سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خواى گه‌وره بۆچى سامانى پێ به‌خشیوین ؟
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
خواى گه‌وره سامانى پێ به‌خشیووین بۆ ئه‌وه‌ى نوێژ بکه‌ین و زه‌کات بده‌ین, به‌و سامانه جه‌سته‌مان بپارێزین له‌نه‌خۆشى بۆ ئه‌وه‌ى چوست و چلاک بین و به شه‌وق و زه‌وقه‌وه په‌رستشه‌کان ئه‌نجام بده‌ین.
* خواى گه‌وره له فه‌رموده‌ى قودسیدا ده‌فه‌رموێت: (إِنَّا أَنْزَلْنَا الْمَالَ لإِقَامِ الصَّلاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ، وَلَوْ كَانَ لابْنِ آدَمَ وَادٍ لأَحَبَّ أَنْ يَكُونَ لَهُ وَادِيَانِ ، وَلَوْ كَانَ لَهُ وَادِيَانِ لأَحَبَّ أَنْ يَكُونَ لَهُ إِلَيْهِمَا ثَالِثٌ ، وَلا يَمْلأُ جَوْفَ ابْنِ آدَمَ إِلا التُّرَابُ ، وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَى مَنْ تَابَ) . واته: من ماڵ و سامانم بۆ ئه‌وه پێ به‌خشیوون بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌کانتان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتى ماڵه‌که‌شتان بده‌ن, ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ى ئاده‌م شیوێک ماڵ و سامانى هه‌بێ, حه‌زده‌کات بیکات به دوان, ئه‌گه‌ر دوو شیویشى هه‌بوو, حه‌زده‌کات بیکات به‌سیان, نه‌وه‌ى ئاده‌م تێر نابێ مه‌گه‌ر ئه‌و گڵه تێرى کات که ده‌یکه‌ن به‌سه‌ریدا له گۆڕه‌که‌یدا, خواى گه‌وره‌ش له‌و که‌سه خۆش ده‌بێ, که ته‌وبه ده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلاى.
خواى گه‌وره ئه‌م مرۆڤه‌ى بۆ په‌رستشى خۆى به‌دیهێناوه: وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ الژاریات: ٥٦ . واته: من هه‌ر بۆیه جنۆکه‌و ئاده‌میم دروستکردووه بم ناسن و بم په‌رستن.
ده‌ى نوێژیش گه‌وره‌ترین په‌رستشه, شته‌کانى تریشى کردووه به وه‌سیله بۆ ئه‌وه‌ى به‌کارى بهێنن بۆ فه‌رمان به‌ردارى خواى په‌روه‌ردگار, وه‌ک خواردن و خواردنه‌وه, ئاژه‌ڵه‌کان, مالأ و سامان, ژن و ژن خوازى و چه‌نده‌ها شتى تر..مرۆڤ به‌ماڵ و سامان ژن ده‌هێنێ و ئیمانى خۆى پێ ته‌واو ده‌کات, چونکه ژن هێنان نیوه‌ى ئیمانه به پێی ئه‌م فه‌رمووده: (إذا تَزَوَجَ العَبدُ فَقَد اسْتَكمَلَ نِصْفُ الدّين, فَليَتقِ اللهَ فِيمَا بَقِى) . واته: کاتێکک به‌نده‌یه ژنى هێنا, ئه‌وه نیوه‌ى دینه‌که‌ى ته‌واوکردووه, با له خوا بترسێ بۆ نیوه‌که‌ى تر‌ى.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: : (يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ ، مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَڕ وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ ، فَإِنَّ الصَّوْمَ لَهُ وِجَاءٌََََ) . واته: ئه‌ى لاوه‌کان هه‌ر یه‌کێک له ئێوه تواناى هه‌یه با ژن بیهێنێت, چونکه ژن هێنان ئه‌بێته هۆى چاوگرتنه‌وه له سه‌یر کردنى حه‌رام و خۆپاراستن له زیناکردن و به‌دره‌وشتى, ئه‌وه‌شى تواناى نیه ژن بهێنێت با به‌رۆژوو بێت, چونکه رۆژوو ئه‌و که‌سه ئه‌پارێزێت له گونا ه و تاوان و, هۆکارێکى گرنگه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ى حه‌زوو ئاره‌زووه ناپه‌سه‌نده‌کان.
ژنهێنان ده‌بێته هۆى چاوگرتن له سه‌یرکردنى حه‌رام, پاکێتى و پاراستنى شه‌ره‌ف و ناموس, ئه‌وه‌ى ژنى هه‌بێ خشوعى زیاتر ده‌بێ, زیاتر روو ده‌کاته خوا به گه‌ردن که‌چییه‌وه, به‌لآم به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر چاو نه‌گرێ له حه‌رام و خۆى نه‌پارێزێ له زینا ئه‌وه خشوعى نامێنێ به‌ته‌واوى..
سه‌روه‌ت و سامان موسڵمان به‌کارى ئه‌هێنێ بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کانى ته‌داوى خۆى پێده‌کات, خۆى پێ عه‌ملیات ده‌کات, ده‌گه‌ڕێ شار به‌شار و ولآت به ولآت ئه‌گه‌ر تواناى هه‌بوو, که چاره‌سه‌رى خۆشى کرد, ئه‌و کاته جه‌سته‌ى به‌هێز ده‌بێ و به ئاسانى ئه‌توانێ نوێژه‌کانى و عیباده‌ته‌کانى تر ئه‌نجام بدات.
به‌خشینى سه‌روه‌ت و سامان له لایه‌ن خواوه بۆ نوێژ ئه‌نجام دان و زه‌کات دانه, بۆ یارمه‌تى دانى هه‌ژاران و لێقه‌وماوانه, به‌لآم به‌داخه‌وه نه‌وه‌ى ئاده‌م نه‌زانه و فه‌رامۆشى کردووه, ئه‌گه‌ر پڕى شیوێک ماڵى هه‌بوو هیواى و ئاواته‌کانى هاته‌دى, هه‌ولأ ده‌دات بۆ زیاتر و حه‌زده‌کات بیکات به‌دوان, ئه‌گه‌ر گه‌یشت به دوو شی‌و, حه‌ز ده‌کات بیکات به‌سیان ته‌نها به گڵى گۆڕه‌که‌ى نه‌بێت که ده‌یخه‌نه ناوى به هیچ شتێک تێر ناخوات!!.
له‌بیرى خۆى ده‌باته‌وه ئه‌و ماڵه‌ى له پێناوى ئه‌نجامدانى نوێژ پێى به‌خشراوه, ئیتر ئه‌و ماڵه ده‌خاته پرۆژه‌ى گه‌وره گه‌وره و بازگانى, ورده ورده له‌ناو ده‌ریاى ماده‌دا نه‌قم ده‌بێ ئاخۆ چه‌ند نوێژى ده‌فه‌وتێ له‌وهه‌وڵ و کۆششه زیاده‌یه‌دا که ده‌یدا بۆ شیوێ پڕ له ماڵ و سامان, یاخود ئه‌گه‌ر نوێژى نه‌فه‌وتابێ ده‌بێت چه‌نده خشوع و جه‌ماعه‌تى فه‌وتا بێت؟ چه‌نده خێرى له‌ده‌ست ده‌رچووبێت؟..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَا يَسُرُّنِى أَنَّ لِى أُحُدًا ذَهَبًا تَأْتِى عَلَىَّ ثَالِثَةٌ وَعِنْدِى مِنْهُ دِينَارٌ إِلاَّ دِينَارٌ أُرْصِدُهُ لِدَيْنٍ عَلَىَّ) . ئه‌گه‌ر به‌قد کێوى ئوحد ئاڵتونم هه‌بێ, پێم خۆش نییه سێ رۆژى به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ببێ و هیچیم له‌لا مابێت, مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت بۆ قه‌رزێکم دانابێ تا بیده‌مه‌وه به خاوه‌نه‌که‌ى.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که موسڵمان هه‌وڵ نه‌دات و به‌ته‌مه‌ڵى لێى دانیشێ نه‌خێر ئه‌بێ له رێگه‌ى حه‌لآڵه‌وه هه‌ولأ بدات به‌لآم هه‌ڵپه نه‌کات بۆ ماڵى دنیا به ماڵى حه‌رام خۆى ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌کات چونکه ئه‌وه ده‌بێته به‌لآ بۆى.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (الْيَدُ الْعُلْيَا خَيْرٌ مِنَ الْيَدِ السُّفْلَى..) . واته: ئه‌و ده‌سه‌ى کارى پێ ده‌کرێت چاکتر و باشتره له‌وه‌ى کارى پێناکرێت و ده‌ست پان ده‌کاته‌وه.
