سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 8- الـمـهـیـمـن
نووسینى/ملا صابر صالح......المهیمن : ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کاى خواى دڵنیا ، وه‌یه‌ک جار ئه‌م ناوه له‌قورئانا هاتووه که‌له ئایه‌تى (23)ى سوره‌تی حه‌شره ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (هَيمن)یه واته ئاگادارى و چاودێری ، المهیمن واته خواى گه‌وره زاڵه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو دروست کراوو به‌دیهێنره‌کانی جا چ گیان له‌به‌ربێ یا بێ‌گیان بێ ،
وه سه‌رپه‌رشتی گشتیان ده‌کات و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات ، وه‌هه‌رچی بێئاگایىو غه‌فڵه‌ت هه‌یه لێیه‌وه به‌هیچ جۆرێ هه‌رگیز رووى نه‌داوه‌و روش نادات، گه‌ر سه‌یرێکى ووردى گیان له‌به‌رانی سه‌ر ڕووی زه‌وى بکه‌ین ، ده‌که‌وێته به‌رچاوی ژیرییان که‌خاوه‌نه‌که‌ى لێیانه‌وه بێ ئاگا نىیه‌و ره‌سه‌نى هه‌ریه‌که‌یان ده‌پارێزێو رزق و رۆزییان پێده‌داو په‌روه‌رده‌یان ده‌کا ، وه‌هیچ جۆر‌و تاکێکیان نه‌که‌وتووه‌ته مه‌یدانی له‌بیرچونه‌وه‌و فه‌رامۆشی ، جائه‌گه‌ر ئه‌م گیانله‌به‌رانه باڵنده‌کانى ئاسمان بن، وه‌یان زینده‌وه‌ره‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌وى بن، یا زینده‌وه‌رانى ژێر زه‌وى بن، یا جۆراو جۆری دار‌و باره‌کان بن ، یا دڕنده‌و کێوىیه‌کانی دارستانه‌کان و کێوه‌کان بن ، وه‌یا ماسى و جۆره‌کانى ، بن ده‌ریا بن ، هه‌روه‌ها ته‌نه گه‌وره‌کانى ئاسمان خۆره‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانیان له‌خولگه‌ى تایبه‌تى خۆیان لاناده‌ن و به‌ندایه‌تى خوا ده‌که‌ن و دروشم و هێماى ئاگادراىو چاودێرێتى په‌روه‌ردگاریان ده‌رده‌خه‌ن بۆ که‌سێ ژیر‌و بیری خۆی له‌ده‌ست نه‌دابێ . خوای گه‌وره له‌به‌ر هه‌زاران دانایىو حیکمه‌ت مۆڵه‌تى هێزو ده‌سه‌لآتى سته‌مکاران و زاڵمان ده‌دات ، ئه‌گینا هیچ هێزو ده‌سه‌لآتێ نیه له‌به‌رامبه‌ر هێزو ده‌سه‌لآتی خوا بوه‌ستێ ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ وَلاَ تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلاً عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الأَبْصَارُ ] ابراهیم .. واته وامه‌زانن خوا بێئاگایه له‌و کاره‌ى زاڵمان و سته‌مکاران ده‌یکه‌ن ، به‌ڵکو خوا مۆڵه‌تیان ئه‌داو ئه‌یان هێڵێته‌وه بۆ رۆژێ که‌چاو تیایدا مۆله‌ق ده‌وه‌ستێ ..
ئازیزان دیارده‌ی ئه‌م که‌ون وبونه‌وه‌ره که‌به‌شێکی به‌چاوی ژیرى‌و زانیاری خۆمان ده‌ى بینین و ده‌یزانین و په‌ى پێده‌به‌ین، بۆمان ده‌سه‌لمێنێ که‌خاوه‌نه‌که‌ى لێیانه‌وه بێ ئاگانیه‌و فه‌رامۆشیانى نه‌کردووه‌و به‌ڵکو زۆر به‌جوانى و به‌باشی ئاگاداریانه‌و ده‌ستى میهره‌بانێتى پێیانه‌وه گرتووه‌و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات . جا چ مه‌جه‌ره‌و که‌شکه‌شانه‌کان بن ، که‌هه‌میشه له‌جووڵه‌و خولانه‌وه‌ن له‌بۆشایىیه‌کانى ئاسمانا، پابه‌ندى ئه‌و قانون و یاسایه‌ن که‌خالیق و به‌ڕێوه‌به‌ریان بۆى دیارى کردوون، وه‌چ ژیانى گیانداره بچوک و گه‌وره‌کان بن که‌هه‌ریه‌که‌یان به‌یاسای رێک و پێک و سوڕی ژیانیان بۆ مایه‌سه‌ر ده‌کات وئه‌نجامی ده‌دات، وه‌چ گژوگیاو داروبارو جۆره‌کانیان بن، که‌هه‌رجۆرو نه‌وعیان سه‌رتاپای له‌سه‌ر ووردکارىو یاسا‌و ده‌ستوورى خۆى له‌بون و له‌گه‌ڕدایه ، که‌هه‌ر جۆرێ جیاوازیه‌کى زۆری تیایه له‌گه‌ڵ جۆرێکىتر ، چ له‌ڕوی یاسا‌و پێکهاته‌کانیه‌وه چ له‌ڕووی شێوه‌و ره‌نگیه‌وه چ له‌ڕووی ته‌مه‌ن و چۆنیه‌تی گه‌شه کردنیه‌وه .
جا له‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره ئاده‌میزاد لێیه‌وه حه‌یران و سه‌رسوڕماوه، به‌هه‌ر کام لا ده‌ڕوانێ هه‌زاره‌ها یا ملیۆنه‌ها یاسا‌و ده‌ستوور له‌ناویه‌کا له‌ئالآدان و ته‌واوکه‌رى یه‌کترن له‌به‌ڕێوه‌چووندان، وه هه‌موو به‌ش و پارچه‌کانى مل که‌چ و پابه‌ندى ئه‌و یاسایانه‌ن که‌خالیق و به‌ڕێوه‌به‌ریان بۆى دیارى کردوون ، ته‌نها ئاده‌میزادو جنۆکه‌یه که‌به‌شێک له‌ئیراده‌یان هه‌یه واته له‌چه‌ند رووێکه‌وه ئازادیان پێدراوه تاکو ماهیه‌ت و که‌سایه‌تى خۆیان بنوێنن ، تاکو خواى گه‌وره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌لآ بکات هه‌رکه‌سه‌ى به‌پێی ماهیه‌ت و سیفه‌تى خۆیه‌وه ، ئه‌مانه‌ى باسمان کرد بۆ چاوی عه‌قڵ و ژیرى‌و زانیارى ده‌یسه‌لمێنن که‌په‌روه‌ردگاریان هه‌میشه ئاگادار‌و هۆشیارو زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو به‌ش و پارچه‌کانى بوونه‌وه‌ر، لێیانه‌وه غافڵ و بێ ئاگا نیه وه‌کو غافڵ و بێ ئاگا نه‌بووه‌و وه‌لێشیانه‌وه غافڵ و بێ ئاگا نابێ ، چونکه بێئاگایی و غه‌فڵه‌ت شایه‌سته‌ى خواى گه‌وره نیه‌و نه‌بووه‌و نابێ..
ئازیزان : ئه‌گه‌ر له‌ده‌روازه‌ى فیتره‌تیشه‌وه به‌چاوی ژیرى‌و هۆشیارىیه‌وه بۆى بڕوانین بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌و ده‌رده‌که‌وێ که‌خالیق و په‌روه‌ردگارمان هه‌میشه ئاگاداره‌و غه‌فڵه‌ت روو له‌ئه‌و ناکات و، به‌ڵکو ئێمه‌ین که‌م ئاگا‌و غافڵین له‌ڕاست ده‌سه‌لآتى بێپایان و ئاگادارى به‌هێزى ئه‌و . بۆ نمونه . کاتێ که‌یه‌کێ که‌وتووه‌ته ده‌ستى نه‌یارو ناحه‌زه‌کانى تووشی به‌ندایه‌تى و بێچاره‌یی هاتووه، ناحه‌زه‌کانیشی به‌و په‌ڕی بێ ئینسافى و بێ ره‌حمیه‌وه که‌وتوونه‌ته ئه‌شکه‌نجه‌و ئازارى وه‌گرتویانه‌و له‌ژوورى ته‌نهایی (انفرادي) دایان کردووه ، سه‌ره‌ڕای ئازادى زه‌وت کردنی ئازارى گیان و نه‌فسیشی ده‌ده‌ن ، ئا له‌م کات و سه‌خڵه‌تیه‌ىدا که‌بێ هیواى و ئومێدبووه له‌ده‌وروبه‌ریه‌وه یه‌کسه‌ر په‌نا ده‌بات بۆ خودا‌و سکالآو هاوارى خۆى پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ .. به‌مه‌وه سه‌لماندى و ده‌یسه‌لمێنێ که‌په‌روه‌رده‌گاره‌که‌ى لێی بێ ئاگا نىیه‌و ئاگاداره به‌حاڵى و چاوى میهره‌بانێتى لێیه‌تى و گوێی بیسه‌رى له‌سکالآکه‌یه‌تى و خاوه‌ن ویست و تواناداره، گه‌ر خواستى لێبێ ده‌رگاى ره‌حمه‌تى ئاوه‌لآیه‌و که‌س ناتوانێ به‌رى لێبگرێ و نه‌جاتى ده‌دات . کاتێ که‌سه‌یری دایکێکى دڵ زامار ده‌که‌ى که‌منداڵه‌که‌ى سووتاوه یا سه‌یاره لێی داوه، یا نه‌خۆشیی یه‌خه‌ى پێگرتووه خێرا به‌ره‌و ته‌وارى و نه‌خۆشخانه ده‌یهێنێ، که‌گه‌یاندیه به‌رده‌ستی دکتۆره‌کان ئه‌و کاته رووه‌و خوا ده‌بێته‌وه سکالآو نزاى خۆى حه‌واڵه ده‌کاو ده‌ڵێ په‌روه‌ردگارا چاکى که‌یته‌وه‌و شیفاى بۆ بێنی و ره‌حممان پێبکه‌ی ، ئه‌ى خودایه گه‌ر چاکى که‌یته‌وه شه‌رت بێ ئه‌م خێره‌و ئه‌و خێره‌یه بکه‌م ، ئه‌مجاره زۆر به‌باشی ده‌بێ ئاگادارى بکه‌م و نه‌یه‌ڵم تووشی هیچ چه‌رمه‌سه‌ریێ ببێ .. له‌ده‌روازه‌ى فیتره‌ى ئه‌م ئافره‌ته سه‌لماندی که‌خواى گه‌وره ئاگاداره به‌حاڵىو چاوى میهره‌بانێتى لێیه‌تى و گوێی بیستنی له‌سکالآو نزاکه‌یه‌تى و چاره‌سه‌رو شیفا هه‌ر لاى ئه‌وه‌و هه‌ر خۆى شافىیه‌و که‌س ناتوانێ ده‌رگاى شیفاو ره‌حمه‌تى دابخا گه‌ر خۆى خواستى له‌سه‌ر کردنه‌وه‌بێ ، وه‌به‌دوعاکه‌ى تریشیه‌وه که‌ده‌ڵێ گه‌ر شیفاى بۆ بێنی ئه‌وه‌نده ده‌که‌مه خێر ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که‌خێرو خێرات ده‌بێته مایه‌ى لابردن و ده‌فعى به‌لآو موصیبه‌ت و نه‌خۆشى و ناخۆشى وه‌کو له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه که‌پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێ : } الصدقه تدفع البلاو وتزید العمر وتدفع میته السوو { واته خێر‌و خێرات مایه‌ى لابردنی به‌لآو موصیبه‌ته‌و به‌ره‌که‌ت دیخته ته‌مه‌نى ئاده‌میزادو مردنى به‌ڕه‌زاله‌ت له‌سه‌ر ئاده‌میزاد لاده‌بات .
ئایا که‌سێ هه‌یه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ خودا بکات ، ده‌ی مه‌جاله تاکو ئه‌جه‌ل وه‌فاى کردووه ده‌نا دوایی دارى په‌شیمانى هیچ به‌رناگرێ و هیچ داد نادات ..
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى هه‌ژارێکى داماو بکه‌ین که‌پێداویستیه‌کانى ژیانى بۆمایه‌سه‌ر نابێ هه‌ژارى که‌وتۆته گیانى و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تى ده‌کات، به‌و په‌ڕی قولآیی دڵه‌وه ڕووه‌و خوا ده‌بێته‌وه‌و سکالآو نزاى خۆى ده‌رده‌بڕێ ، له‌نزاکه‌یدا ده‌ڵێ ئه‌ى خودایه له‌م هه‌ژاریه‌م رزگار بکه‌ى ماڵێکى چاک و باشم پێ ببه‌خشی به‌ڵێن بێ ئه‌گه‌ر ماڵم بده‌یتێ خێر‌و خێرات بکه‌م ئاگام له‌هه‌ژاران بێ و ده‌بێ بێ دینی و سته‌می پێنه‌که‌م ..
جا له‌ده‌رگاى فیتره‌ى ئه‌م هه‌ژاره‌شه‌وه بۆمان روون ده‌کاته‌وه که‌خواى گه‌وره ئاگاداره به‌حاڵى هه‌ژارى ئه‌وو کلیل و ده‌رگاى موڵک و سامان هه‌ر له‌ده‌ست خۆیه‌تى، وه‌چاوی میهره‌بانێتی لێیه‌تى وه‌گوێی بیستنى له‌نزاو سکالآیه‌تى ، وه‌خاوه‌ن ویست و ئیراده‌یه گه‌ر خواستى لێ بێ له‌هه‌ژارى رزگارى ده‌کا وه‌ئه‌گه‌ر ده‌رگاى ره‌حمه‌تى له‌یه‌کێ کرده‌وه که‌س تواناى داخستنی نیه هه‌ر خۆی جێگه‌ى ئومێد‌و ئاوات و مه‌به‌سته‌کانه ..
ئه‌گه‌ر سه‌یری موسافیرو رێبوارێ بکه‌ین کاتێ که‌سواری فڕۆکه‌و ته‌یاره‌که‌ى ده‌بێ له‌رێگادا به‌ڕێوه‌یه به‌لآم له‌هه‌نکاوێ ده‌ڵێن که‌موکوڕیێ و خه‌له‌لێ له‌فڕۆکه‌که‌مان په‌یدابووه، زه‌حمه‌ته به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ینه جێ .. جائه‌و موسافیره رووه‌و قاپی خودا ده‌گه‌ڕێته‌وه سکالآو هانای خۆی ده‌باته‌وه به‌ر قاپی ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌و تێی دا ده‌ڵێ : ئه‌ی خودایه به‌ساغ و سه‌لامه‌تی بمان گه‌یه‌نیته جێ، ئه‌ى خودایه فڕۆکه‌که‌مان چى لێنه‌یێ ئه‌ی خودایه بیکه‌ى بۆ خاتری فلآن و فیسار ئه‌م جاره‌ش هیچمان لێنه‌یێ .. له‌نزاکانى ئه‌م موسافیره‌ش ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه که‌خواى گه‌وره چۆن ده‌سه‌لآتی به‌سه‌ر زه‌وىدا هه‌یه ئاواش ده‌سه‌لآتی له‌ئاسمانا له‌ئارادایه‌و، خاوه‌ن هه‌موو ده‌سه‌لآتێکه، وه‌ئه‌وه‌شمان بۆ روون ده‌کاته‌وه که‌ته‌نها خواى گه‌وره ئاده‌میزاد نه‌جات و رزگار ده‌کات له‌به‌لآو ناخۆشى و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه .. هه‌روه‌ها بۆمان روون ده‌کاته‌وه که‌چاوی میهره‌بانێتى خواى گه‌وره له‌هه‌موو شوێنێکایه وه‌کو گوێى بیستنی له‌هه‌موو شوێنایه، جا باناو ئاسمان و ناو فڕۆکه‌ش بێ .. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان حاڵی ده‌کات که‌خواى گه‌وره هه‌میشه ئاگاداره به‌حاڵى هه‌موو مه‌خلوقێ و وه‌ئه‌گه‌ر ده‌رگاى ره‌حمه‌تى لێ بکاته‌وه که‌سێ نیه بۆى بکاته‌وه وه‌ئه‌گه‌ر ده‌رگاى ره‌حمه‌تى داخست که‌سێ نیه بۆى بکاته‌وه هه‌ر خۆی شکۆمه‌ندو کار به‌جێیه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشت مه‌خلوقه‌کان ده‌کات و هه‌ر خۆی جێگاى ئاوات و ئومێدى هۆشیاران و ژیرانه .. (1)
ئه‌گه‌ر سه‌یری یه‌کێ بکه‌ین که‌موبته‌لا بووه‌و که‌وتۆته ناو ئاوه‌وه‌و نه‌هه‌نگ قووتى داوه ، وه‌ک حه‌زره‌تى یونسی کوڕی مه‌تی ، ئه‌و کاته هیچ چاره‌و مه‌فه‌ڕێ شک نابات ته‌نها قاپى ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره نه‌بێ سکالآو نزاى لێ به‌رز ده‌بێته‌وه رووه‌و قاپى یه‌زدان ، په‌روه‌ردگارا تۆ پاکیت دوریت له‌هه‌رچی که‌موکوڕی هه‌یه به‌ڕاستی و ته‌نها هه‌ر تۆ په‌رستراوی بێجگه له‌تۆ هیچ په‌رستراوی تر نیه من سته‌مم کردووه‌و له‌سته‌مکاران بوومه ، هه‌رچاوم له‌که‌ره‌م و ره‌حمى تۆیه په‌نام بده‌و رزگارم بکه .. ئه‌گه‌ر ووردبینه‌وه له‌نزاو پاڕانه‌وه‌کانی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ له‌ده‌رگاو ده‌روازه‌ى فیتره‌وه که‌په‌روه‌ردگار ئاگاداره به‌حاڵىو چاوى میهره‌بانی لێیه‌تى گوێی بیستنى له‌سکالآیه‌تىو وه‌تواناداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێ وه‌ئه‌گه‌ر ده‌رگاى ره‌حمه‌تى ئاوه‌لآ بکات که‌سێ نیه داى بخا، وه‌چۆن تواناداره به‌سه‌ر ووشکایى و ئاسمان ئاواش تواناداره به‌ناو ئاو‌و ده‌ریادا ، ناوچاوانى گشت مه‌خلوقێ به‌ده‌ستى خۆیه‌تى بانه‌هه‌نگیش بێ .. ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌سه‌لمێنێ له‌و به‌لآو میحنه‌و موصیبه‌تانه‌ى که‌توشمان دێ زۆربه‌یان له‌به‌ر کاری نادانایى و ناحه‌کیمانه‌ى خۆمانه ، وه‌صه‌برو ئارام نه‌گرتن له‌سه‌ر کاری حه‌کیمانه‌و فه‌رمانى خودا به‌ئه‌نجامی خه‌راپمان ده‌گه‌یه‌نێ سه‌ره‌نجام که‌سێکیش نیه په‌ناى بۆ به‌رین خودا نه‌بێ .
ئازیزان : له‌و نمونانه‌ى که‌باسمان کرد بۆمان روون بووه‌وه که‌خواى گه‌وره ئاگاداره به‌هه‌موو مه‌خلوقێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات جا له‌سه‌ر زه‌وى بێ یا له‌ئاسمان بێ یا له‌بن ده‌ریابێ، وه‌چۆن چاوو عه‌قڵ و ژیرى شایه‌دى له‌سه‌ر ئه‌م راستیه ده‌دات ئاواش فیتره‌و ده‌روازه‌که‌ى شایه‌دى و گه‌واهى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن ، به‌لآم ئاده‌میزاد له‌م ئاگاداریه‌تیه‌ى خواى گه‌وره که‌م ئاگایه یا هه‌ر بێ ئاگایه له‌به‌ر مه‌شغوڵ و خه‌ریک بوونی به‌کارو شتى لاوه‌کىو، وه‌له‌به‌ر تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ غه‌وغاو چه‌په‌ڵی ژیان ، وه‌له‌به‌ر ئیهتیمام نه‌دان به‌زانیارى و عیلمى خواناسین ، گه‌رچی خۆشی به‌قه‌د چاوقوچانێ ناتوانێ بێ یارمه‌تى و کۆمه‌کى خواى گه‌وره بژیێ و ژیانى به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ .. جائه‌م بێ ئاگاییه‌ى له‌م حه‌قیقه‌ته سه‌ره‌نجام ماڵی ئاده‌میزاد کاول ده‌کاو له‌پله‌و پایه‌ى ئاده‌میزادێتی دایده‌به‌زێنێ جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خ به‌رۆکی پێده‌گرێ وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنْ الْجِنِّ وَالإِنسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لاَ يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لاَ يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لاَ يَسْمَعُونَ بِهَا أُوْلَئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُوْلَئِكَ هُمْ الْغَافِلُونَ ] الاعراف / ١٧٩
جاڕووه‌و قاپى ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه‌و ده‌ڵێین : اللهم ربّنا لاتجعلنا مع القوم الغافلین .. لا إله الا انت المهیمن العزیز الحکیم ..

