سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جنۆکه‌ى کافر ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین سلیمان وه‌ک چۆن بێ باوه‌ڕانى ئاده‌مى ده‌چنه دۆزه‌خ به‌هه‌مان شێوه بێ باوه‌ڕانى جنۆکه ده‌چنه ناوى وه‌ک خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ][الذاريات/56]
واته ئێمه جنۆکه و مرۆڤمان دروست نه‌کردووه مه‌گه‌ر بۆخوا په‌رستن
خواى گه‌وره جنۆکه و ئاده‌میزادى بۆ په‌رستن دروست کردووه له‌قیامه‌ت دا جنۆکه‌و ئاده‌میزاد کۆ ده‌کرێنه‌وه وه‌ک په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [وَيَوْمَ يَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْ‌تُم مِّنَ الْإِنسِ]الا‌نعام/١٢٨ واته ئه‌و ڕۆژه‌ى که‌هه‌مویان کۆده‌کاته‌وه و حه‌شریان ده‌کات پێ یان ده‌ڵێت ئه‌ى تاقمى جنۆکه ئێوه زۆرتان له‌مرۆڤ گومڕا کرد خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ[فَوَرَ‌بِّكَ لَنَحْشُرَ‌نَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَ‌نَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا ﴿٦٨﴾ ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّ‌حْمَـٰنِ عِتِيًّا ﴿٦٩﴾ ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِالَّذِينَ هُمْ أَوْلَىٰ بِهَا صِلِيًّا]مریم/٦٨ سوێند به په‌روه‌ردگارتان هه‌موو ئه‌وانه له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌کان حه‌شر ده‌کرێن ئه‌وسا هه‌موویان به‌ده‌ورى جه‌هه‌ننه‌مدا له حاڵێک دا به چۆک داهاتوون ئاماده ده‌کرێن له‌پاشان هه‌رده‌سته‌یى له‌به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره یاخى بوبێ جیاده‌کرێته‌وه پاشان بزانه ئه‌وکه‌سانه‌ى بۆ سوتاندن شیاون به‌چاکى ئاگادار‌و زانان به‌وان پاشان به‌بێ باوه‌ڕانى جنۆکه ده‌وترێ [قَالَ ادْخُلُوا فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُم مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ فِي النَّاڕ]الاعراف/٢٨ واته خوا فه‌رمووى له‌گه‌ڵ هاوبیرانى خۆتان له‌مرۆڤ و جنۆکه بڕۆنه ناو ئاگر

