سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌ور10- الجـبــــار
الجبّار : ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى ده‌سه‌لآت بێ‌سنوور ، ئه‌م ناوه یه‌ک جار له‌قورئانى پیرۆزدا هاتووه که‌له‌ئایه‌تى (23)ى سوره‌تى حه‌شره ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (جبر)ه واته رێک خستن . الجبار : واته خواى گه‌وره به‌رزو فه‌رمان ره‌وایه له‌هه‌موو روو لایه‌نێکه‌وه ، وه‌که‌س به‌سه‌ریا زاڵ نابێ ، خوا ده‌فه‌رموێ : [ ..وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ ] ابراهیم / ١٥ .
واته نا‌ئومێد و دۆڕاو بوو هه‌ر زۆردارێکى نه‌سه‌لمێنه‌ری راسته‌قینه .. ده‌سه‌لآت و زۆر هه‌ر شایه‌سته‌ى خوایه – جل جلاله – ئه‌و ده‌سه‌لآته‌ى گشت گه‌ردوونى له‌سه‌ر پشتى ئه‌پیردا راگرتووه .. ده‌سه‌لآت تایبه‌ت نىیه به‌هیچ لایه‌نێکه‌وه، نه‌بێ بڕوایان که‌سه‌ره‌نجام نائومێد‌و تێشکاو ده‌بن ، وه‌نه‌بڕواداران و چاکه‌کاران ، به‌ڵکو ده‌سه‌لآتی ته‌واو ته‌نیا تایبه‌ته به‌خواى گه‌وره‌وه ، وه‌ده‌سه‌لآتی دونیاى چاکه‌کاران ته‌نها بۆ راگرتنی دادگه‌رێتی خوایه‌و به‌س ، ئه‌میش هێزو ره‌حمه‌ته‌و به‌زه‌یى خوایه بۆ ئیمانداران ، ئه‌م ناوه جوانه‌ى په‌روه‌ردگار مایه‌ى چه‌سپاندنى دادگه‌رىیه له‌ناو جیهانه‌کانداو له‌رۆژى دواییشدا حوکم و فه‌رمان ره‌وایی نىیه ته‌نها بۆ خوا نه‌بێ وه‌کو ده‌فه‌رموێ : [ إن الحكم الا لله ] یوسف .
ئاده‌میزاد که گه‌وره‌یی به‌دیهێنراوه‌کانه واته به‌رزترین پله‌ى هه‌یه له‌به‌دیهێنراوه‌کان ، کاتێ که‌توڕه ده‌بێ ، هێزێکى ده‌روونى واى لێده‌کا شێوه‌ی ئاسایی دڵی بگۆڕێ و پاشان خوێنیشی له‌سوڕانیدا نائاسایی ده‌بێ ، به‌هۆی رق هه‌ڵستانیه‌وه سه‌ره‌نجام جۆرێک جه‌به‌رووت وه‌به‌ر ئاده‌میزاد ئه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕقه‌ى جێبه‌جێ بکات ، بۆیه ده‌بینین ، مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌کاتی توڕه‌ییدا هه‌ر بڕیار‌و هه‌ر کارێک ئه‌نجام بدا په‌شیمانى خه‌جاڵه‌تبارىو ناڕه‌وایی له‌دوایه‌وه ده‌بێ ، ئه‌مه‌ش چونکه جه‌به‌روت لایه‌ق و شایسته‌ى خوایه – سبحانه وتعالى – وه‌هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لآت و زۆریی به‌سه‌ر ئاده‌میزادو به‌دیهێنراوه‌کانى تر راده‌برێ ، ئه‌مه‌ش پڕ به‌حیکمه‌ت و زانایىیه‌وه بۆیه په‌شیمانی به‌سه‌ر خودا دانایێ ، وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ : [ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ ] الا‌نعام /١٨.
واته ئه‌و به‌ده‌سه‌لآت و خاوه‌ن زۆره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیداو وه‌کارزان و زۆر زانایه له‌هه‌موو روێکه‌وه وه‌شتێ نیه له‌زانینى خودا ده‌رچووبێت وه‌یا ده‌ربچێت : [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ] المجادله .
بێگومان ده‌سه‌لآت و قه‌هرى خوایه ، یاساى هه‌موو به‌شه‌کانى بونه‌وه‌رى راگرتووه‌و پارێزگارى لێده‌کات ، واته توڕه‌یى و زاڵی ده‌سه‌لآتى خوا به‌زه‌یىو پارێزگارىیه له‌بونه‌وه‌ر..
هه‌روه‌ها (جبار) واتا‌و ماناى ئازایه‌تى ده‌گه‌یه‌نێ به‌شێوه‌یه‌کى وا که‌خه‌ڵکانى تر ناچارى خواست‌و ویستى خۆى بکات ، یا به‌مانایێتر ئه‌وه‌ی مه‌ردووم یا چه‌ند که‌سانێ له‌مه‌ردووم بخاته ژێر رکێفى ده‌سه‌لآت و خواست و هه‌ڵوێستىیه‌وه ، جائه‌م سیفه‌ته به‌حه‌ق له‌خوداى گه‌وره‌دا هه‌یه که‌خواست و ویستى خۆی به‌سه‌ر هه‌موو مه‌خلوقاتا دادێنێ به‌وپه‌ڕی حه‌ق په‌روه‌رى و دانایىو حه‌کیمیه‌وه، وه‌عیلم و زانیاریان پێیانه‌وه هه‌یه ، وه‌به‌سه‌ریانه‌وه زاڵ و ده‌سه‌لآتداره ، ئه‌گه‌ر خوداى گه‌وره ئازادى داوه به‌ئاده‌میزاد وه‌به‌شێ له (جزء)ى اختیارى پێداوه ماناى وانیه ئێدى جڵه‌وى لێبه‌ردابێ و هه‌رچى بیکا بیکات نه‌خێر، به‌ڵکو ئه‌و به‌شه ئازادیه‌ى که‌به‌ئاده‌میزادو جنۆکه دراوه له‌و بازنه‌یه ده‌رناچێ که‌دونیاو حیکمه‌تى خواى گه‌وره گرتۆتىیه ئه‌ستۆى خۆی ، یا به‌مانایێ تر هه‌رچى ئاده‌میزادو جنۆکه ده‌یکات له‌کارو کرده‌وه ، جا بڕواداربن یا بێ بڕوا، سته‌مکاربن یا سته‌م لێکراو، زانابن یاخوود نه‌زان، ده‌سه‌لآتداربن یاخود بێده‌سه‌لآت، گشتى له‌دونیاو بازنه‌ى حیکمه‌ت و دانایى خوداى گه‌وره‌دان ، هیچ که‌سێ یا هیچ مه‌خلوقێ نه‌یتوانیوه‌و ناتوانێ کارێکى وائه‌نجام بدات که‌بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری حیکمه‌ت و دانایى خوداى گه‌وره‌وه ، جا که‌واته خواى گه‌وره (جبار)ه گشت مه‌خلوقاتى ناچارى بازنه‌ى حیکمه‌ت و دانایی خۆى کردووه ، جابیه‌وێ یا نه‌یه‌وێ چارى نیه‌و ناتوانێ له‌م بازنه‌ى حیکمه‌ت و دانایى خواى گه‌وره ده‌ربچێ ..
جا ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌م سیفه‌ته بۆ هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان به‌کار دێنن وه‌ئازادی له‌خه‌ڵک و مه‌ردووم زه‌وت ده‌که‌ن و ناچاری خواست و ویستى وێڵى و گومڕایی خۆیانیان ده‌که‌ن به‌ڕاستى ئه‌مانه داوای سیفه‌تێ ده‌که‌ن که‌شایسته‌یان نىیه‌و ، خوداى گه‌وره لێیان قه‌ڵسه‌و ، رق و قینی لێیانه ، چونکه ئه‌م سیفه‌ته هه‌ر شایسته‌ى خوداى گه‌وره‌یه هه‌ر خۆی (ارحم الراحمين)ه به‌مه‌خلوقاتى خۆی وه‌هه‌ر خۆی حه‌قی سه‌رپه‌رشتیکاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه وه‌هه‌رخۆی زانیارى ته‌واوى پێیانه‌وه هه‌یه وه‌هه‌ر خۆی حه‌کیم و دانایی بێ وێنه‌یه، ئه‌وانه‌ى گیانى سه‌ربازێتىیان بۆ خواى گه‌وره تیا دروست نابێ ، به‌ڵکو له‌بیری ئه‌وه‌دان خۆیان بکه‌ن به‌کوێخواو ئاغاى مه‌ردووم و مه‌زڵومان بکه‌ن به‌سه‌رباز بۆ خۆیان و به‌زمانى حاڵ ئالآی په‌رستراوێتى بۆ خۆیان هه‌ڵکه‌ن وه‌له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م و ئه‌وا ئاغای شه‌یتانیان رازى که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بیزانن و یا ئاگایان لێ بێ یا هه‌ستی پێ بکه‌ن خۆیان ئارایشده‌ن به‌سیفه‌تی (جبار) به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان و دواکه‌وتوانی دواى خۆیان به‌ره‌و هه‌لاک و خه‌ساره‌تمه‌ندى ده‌به‌ن وه‌کو خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [ وَاسْتَفْتَحُوا وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ ] ابراهیم / ١٥ . هه‌روه‌ها مۆری به‌دبه‌ختی و نه‌فره‌ت ده‌درێ له‌دڵیانا وه‌کو خوداى گه‌وره له‌سوره‌تی (غافر) ئایه‌تى (35) دا ده‌فه‌رموێ : [ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْڕ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ الَّذِينَ آمَنُوا كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ ]
به‌ڕاستى ئه‌م سیفه‌ته هه‌ر شایسته‌ى خواى گه‌وره‌یه و هه‌ر له‌وا دێت هه‌ر بۆ ئه‌و جوانه‌و له‌جێگاى خۆیه‌تى ، له‌ئاده‌میزادو جنۆکه‌و ئه‌وه‌ی به‌م سیفه‌ته خۆی ئارایش بده‌و ئیدیعاو داواى بۆ بکات به‌ڕاستی ئه‌مه نه‌خۆشىو نه‌فامىیه، وه‌بێئاگایىیه له‌ناسینی حه‌قیانه‌تى خوداى میهره‌بان وه‌بێ باوه‌ڕىیه به‌رۆژى قیامه‌ت ، جابه‌ڕاستى ئه‌م نه‌خۆشى و نه‌فامىیه بکه‌وێته ناو هه‌ر کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێ به‌فه‌ناو خه‌ساره‌ت مه‌ندیان ده‌بات .
خواى گه‌وره ئێمه‌و گشت موسڵمانانى لێ بپارێزێ
وه‌گیانى سه‌ربازێتى و جوندێتىمان بۆ خواى گه‌وره پێ ببه‌خشێ .

