سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
کۆتایی خۆر... له قورئاندا
نووسینی سهروهر حسن / نوسینگهی تهفسیر ///زانست سەلماندوویەتی لە ھەر چرکەیەکدا خۆر ( ٥٠٠٠٠٠٠تەن) لە کێشەکەی وندەکات. ئەی دەبێت لە خولەکێکدا چەند ونبکات؟ لە کاتژمێرێکدا؟ لە ڕۆژێکدا؟ ئایا لەماوەی (٥٠٠٠ ملیۆن) ساڵی تەمەنیدا چەندی ونکردووە؟!
با پێکەوە حسابی بکەین:
خۆر لە خولەکێکدا کێشی کەم دەکات بەبڕی:
٥٠٠٠٠٠٠ × ٦٠ = ٣٠٠٠٠٠٠٠٠ تەن
لە کاتژمێرێکدا: ٣٠٠٠٠٠٠٠٠ × ٦٠ = ١٨٠٠٠٠٠٠٠٠٠ تەن
لە ڕۆژێکدا: ١٨٠٠٠٠٠٠٠٠٠ × ٢٤ = ١٥٧.٦٨٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ تەن
لە ماوەی پێنج ھەزار ملیۆن ساڵدا:
١٥٧٦٨٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ × ٥٠٠٠٠٠٠٠٠٠ = ٧٨٨٤٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ تەن (حەوت سەد و ھەشتا و ھەشت ملیۆن و چوارسەد کوادریلیۆن تۆن) (کوادریلیۆن بریتیە لە ١ کە لای ڕاستیەوە ١٥ سفر ھەبێت).
زانست سەلماندوویەتی خۆر کۆتایی ھەیە، ئەویش بەھۆی ئەو کەمبوونەی لە بارستەکەیدا ڕوودەدات، ئەم ڕاستیە بەڕوونی لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێدراوە: {وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (9)} [القيامة] واتە: خۆر و مانگ کۆدەکرێنەوە و دەدرێن بەیەکدا.
بەڵام ئایا ئەو کۆکردنەوەیە کەی و چۆن دەبێت؟
{فَإِذَا بَڕقَ الْبَصَرُ (7) وَخَسَفَ الْقَمَرُ (8) وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (9) يَقُولُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ (10) كَلَّا لَا وَزَرَ (11) إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ (12)} [القيامة] واتە: کاتێک دێت، چاو ئەبڵەق دەبێت، مانگیش دەگیرێت و تاریک دەبێت (ئەویش ھەڵدەوەشێت)، (یاسای بوونەوەر تێکدەچێت) خۆر و مانگ کۆدەکرێنەوە و دەدرێن بەیەکدا. ئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: (ئەی ھاوار) بۆ کوێ ڕابکەم، لەکوێوە خۆم ڕزگار بکەم. نەخێر ئیتر دەربازبوون نییە، تۆ دەبێت ئیتر لای پەروەردگارت ئامادەبیت و لەوێ ئۆقرە بگریتت (بۆ لێپرسینەوە).
زۆر ئایەتی تریش کۆتایی خۆر دەسەلمێنن:
{إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (1) وَإِذَا النُّجُومُ انْكَدَرَتْ (2)} [التكوير] واتە: کاتێک خۆر دەپێچرێتەوە و ڕووناکی نامێنێت، کاتێکیش ئەستێرەکان (لە خولگەی خۆیان) دەترازێن و دەدرێن بەیەکدا.
(قتادە) دەڵێت:(تکویر) لە ئایەتەکەدا واتە: ڕووناکی نامێنێت. کۆتایی ئەستێرەش وەک کۆتایی خۆر وەھایە، چونکە خۆریش یەکێکە لە ئەستێرەکان واتە: دەکەونە خوارەوە و درەوشانەوە و ڕوونی نامێنێت و بەخێرایی لەناودەچن و پەرش دەبنەوە.
ئەم ڕاستییە زانستییانە دەربارەی خۆر، قورئانی پیرۆز بە ڕوونی و ئاشکرایی باسی لێوەکردوون، ئایا ئەوە بەس نییە وەک بەڵگە لەسەر ڕاستی و دروستی و دوابەدوای ئەوەش لەسەر ڕاستی و دروستی ھەموو ئەوەی لەقورئاندا ھەیە؟

