سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 6 ــ الـســـلام
نووسینى/ملا صابر صالح........السلام : ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره ، بنچینه‌که‌ى (سِلمَ)ه .. واته دور له‌ناته‌واوی و که‌موکوڕى ، (السلام) (142) جار له‌قورئانا هاتووه ته‌نها له‌یه‌ک شوێن مه‌به‌ست خواى گه‌وره‌یه، که‌ئه‌ویش له‌ئایه‌تی (23) سوره‌تى حه‌شره [ هُوَ اللَّهُ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلاَمُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْڕكُونَ ] .
السلام : واته خواى گه‌وره ئاشتى خواز‌و ئاسایش و هێمنى ده‌به‌خشێ به‌دروست کراوو به‌دیهێنراوه‌کانی .. ئاشتى سیفه‌تێکه له‌سیفه‌ته جوانه‌کانى خوا ، دروشمی ئاشتى له‌سه‌راسه‌ری بونه‌وه‌ر ده‌رده‌که‌وێ له‌نه‌خش و نیگاره‌کانی خوا ، له‌ڕازاندنه‌وه‌ی بوه‌کان ووشه‌ى (ئاشتي) ده‌خوێندرێته‌وه ، ئاشتی هه‌نگاوێکه ئیمانداران له‌سه‌ر زه‌وى به‌ره‌و ڕ‌وى ده‌ڕۆن تابه‌هۆی ئاشتى دونیاىیه‌وه ئاشتى هه‌میشه‌یى وه‌ده‌ست بێنن ..
گیانداره شاخداره‌کان – قۆچ دار – شاخه‌کانیان وه‌ک ئالآی ئاشتى بێ وایه ، چونکه بۆ پارێزگارى ئاشتى خۆیانه له‌ده‌ستی دڕه‌نده ناحه‌زه‌کان ، باڵنده جوانه‌کانی ناو گه‌لآی سه‌وزى داره‌کان ، ره‌نگه وێچوو گونجاوه‌کانیان له‌گه‌ڵ دره‌خته‌کان دروشمی ئاشتین ، بۆ ئه‌وه‌ی راوچى نه‌یداته‌به‌ر هێرشه‌که‌ی ، نه‌بادا ئاشتى ژیانیان به‌کوێته بڤه‌وه (خطر)ه‌وه .. چونکه جیهان ئاشتىیه‌و خواى ئاشتى ویست به‌دیهێناوه .. باڵنده‌کان و گیانداره وورده‌کان حه‌ز له‌ئاشتى ده‌که‌ن له‌ده‌ستى ناحه‌زه‌کانیان خۆیان ده‌شارنه‌وه یا ڕاده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیان لێ تێک نه‌چێت ، هه‌روه‌ها ماسی له‌ده‌ریادا نێچیر له‌دارستانیدا ، هه‌ندێ زینده‌وه‌رى بچووک له‌ژێر زه‌وىدا .. هتد .
ئه‌مانه گشتى ده‌ستکردی په‌روه‌ردگارێکى ئاشتى دۆسته‌و هێماى ئاشتى په‌روه‌ردگاره بۆ ئه‌و ئاده‌میزادانه‌ى بینایىو لێووردبنه‌وه‌و ژیریان هه‌بێ .. رۆژى دواییش هه‌ر ئاشتىیه بۆ هه‌ڵگرانی ئالآی ئاشتى له‌پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران ، ئه‌و ئاشتىیه نه‌بڕاوه‌و گشتىیه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر رێنومایین – هیدایه‌تن – وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [ والسلام على من اتبع الهدى ]
ئاشتى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی دواى هیدایه‌ت که‌وتووه .. وه‌کو واچۆن له‌دونیا سلآویان نزاى ئاشتىبووه له‌یه‌کتر له‌کاتى به‌یه‌ک گه‌یشتنیانا ، وه‌ئیمانداران به‌خۆشه‌ویستی و پێشکه‌ش بۆ یه‌کترى ره‌وان ده‌که‌ن ، ده‌ى ئیمانداران سلآو له‌یه‌ک بکه‌ن با ئاشتى بلآو بێته‌وه‌و یه‌کترتان خۆش بوێ ئومێد وایه له‌ئاشتى دونیا‌و قیامه‌ت بێبه‌ش نه‌بن ..
خواى گه‌وره که‌ئاشتىخوازی سیفه‌تی خۆیه‌تی ، بۆیه به‌شێکى لێ ئاخنیوه به‌ناو فیگره‌ى که‌ون و بونه‌وه‌ر له‌مانه‌ش به‌تایبه‌تی ئاده‌میزاد ، بۆیه له‌هه‌ر کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێکا کاتێک که‌ده‌سه‌لآت داره‌کانیان ده‌ست ده‌که‌ن به‌زیاده‌ڕه‌وىو سته‌م کردن به‌شکاندنی سنوری ئاشتى ، ئه‌و کاته هۆشیارانی ئه‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه کاردانه‌وه‌و ره‌د فیعلیان لا دروست ده‌بێ و له‌به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌وه‌ستن و دروشمى ئاشتى خوازێتی به‌ناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌وه بلآو ده‌که‌نه‌وه‌و به‌رز ده‌که‌نه‌وه، وه شۆڕ‌شیان له‌دژا ده‌که‌ن ، چاره‌نووسی ئاشتى ئازادى ده‌که‌ن به‌ئومێدو ئاواتی هاوولآتیان و ، ئه‌و کاته هاوولآتیانیش پشتیوانیان لێده‌که‌ن وه‌خۆشیان ده‌وێن ، چونکه مانا‌و سیفه‌تی ئاشتێتی شێلدراوه له‌گه‌ڵ بوون و فیگره‌یانا .
وه‌کو سروشتى ئاده‌میزاد وایه کاتێ بێ ده‌سه‌لآت و بێ پاره‌و پووله ئاوات ده‌خوازێ که‌رۆژێ بێ ده‌سه‌لآت و پاره‌و پوولی ببێ ئه‌وسا خۆی ده‌زانێ چ دڵسۆز‌و به‌وه‌فایه‌کى لێ ده‌رده‌چێ، چۆن ده‌سه‌لآت و پاره‌و پوله‌که‌ى ده‌خاته خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌وه، به‌لآم کاتێ که‌به‌ئاواته‌که‌ى گه‌یشت له‌خۆی به‌ولاوه که‌سىتر نابینێ و ناناسێ، ده‌که‌وێته خزمه‌ت کردنی نه‌فس و هه‌واو ئاره‌زووی خۆیه‌وه ، مه‌گه‌ر ئه‌و ئاده‌میزاده ئیمانداره نه‌بێ که‌ئیمانی به‌خواى ئاشتى خواز به‌هێزه‌و به‌چاوى چه‌پى جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خ ده‌بینێ و به‌چاوى راستى به‌هه‌شتانی پڕ نیعمه‌ت ده‌بینێ جا ئه‌م ئیمانه‌ى ژیانى دونیاى بۆ میزان ده‌کاو زاڵی ده‌کا به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زووه‌کانى و، هه‌ڵوێست و کارى له‌بارو به‌جێ بڕیار‌و ئه‌نجام ده‌دات .
بنچینه‌ى ره‌گی ئاشتى خوازێتی به‌رهه‌می ئیمانه (خواثةرستيَتىَتية) وه‌کو بنچینه‌و ره‌گی شه‌ڕخوازێتی به‌رهه‌می بێ ئیمانى و شه‌یتان په‌رستێتیه ، گه‌ر سه‌یرێکی مێژووی خوا په‌رستان بکه‌ین ده‌بینین چه‌ندین گه‌لیان بۆ ماوه‌ى سه‌دان ساڵ وه‌کو برا به‌ئاشتیخوازانه ژیانیان به‌خۆشى و ئاسوده‌یی دڵنیایى پێ به‌سه‌ر بردوون ، به‌لآم هه‌ر کاتێ خواپه‌رستان سه‌ریان ئاوابوو، گه‌لان نه‌هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کا به‌ڵکو له‌ناوه‌خۆشیانا که‌وتوونه‌ته گیان و ماڵی یه‌کترى و ، بێڕه‌حمى و نادڵنیایی و غه‌ره‌زو بوغز‌و قینیان له‌ڕاست یه‌کا لێ هه‌ڵساوه مانای ئاشتىیان لێڵ کردووه‌و کالآو بالآیان جڕ به‌جڕ کردوه که‌سیان ڕه‌چاوی ویژدان و سک پێسوتانى به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر نه‌بووه.
ئازیزان .. ئیمامی غه‌زالی له‌کتێبی (احياء علوم الدين) دا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ئافره‌تێکی خواپه‌رست و زانا برازایه‌کى له‌خۆی خواپه‌رست و زاناتری هه‌بوو پێی ووت ئه‌ی رۆڵه : ئه‌گه‌ر هاتو خواى گه‌وره به‌که‌ره‌م و ره‌حمى خۆی ژیانى به‌سه‌ر بردم و گیانمى کێشا ، جا ئه‌گه‌ر خواپه‌رستیم و چاکه‌کانم جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌بوو بڕیاری وابوو نه‌م به‌ن بۆ دۆزه‌خ و جه‌هه‌نده‌م به‌ڵکو بم به‌ن به‌ره‌و ئاسمانه‌کان ، یه‌که یه‌که‌و تا سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر حه‌وتیان، وه‌له‌وێدا رووحم به‌لیقای خوا گه‌یشت جاچى بڵێم خزمه‌ت خوادا ؟ وه‌حه‌ز ناکه‌م به‌نکولی و بێ ده‌نگی له‌خزمه‌ت خوادا بم و پێى بگه‌م ؟
جابرازاکه‌ى به‌ڕوێکى خۆشه‌وه هاته وه‌لآم و ووتی ئه‌ى پوری خۆشه‌ویستم (انشاء الله) خواى گه‌وره ته‌مه‌نێکی درێژى پڕ به‌ره‌که‌تت به‌قسمه‌ت ده‌کات ، وه‌کاتێ که ئه‌مری خواش به‌جێ دێنێ (إنشاء الله) خواى گه‌وره به‌ره‌حمه‌تى خۆى ده‌تبه‌خشێ و ده‌گه‌ی به‌لیقای خواى گه‌وره به‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌وت ئاسمانه‌کانا ، جا له‌و کاته له‌خزمه‌ت خودا بفه‌رموو : اللهم انت السلام ومنک السلام تبارکت یاژا الجلال والاکرام .
واته په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستى تۆ ئاشتیخوازى وه‌ئاشتى خوازێتی له‌لاى تۆیه، پیرۆزی به‌رزى و به‌ره‌که‌ت شایه‌سته‌ى تۆیه، ئه‌ی خاوه‌ن شکۆمه‌ندی بێ له‌که ئه‌ی خاوه‌ن که‌ره‌م و به‌خشش .
جا ئان و زه‌مانێ هات و رابردوو ئافره‌ته‌که ئه‌مری خواى به‌جێگه‌یاند ، چه‌ند رۆژێکى زیاترى پێنه‌چوو ، هاته‌وه خه‌ونی برازاکه‌ى پێی ووت ئه‌ى رۆڵه به‌خوا قه‌سه‌م زیکرو وێردێکى وات فێرکردم له‌خزمه‌ت خوادا پێشکه‌شم کرد خواى گه‌وره گشت گیانمی داپۆشت به‌به‌زه‌یی و ڕه‌حمى خۆی و تابڵێی پێی شادمان بووم ، خواى گه‌وره پاداشتى خێرت بداته‌وه .
خواى گه‌وره له‌دوا رۆژا سه‌لام له‌ئه‌هلی به‌هه‌شتیان ده‌کات وه‌کو له‌سوره‌تی یاسین دا ده‌فه‌رموێ : [ سَلاَمٌ قَوْلاً مِنْ رَبٍّ رَحِيمٍ ] ی‌س / ٥٨ .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که‌سلآو کردن له‌خوو ڕه‌وشتی به‌هه‌شتیانه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ لاَ يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلاَ تَأثِيمَاً (25) إلا قِيلاً سَلامَاً سَلامَاً ] (25 ـ 26) الواقعه .. له‌ناو به‌هه‌شتا له‌غوه‌و قسه‌ى زیادیان گوێ لێ نابێ وه‌تووشی تاوان و ناڕه‌حه‌تى نایه‌ن به‌ڵکو ته‌نها پێیان ده‌ووترێ سلآوو ره‌حمه‌تى خوداتان لێبێ و به‌هه‌شتتان پیرۆزبێ .
هه‌روه‌ها فریشته‌کان پێشوازی له‌ئه‌هلی به‌هه‌شت ده‌که‌ن سلآوو پیرۆزباییان لێده‌که‌ن ده‌ڵێن فه‌رموون بڕۆن بۆ به‌هه‌شت و هه‌تا هه‌تایى تیا بمێنێنه‌وه ، وه‌ک له‌مانای ئایه‌تی (73)ى سوره‌تى (الزمر)دا هاتووه .
له‌عبدالله‌ى کوڕی عه‌مرى کوڕی عاص (رةزاي خوايان لىَبيَ) : پیاوێ پرسیاری له‌پێغه‌مبه‌ری خوا کرد () کامه کار‌و خووڕه‌وشت له‌ئیسلامدا باشترین و خێرترین شتێکه ؟ فه‌رمووی خۆراک به‌خشین وه سلآو کردن له‌و که‌سه‌ی که‌ده‌یناسی و له‌وه‌ی که‌نایناسی .
وه‌کاتێ که‌میوانه به‌ڕێزه‌کانی حه‌زره‌تی ئیبراهیم (كةبريتى بوون لةضةند فريشتةيةك) هاتنه لاى و سلآویان لێکردو ئه‌ویش وه‌لآمی سه‌لامى دانه‌وه [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَاهِيمَ الْمُكْرَمِينَ(24)إِذْ دَخَلُوا عَلَيْهِ فَقَالُوا سَلاَمًا قَالَ سَلاَمٌ قَوْمٌ مُنكَرُونَ ] ژاریات/٢٤ – ٢٥ .
له‌ئه‌بو هوره‌یره‌وه (رةزاي خواى ليَ بيَ) پێغه‌مبه‌ر () فه‌رموویه‌تی : (لةو كاتةى كةخواى طةورة حةزرةتي ئادةمى خةلَق كرد ثىَي ووت بڕؤ سةلاو لةو كؤمةلَة فريشتة دانيشتوانة بكة، وةطوىَ بطرة و ببيستة لةوةى كةحةزت ليَيةتي و خؤشتيان دةويَ ، جا ئةمة سةلآوى تؤية و وةسةلآوي نةوةو وةضةى تؤية ، ضووة لايان و وتي (السلام عليكم) فریشته‌کانیش وه‌لآمیان دایه‌وه به (السلام عليكم ورحمة الله ) له‌وه‌لآمه‌که‌دا (ورحمة الله)ى یان بۆ زیاد کرد ) متفق علیه .. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر چونه ماڵی سه‌لآو له‌خانه‌واده‌ى ئه‌و ماڵه‌و بکه‌ن به‌سه‌لآوی که‌له‌لاى خواوه‌بێ پیرۆز‌و موباره‌ک و پاک‌و بێگه‌رد بێ [ فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ الآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ] نور /٦١ ، هه‌روه‌ها سوننه‌ته ئاده‌میزاد کاتێ که‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه سلآو له‌خانه‌واده‌ی ماڵه‌وه بکات ، که‌مایه‌ى خۆشه‌ویستی و به‌ره‌که‌ته بۆ هه‌موولایه‌ک له‌خانه‌واده‌دا ، وه‌کو پێغه‌مبه‌ر () به‌ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێ : ئه‌ی رۆڵه ئه‌گه‌ر چویته ماڵه‌وه ، سه‌لام له‌خانه‌واده‌ت بکه ده‌بێته به‌ره‌که‌ت و ره‌حمه‌ت بۆ خۆت و بۆ که‌سانی ماڵه‌وه‌ت ) رواه الترمژی .

