سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پیاوانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر... موصعبی کوری عومه‌یره ... موصعه‌بی خه‌یر....ئه‌ستێره‌ى شه‌هیدانى ئوحد
نوسینی :خالد محمد خالد ....وه‌رگێرانی سهام به‌رزنجی ...ئاماده‌کردنی :مصطفى رواندزی...(خۆشه‌ویسترین گه‌نجی قوره‌یشی و له هه‌موان جوانتر و به‌رێز تر بووه مێژوو نووس و سه‌ربرده ده‌گێرانه‌وه له‌باسی گه‌نجیه‌تیدا ده‌لێن: بۆن خۆشترین که‌سی مه‌ککه بووه له‌ناز و نیعمه‌تدا له‌دایک بووه،گۆشکراوه،له‌سێبه‌ریدا پێگه‌یشت)..
له‌وانه‌یه له نێوان گه‌نجانی مه‌ککه دا که‌سی دیکه نه‌بووبێت وه‌ک موصعب کوڕی عمیر ره‌زاى خواى لێ بێت له‌لایه‌ن دایک و باوکیه‌وه نازی کێشکرابێت ....
ئه‌وگه‌نجه ناسک و نازاداره‌و خۆشگوزه‌رانه ،قسه‌و باسی سه‌رزاری ئافره‌تانی مه‌ککه‌و گه‌وهه‌ری کۆڕ و دانیشتنه‌کان بوو ،ئایه ده‌کرێ بگۆرێت و ببێت به یه‌کێک له ئه‌فسانه‌کانی ئیمان و قوربانی دان؟؟؟
سوێند به خوا له هه‌واڵی ئه‌وه جوانتر نیه ...ده‌نگ و باسی (مصعبى كورى عومةير ) یان مصعبى خێر هه‌روه‌ک له نێو هاوڵان ناسراو بوو....!!
ئه‌میش یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی ئیسلام گۆشی کردن و (محمد) (صلى الله عليه وسلم) په‌روه‌رده‌ی کردن به‌لآم چ که‌سێک بوون ...؟
چیرۆک و به‌سه‌ر هاتی ژیانی رێز و شانازییه بۆ هه‌موو نه‌وه‌ی مرۆڤ ..
ئه‌م گه‌نجه رۆژێکیان گوێی له و قسه و باسانه بوو که خه‌ڵکی مه‌ککه له (محمد)ی ده‌ست پاکه‌وه گوێ بیستی ده‌بوون ..
ئه‌و (محمد)ه‌ی که‌ده‌ڵیت خوای گه‌وره وه‌ک و موژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر و ،بانگه‌واز کار بۆ په‌رستنی خودای تاک و ته‌نیا ناردوویه‌تی ...
له‌کاتێک دا خه‌لکی مه‌ککه شه‌و رۆژیان ده‌گوزه‌راند ته‌نها خه‌م و قسه و باسێک سه‌رقالی کردبوون پێغه‌مبه‌ر (محمد) (صلى الله عليه وسلم) و ئاینه‌که‌ی بوو .ئه‌م گه‌نجه نازداره‌ی قوره‌یشیش له‌هه‌موو که‌س زیاتر گوێی له‌م قسه و باسانه ده‌گرت.
چونکه ئه‌وه سه‌ره‌رای که‌می ته‌مه‌نی و تازه پێگه‌یشتویی ،رازێنه‌رو جوانی به‌خشی کۆڕ و دانیشتنه‌کان بوو ،هه‌موو دانیشتنێک سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (مصعب) یه‌کێک بێت له ئاماده بووانی ،چونکه جوانی روخسار و عه‌قڵمه‌ندی و زیره‌کی له خه‌صله‌ته‌کانی (ئيبين عومةير) بوون که دلأ و ده‌روون ده‌روازه‌یان بۆ واڵا ده‌کردن...
ئه‌و به‌گوێ ى که‌و تبووه بیستبووی که پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵی دان و بروایان پێی هێناوه ،دور له ئازار و ئه‌شکه‌نجه و ئاگاداری قوریش .. له (صفا ) له ماڵی ئه‌رقه‌می کوری ئه‌بی ئه‌رقه‌م دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ساز ده‌که‌ن ، دوو دڵی و مانه‌وه و چاوه‌ر وانکردنی زۆری نه‌خایاند و،ئێواره‌یه‌کیان به‌ره‌و ماڵی ئه‌رقه‌م به که‌یف و خۆشی که‌وته رێ ...
له‌وێنده‌ر ،پێغه‌مبه‌ر به هاوڵانی شاد ده‌بوو و،قورئانی بۆ ده‌خوێندن و نوێژی بۆ خوای گه‌وره و باڵاده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌کردن ...
هێشتان موصعب شوێن و جێی خۆی نه‌گرتبوو ،ئایه‌ته‌کانی دڵی پێغه‌مبه‌ر که‌له‌سه‌ر لێوی ده‌دره‌وشانه‌وه و ،پاشان به‌ره‌و گوێچکه و دڵه‌کان رێگه‌یان ده‌گرت ،له و ئێواره‌یه‌دا دڵی (ئيبن عومةير ) دڵێکی وا پێدراو بێت ..!!
هێنده‌ی نه‌مابوو له خۆشیان باڵ بگرێت و ،له که‌یف و خۆشی دا جێگای به خۆی نه‌ده‌گرت..
ئاله‌و ساته‌دا پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌ستی راستی پیرۆزی به‌و په‌ری سۆزه‌وه بۆ درێژ کرد هه‌تا به‌ر سنگی خرۆشاوه‌که‌ی و ،دڵه ئارام و جێگیره‌که‌ی که‌وت ،قوڵی ئارامبه‌خشیه که‌ی هێنده‌ی قۆلی زه‌ریاکان بوو .
له‌چاو تروکانێک بروای هێناو مسوڵمان بوو ،به‌جۆرێک دیار بوو که‌داناییه‌که‌ی چه‌ند قاتی ته‌مه‌نی بێت و ،نه‌خشه‌سازیه‌کی وای لابێت که‌رێره‌وی ژیان بگۆرێت ..!!
دایکی موصعب که‌ناوی خوناسی کچی مالک بوو،خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز و دیار بوو،شه‌رم لێکردنیشی گه‌یشتبووه ئاستی ترس و سام..
له‌و کات و ساته‌دا که مصعب مسولمَان بوو جگه له دایکی هیچ هێزێکی دیکه نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی که سڵی لێ بکات یان لێی بترسێ.
گه‌ر هه‌موو مه‌که به‌گشت بت و پیاو ماقوڵانى بیابانیه‌وه،ببونایه‌ته ناره‌حتکاری رکابه‌ری به‌رانبه‌ری موصعب هیچ باکی لێیان نه‌بوو..
به‌ڵام دژایه‌تی دایکی ،ئه‌مه‌یان ئه‌و ناره‌حه‌تیه‌یه که به‌رگه‌ی ناگیرێ..!ٍ
خێرا بیری کرده‌وه و ،بریاری دا موسڵمان بوونه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کات تا خوای گه‌وره ده‌روی لێ ده‌کاته‌وه..
پاشان ئه‌وه به‌رده‌وام هاتوو چۆی ماڵی ئه‌رقه‌می ده‌کردو، لای پێغه‌مبه‌ر خودا(محمد)صلى الله علیه وسلم داده‌نیشت ،سۆمای چاوی به‌ئیمانه‌که‌ی و دوور بوونی له توره بوونی دایکی که هه‌واڵی مسوڵمان بوونی نازانێت رۆشنتر بوو..
به‌لآم شاری مه‌ککه به‌تایبه‌تی له‌م رۆژگاره‌دا ،نهێنی تێدا وون نه‌ده‌بوو ،قوره‌یش چاو و گوێیان بریبووه هه‌موو رێگایه‌ک و،شوێنی هه‌مو جێگه پێیه‌کی سه‌ر لمی گه‌رم و نه‌خشاوه ده‌که‌وتن ..
جارێک (عثماني كوري طلعة) ئه‌وی بینی که به‌نهێنی به‌ره‌و ماڵی ئه‌رقه‌م ئه‌چوو..
جارێکی تریش چاوی پێ که‌وتبوو که وه‌ک (محمد) نوێژی ده‌کرد ،به‌په‌له و زۆر به‌خێرا وه‌ک ره‌شه‌بای تیژی بیابان ،به‌رو لای دایکی موصعب رۆشت و ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێدا که ئارامی له‌به‌ر بری..
موصعب له به‌رامبه‌ر دایک و هۆزه‌که‌ی و پیاو ماقوڵانی مه‌که که له ده‌ورى کۆبوونه‌وه راوه‌ستا ،به‌وپه‌ری دڵنیایی حه‌ق و خۆراگریه‌وه ئه‌و قورئانه‌ی بۆ خوێندنه‌وه که پێغه‌مبه‌ر به‌هۆیه‌وه دڵه‌کانی ده‌شوات و ،پر دانایی و رێز و داد و ته‌قوای ده‌کات.
دایکی ویستی به زله‌یه‌کی توند بێ ده‌نگی بکات،به‌لآم ئه‌و ده‌سته‌ی که‌وه‌ک تیر ئاراسته‌ی کرد زۆری پێ نه‌چوو له‌ئاست ئه‌و رووناکیه‌دا که روخساری جوانتر و به‌هاو رێزێکی وه‌های پێدابوو رێز لێگرتنی ده‌سه‌پاند به‌سه‌رداو ،هێمنی له سه‌رخۆییه‌کی قه‌ناعه‌ت پێکه‌ری پێ به‌خشیبوو ،خاو‌و بوویه‌وه.
به‌م جۆره دایکی بردیه سۆچێک له سوچه‌ی ماڵه‌که‌یی و له‌وێ به‌ندی کرد و ده‌رگای له‌سه‌ری داخست ،به‌و شێوه‌یه به‌به‌ندکراوی مایه‌وه ،هه‌تا هه‌ندێک له برواداران کۆچیان کرد به‌ره‌و خاکی حه‌به‌شه ،که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بیست بیری له خۆی کرده‌وه و ،دایک و پاسه‌وانه‌کانی خافلاند و ئه‌ویش به‌ره‌و حه‌به‌شه کۆچی کرد ..
ماوه‌یه‌ک له گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانی دا له حه‌به‌شه دا مایه‌وه ،پاشان گه‌رایه‌وه بۆ مه‌ککه و ،بۆ جاری دووه‌م له گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێکیدا به‌فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر به‌ره‌و حه‌به‌شه و به‌وپه‌ری گوێرایه‌ڵییه‌وه کۆچی کرد.
به‌ڵام موصعب له حه‌به‌شه بێت یان له مه‌ککه ئه‌زموونی ئیمانداریه‌که‌ی له کاردا به‌رزوو سه‌رکه‌وتووه له‌هه‌موو شوێن و جێیه‌ک و،له‌پوخته‌کردنی ژیانی بوو بوویه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته نوێیه‌ی که محمد نمونه هه‌ڵبژارده‌که‌ی پێدابوون و ،موصعب دڵنیا بوو که ژیانی وای لێهاتوه که شایه‌نی ئه‌وه بێت گیانی خۆی له پێناو په‌روه‌ردیگاری باڵاده‌ست و دروستکاری مه‌زنیدا بکاته قوربانی..
رۆژێکیان به‌ره‌و لای هه‌ندێک مسوڵمان چوو که‌له‌ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (محمد)صلى الله علیه وسلم دانیشتبوون ،کاتێک که‌چاویان پێ که‌وت سه‌ریان نوی کرد و چاویان داخست فرمێسکیان له چاو هاته خوارێ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینیان ..کراسێکی شری کۆنی له‌به‌ر دابوو ،دیمه‌ن و روخساری به‌ر له مسوڵمان بوونی هاته‌وه یا د،ئه‌و ده‌مه‌ی کاڵای وه‌ک گوڵی ناو باخچه‌ی دره‌وشاوه و ،شه‌نگ و بۆنخۆش بوو..
پێغه‌مبه‌ری خواش دانایانه و سوپاسگوزار و خۆشه‌ویستانه سه‌رنجی دا و ،زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی رێز و خوشه‌ویستی له‌سه‌ر لێوه‌کانی ده‌دره‌وشایه‌وه و فه‌رمووی : پێشتر ئه‌م مصعه‌به‌م بینی ،له‌نێو شاری مه‌ککه‌دا هیچ گه‌نجێکی تر نه‌بوو وه‌ک ئه‌م نازدار بیت لای دایک و باوکی ،له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی وازی له‌وانه هه‌مووی هێنا ..!!
دایکی پاش ئه‌وه‌ی که بێ ئومێد بوو له گه‌رانه‌وه‌ی ،له‌هه‌موو ناز و نعمه‌تیک بێ به‌شی کرد‌و و ،نه‌ی ده‌هێلا که‌ئه‌وانه‌ی پشتیان له خواوه‌نده‌کان کردوه به‌ر نه‌فرینیان که‌وتوون ،نانی ئه‌و بخۆن هه‌تا ئه‌و که‌سه کوری خۆشی بێت ..!!
دوای قوناغی هه‌وه‌لیش له‌گه‌ڵیدا ئه‌وکاته‌بوو که موصعب له حه‌به‌شه گه‌رابوویه‌وه ،هه‌وڵی دا جاریکی تر به‌ندی بکاته‌وه ،لای خۆی سوێندی خوارد ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵی به‌ند کردنی بکات ئه‌وا ئه‌م هه‌موو ئه‌وکه‌سانه ده‌کوژێت که بۆ به‌ند کردنی په‌نایان بۆ ببات..
دایکی به‌چاکی ئاشنای ده‌رون و به‌زه‌یه‌که‌ی بوو ،زانی هه‌رچی بلێت ده‌ی باته‌سه‌ر بۆیه به‌گریانه‌وه ماڵ ئاوای له یه‌کدی کرد ..
ساتی ماڵ ئاوایی و له یه‌کدابران سور بونی سه‌رسورهێنه‌ری دایکی له‌سه‌ر کوفره له‌لایه‌ک و سوربوونی گه‌وره‌تری کوره‌که‌ی له‌سه‌ر باوه‌ر له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا کرد..له‌کاتێدا که‌له‌ماڵ ده‌ری ده‌کرد پێی وت :برۆ به‌رێی خۆتدا ئیدی من دایکی تۆ نیم ..
ئه‌و له دایکی نزیک بوویه‌وه و وتی
دایه‌گیان ئامۆژگاریت ده‌که‌م و به‌زه‌یم به تۆدادێته‌وه ده‌ی بروا بێنه‌و بڵێ :(اشهد ان لا الة الا الله ، وأن محمد رسول الله ) دایکی به توره ی و رقه‌وه وه‌لآمی دایه‌و ه و وتی سوێند به ئه‌ستێره‌کان هه‌رگیز نایمه‌وه ناو ئاینی تۆ ،چونکه بیر و بۆچونم له‌ق ده‌بێت و عه‌قلیشم لاواز ده‌بێت..!!
به‌وجۆره موصعب له‌و خۆشگوزه‌رانیه که تیایدا ده‌ژیا هاته‌ده‌ره‌وه ژیانێکی پر له ته‌نگ ی و بێ نانی هه‌ژاری به‌سه‌ردا هه‌ڵبژارد ...ئه‌و گه‌نجه بۆن خۆشه وای لێهاتبوو به زویرترین جل و به‌رگه‌وه ده‌بینرا ،رۆژێک تێر‌و چه‌ند رۆژێک برسی ،به‌لآم گیانی دره‌وشاو و به‌عه‌قیده و ،وابه‌ست به رووناکی خوای گه‌وره‌وه،کردبوویه مرۆڤێکی دیکه چاوه‌کان پر له گه‌وره‌یی و ده‌روونه‌کان پر له جوانی ده‌کات ...
ئا له‌و کاته‌دا پێغه‌مبه‌ر ئازیز بۆ مه‌زنترین کاری ئه‌و ساته‌ی هه‌ڵبژارد،که ببێته نێردراو (سفير ) بۆ شاریی مه‌دینه و،ئه‌و ئه‌نصاریانه له ئایین تێبگه‌ینێت که ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ر هیناوه له عه‌قه‌به‌دا به‌یعه‌تیان پێدا و ،خه‌لکی دیکه‌شیان بۆ لای ئاینی خودا بانگ بکات و،شاری مه‌دینه بۆ رۆژی گه‌وره‌ی هیجره‌ت ساز و ئاماده بکات..
له‌نێو هاوڵانی پێغه‌مبه‌ردا ئه‌وکات که‌سانی به‌ته‌مه‌نتر و،خزمی نزیکی پێغه‌مبه‌ر هه‌بوو ..به‌لآم پێغه‌مبه‌ر مصعبی خێری هه‌ڵبژارد و چاک ده‌یزانی که مه‌ترسی دارترین کێشه‌ی ئه‌وساته‌ی پێ سپاردووه و،ئاینده‌ی ئیسلام له نێوان شاری مه‌دینه داوه‌ته ده‌ست که پاش کات و ساتێکی که‌م ده‌بێته خانه و ماڵی کۆچ کردن و پێگه‌و شوێنی بانگه‌واز و بانگخوازان موژده‌ده‌ران و موجاهیدان.
(موصعب) یش پشت ئه‌ستور به‌و بیر‌و تێگه‌یشتنه بلیمه‌ت و ئاکاری جوانی خوایی گه‌وره پێی به‌خشیبوو ئه و سپارده‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ و ..به‌دونیانه‌ویستی و به‌رزی و دڵسۆزیه‌که‌ی دڵی خه‌ڵکی مه‌دینه‌ی بۆ لای خۆی راکێشا و ،پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته هاتنه نێو ئیسلام ..
ئه‌و رۆژه‌ی که پێغه‌مبه‌ر ئه‌وی بۆ مه‌دینه نارد ته‌نها دوانزده مسوڵمانی لێ‌بوو که پێشتر له په‌یمانی عه‌قه‌به‌دا به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ر دابوو،به‌لآم هێشتا چه‌ند مانگێک نه‌بوو هاتبووه ناویان،ئه‌و خه‌لکه هاتن به ده‌م بانگه‌وازی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه..!!
له‌وه‌رزی داهاتووی حه‌ج بۆ په‌یمانی عه‌قه‌به،مسوڵمانانی مه‌دینه شاندێکیان به نوێنه‌رایه‌تی مسوڵمانانی مه‌دینه نارد بۆ شاری مه‌ککه بۆ دیداری پێغه‌مبه‌ر که ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کان حه‌فتا پیاو و ئافره‌ت بروادار بوون و ..له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی مامۆستا و نێردراوی پێغه‌مبه‌ر بۆ لایان (موصعب كوڕي عمير)..
به‌راستی (موصعب) به‌لێهاتووی و ئاکاری جوانی خۆی سه‌لماندی که پێغه‌مبه‌ر ی خوادا (محمد)صلى الله علیه وسلم زانیویه‌تی چۆن پیاوێکی هه‌ڵبژاردووه ؟؟
(موصعب)به‌چاکی له په‌یامه‌که‌ی گه‌یشت بوو و له‌سنووره‌کانی شاره‌زا بوو ..زانی بووی که ئه‌و بانگه‌واز کاره بۆ لای خودایه و موژده به‌خشه به و ئاینه‌ی که‌خه‌ڵکێک به‌ره‌و رووناکی و رزگار بوون و رێگه‌ی راست و دروست بانگ ده‌کات ئه‌میش وه‌ک پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی که‌بروای پێهینابوو ته‌نها گه‌یاندنی له‌سه‌ره ..
له‌وێ میوانی (ئةسعةدى كوري رازا ) بوو پێکه‌وه ده‌چوونه سه‌ردانی هۆزه‌کانی و ماڵ و کۆر و دانیشتنه‌کان و ئه‌وه‌ی له قورئانی پیرۆز ئاشنای بوون بۆ خه‌ڵکیان ده‌خوێنده‌وه و به‌وپه‌ڕی نه‌رم ونیانیه‌وه به‌و خه‌ڵکه‌یان راده‌گه‌یاند که‌خوای تاک و ته‌نها (الله) یه‌و به‌س .
له‌م پێناوه‌دا تووشی هه‌ڵوێستی ناره‌حه‌تی وه‌ها بوو گه‌ر زیره‌کی و زره‌نگی عه‌قلی و ،به‌رزی روحی نه‌بووایه له‌وانه‌بوو که ببێته هۆی تیاچوونی خۆی و ئه‌وانه‌شی که له‌گه‌ڵی دابوون ..
رۆژێکیان کاتێک ئامۆژگاری خه‌لکی ده‌کرد ،له پڕێکا ئوسه‌یدی کور حوچویر سه‌رۆکی (بني عبد الاشهل) ی شاری مه‌دینه،حه‌ربه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو به‌رق و قینێکی زۆرره‌وه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و که‌سه دێت که هۆزه‌که‌ی له ئاینه‌که‌یان هه‌لده‌گه‌رێنێته‌وه ...داوایان لێده‌کات که واز له خواوه‌نده‌کانیان بهێنن و ، ده‌رباره‌ی تاک و ته‌نهایی خوا قسه‌یان بۆ ده‌کات که‌پێشتر هیچیان له‌باره‌وه نه‌زانیوه و له‌سه‌ری رانه‌هاتوون ..!
خواوه‌نده‌کانی ئه‌وان شوێن و جێگه‌یان جێگیره ،گه‌ر یه‌کێکیان پێویستی پێی هه‌بوایه شوێنه‌که‌ی ده‌زانی و رووی تێده‌کرد و به‌ره‌و لای ده‌چوو و ئه‌و زیانه‌ی رووی تێکردبوو بۆ لای ده‌برد ئه‌ویش به ده‌م پارانه‌وه که‌یه‌وه ده‌هات ...پێشتر ئاوا بیریان ئه‌کرده‌وه و به خه‌یاڵیان دا ده‌هات ..
به‌لآم خودای محمد که ئه‌و نێردراوه‌ی ئه‌و بۆ لایان بانگیان ده‌کات بۆ لای ئه‌و خودایه ی هیچ که‌س نازانیـَت شوێنی له کوێیه و که‌س ناتوانێت بیبینێت ..!
کاتێک ئه‌و مسوڵمانانه‌ی که له ده‌وری (موصعب) دانیشتبوون بینیان (ئوسةيدي كوري حوضةير)به خه‌شم و قینێکی درندانه‌وه به‌ره‌و لایان دێت ،ترسیان لێ نیشت ،به‌لآم (موصعب خير) له شوێنی خۆی خۆراگر و ،هێمن و له سه‌ر خۆ مایه‌وه ...
(ئوسةيدة)به‌توره‌یه‌وه به رامبه‌رى وه‌ستاو رووی ده‌می کرده ئه‌و (ئةسعدى كوري زار ) وتی
چی ئێوه‌ی گه‌یاندۆته ئێره ، لاوازه‌کان گێل و نه‌فام ئه‌که‌ن..؟ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت له ژیان بمێنه‌وه برۆن لای ئێمه مه‌مینێنه‌وه..!
ئالێره وه‌ک هێمن و به هێزی ده‌ریا ..
وه‌ک هه‌ڵهاتنی گزنگی به‌یان و ئاوابوون .. رووی گه‌شى موصعبى خێر دره‌و شایه‌وه و به زمانێکی شیرن پێی وت :
یه‌که‌م جار لامان دانیشه و گوێ راگره ..!؟گه‌ر قسه‌کانمانت به دلأ بوو قبوڵی ده‌که‌یت،خۆ ئه‌گه‌ر رقیشت لێ بوو واز ده‌هێنیت له‌وه‌ی حه‌زی پێ ناکه‌یت.
الله ..اکبر چه‌ند سه‌ره‌تایه‌کی جوانه کۆتایی پێ شاد ئه‌بێت...!
(ئوسةيد)پیاوێکی دانا و ژیر بوو ..ئه‌وه‌تا سه‌یری ده‌کات (موصعب) ویژدانی خۆی ئه‌کاته دادوه‌ر و ...داوا ده‌کات ته‌نیا گوێراگرێت...گه‌ر بروای پێ هه‌بوو ،ئه‌وا له‌سه‌ر بۆ چوونی خۆی وازی لێدێنێت ، گه‌ر رازیش نه‌بوو به قسه کانی ئه‌وا (موصعب)بێ زه‌ره ر و زیان ئاوایی و هۆزه‌که‌یان جێده هێلێت و به‌ره‌و لای ئاوایی هوزێکی دیکه ئه‌چێت ..
(ئوسةيد) که گوێی له‌وه بوو گوتی:راست ده‌که‌یت..حه‌ربه‌که‌ی فرێ دا سه‌ر زه‌ویه‌که و دانیشت گوێ بگرێت ..
هێنده نه‌بوو (موصعب) ده‌ستی کردبوو به قورئان خوێندن و ،راڤه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی که (محمد كوڕي عبد الله ) هێناویه‌تی ،رووی (ئوسةيد) له‌گه‌ڵ واتای وه‌شه‌کاندا گه‌شایه‌وه ،زیاتر جوانتر ده‌بوو.هێشتان (موصعب )قسه‌کانی ته‌واو نه‌کردبوو ،(ئوسةيدي كوري حوضةير) هاواری له‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌ورووبه‌ری کرد و و تی :
قسه‌ی له‌وه جوانتر و راستر نیه ...باشه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بێته ناو ئه‌و ئاینه ئه‌بێت چی بکات..؟؟
خه‌ڵکه‌که به (لا الة الا الله )وه‌لآمیان داوه زه‌وی له‌رانده‌وه ،پاشان (موصعب )پێی وت لاشه و جل و به‌رگی بشوات و ،شاهێدى بدات که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له الله .
(ئوسةيد)بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م لای ئه‌وانی به جێ هێشت و گه‌رایه‌وه ،سه‌ری ئاوی لێ ده‌چۆرا ،راوه‌ستا و رای گه‌یاند که (أشهد أن لا الة الا الله ، و أن محمد رسول الله )..
هه‌واڵه‌که وه‌ک رووناکی بلآو بوویه‌وه ..دواتر(سعدي كوري موعاذ) هاتوو گوێی له مصعب گرت و بروای هێنا و ،مسولمان بوو ،دوای ئه‌ویش (سةعدي كوري عوبادة) مسوڵمان بووبن ،ئێمه بۆ دوا بکه‌وین ..؟ده‌با خێرا به‌ره‌و لای (موصعب)برۆین و،ئێمه‌ش له گه‌ڵیدا ئیمان بهێنین ،ئه‌وه‌تا ئه‌و خه‌ڵکه وا باس ده‌که‌ن که حه‌ق و راستی ده‌ڵیت..!!
یه‌که‌م نێردراوی پێغه‌مبه‌ر صل الله علیه وسلم سه‌رکه‌وتنێکی بێ وینه‌ی به‌ده‌ست هێنا ،سه‌رکه‌وتنێک که‌شایسته بێت..
رۆژان و ساڵ تێپه‌رین و پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌لآنی کۆچیان کرد بۆ مه‌دینه ،قوره‌یش به‌رده‌وام ره‌ق و کینه له دڵیان په‌نگی خواردبوو و،که‌لو په‌له ناهه‌قیه‌که‌ی خۆیان ئاماده ده‌کرد ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر راوه‌دونانی به‌نده چاکه‌کانی خودا و.. ئه‌وه بوو غه‌زای به‌در رووی دا و،تیایدا به جۆرێک ته‌مبێ کران که ئارامیان نه‌مێنێ و ،هه‌وڵی تۆڵه سه‌ندنه‌وه بده‌ن و غه‌زای ئوحد به‌رپابوو ..مسوڵمانان خۆیان ساز و ئاماده کرد و و ،پێغه‌مبه‌ر صل الله علیه وسلم له نێوه‌ندی ریزه‌کاندا راوه‌ستا و سه‌رنجی سیمای برواداره‌کانی ئه‌دا ،تا یه‌کێک له نێودا هه‌ڵبژێرێت بۆ هه‌ڵگرتنی ئالآکه ..(موصعبي خيَر)ی بانگ کرد..هاته پێشه‌وه و ئالآکه‌ی هه‌ڵگرت ..
ئه‌و جه‌نگه ترسناکه ده‌ستی پێ‌کرد و کوشتار گه‌رم بوو ،تیر هاوێژه‌کان سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر صل الله علیه وسلم کرد ،کاتێک بینیان وا بێ باوه‌ران به دۆرای به‌ره و دواوه ده‌کشێنه‌وه شوێنه‌که‌ی خۆیان له سه‌ر به‌رزایی کێوه‌که جێ هێشت ،به‌لام زۆری نه‌برد ئه‌و کاره ی ئه‌وان سه‌ر که‌وتنی مسوڵمانه‌کانی گۆری بۆ شکست ..مسوڵمانان سه‌ر سام بوون که بینیان سواره‌کانی قوره‌یش له‌سه‌ر کێوه‌که بۆیان دێنه‌وه وه بۆ یان،به شمشێره تینوه شێته‌کان هێرشیان بۆ دێنن ..
کاتێک بینیان پشێوی و بیم ریزی مسوڵمانانی پارچه پارچه کرد ،خێرا به‌ره‌و لای پێغه‌مبه‌ر خوا صل الله علیه وسلم چوون تا بیکوژن ..
(موصعب كوري عمير)هه‌ستی به‌و مه‌ترسیه زۆرداره کرد و ،ئالاکه‌ی به‌رز کرده‌وه و،وه‌ک نه‌ڕه‌ی شێر (الله اكبري) کرد ،به‌رده‌وام ده‌هات و ده‌چوو په‌لاماری ده‌دا.
هه‌موو هه‌وڵکێشی ئه‌وه‌بوو که‌سه‌رنجی دووژمان رابکێشێت له پێغه‌مبه‌ریان صل الله علیه وسلم دوور بخاته‌وه به‌ڵی،،(موصعب ) به‌ته‌نها جه‌نگا وه‌ک ئه‌وه‌ی که سوپایه‌کی بێ شومار بێت ..
ده‌ستێک ئالآکه‌ی به پیرۆزی گرتبوو..
ده‌سته‌که‌ی تریش به و په‌ری هێزه‌وه شمشێری ئه‌وه‌شاند..
به‌لام دوژمان له‌سه‌ری زۆر بوون و ده یان ویست به‌سه‌ر لاشه‌که‌ی دا برۆن تاده‌گه‌نه پێغه‌مبه‌ر ..
با گوێ بۆ شاهیدێکی ئاماده بوو راگرین تا ئه‌و دوا دیمه‌نه‌ی ژیانی (مصعب) ی مه‌زنمان بۆ باس بکات ..!!
(ئيبن سعد)ده‌ڵێت: ئیبراهیمی کوری محمد کوری شرحبیل العبدری هه‌واڵی داین که له باوکی بیستووه :
موصعبی کوری عمیر له رۆژی ئوحود دا ئالآکه‌ی هه‌ڵگرتبوو ،کاتێک مسوڵمانان هه‌ڵهاتن ،ئه‌و هه‌ر له شوێنی خۆی بوو ،(ابن قميئة ) که سوار چاکێک بوو به‌ره‌و رووی هات له‌ده‌ستی راستی دا‌و په‌راندی و ،(مصعب )ده‌ی گوت :(وما محمد الا رسول قد خلت من قبله الرسل)،به‌ده‌ستی چه‌په‌یه‌وه ئالآکه‌ی گرته وه و نوشتانده‌یه‌وه به‌سه‌ریدا،ئه‌مجاره‌یان دای له ده‌ستی چه‌پیشی دا و په‌راندی ،ئه‌مجاره به هه‌ردوو شانی ئالاکه‌ی گرت به سینگیه وه و ده‌ی گوت:( وما محمد الا رسول قد خلت من قبله الرسل) .
سێ یه‌م جار رمێکی تێگر ت و پێکای و له جه‌سته‌ی چه‌قی،موصعب که‌وت و ئالآکه‌ش که‌وت.
موصعب که‌وت و ئالآکه‌ش که‌وت..!!
خشڵی شه‌هاده‌ت و ،ئه‌ستێره‌ی شه‌هیدان که‌وت ..!!
که‌وت،پاش ئه‌وه‌ی له جه‌نگی قوربانی دان و ئیمان پاڵه‌وانه‌تیه‌کی مه‌زنی نواند..
ئه‌و وای گومان ده‌برد گه‌ر ئه‌و بکه‌وێت ،رێگای بکوژان بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خودا صل الله علیه وسلم له به‌ر گریکار و پارێزه‌ران چۆڵ ده‌بێت ..
به‌لآم ئه‌و له مه‌زنی خۆشه‌ویستی و پێغه‌مبه‌ر و مه‌ترسی له ناو چوونی ،گیانی خۆی به‌خشی ،کاتێک رۆشت له گه‌ل هه‌موو لێدانێکی شمشێردا که باڵێکی ده‌په‌راند ده‌ی وت :
:(وما محمد الا رسول قد خلت من قبله الرسل) ال عمران ١٤٤
ئه‌و ئایه‌ته که له پاش ئه‌و به وه‌حی هاته خواره‌وه دووباره‌ی کردوه وه ،ته‌واوی کرد و،کردیه قورئانێک بخوێندرێته‌وه
پاش کۆتایی هاتنی ئه‌و جه‌نگه تاڵه ،لاشه‌ی ئه‌م شه‌هیده تێگه‌یشتوه‌یان به راکشاوی دۆزیه‌وه ،ده‌موو چاوی که‌وتبووه سه‌ر ئه‌و خاکه که‌تێکه‌ڵ به خوێنه پاکه‌که‌ی بوو بوو..
وه‌ک ئه‌وه‌ی بترسێ که جه‌سته‌ی بێ گیانیشی پێغه‌مبه‌ر ببینێت خراپیه‌کی توش ببێت ،ده‌موو چاوی خۆی شاردبوویه‌وه هه‌تا ئه‌وه‌ی لێی ده‌تر سا و خۆی لێ ده‌پاراست نه‌یبینێت ..!!یان وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌رم بکات که شه‌هید بووه به‌ر له‌وه‌ی دڵنیا بێت له ده‌رباز بوونی پێغه‌مبه‌ر ی خودا و ،پێش ئه‌وه‌ی کاری پارێزگاریکردن و به‌رگری لێکردنی تا کۆتایی ئه‌نجام بدات ..!!
بۆ تۆیه پاداشتی لای خودای (موصعب )..ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی باسکردنت ژیان بۆنخۆشتر ده‌کات..!!!
پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌لآنی هاتن به‌سه‌ر جێگای شه‌ره‌که‌دا ده‌گه‌ران و ماڵئاواییان له شه‌هیده‌کان ئه‌کرد،له‌لای جه‌سته‌ی (موصعب )دا به‌خوری فرمێسک هاتنه خوارێ .
خه‌باب کوری ئه‌ره‌ت: ده‌ڵێت
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودا صل الله علیه وسلم له پێناوی خودا کۆچمان کرد ،مه‌به‌ستمان ره‌زامه‌ندی خوا بوو،پاداشتمان که‌وته لای خودا تیاماندابوو که‌رۆشت و هیچ پاداشتی له دوونیا ده‌ست نه‌که‌وت ،(موصعب كوري عمير )یه‌کێک بوو له‌وانه،له رۆژی ئو حود دا شه‌هید کرا ،هیچی نه‌بوو بیکه‌ین به کفنی ته‌نها جاجمێک نه‌بێت ...کاتێک سه‌ریمان پێ داده‌پۆشی قاچه‌کانی ده‌ر ده‌که‌وتن و کاتێکیش قاچیمان داده پۆشی سه‌ری به دیار ده‌که‌وت ، پێغه‌مبه‌ری خودا صل الله علیه وسلم فه‌رمووی پێمان :وای لێ بکه‌ن سه‌ری داپۆشێت و قاچه‌کانیشی به سور ناتکه دا بپۆشن ..
وێرای ئه‌و ئازاره غه‌مگینه قوڵه‌ی که شه‌هید بوونی (حةمزة)ی مامی پێغه‌مبه‌ر و شێواندنی جه‌سته‌ی له‌لایه‌ن بێ باوه‌رانه‌وه ،به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری دا هێنابوو ،بوویه هۆی ئه‌وه‌ی چاوانی پێغه‌مبه‌ری خودا صل الله علیه وسلم پر له فرمێسک و دڵی پر له ئیش و ئازار بێت ..
سه‌ره‌رای پر بوونی گۆره‌پانی جه‌نگ به جه‌سته‌ی ئه‌و هاوه‌ل و هاورێیانه‌ی که هه‌ر یه‌که‌یان لا ی ئه‌و دونیایه‌ک بوو له راستگۆیی و پاکی و رووناکی ..
وێرای هه‌موو ئه‌وانه، پێغه‌مبه‌ری خودا صل الله علیه وسلم له‌سه‌ر جه‌سته‌ی یه‌که‌مین نێردراو راوه‌ستا و ماڵ ئاوای لێ ده‌کرد و ده‌یلاوانده‌وه..
به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خودا صل الله علیه وسلم لا ی(موصعب كوري عمير )راوه‌ستا چاوه‌کانی ده‌وره‌داربوون به رووناکی و سۆز و ئه‌مه‌کی ئه‌و فه‌رمووی:(من المؤمنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه)الاحزاب/٣٣.
پاشان به غه‌مباریه‌وه سه‌رنجێکی ئه‌و جاجمه‌ی دا که کرابوو به کفنی و فه‌رمووی :تۆم بینی له مه‌که ،که‌س نه‌بوو له تۆ جلی جوانتری له به‌ر دابێ ،که‌س نه‌بوو له تۆ چاکتری پۆشی بێت ..ئێستاش ئه‌وه‌تانێ تۆ به قژ ئاڵۆسکاوی له ناو ئه‌م جاجمه‌دایت..؟! پێغه‌مبه‌ری خودا صل الله علیه وسلم سه‌رنجێکی به سۆزانه‌ی گۆره‌پانی شه‌ره‌که و هه‌موو هاوه‌لآنی (موصعب )ی دا‌و ده‌نگی به‌رز کرده‌وه و فه‌رمووی :
پێغه‌مبه‌ری خودا له رۆژی قیامه‌ت شاهێدی ده‌دات که ئێوه لای خوا شه‌هیدن .
پاشان ئاوری له هاوڵه زیندوه‌کان دایه‌وه و فه‌رمووی :
ئه‌ی خه‌ڵکینه سه‌ردانیان بکه‌ن و ،وه‌رنه لایان و ،سه‌لامیان لێ بکه‌ن،سوێند به‌و زاته‌ی گیانی منی به ده‌سته ،هه‌تا رۆژی قیامه‌ت هه‌ر مسوڵمانێک سه‌لامیان لێ بکات ،وه‌لآمی سلآوه‌که‌ی ده‌ده‌نه‌وه ..
سلآوت لێ بێت ئه‌ی موصعب ...
سلآوت لێ بێت ئه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدان
سلاو و سۆز و به‌زه‌یی و به‌ره‌که‌تی خوا له‌سه‌ر هه‌مووتان بێت ..

