سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
عیبادەت یەکەم بانگەوازی پەیامبەران بووە...عیبادهت
نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی ///ھەر لەسەرەتای ژیانەوە خوای گەورە داوای لە ئادەمیزاد کردووە کە بە تەنھا عیبادەتی بۆ بکەن و بیپەرستن, ئەوەش لە فیترەتی پاکی مرۆڤەکان خۆیانە کە خوای گەورە لەسەر ئەو خیلقەت و فیترەتە دروستیکردوون, لە ناخی دڵیاندا ئەو حەقیقەتەی چەسپاندووە لەو کاتەوەی بیرو ھۆشیان کردۆتەوەو, دڵیان دەستی بە لێدان کردووە..لەم بونەوەرەشدا بەڵگەی زۆر روون و ئاشکرا ھەن بۆ رێنمایی و ھیدایەت دانی مرۆڤەکان.
خوای گەورە دەفەرموێت:{أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (60) وَأَنِ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ (61)} [يس] واتە: ئەی یاخیانی نەوەی ئادەم! ئایا ئێمە لە رێگای پێغەمبەرەکانەوە تێمان نەگەیاندن کە بەندایەتی شەیتان مەکەن و مەیپەرستن.. بێگومان شەیتان دوژمنێکی گەورەو ئاشکرای ئێوەیە؟! فەرمانم پێنەکردن کە بەندایەتی من بکەن و تەنھا من بپەرستن, ئەمە رێگای راستی ئایینە, نەک ئەو رێگایەی کە شەیتان نیشانتان دەدات!.
ئەوە ئەو بەڵێن و پەیمانەیە لە نێوان پەروەردگار و بەندەکەیدا کە قورئان زۆر بە جوانی و رەوانبێژی وێنەی کێشاوە لەکاتێکدا کە دەفەرموێت:{وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آدَمَ مِنْ ظُهُوڕهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا أَنْ تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ (172) أَوْ تَقُولُوا إِنَّمَا أَشْرَكَ آبَاؤُنَا مِنْ قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِنْ بَعْدِهِمْ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ الْمُبْطِلُونَ (173)} [الأعراف). واتە: ئەو کاتە وەبیر بێنە کە پەروەردگارت لە پشتی نەوەکانی ئادەم وەچەو نەوەی وەدەرھێناو پەیمانی لێ وەرگرتن و کردنی بە شایەت لەسەر خۆیان بۆ یەکتاپەرستی, ئەوجا فەرمووی: ئەرێ من پەروەردگاری ئێوە نیم؟. ھەموو وتیان بەڵێ, ئێمە شایەتی ئەدەین کە تۆ خوای ئێمەیت, نەکا رۆژی قیامەت بڵێن: بەراستی ئێمە لەم یەکتاپەرستیە بێ ئاگاو غافڵ بووین, یا نەڵێن: باو باپیرانمان ھاوەڵ و شەریکیان بۆ خوا دانا, ئەوسا ئێمەش چاومان لێکردن, ئەگینا وا نەئەبووین, خۆ ئێمە نەوەی دوای ئەوان بووین و, چاومان لەوان کرد, ئاگامان لە ھیچ نەبوو, خودایا! ئاخۆ دەتەوێت بە ھۆی کارو کردەوەی ناھەق بێژان و بەتاڵکارانەوە لە ناومان ببەیت؟.
(ابن کپیر) دەڵێت: مەبەست لەو شایەتی دانە ئەوەیە کە خوای گەورە گشت نەوەی ئادەمی بە فیترەت لەسەر یەکتاپەرستی دروستکردووە.. پێشەوا حەسەنی بەێریش لە بارەی ئەم ئایەتەوە ھەمان راو بۆچوونی ھەیە.
* پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم ئاماژەی بەو فیترەتە پاک و بێگەردە داوە دەفەرموێت: (کَلُّ مَولودٍ یُوڵدُ عَلی فِگرەٍ, ۆ إنّما ڕبَواە یُەَوِدانِە ڕَو یُمَجِسانِەِ ڕو یُنَێِرانِە) . واتە: واتە: ھەموو منداڵێک لەسەر فیترەتی پاکی ئیسلام لە دایک دەبێت, ئەوە دایک و باوکن دەیانکەن بە جولەکە یان ئاکر پەرست یا گاور.
بانگەوازی گشت پێغەمبەران بۆ یەک مەبەست بووە, ئەویش ئەوە بووە بە گەلەکانیان راگەیاندووە کە تەنھا خودا بپەرستن و لە پەرستنی جگە لە خودا بە دووربن, کەسیش نەکەنە ھاوەڵ و شەریکی لە پەرستندا, ئەمەش بانگەوازی (نوح و ابراھیم و لوط و شوعیب و ھود وصالح) بووە سڵاوی خوایان لەسەر بێ, ھەروەک خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (36)} [النحل]
خوای گەورە پێش پێغەمبەری ئازیزمان ێلی اللە علیە وسلم ھەر پەیامبەرێکی ناردبێت بە وەحی پێی راگەیاندوە کە خوایەکی تاک و تەنیایەو, ھەر ئەویش شایەنی پەرستنە بە ھەق{وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ (25)} [الأنبياء]
ھەروەھا خوای گەورە پێی دەفەرموێت: ھەمیشەو بەردەوام پەروەردگاری خۆت بپەرستە و بەندایەتی بکە تا کاتی مردنت دێت:{وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ (99)} [الحجر] پێشەوا بوخاری وشەی (یقین)ی بە مەرگ لێکداوەتەوە.
خوای گەورە لە قورئاندا دوای ئەوەی بەسەرھاتی کۆمەڵێک لە پێغەمبەران باس دەکات دەفەرموێت:{إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ (92)} [الأنبياء]
واتە: ئەی خەڵکینە! ئەوەی کە بۆ پێغەمبەر ھاتووە ئەوە ئایینی راست و دروست و تەواوە, ھەر ھەمان ئایینە کە بۆ پێغەمبەرانی تر ھاتووە و ھەموو یەک ئایینەو منیش پەروەردگارتانم, لە من زیاتر ھیچ خوایەکی تر نیە, کەواتە ھەر من بپەرستن و بەندایەتی بۆ من بکەن.
* پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت: (االانبێاءُ إخۆەٌ ۆدینُەُم واحِدٌ) . واتە: پێغەمبەران برای یەکن و دینەکەیان یەکە. واتە ھەموویان بانگەوازیان کردووە بۆ یەکتاپەرستی.
ئیبن قەیم دەڵێت:
ەَربُوا مِن الرق الژی خُلقوا ڵە .... ۆبَلو برق النفس والشیگانِ .
واتە: لەو بەندایەتیەی لە پێناویدا خوڵقاون رادەکەن و ھەڵدێن, دەبنە بەندەی شەیتان و ھەواو ھەوەس و دەست دەکەن بە عیبادەتی نەفس و شەیتان!.

