سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕ‌ازى قورئانى....(سوره‌تى البقرة )...به‌شى دووه‌م
نوسینى : عه‌مرو خالد......وه‌لرگێرانى : بورهان محمد امین ئه‌ندازیار عوسمان ...ئاماده‌کردنى : سامان خدر......به‌شى یه‌که‌م : سێ نمونه : له‌ڕاستیدا پێنج ئایه‌تى یه‌که‌م سیفه‌تى پارێزکارو خواناس ده‌خاته‌و ڕوو ، پاشان دوو ئایه‌ت باسى سیفه‌تى کافران ده‌کات ، پاشان لـه (8-20) سیفاتى دوو ڕووه‌کان باس ده‌کات ، چونکه مه‌ترسیدارن .
هه‌روه‌کو بفه‌رموێت : ئه‌مه‌نمونه‌ى خه‌ڵکیه‌و تۆش سه‌رپشک به ده‌ته‌وێ له‌چ ده‌سته‌و تاقمێک بیت ، چونکه ته‌نها یه‌ک ده‌سته‌و تاقم له‌وانه خــوا ده‌یکات به به‌رپرسى زه‌وى ، جا سه‌رنجیش بده که یه‌که‌م سیفه‌تى پارێزکاران بڕوایه به غه‌یب که ئه‌مه‌ش گرنگترین سیفه‌تى ئه‌و ئوممه‌ته‌یه که ده‌بێته به‌رپرسى زه‌وى ، ئوممه‌تى پێشتر له‌مادیاتدا نقوم بوو بوو ، بۆیه شایانى ئه‌و ئه‌مانه‌ته نه‌بوون ، که‌جێنشینى زه‌وى و به‌رپرسی یه هه‌روه‌ک دواتر ده‌رده‌که‌وێت .
جا یه‌که‌م سیفه‌تى خـواناسـان باوه‌ڕ به‌غه‌یب و نهێنى و شاراوه‌کانه ، چونکه گرنگترین سیفه‌ته له‌به‌رانبه‌ر مادده په‌رستانه‌وه .
یه‌که‌م ئه‌زمونى جێنشینى : ئــاده‌م (عليه السلام )
له‌وه‌و دوا به‌سه‌رهاتى باوکه ئاده‌م ڕوون ده‌کاته‌وه که چۆن کاتى خۆى خــواى گه‌وره داینا بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى زه‌وى( وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً )(البقرة : 30).
ئیتر تۆ له‌وێوه به‌رپرسیاریت و له‌باوکه ئاده‌مه‌وه بۆت ماوه‌ته‌وه ، چونکه به‌ڕاستى نه‌نگه سه‌رزه‌مینى خــوا به‌ده‌ست خـوا نه‌ناسانه‌وه بێت ، ئه‌وانه دژایه‌تى خۆى و به‌رنامه‌که‌ى ده‌که‌ن ، له‌کاتێکدا له‌نازو نیعمه‌ت و ڕزق و ڕۆزیشى به‌هره‌مه‌ندن ...
شایانى باسه که‌وه‌لآمدانه‌وه‌ى فریشته‌کان بۆ ناڕه‌زایى نیه ، به‌ڵکو بۆ خه‌مخۆریه ...؟
جا هه‌ر له‌سه‌رتاوه توانایى لێهاتووییه‌کانى ئاده‌مى خسته به‌رچاویان .
ناوى شته‌کان به‌ئاسانى فێربوو ، له‌کاریان شاره‌زابوو .
قورئانیش بیرمان دێنێته‌وه ، که‌زه‌وى کردوه به رایه‌خ بۆتان و ئاسمانیشى به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه (الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الأَرْضَ فِرَاشاً وَالسَّمَاء بِنَاء ) (البقرة : 22) .
که‌ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى که ئیمانداران ته‌نها سه‌رگه‌رمى نوێژ‌و ڕۆژو نه‌بن ، به‌ڵکو له‌بیرى ئه‌وه‌دا بن که‌جڵه‌وى کاروبارى زه‌وى بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تى بگرنه ده‌ست و له‌هه‌وڵى گه‌یاندنى ئه‌م په‌یامه پیرۆزه‌دا بن تاخه‌ڵکى سه‌رفرازى هه‌ردوو جیهان بن .
گوناهو سه‌رپێچى مایه‌ى گرفته :
ئایه‌تى (36)دێت که باسى ئه‌زموونى ئاده‌م ده‌کات له‌گه‌ڵ شه‌یتاندا (فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ )(البقرة : 36)، که ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه که گوناح بارودۆخ تێک ده‌دات و گرفت بۆ ئاده‌میزاد پێش ده‌هێنێت .. هه‌روه‌کو پێمان ده‌فه‌رموێن : ئه‌ى ئه‌ممه‌تى ئسیلام ئێوه پتر ١٣٠٠ ساڵ فه‌رمان ڕه‌وا بوون له‌زه‌ویدا،بۆچى له‌م سه‌ده‌ى دوایید شکستان هێنا، دڵنیابن ئه‌وه به‌هۆى گوناهباریتانه‌وه‌یه له‌لایه‌ک و وازهێنان تانه له‌به‌کارهێنانى هۆکاره‌کان له‌لایه‌کى تره‌وه .
ئینجا له ئایه‌تى ٣٨دا (قُلْنَا اهْبِطُواْ مِنْهَا جَمِيعاً فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ) (البقرة : 38) باسى ئه‌وهیدایه‌ته‌ده‌کات که‌به‌رده‌وام خواى گه‌وره ده‌ینێرێ که ئه‌مش یه‌کانگیرده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ باسى هیدایه‌ت له‌سه‌ره‌تاى سوره‌ته‌که‌دا و له‌داخوازى هیدایه‌تدا له‌سوره‌تى فاتحه‌دا (اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ ) (الفاتحة : 6) ، لێره‌دا په‌یوه‌ندى ئایه‌ته‌کانى قورئانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و چێژى زیاترى لێ ده‌بینین .

