ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بیردۆزی ڕێژەیی ... له‌قورئاندا

بیردۆزی ڕێژەیی ... له‌قورئاندا

نووسینی/سه‌وره‌ر حسن//نووسینگه‌ی ته‌فسیسر  بیردۆزی ڕێژەیی لە قورئاندا لەو ئایەتەوە ھەڵدەھێنجرێت کە دەفەرموێت:{وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (47)} [الحج]، واتە: خوانەناسان پەلەت لێدەکەن ئەو سزایە زوو یەخەیان پێبگرێت، بێگومان ھەرگیز خوا لە بەڵێنی خۆی لانادات، بەڕاستی ڕۆژێک لەلای ئەو پەروەردگارەت وەکو ھەزار ساڵ وایە لەوەی دەیژمێرن.
{يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (5)} [السجدة]، واتە: ئەو خوایە لەژوور ئاسمانەوە کاروباری زەوی ڕێکدەخات و سەرپەرشتی دەکات، لەوەودوا ڕووداوەکان و بەسەرھاتەکان و کاروکردەوەی بەندەکان دەگەڕێتەوە بۆ لای، لەڕۆژێکدا کە بەرامبەر ھەزار ساڵە بەو حسابەی ئێوە دەیکەن.
خەڵک بە سەرسامیەوە دەیپرسی: ئاخۆ چۆن دەبێت یەک ڕۆژی ئێرە (سەر زەوی) بەرامبەر ھەزار ساڵی جیھانەکانی تر بێت؟
زانست ئەو سەرسامیەی ڕەواندەوە ئەودەمەی وتی: ئەوە ڕاست و دروستە... ئەگەر خێرایی تەن زیادبکات کاتەکەی ھێواش (خاو) دەبێتەوە، بەڕادەیەک ئەگەر ھاتوو تەنێک بە خێرایی ڕووناکی ڕۆیشت، کات (بە نزیکی) دەوەستێت.
ھەر ئەوەش زانا "ئەنیشتاین" لە بیردۆزی ڕێژەییەکەیدا سەلماندی، کاتێک وتی: "خاڵی نزیک لە سەنتەری زەوییەوە ھێواش دەجوڵێت، بەڵام خاڵی دوور لە سەنتەری زەوی بە خێراتر دەجوڵێت، چونکە ئەو کەوانەیەی خاڵی یەکەم دەیبڕێت بچوکترە لەو کەوانەیەی خاڵی دووەم لە ھەمانکاتدا دەیبڕێت".
لە ھەواڵە زانستییەکانی ھەفتەی یەکەمی مانگی حەوتەمی ساڵی (١٩٧٦ز)دا ھات، دەیوت: "زانایانی زانکۆی (میریلاند)ی ئەمریکی دروستیی بیردۆزی ئەنیشتاینیان بۆ سەلما دەربارەی ئەو کاتەی خێراتر دەگوزەرێت لە لوتکەی چیادا بە بەراورد لەگەڵ دۆڵ... بۆ ئەوەش کاتژمێری ئەتۆمیان لەسەر زەوی و لەنێو فڕۆکەیەکدا دانا کە لە بەرزایی (١٠ ھەزار مەتر)دا دەفڕی، بینیان کاتژمێری نێو فڕۆکەکە لە کاتژمێرەکەی سەر زەوی پێشکەوت.
ھەموو ئەوانە ئاکامێکی سروشتی ترمان دەدەنێ: گەر زەمەن (کات) وەستا کە بریتیە لەو ھزرەی لە بەدواییەکداھاتنی ڕووداوەکانی جیھانەوە وێنای دەکەین، ئیتر لەوکاتەدا لازەمەن (نەمانی کات) دەخوڵقێت.
ئەوەش دەمانگەیەنێتە سەلماندنی زانستیانەی نەمریی (تا ئەبەد ژیان)، لەژێر ڕۆشنایی زانستیانەی بیردۆزی ڕێژەیی پێشکەشی کردووە، ھەروەک لە ئایەتی (١٠٨)ی سورەتی (ھود)دا ھاتووە:
{وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ عَطَاءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ (108)} [هود] واتە: ئەوانەش کە کامەران و بەختیار کراون ئەوە لە بەھەشتدان، بۆ ھەتاھەتایی تیایدا دەمێننەوە ھەتا ئاسمانەکان و زەوی ھەبێت، (کە ئەویش بۆ ھەتاھەتایی دروستکراوە لە قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆڕانکاری) ھەبێت، ئەمە بەخششێکە ھەرگیز کۆتایی نایەت.
لەدوای ھەموو ئەوە ئایا ھەست ناکەیت قورئانی پیرۆز ھەمیشە (نوێ)ی تێدایە، لەگەڵ ئیعجازی زانستی بۆ ھەموو سەردەمەکان، دروست وەک ئەوەی لە ئەمڕۆماندا دابەزیبێت؟!
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز