ، هه‌روه‌ها قورئان بۆیه پیرۆزه چونکه که‌لام و سیفه‌تى خواى گه‌وره‌یه ، ئه‌و شتانه‌ى مانا‌و واتای پیرۆزیان دراوه‌ته پاڵ ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌که‌ی له‌خواوه نه‌هاتبێ بێگومان ئه‌م پیرۆزىیه بنچینه‌یه‌کى نیه‌و پیرۆزێتی حه‌قیقی پێوه نىیه و شه‌یتان جوانى کردووه‌و رازاندویه‌تیه‌وه له‌هه‌ڵوێست و بیرى چه‌ن که‌سانێ که‌حه‌قیقه‌ت و ماهیه‌تى پیرۆزی نازانن و شاره‌زای نین ، شه‌یتانیش ئه‌م کاره‌ی بۆ ئه‌وه کردووه تاکو به‌شێک له‌خه‌ڵکان و مه‌ردووم وێڵ و سه‌رگه‌ردان بکات . چونکه له‌حه‌قیقه‌تدا بنچینه‌ى پیرۆزێتى ته‌نها شایسته‌ى په‌رستراوه که‌په‌رستراوێتیش هه‌ر شایسته‌یه بۆ خواى گه‌وره ..
ئاده‌میزادیش ده‌توانێ خۆی به‌هره‌مه‌ند بکات به‌به‌شێک له‌م پیرۆزىیه به‌یارمه‌تى خواى گه‌وره، ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر روو له‌په‌روه‌ردگارى پیرۆزی بکات وه‌خۆی پاک بکاته‌وه له‌ژه‌نگ و ژاری گوناه و توانا‌و بێئاگایی و غه‌فڵه‌ت ، له‌هه‌مان کاتیشا به‌ندایه‌تیه‌کى رێک و جوان و به‌جێ بکات بۆ په‌روه‌ردگاری، وه‌هه‌ڵوێسته‌کانیشی له‌ناسینی خوای گه‌وره‌دا له‌شوێن خۆیابێ .. ئه‌و کاته خواى گه‌وره ئیمانى به‌به‌خشش و ره‌حمه‌ت و دیارى پێده‌به‌خشێ ، ئه‌و ئیمانه‌ى که‌کالآو بالآی پیرۆزی پۆشیوه ، چونکی له‌لاى خواى پیرۆز‌و پاکه‌وه هاتووه ..
ئه‌م ئیمانه کالآو بالآ پیرۆزه روح و گیانێکى زیندووه له‌ناو گیان و رۆحه پاکه‌کانى ئاده‌میزاده‌کان ئاشناده‌بێ و ده‌ڕوێ وگه‌شه ده‌کات ، جا ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر روح و گیانێ شادمان بوو ، ئه‌م روحه شادمانى و به‌خته‌وه‌رى داده‌گرێ هۆش و عه‌قڵ و بیرى ده‌که‌وێته شوێن خۆی، دڵ و چاوو گوێچکه‌کانی له‌زه‌مینه‌یه‌کى پاکدا ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر کار‌و هه‌ڵوێستىیێ به‌سه‌نگ و نرخى خۆی ده‌ى پێون و ده‌یکێشن ده‌یچێژن ..
جاچۆن خواى گه‌وره سه‌رچاوه‌ی ره‌حمه‌ته ئاواش سه‌رچاوه‌ی پیرۆزی و پاکىیه، به‌خواست و ویستى خۆی که‌یه‌ک پارچه حیکمه‌ت و دانایىیه به‌چه‌ن و چۆنیه‌کى بوێ ده‌یبه‌خشێ به‌هه‌ر که‌سێ یا هه‌ر مه‌خلوقێ که‌شایسته‌ى ئه‌و پێ به‌خشینه بێ، وه‌یا لێی ده‌سێنێته‌وه گه‌ر شایسته نه‌بێ .

