سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئەندازەگیری لە بەدیھێنانی زەویدا.... له قورئاندا
نووسینی /سهرورهرحسن/نووسینگهی تهفسیر ///مادام بینین تەنھا بەھۆی دانەوەی تیشکی ڕووناکیەوە لە تەنە جوڵاوەکانەوە بۆ چاو جێبەجێ دەبێت، کەواتە ئەستەمە چاودێری ئەو تەنانە بکرێت کە بەخێراییەکی گەورەتر لە خێرایی ڕووناکی دەجوڵێن، چونکە لەو حاڵەتەدا ڕووناکی ناتوانێت لە تەنەکانەوە بۆ چاوی چاودێرەکە بدرێتەوە و چاودێرەکە ھەستی پێبکات.
ئەم ڕاستییە زانایەکی بەیروتی دۆزییەوە، لە لێکۆڵینەوەکەیدا لەبیرۆکەی (سەرژمێری شوێنەکان). ئەو دەڵێت: بۆ بینین زانینی ئەو شوێنەمان بەسە کە تیشکەکە پێیدەگات و پێویستمان بەوە نییە کە نایگاتێ، چونکە ئەو شوێنە یان ئەوز شتەی تیشک پێیناگات ھەستەکانیش دەرکی پێناکەن.
خوای گەورە دەفەرموێت:{لَا تُدْڕكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْڕكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (103)} [الأنعام]، واتە: دەزگای بینایی و (بۆچوونی مرۆڤ) ناتوانێت ئەو زاتە ببینێت، زانیاری ئەو خوایە ھەموو شتێکی گرتووەتەوە، ئاگاداریشە بەھەموو دەزگاکانی بینایی، ھەر ئەوە وردبین و ئاگایە.
یان دەفەرموێت: {ثُمَّ أَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَأَنْزَلَ جُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ الَّذِينَ كَفَرُوا وَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِڕينَ (26)} [التوبة] واتە: (لە جەنگی بەدردا) سەربازانێکی دابەزاند کە نەتاندیوە.
ئەندازەگیری لە بەدیھێنانی زەویدا
بێگومان خوای گەورە، ھەموو شتێکی بە ئەندازەی دیاریکراو بەدیھێناوە، وەک دەفەرموێت:{إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ (49) وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَڕ (50)} [القمر]، واتە: بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بە ئەندازە و نەخشەی دیاریکراو بەدیھێناوە، فەرمانی ئێمە تەنھا یەک وشەیە دەڵێین ببە دەستبەجێ دەبێت، وەک چاوتروکاندنێک.
گەر تەماشای پێگە و شوێنی جوگرافی ھەسارەی زەویمان کرد، بۆمان ڕوون دەبێتەوە ھەموو شتێک لەم گەردوونەدا بە ئەندازەگیری تەواو و تائەوپەڕی وردیی و بە کارزانییەوە بەدیھێنراوە.
ئەم گەردوونە موعجیزەیە لە پێکھاتەیدا، سەرسامکارە لە فراوانیدا، کە زەویش لەخۆدەگرێت، بەپێی کۆمەڵێک ڕێسای چەسپاو دەڕوات، گەر نەنگی و کەموکوڕییەکی تێدا دەرکەوت، ئێمە کە لەسەر زەوی دەژین، تیادەچین!
بارودۆخ و ئەو ڕێسایانەی دەستی بەسەردا دەگرن، دەتوانین لەم خاڵانەدا ڕوونی بکەینەوە:
١. گەر زەوی دوو ئەوەندەی ئێستای لە خۆر دوورتر بوایە، بڕی ئەو گەرمییەی دەمانگەیشتێ دەبووە چارەکێکی ئەوەی ئێستا دەمانگاتێ.. زەویش بە ماوەیەکی درێژتر خولی خۆیی تەواو دەکرد، دوابەدوای ئەوەش وەرزی زستان درێژتر دەبوو و بەوەش ھەموو زیندەوەرەکانی سەر زەوی ڕەق دەبوونەوە و دەیانبەست.
٢. گەر زەوی لە خۆر نزیک ببێتەوە بە ئەندازەی نیوەی دووریی ئێستای نێوانیان، ئەوکاتە ئەو بڕی گەرمییەی زەوی لە خۆری وەردەگرێت دەبێتە چوار ھێندی ئەوەی ئێستا وەریدەگرێت، خێرایی سوڕانەوەشی بەدەوری خۆردا خێراتر دەبێت و ئیتر ژیان ئەستەم دەبێت.
٣. بەرگەھەوای دەوری زەوی دەبێتەھۆی پاراستنی زەوی لە ملیۆنان تەن لە شوھب کە لەفەزای دەرەوە دادەبەزن، ھەروەھا لە تیشکی گەردوونیش دەیپارێزێت کە ئەگەر بڕێکی لێ بگاتە زەوی ژیان خاپوور دەکات.
٤. ئەگەر بڕی ئۆکسجین بەڕێژەی (٥٠%) یان پتر لە ھەوادا ھەبێت (زیاتر لە بڕی ٢١%)، ئەوکاتە ھەموو ئەو ماددانەی توانای گڕگرتنیان ھەیە لە جیھاندا ئەگەری کڵپەسەندنیان دەبێت، بەڕادەیەک کە یەکەمین پریشکی درەختێک دەبێتەھۆی سوتاندنی تەواوەتی دارستانێک.
خۆئەگەر ڕێژەی ئۆکسجین (١٠%) بێت، دیسانەوە ژیان لەسەر ڕووی زەوی نامێنێت.
٥. گەر بڕی ئاوی بەستووی سەر جەمسەرەکان بتوێتەوە و ببێتە ئاوی سەر زەوی، ئەو ساتە ئاستی ئاوی دەریا و زەریاکان بەرزدەبێتەوە و زۆربەی زۆری ڕووبەری کیشوەرەکان و چی دیمەنی ژیانی لەسەرە، نقومی ئاو دەبن.
٦. گەر ئاوی زەریاکان شیرین بوونایە، بۆگەنیان دەکرد و ژیانیش لەسەر زەوی توشی گەورەترین کارەسات دەبووەوە، بەڵام ئێستا سوێریی ئاوی دەریا و زەریاکان ڕێی لە خراپبوون و بۆگەن کردن گرتووە. خۆئەگەر کلۆر لەگەڵ سۆدیۆم یەکیان نەگرتایە، خوێ بوونی نەدەبوو.
٧. ئەگەر یاساکانی کێشکردن نەبوونایە، لەکوێ گەردیلەکان گەردەکانیان دەگرت و گەردیش گەردیلەکان، لەکوێ خۆر خۆر دەبووو زەویش زەوی؟
٨. ئەگەر شاخەکان لەسەر ڕووی زەوی نەبوونایە، زەوی پەرتپەرت دەبوو و ئەم توێکڵە شیاوەی بۆ ژیان نەدەبوو.
لێرەدا ئیعجازی قورئانی پیرۆز لەو وتەیەی پەروەردگاردا دەردەکەوێت کە دەفەرموێت{أَوَلَمْ يَنْظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ وَأَنْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ (185)} [الأعراف] واتە: ئایا بۆ سەرنجیان نەداوە لەو ھەموو دەسەڵاتە گەورەیەی خوا لە ئاسمانەکان و زەویدا و ئەو ھەموو شتانەی کە خوا بەدیھێناون؟ (بۆ ئەوەندە بێئاگان؟) خۆ بەڕاستی ئاکامیان نزیک بووەتەوە، جا بە چ گوفتارێکی تر لەدوای قورئان باوەڕ دەھێنن؟
یاخود دەفەرموێت:{وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (20)} [الذاريات] واتە: بێگومان لەسەر گۆی زەویدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە (لەسەر دەسەڵات و زانیاری خوا) بۆ کەسانێک کە بەشوێن دڵنیاییدا دەگەڕێن.

