سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حیجاب ئازادى به ئافره‌ت ده‌به‌خشێت، یا زه‌وتى ده‌کات؟...
دکتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنى سه‌باره‌ت به وشه‌ى حیجاب ده‌ڵێت: وشه‌ى حیجاب له قورئاندا به ماناى پۆشته‌یی نه‌هاتووه، به‌ڵکو له زمانى عه‌ره‌بى و قورئاندا به ماناى په‌رده دێت، وه‌ک ئه‌م په‌رده‌ى که ئێمه له ماڵه‌کانماند له په‌نجه‌رى ده‌خه‌ین، به‌لآم وشه‌ى حیجاب که ئێستا بووه
به‌ناو بۆ داپۆشین بۆ پۆشته‌یی و جلى شه‌رعی، ئه‌مه عورفێکه و وشه‌که گۆڕانکارى به‌سه‌ردا کراوه، ئه‌گینا وشه‌ى حیجاب له قورئاندا بۆ په‌رده به‌کارهێنراوه, به‌لآم پۆشته‌یی که له قورئاندا زه‌یی شه‌رعی پێ ده‌وترێ، که له قه‌تعیاتى دینه و له نه‌گۆڕه‌کانه، حیجاب تایبه‌ت بووه به خێزانه‌کانى پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ربێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ماڵى پێغه‌مبه‌ر نزیک بووه له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌وه، دورست نه‌بووه که‌سێک به بێ په‌رده سه‌یرى ماڵى پێغه‌مبه‌ر بکات، که خواى گه‌ره فه‌رمانى په‌رده‌ى داوه له‌ناو ماڵدا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رکه‌سێک سه‌ردانى ماڵى پێغه‌مبه‌رى کرد، ده‌بێت له پشت په‌رده‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانى بکات.
سه‌باره‌ت به جلوبه‌رگ ئایا له ئاینى ئیسلامدا تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه بۆ که‌سانێک له ژن و پیاودا؟ دکتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: چۆن پۆشته‌یی بۆ خێزانه‌کانى پێغه‌مبه‌ر هاتووه، بۆ هه‌موو کچان و ئافره‌تانیش وه‌کو یه‌ک هاتووه، که بالآپۆشى قورئان فه‌رزى کردووه، نه‌ک ته‌نها بۆ ئافره‌ت، به‌ڵکو بۆ پیاوانیش خواى گه‌وره ئیزنى نه‌داوه رووت و قوت بن، ئافره‌ت خۆى داپۆشێت، به‌ڵکو سوننه‌تێکی شه‌رعییه و به‌شێکه له ئاین و سوننه‌تێکى که‌ونیشه، هه‌موو گیانله‌به‌ره‌کان و دانه‌وێڵه‌کان و میوه‌کانى به داپۆشراوى دروست کردووه و هه‌ندێکى چه‌ند به‌رگێکى بۆ داناوه، خودا شتى به ڕووت و قوتى دروست نه‌کردووه، شتى رووت میکرۆب تێی ده‌چێت، ئالوده ده‌بێت و ئالوده‌ش ئه‌کا، بۆیه مومکین نییه پۆشته‌یی شتێکى کۆمه‌لآیه‌تى، یا زه‌وق و سه‌لیقه‌ى مرۆڤ دایهێنابیت، یا تایبه‌ت بێت به گروپ و لایه‌نێک، به‌ڵکو پۆشته‌یی له جه‌وهه‌رى ئاینه، هه‌رکه‌سێک رۆشنبیریی هه‌بێت، ئه‌م راستییه ده‌زانێت، مه‌گه‌ر سه‌رى له‌خۆى شێواندبێت، یان سه‌رى لێ شێوێنرابێ، ئه‌مه نه‌خۆشییه، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
هه‌ندێکه‌س ده‌ڵێن حیجاب به‌کلتوورى ئافره‌تى کورد ناخوات، چونکه ئازادى له ئافره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه، دکتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د چى ده‌ڵێت: ئه‌مه سه‌دا سه‌د درۆ و چه‌واشه‌کارییه، ئه‌مه کۆیله‌ى سه‌رده‌مه، چونکه کاتى خۆى که‌نیزه‌که‌کان رووت بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ى بالآپۆشى بۆ ئافره‌تى موسڵمان دانرا، تاوه‌کو له که‌نیزه رووته‌کان جیابکرێنه‌وه، چونکه رووته‌کان هه‌موو که‌سێک چاوى تێ ده‌بڕى، به‌لآم ئافره‌ته بالآپۆشه‌کان ئازاد و دوور له چاوى لۆتیه‌کان بوون، که خواى گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت (حتى يعرفنا فلايوذين) بۆئه‌وه‌ى بالآپۆشه‌کان له‌گه‌ڵ که‌نیزه‌که‌کان جیابکرێنه‌وه.
جلوبه‌رکى ئافره‌تى کورد که دایک و داپیرانمان ده‌یانپۆشى، وه‌ک ئێستا نه‌بووه، که چه‌ندین مۆدێڵى ئه‌وروپییان بۆ ئافره‌تى کورد هێناوه له پانتۆڵ و ته‌نووره‌ى کورت، که نه رێزى ئافره‌تى تێدایه، نه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتى کوردانه‌شمان ده‌گونجێ.

