سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره 9 ــ الـعــزیــز
نووسينى/ملا صابر صالح
العزیز : له‌ناوه جوانه‌کانی خواى ئاگاداره ، ئه‌م ناوه (92) جار هاتووه له‌قورئانا وه له (83) شوێن مه‌به‌ست سیفه‌تى خوایه ، بنچینه‌که‌ى (عزّ)ه‌یه واته به‌رزى و عیززه‌ت .
العزیز : واته خواى گه‌وره خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و عیززه‌تى بێپایانه‌و بێ که‌موکوڕى و شکسته، وه‌هه‌رگیز شه‌که‌ستى به‌سه‌را ناێت ، هه‌ر ئه‌وه به‌ته‌نها زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانى و شه‌که‌ست ده‌دات به‌و به‌دیهێنراوه‌ى که‌شایانى ئه‌وه‌یه شکستى به‌سه‌را بێت .
ده‌سه‌لآتی خوا سه‌ره‌تاو کۆتایی بۆ نىیه‌و وه‌هه‌رچى هاتووه‌ته شکست له‌دێریندا وه‌یا دێته شکست له‌داهاتوو گشتى به‌هێزو خواستى ئه‌م خودایه‌یه ، به‌غه‌یری خۆی که‌س ناتوانێ شکست به‌سه‌ر شتێکا بێنێ وه‌هه‌موو هێزو ده‌سه‌لآته‌کان وه‌ک سه‌رباز وان له‌ژێر خواست و ویستیدا ، جا چ بێ بڕوابن یا بڕواداربن . وه سه‌رکه‌وتن ده‌دات بۆ ئه‌و ده‌سته‌ى خواستى لێبێت .. وه‌خواى گه‌وره به‌خواستى خۆی خاوه‌نى ده‌سه‌لآت و عیززه‌ت و گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندىیه . ئه‌م ناوه پیرۆزه‌ى خوا وا له‌دلآنی خاوه‌ن بڕوا ده‌کا که‌هه‌ست به‌هێزو ده‌سه‌لآت و گه‌وره‌یی خوا بکه‌ن ، ئه‌و کاته ئیتر ئارامى باڵی خۆی ده‌کێشێ به‌سه‌ر ئه‌و ولآته‌دا وه‌چاک ده‌زانن که‌له‌سه‌رووی ئه‌م بوونه‌وه‌ره هێزێکى زۆر به‌تواناو به‌هێز هه‌یه، که‌هیچ شتێ ناتوانێ زاڵ بێ به‌سه‌ریا، هه‌رچه‌نده سته‌می سته‌مکاران بگاته ئه‌وپه‌ڕی وه‌زوڵمى زاڵمان له‌سنور ده‌رچێ ، موسڵمانان خه‌یاڵیان ئاسوده‌یه که‌ئه‌مانه‌و هاو وێنه‌یان له‌ده‌ستى خواى عه‌زیزو رزگاریان نابێ و ده‌رناچن .
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ماناو ناوه‌ڕۆکى ئه‌م ناوه یا ئه‌م سیفه‌ته‌ى خوداى گه‌وره حاڵى بین .. پێویسته سه‌رنج بده‌ین له‌و ئایه‌تانه‌ى که‌ئه‌م ناوه‌یان تیا هاتووه..
ئه‌وه‌ی شایانى باس بێ له (83) ئایه‌ت باسی ئه‌م سیفه‌ته‌ى خواى گه‌وره ده‌کات له‌هه‌ر شوێنێ به‌شێوه‌یێ، وه‌لێره‌دا جێگه‌ى باسی هه‌مووان نابێته‌وه بۆیه ته‌نها چه‌ند ئایه‌تێک باس ده‌که‌ین ..
١ – خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (البقرة)دا له‌ئایه‌تى (129) باسی دوعایه‌که‌ى حه‌زره‌تى ئیبراهیم (عليه الصلاة والسلام) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [ رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولاَ مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمْ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] البقره / ١٢٩ .
واته حه‌زره‌تی ئیبراهیم فه‌رمویه‌تی : په‌روه‌ردگارا پێغه‌مبه‌رێکى خاوه‌ن په‌یام بۆیان بنێره له‌خۆیان، که‌به‌سه‌ریانا ئایات و کیتابى تۆ بخوێنێته‌وه، وه‌فێری زانست و زانیارى‌و داناییان بکات ، وه‌پاکیان بکاته‌وه له‌ژه‌نگ و ژارى گوناه و تاوان و ته‌زکیه‌یان بکات ، به‌ڕاستى تۆ ئازیز‌و شکۆمه‌ندو دانایی ، ئا له‌م ئایه‌ته‌دا چه‌ند لایه‌نه عه‌زیزایه‌تیه‌کى خواى گه‌وره ده‌خاته ڕوو که‌تواناداره‌و خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و که‌ره‌مه، ده‌توانێ پێغه‌مبه‌رێ بنێرێ بۆ ناو گه‌ل و کۆمه‌ڵێکا که‌له‌خۆیان بێ وه‌ئه‌و توانایه‌شی پێ ببه‌خشێ که‌که‌سانى تر فێره مه‌عریفه‌ت و زانیاری و داناییان بکات، وه‌توانای ئه‌وه‌شى پێبدات که‌بزانێ و لێهاتوو بێ بۆ پاک کردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونه‌کان له‌نه‌فامى و گوناه و تاوان .. که‌ئه‌م کار‌و ئه‌م سیفه‌ته‌ش هه‌ر له‌خۆى دێ هه‌ر شایسته‌ى خواى گه‌وره‌یه و ، که‌سێکى تر خاوه‌ن ئه‌م ده‌سه‌لآت و شکۆمه‌ندىیه نىیه کارێکى واى پێ‌بکرێ یاکردبێتی ..
٢ – هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (البقرة)دا له‌ئایه‌تى (260)دا ده‌فه‌رموێ : [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَڕنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِنْ الطَّيْڕ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ] البقره/٢٦٠ ، واته : کاتێ که‌حه‌زره‌تی ئیبراهیم فه‌رمووی ئه‌ی په‌روه‌ردگاره پێم نیشان بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه جا خواى گه‌وره فه‌رمووی ئایا تۆ ئیمانت نه‌هێناوه ، حه‌زره‌تى ئیبراهیم فه‌رمووی به‌ڵێ ئیمانم پێ هه‌یه به‌لآم ده‌مه‌وێ دڵنیاببم و دڵم موتمه‌ئین ببێ .. جا خواى گه‌وره پێی فه‌رموو چوار باڵنده راگره‌و رایان بێنه به‌لاى خۆته‌وه تاکو باش بیان ناسیته‌وه ، پاشان بیان کوژه‌وه‌و پارچه پارچه ئێسکه‌کانیان هه‌ر هه‌ندێکى بخه‌سه‌ر شاخ و چیایێ ، پاشان بانگیان بکه وه‌کو بڵێی زیندوو ببنه‌وه به‌ئیزنی خودا ئه‌و کاته ده‌بینی به‌زیندوێتىو گورج و گۆڵ دێنه‌وه لات، وه‌بزانه و فێره ئه‌و زانیارىیه ببه که‌خوداى گه‌وره بێگومان عه‌زیزو حه‌کیمه‌و شکۆمه‌ندو دانایه ، خاوه‌ن عیززه‌ت و کارزانه توانادارو کار به‌جێیه ..
به‌ڕێزان له‌م ئایه‌ته‌شدا چه‌ند لایه‌نه عه‌زیزایه‌تیه‌کى خوداى گه‌وره‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه وه‌کو زیندووکردنه‌وه‌و دڵ و ده‌روون اتمئنان کردن، دیاره ئه‌نجامدانى ئه‌و کارانه‌ش هه‌ر به‌عه‌زیزایه‌تى خوداى گه‌وره ده‌کرێ که‌سێ تر نیه ئه‌و سیفه‌ته‌و ئه‌و توانایه‌ى تیابێ مه‌گه‌ر خواى گه‌وره به‌شێکى که‌مى بۆ ماوه‌یه‌کى که‌م وه‌کو موعجیزه‌یێ به‌پێغه‌مبه‌رێکى به‌خشیبێ ده‌نا ئه‌صڵ و بنچینه‌ى ئه‌م سیفه‌ته هه‌ر هی خوداى گه‌وره‌یه‌و هه‌ر شایسته‌ى ئه‌وه .
٣ – به‌ڕێزان هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (ال عمران) دا له‌ئایه‌تى (5 و 6)دا ده‌فه‌رموێ [ إِنَّ اللَّهَ لاَ يَخْفَى عَلَيْهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلاَ فِي السَّمَاءِ(5)هُوَ الَّذِي يُصَوِّرُكُمْ فِي الأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَاءُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] واته به‌ڕاستى خواى گه‌وره هیچ شتێ لێی شاراوه نىیه‌و نابێ جا چ له‌زه‌وى بێ وه‌یا له‌ئاسمان، هه‌ر خۆى وێنه‌و نیگاى ئێوه‌ی کێشاوه له‌ناو ره‌حمى دایکتانا، ئه‌م کاره‌شی به‌خواستى پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایى به‌سه‌ر بردووه‌و ئه‌نجامى داوه، وه‌هیچ ئیلاه و په‌رستراوێ نیه‌و نه‌بووه‌و نابێ ته‌نها خۆی نه‌بێ که‌عه‌زیزو حه‌کیمه شکۆمه‌ندو دانایه خاوه‌ن عیززه‌ت و کارزانه توانادارى بێ سنور‌و کاربه‌جێیه ..
به‌ڕێزان له‌م ئایه‌تانه‌شدا چه‌ند لایه‌نه عه‌زیزایه‌تیه‌کی خوداى گه‌وره‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه، که‌بریتىیه له‌وه‌ی که‌هیچ شتێ لێی شاراوه نىیه‌و نابێ جا له‌هه‌ر شوێنێ بێ وه‌خۆی ته‌نها وێنه‌و نیگاى ئاده‌میانى کێشاوه‌و ده‌کێشێ ، به‌ڕاستی ئه‌م کارانه‌ش هه‌ر به‌عه‌زیزایه‌تى خواى گه‌وره ده‌کرێ که‌سێکىتر نىیه توانادار بێ به‌و کاره یا شایه‌سته‌بێ ، بۆیه هه‌ر خۆی شایسته‌ى په‌رستراوێتىیه به‌هه‌موو ماناکه‌ى خۆی .
٤ – گوێگرانى به‌ڕێز هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (الانفال) دا له‌ئایه‌تى (63) دا ده‌فه‌رموێ : [ وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِي الأَرْضِ جَمِيعًا مَا أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ إِنَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ] واته خوداى گه‌وره ته‌ئلیفى دلآنی موسڵمانه‌کانى کرد که‌به‌یه‌که‌وه هۆگرببن و دوبه‌ره‌کىو دودڵ و دڵه‌ڕاوکه‌ى له‌ناویانا لابرد ، ئه‌مه‌ش کارى پڕ نیعمه‌ت و به‌خششی خودابوو، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌گه‌ر تۆ موڵکى هه‌موو زه‌ویت له‌ده‌ست بایاو سه‌رفت بکردایه‌و بت کردایه خه‌رجى له‌پێناو ئه‌وه‌ی دڵیانت بکردبا به‌یه‌ک نه‌تده‌وانى به‌لآم خوداى گه‌وره دڵیانى کرد به‌یه‌ک، به‌ڵێ به‌یه‌ک رێباز یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ئاوات و یه‌ک مه‌به‌ست که‌له‌دونیاى ئیماندا کۆى کردنه‌وه ، ئه‌مه‌ش ته‌نها کارى خوایه‌و هه‌ر به‌خودا ده‌کرێ ، چونکه هه‌ر ئه‌و عه‌زیزو حه‌کیمه‌و توانادارو کاربه‌جێیه شکۆمه‌ندو دانایه ، خاوه‌ن عیززه‌ت و کارزانه . ئه‌گه‌ر له‌م ئایه‌ته‌ش ووردبینه‌وه چه‌ند لایه‌نه عه‌زیزایه‌تیه‌کى تری خواى گه‌وره‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه وه‌کو تێمان ده‌گه‌یه‌نێ و حاڵیمان ده‌کا که‌ته‌نها عه‌زیزایه‌تى خواى گه‌وره‌یه به‌خواستى پڕ حیکمه‌ت و دانایى خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دڵه‌کان ده‌کاو یه‌کیان ده‌خا یا لێکیان ده‌کا گه‌وره‌ترین پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر هه‌موو موڵکى دونیاشی له‌ده‌ست بێ ئه‌م کاره‌ى پێ ناکرێ ، چونکه ئه‌م کاره کارى عه‌زیزه که‌سیفه‌تى خوداى کار جوان و به‌جێیه .
٥ – به‌ڕێزان هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى ال عمران دا له‌ئایه‌تى (123 – 126)دا ده‌فه‌رموێ : [ إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَنْ يَكْفِيَكُمْ أَنْ يُمِدَّكُمْ رَبُّكُمْ بِثَلاَثَةِ آلاَفٍ مِنْ الْمَلاَئِكَةِ مُنْزَلِينَ(124)بَلَى إِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا وَيَأْتُوكُمْ مِنْ فَوْڕهِمْ هَذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُمْ بِخَمْسَةِ آلاَفٍ مِنْ الْمَلاَئِكَةِ مُسَوِّمِينَ(125)وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلاَّ بُشْرَى لَكُمْ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُمْ بِهِ وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ] .
واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خودا کاتێ که‌ده‌تفه‌رمووه خاوه‌ن باوه‌ڕان ئایا کافىتان نیه یان اکتفاتان ناکات به‌وه‌ی که‌په‌روه‌ردگارتان باربووتان و کۆمه‌کتان بکات وه‌یارمه‌تیتان بدات به‌دابه‌زاندنی سێ هه‌زار فریشته‌و مه‌لائیکه ، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئارام و صه‌برتان هه‌بێ و ته‌قواى خودا‌ش بکه‌ن پێتان ده‌گات کۆمه‌ک و یارمه‌تى یه‌کسه‌ر له‌کاتى پێویستیتان ئاوا یارمه‌تیتان ده‌دات به‌پێنج هه‌زار مه‌لائیکه‌و فریشتانێ که‌فێرکراوی شه‌ڕو جه‌نگاوه‌رىبن ، وه‌خوداى گه‌وره ئه‌م جۆره کۆمه‌ک و یارمه‌تیه‌ى ئیماندارانى دانه‌ناوه ته‌نها بۆ مزگێنی و به‌شاره‌ت نه‌بێ بۆتان ، وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببن و دڵتان موتمه‌ئین بێ له‌سه‌ر ئه‌م راستیه‌و سه‌رکه‌وتن ، وه‌سه‌رکه‌وتن نیه ئیللا له‌لاى خوداى گه‌وره‌وه نه‌بێ ئه‌و خودایه‌ى عه‌زیزو حه‌کیمه توانادارو کارله‌جێیه خاوه‌ن عیززه‌ت و کارزانه .
ئازیزان ئه‌گه‌ر له‌م ئایه‌تانه‌ش ووردبینه‌وه چه‌ند لایه‌نه عه‌زیزایه‌تیه‌کى خودامان بۆ ده‌رده‌خات ، که‌کۆمه‌کى ماددى و مه‌عنه‌وى بێ وێنه هه‌ر لاى خۆیه‌تى هه‌ر به‌خواستى خۆیه‌تى بیدا به‌هه‌ر تاقم و کۆمه‌ڵێ ده‌یدا ، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌شى دات که‌سێ نیه ئه‌م توانایه‌ى هه‌بێ و ئه‌م ده‌وره‌و کاره‌ى پێ مایه‌سه‌ر ببێ ، هه‌روه‌ها کلیلى سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازى هه‌ر له‌لاى خۆیه‌تى هه‌ر عیززه‌ت و دانایی بێ وێنه‌ى ئه‌و ده‌وره بینی ٠٠
٦ – هه‌روه‌ها خوداى گه‌وره له‌سوره‌تی (ابراهيم) له‌ئایه‌تى یه‌که‌مدا ده‌فه‌رموێ : [ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * الر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْڕجَ النَّاسَ مِنْ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوڕ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ] واته ئه‌لیف ، لام ، را ، کیتابێکه دامانبه‌زاندووه به‌لاى تۆ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک و مه‌ردووم رزگار بکه‌یت و ده‌ریان بهێنی له‌گومڕایی و تاریکاییان بۆ لاى رێگه‌ى نورو هیدایه‌ت به‌خواست و ئیزنی په‌روه‌ردگاریان بۆ سه‌ر راسته شه‌قامى خوداى عیززه‌ت و حه‌مید .
٧ – هه‌روه‌ها خوداى گه‌وره له‌سوره‌تى (صف) دا له‌ئایه‌تى یه‌که‌مدا ده‌فه‌رموێ : [بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] الصف/١ .
واته پاکىو بێگه‌ردی خوداى گه‌وره ده‌نوێنێ و ته‌سبیحاتى ده‌کات هه‌رچى له‌ئاسمانه‌کان دا هه‌یه وه‌هه‌رچى له‌زه‌وىدا هه‌یه ، ئه‌و خودایه‌ى که‌خۆی عه‌زیزو حه‌کیمه ، خاوه‌ن ده‌سه‌لآت وکارجوانىیه شکۆمه‌ندو دانایه ..
له‌م ئایه‌تانه‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه که‌عیززه‌تى خوداى گه‌وره هێنده به‌هێزه هه‌رچى له‌که‌ون دا هه‌یه گشتى موشتاق و اشتیاقى ته‌سبیحات و کڕنوش بردنه بۆ ئه‌و، گشتیان له‌به‌ر عیزه‌ت و شکۆمه‌ندى ئه‌وا خۆیان به‌زه‌لیل و ملکه‌چ ده‌زانن ، وه‌ئه‌وه‌شمان بۆ روون ده‌بێته‌وه پرشنگى عیززه‌ت و به‌ره‌که‌تى ئه‌وه بۆته مایه‌ى ناردنی کیتاب بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکان و مه‌ردووم له‌وێڵى و گومڕایی ده‌ربێنێ و بیان خاته سه‌ر راسته شه‌قامى عیززه‌ت و سوپاس گوزاری .
ئازیزان عه‌زیزایه‌تى خوداى گه‌وره له‌پاڵ دانایی بێوێنه‌و زانیارى بێ سنوریه‌تى، هه‌روه‌ها له‌پاڵ حه‌ق په‌روه‌رى و ره‌حم و که‌ره‌میه‌تى هه‌روه‌ها له‌پاڵ لێبورده‌یىو سوپاس گوزاریه‌تى ، خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان له‌سوره‌تى (ال عمران) له‌ئایه‌تى (18)دا ده‌فه‌رموێ [ شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ وَالْمَلاَئِكَةُ وَأُوْلُوا الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] واته خوداى گه‌وره شاهێدی داوه که‌هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها خۆى نه‌بێ ، هه‌روه‌ها فریشته‌کان هه‌مان شاهێدىیان داوه، وه‌ئه‌وان که‌سانه‌ى که‌خاوه‌ن زانیارین که‌دادپه‌روه‌رى کار‌و هه‌ڵوێستیانه ، هیچ په‌رستراوێ نیه ته‌نها خۆی نه‌بێ که‌عه‌زیزو حه‌کیمه خاوه‌ن عیززه‌ت و کارزانه شکۆمه‌ندو دانایه ..
پرشنگى عه‌زیزایه‌تى خوداى گه‌وره ئاسمانه‌کان و زه‌وى پڕکردووه هێنده ئاشکراو زۆر‌و به‌هێزه ته‌نانه‌ت شه‌یتانى له‌عینیش به‌و نه‌فسه پیس و پۆخڵیه‌یه‌وه نه‌یتوانیوه حاشا له‌عه‌زیزایه‌تى خوداى گه‌وره بکات ، بگره به‌خۆی نه‌وه‌ستاوه‌و قه‌سه‌مى به‌عیززه‌تى خوداى گه‌وره خواردووه ، وه‌کو خوداى گه‌وره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له‌قورئان که‌شه‌یتان سوێندی به‌عیززه‌تى ئه‌و خواردووه بۆ گومڕاکردنی خه‌ڵکان .. وه‌ک که‌ده‌فه‌رموێ : [ قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لاَغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ] ص/ ٨٢ ، هه‌روه‌ها خوداى گه‌وره به‌شێ له‌م سیفه‌ته‌ى که‌عیززه‌ت و عه‌زیزێتىیه داوه به‌قورئانى پیرۆز وه‌کو خۆى ده‌فه‌رموێ : [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالذِّكْڕ لَمَّا جَاءَهُمْ وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ(41)لاَ يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلاَ مِنْ خَلْفِهِ تَنـزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ ] فصلت / ٤١ – ٤٢ .
واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕن به‌قورئانى پڕ یادو زیکر له‌و کاته‌ى بۆیان هاتووه وێڵ و گومڕان چونکه به‌ڕاستی ئه‌م کیتابه عه‌زیزه‌و له‌لاى خوداى عه‌زیزه‌وه هاتووه.
چۆن ئازیز نه‌بێ ئه‌م کیتابه سیفاتی که‌لامى خۆیه‌تى و هه‌ر خۆشى دایبه‌زاندووه‌و پارێزگارێ لێ ده‌کا(1) هه‌روه‌ها خواى گه‌وره پرشنگی عه‌زیزایه‌تى به‌خشیوه به‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان و ناوی به‌عه‌زیز دێنێ وه‌کو له‌سوره‌تی ته‌وبه‌دا له‌ئایه‌تی (128) دا ده‌فه‌رموێ : [ لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَڕيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ ] توبه / ١٢٨
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى فاگردا له‌ئایه‌تى (10)دا ده‌فه‌رموێ : [ مَنْ كَانَ يُڕيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْكَلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ..] واته ئه‌وه‌ی داواکارى شکۆمه‌ندی و عیززه‌ته ئه‌وه باڕوو له‌خودا بکات چونکه دونیاى عیززه‌ت ئی خودایه‌و هه‌ر لاى خۆیه‌تى ، وه‌ئه‌وه‌ی عیززه‌تى ده‌وێ باله‌پاڵ بیروباوه‌ڕی خوا به‌یه‌ک ناسین و ووتارو کاری پاک و چاک ئه‌نجام بدات ، چونکه ووتارو کرداری چاک و پاک به‌لاى خوا سه‌رده‌که‌وێ و به‌رز ده‌بێته‌وه جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى ئه‌وه ، هه‌روه‌ها له‌سوره‌تى النسا‌و له‌ئایه‌تى (139)دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِڕينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمْ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ] واته : ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕان به‌دۆست و پشتیوان ده‌گرن بێجگه له‌ئیماندارانى خاوه‌ن بڕوا ، ئایا داواکارى عیززه‌تن به‌لایانه‌وه جه‌نگیان که‌وێ ، نه‌خێر لاى ئه‌وان نیه بێگومان سه‌رتاپاو ته‌واوی عیززه‌ت هه‌رلاى خواى گه‌وره خۆیه‌تى ..
ئازیزان خواى گه‌وره وه‌کو چۆن پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌پرشنگی عیززه‌ت بێبه‌ش نه‌کردووه‌و پێی به‌خشیوه ئیماندارانیشی ئاوا له‌و سیفه‌ت و که‌ره‌مه به‌هره‌مه‌ند کردووه وه‌کو ده‌فه‌رموێ: [ وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لاَ يَعْلَمُونَ ] المنافقون / ٨ . ئه‌و رێز‌و هه‌یبه‌ته‌ى ئیماندار هه‌یه‌تى له‌ناو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵدا که‌مێ له‌پرشنگی عیززه‌ته‌که‌یه‌تى ره‌ونه‌ق ده‌داته‌وه .
جا له‌کۆتاییدا ده‌ڵێین :
اللهم إنّک العزیز أعّزنا وإنک الرحمان فارحمنا لاإله إلا انت العزیز الحکیم ..
