سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خواپەرستی گەلانی پێشوو... عیبادهت
نووسینی ناصح ابراهیم سازانی // ھەموو گەلێک بە شێوەیەک لە شێوەکان خواپەرستی و بەندایەتیان کردووە, چونکە سروشتی مرۆڤەکان وایە لە ناخەوە حەزیان لە خواپەرستییە, بەڵام زۆربەی جار شەیتان و دار و دەستەکەی ئەو راستیە لە خەڵک تێک دەدەن و دووریان دەخەنەوە لە رێگای راست,
بەھۆی گومڕایی و نەزانی و بێ ئاگاییەوە بەرەو پەرستنی جگە لە خوایان دەبەن, یان لەگەڵ خوا کەسانی ترو شتانی تر دەپەرستن, کە نە خواو نە پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم فەرمانیان پێنەکردووەو پێشی رازی نین.
مێژوونووسی بەناوبانگی یۆنانی (پلوتارک) ھەزار ساڵ لەمەوبەر وتویەتی: لە مێژودا شاری بێ قەڵاو شورا ھەبووە, شار ھەبووە بێ پاشا و فەرمانڕەوا, یان شاری بێ بەروبووم, یا شاری بێ شانۆ و شوێنی و تاردان, بەڵام قەت شارێک لە دنیادا نەبووە بەبێ پەرستگاو شوێنی تایبەتی بۆ پەرستش!!.
فەیلەسوفی فەرەنسی برجسون دەڵێت: کۆمەڵ و دەستەی زۆر لە خەڵک ھەبوون بەبێ زانست و زانیاری و ھونەر و فەلسەفە, بەڵام ھەرگیز لە دنیادا کۆمەڵ و دەستەی بێ دین و ئایین نەبووە.
یەکەم ئەرکی پێغەمبەران بانگکردنی مرۆڤ بووە بۆ خواپەرستی بە تەنھا و ھاوەڵ و شەریک بۆ بڕیارنەدانی:{وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (36)} [النحل]
مرۆڤەکان لە رۆژگارەکانی مێژوودا وازیان لە بانگەوازی پێغەمبەران و خواپەرستی ھێناوەو ھەر گەلەو بە ئارەزوی خۆی خوایەکی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە و بەندایەتی بۆ کردووە شتی وایان پەرستووە کە ھەرگیز ئەقڵ پەسەندی ناکات!..گەل ھەبووە بتیان تاشیوە لە شێوەی پیاوچاکانی خۆیان و سوژدەیان بۆ بردوون و لەکاتی تەنگانەدا لێیان پاڕاونەتەوە, وەک گەلی نوح سڵاوی خوای لەسەر بێ..

