سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 7ـ الـمـؤمـــن
نووسینى/ملا صابر صالح.....المؤمن : ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خواى ئاشتیخواز ، ئه‌م ناوه (15) جار له‌قورئانا هاتووه ، ته‌نها جارێکیان مه‌به‌ست سیفه‌تی خوایه که‌ئه‌ویش ئایه‌تی (23)ى سوره‌تی حه‌شره ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (امين)ه واته ئه‌مینى و ئارامى و دڵنیایی ..
المۆمن : واته خواى گه‌وره دڵنیاو ئه‌مینه‌و دڵ‌ئارام و ئاسوده‌یه‌و بێ ترسه ، به‌ڵکو هه‌موو که‌س و شتی ده‌بێ له‌و بترسێ ..
خواى گه‌وره ده‌سه‌لآتدارێکى به‌سه‌ره‌وه نىیه تاڕه‌چاوی یاساى بکاو لێی بترسێ ، به‌ڵکو هه‌ر خۆی خاوه‌ن هه‌موو ده‌سه‌لآتێکه ..
ئاده‌میزادى ئیماندار نابێت له‌خواى خۆی دڵنیابێ به‌ڵکو ده‌بێت هه‌میشه لێی بترسێ تاکو به‌دڵ مافی خوایه‌تى خوا بدات ، ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ى خواناسینه .. وه‌ئه‌م ترسه‌ش سه‌رچاوه‌ی هه‌موو دانایى و حیکمه‌تێکه ، وه‌کو له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا () دا ده‌رده‌که‌وێ که‌ده‌فه‌رموێ : (رأس الحكمة مخافة الله)
جا ئه‌م ترسه زۆر له‌به‌ره‌ی ئاده‌میزاد ئه‌گێڕێته‌وه له‌زۆر کاری ناپه‌سه‌ند، که‌له‌وانه‌یه سه‌ر بکێشێ بۆ به‌دکارى و زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر ڕووی زه‌وى . که‌واته ئه‌م ترسه‌ش ره‌حمه‌تى خوایه ، به‌دانیشتوانی سه‌ر زه‌وى جاله‌هه‌ر ره‌گه‌زێک بێت ..
زۆر جاریش به‌خواستى خوا ئه‌م ترسه له‌دڵی ئیمانداران ته‌شه‌نه ده‌کات و ده‌بێته یه‌کگرتنی ئیمانداران و په‌یابوونی هێزێکی گه‌وره‌ى خوایى دژ به‌به‌دکاران و سته‌مکاران، سه‌ره‌نجام پادشایانى تاغوت په‌رست به‌خۆیان و کورسیه‌کانیانه‌وه ، ژێراو ژێر ده‌بن وخواپه‌رستی و دادپه‌روه‌رى شوێنی ده‌گرێته‌وه .. هه‌ر ئه‌م ترسه‌شه زانایان ئه‌له‌رێنێته‌وه که‌به‌ده‌م خه‌ڵکه‌وه بچن و فێری زانین و زانیاریان بکه‌ن، تاکو ئه‌وانیش له‌و به‌خششه خوایىیه بێبه‌ش نه‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گۆڕان کاریه‌کى گه‌وره له‌ڕوی کۆمه‌لآیه‌تى و ئابوورى و سیاسى‌دا ، چونکه زانیارى زه‌وت کردن و ماف نه‌دانی به‌خه‌ڵکانى موسته‌حه‌ق به‌شێوه‌و ئوسلوبێکی جوان ، وه‌کو ماڵ زه‌وت کردن وایه که‌بیشاردرێته‌وه له‌هه‌ژاران و داوامان بگره زۆر خه‌راپ تریشه .. پاشاى گه‌وره‌ش له‌تۆڵه‌ى دا سزاى سه‌خته ..
خواى گه‌وره رێگاى دڵنیایى و سه‌رفرازى ده‌خاته پێش به‌نده‌کانى جا چ ئاده‌میزاد بێ یان په‌ری (جن) ..
وه‌ئیمانداران له‌یه‌کتر ئه‌مینن و هه‌ڵگری ئالآی ئه‌مینین و وه‌به‌دیهێنراوه‌کانى خوا لێیان ئه‌مینن و ئاواتیان ئه‌مینی هێنانه بۆ به‌ره‌ى ئاده‌میزاد ،ئه‌مه‌ش به‌خشش و ره‌حمه‌تى خوایه بۆ به‌نده‌کانى، وه‌خواى گه‌وره ئیمانداران ئه‌مین و دڵنیا ده‌کات له‌ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆژى دوایىدا . گه‌ر سه‌یرێکى بێباوه‌ڕان بکه‌ین پێچه‌وانه‌ى ئیماندارانن ، که‌سیان له‌که‌سیان ئه‌مین و دڵنیا نىیه ، وائه‌زانن هه‌رچى له‌بوونا هه‌یه خۆى له‌سه‌نگه‌ر ناوه دژ به‌ئاده‌میزادی به‌دبه‌خت ،ئه‌م بێباوه‌ڕیه‌یان و بۆچوونه‌یان ، له‌بازاڕی گومڕایى و نه‌زانین نوقمى کردوون ، تووشی دڵه‌ڕاوکێ و ترس و نائه‌مینی کردوون، که‌چی ئیماندار له‌هه‌موو رووێکى ژیانه‌وه ، وه‌له‌هه‌موو کات و ساته‌وه دڵ‌ئارام و بێ‌ترس و ئه‌مینه .. ئه‌م ڕاستىیه‌ش گرتنی رێچکه‌ى یاساى بونه‌وه‌ره ، که‌هه‌ر پارچه‌و به‌شێکیان ئه‌م سیفه‌ته به‌رزه‌ى خواى لێ ڕه‌ونه‌ق ئه‌داته‌وه ..
خواى گه‌وره هیچ ترس و سامێکى نه‌بوه‌وو نایبێ له‌هیچ روو لایه‌نه‌که‌وه، له‌هه‌موو روێکه‌وه بێنیازه له‌غه‌یری خۆی ، وه‌کو ئاده‌میزاد نیه که‌هیچ روو لایه‌نێک نیه ئیللا بێ‌نیاز نىیه‌و پێداویستى هه‌مه‌چه‌شنه‌ی هه‌یه‌و ده‌یبێ ، جا بۆیه خواى گه‌وره دڵنیاو ئه‌مینه به‌لآم ئاده‌میزاد له‌به‌ر زۆری پێداویستى ژیان له‌ڕووی ماددى‌و مه‌عنه‌وىیه‌وه مه‌ترسی جۆراو زۆر ڕووی تێده‌کات .
یه‌ک له‌و پێداویستیانه‌ى ئاده‌میزاد ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێ به‌دڵ له‌خوا بترسێ مافی خوایه‌تى خودا بدات به‌واقیعی حاڵی خۆی دان بنێ به‌سیفاتی هه‌ره به‌رزی – تاک و نه‌زیک بێته‌وه له‌سیفه‌تی که‌مالی . وه‌ئه‌م ترسه خوایىیه له‌دڵ و ده‌روونى ئاده‌میزاد ژیانى بۆ هاوسه‌نگ و میزان ده‌کات، له‌سه‌ر راسته شه‌قامى ژیان راگیرى ده‌کات ، ئه‌مه له‌لایێ، له‌لایێ تر به‌رابه‌ری ئه‌و هه‌موو خواست و داخوازىیه نابه‌جێیانه‌ی نه‌فسی ئه‌مماره‌و شه‌یتانی له‌عین ده‌کات ، به‌مه ئاده‌میزاد هێزێکى واى بۆ دروست ده‌بێ له‌دژى ئه‌و هه‌موو ته‌ووژمه داخوازى کارانه‌ی که‌ده‌یکێشن بۆلاى فه‌سادی و فاحیشه‌و کارى ناهه‌مواره‌وه .
به‌ڕاستی ترسی خواى گه‌وره که‌ره‌م و نیعمه‌تێکى گه‌وره‌یه بۆ به‌ره‌ى ئاده‌میزاد ، ئه‌م ترسه خوایىیه ئاده‌میزاد نائه‌مین ناکات، وه‌کو ترسی مه‌خلوق و به‌دیهێنراو ، به‌ڵکو جیاوازیان گه‌لێ زۆره بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر نیعمه‌تى ترسی خواتان بۆ روون بێته‌وه‌و ده‌رکه‌وێ ، با هه‌ندێ له‌و خالآنه‌ی که‌جیاوازی نێوان ترسى خودا‌و ترسی مه‌خلوقن بۆتان روون بکه‌ینه‌وه ، به‌ڵێ ترس هه‌ر ترسه ، به‌لآم سه‌یرو موعجیزه‌ى ئه‌وه‌یه ترس له‌خودا کاریگه‌رییه‌کى زۆری ئیجابی دێنێته واقیعی ژیانى ئاده‌میزاد ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق کاریگه‌ریه‌کى زۆر سه‌لبی دێنێته ئه‌نجام به‌پێچه‌وانه‌ى ترسی خواى گه‌وره ، وه‌ئه‌م خالآنه‌ى که‌بۆتان باس ده‌که‌ین هه‌ندێکن له‌جیاوازی نێوان ترسی خالق و مه‌خلوق یا به‌مانایه‌کى تر ترس له‌خوداو ترس له‌غه‌یری خودا .
١ – ترس له‌خودا : له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له‌حه‌قیقه‌ت و دووربینی و ووردبینىیه‌وه دێته کایه‌وه به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق له‌ئه‌نجامی بێئاگایی له‌حه‌قیقه‌ت و خۆپه‌رستی وته‌سک بینىیه‌وه دێته کایه‌وه .
٢ – ترس له‌خودا وا له‌ئاده‌میزاد ده‌کات که‌ژیانی یه‌کپارچه ببێته مایه‌ى خزمه‌ت کردنی کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ به‌باشترین شێوه ،به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق وا له‌ئاده‌میزاد ده‌کات که‌ژیانى ببێته باری زه‌حمه‌ت و ناخۆشی به‌سه‌ر شانى کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌وه .
٣ – ترس له‌خودا ئاده‌میزاد جوان و نورانی ده‌کات له‌ره‌نگ و روخساردا وه‌کو که‌خواى گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ [ سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَڕ السُّجُودِ ] فتح/ ٢٩ ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ئاده‌میزاد قه‌بیح و ناشیرین ده‌کات له‌ره‌نگ و روخساردا ، وه‌کو خواى گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ [ يُعْرَفُ الْمُجْڕمُونَ بِسِيمَاهُمْ..] الرحمن/٤١ .
٤ – ترس له‌خودا ، بیروهۆشی ئاده‌میزاد فراوان ده‌کات ، سه‌خى وده‌ستکراوه‌ی ده‌کات ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق بیروهۆش ته‌سک ده‌کات و ئاده‌میزادی ره‌زیل و ده‌ست قوچاوی ده‌کات .
٥ – ترس له‌خودا ، صه‌برو ئارامى له‌سروشتى ئاده‌میزاد زیاد ده‌کات ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق صه‌برو ئارامى له‌سروشتى ئاده‌میزاد که‌م ده‌کاته‌وه‌و ده‌یشڵه‌ژێنێ .
٦ – ترس له‌خودا ، واله‌ئاده‌میزاد ده‌کات که‌هه‌رده‌م داواکارو گالبى حه‌ق بێ ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ، واله‌ئاده‌میزاد ده‌کات داواکارو گالبى حوکمی نه‌فسی خۆی بێ و مه‌سڵه‌حه‌تی بێ جا هه‌ق بێ یان نا .
٧ – ترس له‌خودا ، ئاده‌میزادى ئازا‌و چه‌پوک ده‌کات ، وه‌ک له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه ده‌فه‌رموێ : من خاف الله وحده خوّف الله منه جمیع خلقه . واته ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها له‌خوا بترسێ خوا گشت مه‌خلوقی لێ ده‌ترسێنێ ،مه‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ، ئاده‌میزادی ترسنۆک و داوه‌شاوى ده‌کات ، وه‌ک له‌دوابه‌شی فه‌رموده‌که‌ى ووتمان ده‌فه‌رموێ : ومن لم یخف الله وحده خوّفه الله من جمیع خلقه ،واته ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها هه‌ر له‌خوا نه‌ترسێ واته له‌شتی تریش بترسێ ئه‌وه خواى گه‌وره له‌گشت مه‌خلوقی خۆی ده‌یترسێنێ .
٨ – ترس له‌خودا ، به‌ره‌که‌ت دێخته عیلم و زانیارى و رزق ورۆزی و ژیرىیه‌وه ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق به‌ره‌که‌ت لاده‌با له‌عیلم و زانیارى و رزق و رۆزی و عه‌قڵ و ژیرىیه‌وه .
٩ – ترس له‌خودا ، خۆراکى گیانه‌و حه‌لاوه‌و شیرینی ئیمانى تیایه‌و دڵ و ده‌روون ئاسووده ده‌کات ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ، پیسى و چه‌په‌ڵیه‌کى شه‌یتانىیه وه‌سوه‌سه‌یه‌کى درۆیینه‌یه ، وه‌روح و گیان پیس ده‌کات و دڵ و ده‌روون تێک ده‌شێوێنێ .
١٠ – ترس له‌خودا ،ئاده‌میزاد شیفا دێنێ له‌نه‌خۆشىیه نه‌فسى و ده‌رونیه‌کان و کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان ،به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ئاده‌میزاد تووشی نه‌خۆشیه نه‌فسى و ده‌روونیه‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ نه‌خۆشىیه خێزانى و کۆمه‌لآیه‌تییه‌کان .
١١ – ترس له‌خودا مایه‌ى هیدایه‌ت و راسته شه‌قامی ژیانه ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق مایه‌ى گومڕایی و سه‌رگه‌ردانی رێگا بزرکردنه .
١٢ – ترس له‌خودا ، رێکى حه‌ق و عیلم و نه‌قڵ و فیگره‌ى ئاده‌میزاده ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ناڕێکه له‌گه‌ڵ حه‌ق و عیلم و نه‌قڵ و فیگره‌ی ئاده‌میزاده‌وه .
١٣ – ترس له‌خودا ، واله‌ئاده‌میزاد ده‌کات له‌هه‌موو کاره‌کانا حه‌کیم و دانابێ ،به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق واله‌ئاده‌میزاد ده‌کات که‌حه‌قیقه‌تی حه‌کیمایه‌تی و دانایه‌تى لێ وون ببێ .
١٤ – ترس له‌خودا ، برایه‌تى و خۆشه‌ویستی و هێزی خێرخوازی دروست ده‌کات ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق برایه‌تى و خۆشه‌ویستی تێک ده‌شکێنێ و هێزی شه‌ڕ دروست ده‌کات.
١٥ – ترس له‌خودا ، سه‌ره‌نجامێکى باش چاوه‌ڕێی ده‌کات وه‌کو به‌هه‌شتان پڕ نیعمه‌ت و جیرانێتى خواى گه‌وره و .. به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق سه‌ره‌نجامێکی خه‌راپی به‌دی چاوه‌ڕێی ده‌کات که‌جه‌هه‌نده‌م و (دؤزةخ) وه‌په‌شیمانى و نه‌دامه‌ته ، ئه‌م خالآنه‌و گه‌لێ خاڵی تریش که‌له‌مه زیاتر لێره جێگه‌ى نابێته‌وه .
سه‌یرو موعجیزه ئه‌وه‌یه ترس هه‌ر ترسه که‌چى ترس له‌خوا وه‌ک باسمان کرد چۆن نیعمه‌ت و به‌هره‌یه‌که خوا داویه به‌ئاده‌میزاد ، به‌لآم ترس له‌غه‌یری خوا تۆڵه‌یه‌کی سه‌ختی خوایه به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که‌چاویان کوێرو لێڵ بووه له‌ڕاست حه‌ق و راستیدا ..
ئا به‌م باسه‌وه بۆمان رون بووه که‌ئاده‌میزاد پێویستی به‌ترسی خواى گه‌وره هه‌یه بێى ترسی خودا کون و که‌له‌به‌رێکى زۆر ده‌که‌وێته واقعی گیان و ژیانی، وه‌ئه‌و که‌موکوڕیه‌ى که‌له‌ئاده‌میزاد دا هه‌یه به‌ترسی خودا پڕ ده‌بێته‌وه، وه‌ئه‌و جۆره که‌م و کوڕیانه یا هه‌ر جۆره که‌م و کوڕیێ له‌خواى گه‌وره دووره‌و شایسته‌ى خواى گه‌وره نین، ده‌ی که‌واته خواى گه‌وره شایه‌سته‌یه به‌بێ ترس و ئه‌مینی، حه‌قی خۆشیه‌تی که‌نای (المؤمن)ه .
خواى گه‌وره له‌باره‌ى حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌وه له‌سوره‌تی ئه‌نعام له‌ئایه‌ته‌کانی (80 – 81 – 82) ده‌فه‌رموێ :
[ وَحَاجَّهُ قَوْمُهُ قَالَ أَتُحَاجُّونِي فِي اللَّهِ وَقَدْ هَدَانِي وَلاَ أَخَافُ مَا تُشْڕكُونَ بِهِ إِلاَّ أَنْ يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا أَفَلاَ تَتَذَكَّرُونَ(80)وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلاَ تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُمْ بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا فَأَيُّ الْفَڕيقَيْنِ أَحَقُّ بِالأَمْنِ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ(81)الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ لَهُمْ الأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ ] .
کاتێ که‌حه‌زره‌تی ئیبراهیم قه‌ومه‌که‌ى ده‌مه‌قاڵی (ضةلةحانيَ)یان له‌گه‌ڵ ده‌کرد فه‌رمووی ئایا ئێوه ده‌مه‌قالی له‌گه‌ڵ منا ده‌که‌ن که‌به‌ڕاستی خواى گه‌وره هیدایه‌ت و رێنومایی کردووم ، وه‌من نا‌ترسێم و نام ترسێنێ له‌و هاوبه‌شیه‌ى ئێوه که‌بۆ خواتان بڕیارداوه چونکه بته‌کانتان و ئه‌وانه‌ى به‌هاوبه‌شی خواتان داناوه هیچ هێزو توانایێکیان نىیه تاکو من لێیان بترسێم ، مه‌گه‌ر ئه‌و ترسه‌ى خواى گه‌وره خواستى لێبێ بیخاته دڵمه‌وه ، وه‌په‌روه‌ردگارم فراوانی داوه به‌هه‌موو شتێ به‌عیلم و زانیاری وه‌ئێوه چۆن ناترسێن که‌داهاتوویه‌کى زۆر خه‌راپ و به‌د چاوه‌ڕێتان ده‌کات به‌وه‌ی که‌هاوبه‌شتان بۆ خواى گه‌وره بڕیار داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و ده‌لیلتان هه‌بێ هه‌ر به‌هه‌واى ئاره‌زوو شه‌هه‌واته‌وه به‌کۆڵه‌وارى و جه‌هله‌وه داکه‌وتوون، جاکامه پۆل و ده‌سته شایه‌سته‌و حه‌قى دڵنیاییان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه بیزانن .
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ى ئیماندارن و ئێمانه‌که‌یان دانه‌پۆشراوه به‌هاوبه‌ش دانان و شه‌ریک بۆ خوا شایه‌سته‌و موسته‌حه‌قی ئه‌من و دڵنیایىو ئاسایشن، وه‌خۆیان له‌سه‌ر رێگه‌ى هیدایه‌ت و رێنومایى خودایین، به‌ڵێ ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر له‌شتێ بترسێ لێی دوورده‌که‌وێته‌وه به‌لآم له‌ترسی خوادا لێی نزیک ده‌بێته‌وه .
خوایه گیان له‌ترسی خۆت ده‌وڵه‌مه‌ندمان بکه‌و له‌رۆژانى قیامه‌ت و حه‌شرا دڵنیاو ئه‌مینمان بکه .

