سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى گیرابوونى پاڕانه‌وه:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
١- راسته‌وخۆ پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره, چونکه نزیکه له به‌نده‌کانیه‌وه: وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَڕ‌يبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ البقره: ١٨٦.
٢- خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به‌رگى حه‌لآڵ بێ, پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ أَشْعَثَ أَغْبَرَ يَمُدُّ يَدَيْهِ إِلَى السَّمَاءِ يَا رَبِّ يَا رَبِّ وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ وَغُذِىَ بِالْحَرَامِ فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ؟) . واته: پیاوێک سه‌فه‌رێکى دوور‌و درێژ ده‌کات قژى ئاڵۆزاوو ده‌بێ و ده‌م و چاوى تۆز‌و غوبارى لێ نیشتووه‌و تۆزاویه, ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ ئاسمان و ده‌پارێته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم ئه‌ى په‌روه‌ردگارم: به‌لآم خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به‌رگه‌که‌ى حه‌رامه, به حه‌رام تێر بووه له خۆراک, ئیتر چۆن پاڕانه‌وه‌کانى گیرا ده‌بێت.
٣- دوعایه‌ک نه‌بێ بۆ تاوان و پچڕاندنى سیله‌ى ره‌حم و په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى, پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (لاَ يَزَالُ يُسْتَجَابُ لِلْعَبْدِ مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ أَوْ قَطِيعَةِ رَحِمٍ مَا لَمْ يَسْتَعْجِلْ) .
٤- دوعاى خراپه له خۆی و ماڵ و منداڵى نه‌کا, نه‌وه‌کا رێکه‌وتى ئه‌و کاتانه بکا که خواى گه‌وره دوعاى تێدا گیرا ده‌کات: (لاَ تَدْعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ وَلاَ تَدْعُوا عَلَى أَوْلاَدِكُمْ وَلاَ تَدْعُوا عَلَى خَدَمِكُمْ وَلاَ تَدْعُوا عَلَى أَمْوَالِكُمْ لاَ تُوَافِقُوا مِنَ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى سَاعَةَ نَيْلٍ فِيهَا عَطَاءٌ فَيَسْتَجِيبَ لَكُمْ) .
٥- ده‌بێت په‌له نه‌کرێ له گیرا بوونى دوعا‌و پاڕاته‌وه‌دا ئه‌گه‌ر نیاز حاصڵ نه‌بوو, وه‌ک بڵێ: دوعام کرد به‌لآم گیرا نه‌بوو, پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (يُسْتَجَابُ لِأَحَدِكُمْ مَا لَمْ يَعْجَلْ يَقُولُ دَعَوْتُ فَلَمْ يُسْتَجَبْ لِي) .
٦- به‌دڵێکى به ئاگاوه بپاڕێته‌وه‌و دڵنیا بێت له‌وه‌ى خواى گه‌وره لێى قبوڵ ده‌کات, بێگومان ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانى تێدا بوو هه‌ر گیرا ده‌بێت, ئیتر له دنیادا بێ یان له قیامه‌ت, یا ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره به‌لآیه‌کى له‌سه‌ر لاده‌بات.
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى دوعاکانى به دڵێکى به ئاگاوه نه‌خوێنێ, وه‌ک ئه‌و تیره‌ى لێ دێت که به‌خاوى له که‌وانه‌که‌ى ده‌رده‌چێت.

