سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
توانای کۆنترۆڵکردنی سۆزەکان ...له قورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن/ نووسینگهی تهفسیر/// ئەگەر دەخوازیت لە چاوی خەڵکدا بەھێز بیت، دەبێت ھێزەکە لە ناختەوە دەربچێت! ئەوەش مانای وایە ھێز لە قوڵاییەکانی ناخی مرۆڤدایە، واتە لە ئەقڵی پەنھاندا.
ئەگەر توانیت ئەم ئەقڵە شاراوەیە دووبارە بەرنامەڕێژ بکەیتەوە و باش ڕایبێنیت، ئەودەمە ئیرادەت بەھێز دەبێت و بڕیارەکانت یەکلایکەرەوە و دوابەدوای ئەوەش کەسێتیەکی نایاب و سەرکەوتووت دەبێت، بەڵام چۆن ئەقڵی پەنھان بەرنامەڕێژ بکەین کە بەشێکی نەستە و نایزانین و ھەستی پێناکەین و نایبینین؟
مەسەلەیەک ھەیە ناوی دووپاتکردنەوە و پێداگری و چاودێریکردنە، کاتێک مەسەلەیەک دووپات دەکەیتەوە و باوەڕت بە ڕاستودروستی ھەیە و تا ماوەیەک لەسەری بەردەوام دەبیت، ئەقڵی پەنھان وەڵامدانەوەی بۆی دەبێت و باوەڕی پێدەکات، دۆزیومەتەوە کە باشترین ڕێگای بەرنامەڕێژکردنی ئەقڵی پەنھان بریتیە لەوەی لەسەر ڕێنماییەکانی قورئانی پیرۆز بەرنامەڕێژ ببیت، پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم) بەمجۆرە بوو: [ڕەوشت و ئاکاری بریتی بوو لە قورئان].
کرداری لەبەرکردنی قورئان لە میانەی چەندبارە کردنەوەی ئایەتەکانەوە دەبێت، ئەم دووپاتکردنەوەیە کاریگەری ھەیە لەسەر ئەقڵی پەنھان، بەتایبەت ئەگەر کرداری لەبەرکردنەکە ھاوڕێ بوو بە تێگەیشتن و وردبوونەوە و تێڕامان. کاتێک ئەم ئایەتە لەبەر دەکەین کە دەفەرموێت: {مَنْ كَانَ يُڕيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْكَلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ وَالَّذِينَ يَمْكُرُونَ السَّيِّئَاتِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَكْرُ أُولَئِكَ هُوَ يَبُورُ (10)} [فاطر] واتە: ئەوەی سەربەرزی و پایەبڵندی دەوێت، با بزانێت ھەموو سەربەرزی و پایەبڵندییەک ھەر بۆ خوایە.
کاتێک وشەکانی ئایەتەکە دووپات دەکەینەوە و ھەوڵدەدەین باوەڕی پێ بکەین، ئەقڵی پەنھانمان دڵنیا دەبێت لەوەی ناکرێت ھێز و سەربەرزی و پایەبڵندی و کەرامەت لە دەرەوەی کتێبی خوا بن، ھیچ مرۆڤێک ناتوانێت پایەبەرز و بەھێز بێت تەنھا بە ڕەزامەندی پەروەردگار نەبێت.
سەربەرزی و پایەبەرزی بۆ خوایە و ئێمە لەوەوە وەریدەگرین، بۆیە دوای ئەوەی ئەم ئایەتە لە ئەقڵی پەنھاندا دەچەسپێت، ڕەفتارمان بەتەواوی دەگۆڕێت، لە ھیچ بەدیھێنراوێک ناترسێت، چونکە تێدەگەین سەربەرزی و ھێز، تەنھا لەگەڵ خوادایە. بەوەی بەوپەڕی ھەست و سۆزەکانمان لەگەڵ خوادا دەژین، ھەر ئەوەیە ھێزی ڕاستەقینە.
ژیان بریتیە لە کۆمەڵێک ڕووبەڕووبوونەوە، پێدەچێت سەرکەوتن بێت یان شکست، ھێندە بەسە لە ھەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا ھەست بە سەرکەوتن بکەیت تاکو ئەو سەرکەوتنە بەدەستبێت. لەبەرئەوە کاتێک ئەم ئایەتەدەخوێنیتەوە:{إِنْ يَنْصُرْكُمُ اللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ وَإِنْ يَخْذُلْكُمْ فَمَنْ ذَا الَّذِي يَنْصُرُكُمْ مِنْ بَعْدِهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (160)} [آل عمران]، واتە: ئەگەر خوا سەرکەوتنتان پێببەخشێت ئەوە ھیچ کەس ناتوانێت سەرکەوێت بەسەرتاندا، خۆئەگەر پشتتان بەربدات، ئەوە کێ ھەیە دوای ئەو کۆمەکتان بکات و سەرتان بخات، دە با ئەوانەی باوەڕدارن ھەر پشت بەخوا ببەستن.
ئایەتەکە متمانەیەکی گەورە لە ناخماندا بەرھەم دێنێت بەمەرجێک متمانەمان بەم وتەیە ھەبێت و دەرکی بکەین خوا یارمەتیمان دەدات و لەگەڵماندا دەبێت لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر گرفت و کێشەیەکدا، ڕەنگە کێشەکانی ژیان لە شەڕ و جەنگەکان ناڕەحەتتریش بنجێی سەرسامیە ئەم ئایەتە دوو لایەنی بۆ وێنە کێشاوین: ئیجابی و سەلبی و ڕێگای کرداری بۆ دەستەبەرکردنی لایەنی ئیجابی. لێرەدا سەرکەوتن ھەیە و لەوێدا دواکەوتن و بەجێمان، ھەردووکیشیان بە فەرمان و ئیرادەی خوان، ئەگەر پشتت بە خوا بەست و کاروباری خۆتت ڕادەستی ئەو کرد و دڵنیابووی ھەر ئەو زاتە بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەوا پەروەردگار سەرت دەخات و کێشەکانت بۆ چارە دەکات، ئەم متمانەیە (وەک زانایان دەڵێن) نیوەی چارەسەر پێکدێنێت!!

