سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ھەڵًوێستەکانی ابوبکر یەکەم پیاوبوو کە باوەڕھێنانی خۆی ئاشکرا کرد(هاوهڵان)
نووسینی/هارون نوح طه///ئیمامی عەلی کوڕی ابوطالب دەفەرموێ :(پێغەمبەری خوام بینی لەنێو قورەیشیەکان یەکێ لێی دەدا وەیەکێ ھەراسانی دەکردو یەکێ پیسی بەسەر دادەکرد پێیان دەگووت :ئەتۆی کە خواکانت ھەمووی کردوونەتە یەک خوا؟
ئیمامی(علی) دەفەرموێ: سوێند بەخوا لەو رۆژەدا کەسمان نەمانتوانی نزیک بکەوینەوە بەرگری لەپێغەمبەربکەین جگە لە (ابوبکر) لەم و لەوی دەدا تێی فرێدەدان و پاڵی پێوەدەنان پێیانی دەوت ھاوار بۆ ئێوە [اتقتلون رجڵا ان یقول ربی اللە] ئایا کەسێک دەکوژن کە بڵێ (اللە) خوای منە، ئینجا پێغەمبەری بەرزکردە سەرپارچە جاجمێک یان عەبایەکەی خۆی وگریا تاکو فرمێسکی ریشی تەڕکردپاشان پێغەمبەربە(ابوبکر) ی گووت:
سوێندتان دەدەم بەخوا ئایا باوەڕدارەکەی ئال ی فرعون گەورترە یان (ابوبکر).؟ قەومەکە بێ دەنگ بوون (علی) دەفەرموێ سوێند بەخوا یەک کاتژمێری ابوبەکر باشترە لە ھەزار کاتژمێری باوەڕدارەکەی ئالی فرعون ئەو پیاوێک بوو لەترسی فرعون باوەڕی خۆی شاردەوە بەڵام ئەوەتا ابوبکر ئاشکرای دەکات دەڵێ ئەوەی دەبێ باببـێ لەھیچ کەسێک ناترسم).
* لەرۆژی بەدرلەساڵی(٢)ی کۆچی کەلەشکری کافرەکان ڕووبەڕووی ئیمانداران ڕادەوەستن ھەردووک لەشکرەکان لە کاتی گرمەی جەنگ دا تێکەل یەکتردەبن عبدالرحمن ی کوری ابوبکریش یەکێک بووکە لەگەڵ کافرەکان دابوو ھێشتا موسلمان نەبوو کاتێ موسلمان دەبێ بەباوکی خۆی دەڵێ لەرۆژی بەدر بۆم ھەڵکەوت کە بتکوژم بەڵام خۆم لێ لادای نەمکوشتی ابوبکرفەرمووی :بەڵام ئەگەر من پێت بگەیشتبامە لێم لانەدەدای دەمکوشتی) .
ئەمە باوەڕی ابوبکرە تەنھا خۆشەویستی خواو پێغەمبەری لەدڵە بۆیە ئامادەیە ھەموو شتێ بکات لەپێناوخواو پێغەمبەر(درودی خوای لەسەربێت).
[لا تَجِدُ قَوْمًا یُۆْمِنُونَ بِاللَّەِ ۆالْێوْمِ الْآَخِڕ یُۆادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّەَ ۆرَسُوڵەُ ۆڵوْ کَانُوا آَبَاءَەُمْ ڕَوْ ڕَبْنَاءَەُمْ ڕَوْ إِخْۆانَەُمْ ڕَوْ عَشِیرَتَەُمْ ڕُوڵئِکَ کَتَبَ فِی قُلُوبِەِمُ الْإِیمَانَ ۆڕَیَّدَەُمْ بِرُوحٍ مِنْەُ ۆیُدْخِلُەُمْ جَنَّاتٍ تَجْڕی مِنْ تَحْتِەَا الانْەَارُ خَالِدِینَ فِیەَا رَچِێ اللَّەُ عَنْەُمْ ۆرَچُوا عَنْەُ ڕُوڵئِکَ حِزْبُ اللَّەِ ڕَلا إِنَّ حِزْبَ اللَّەِ ەُمُ الْمُفْلِحُونَ]
واتە : ئەی محمد ئەی ئیماندار تۆھیچ قەومێک نابینی کەباوەڕیان بەخواو ڕۆژی دوایی ھەبێ کەسانێکیان خۆش بوێت کە دوژمنایەتی خوا وپێغەمبەر دەکەن (واتە : ھیچ کاتێ باوەڕدار دوژمنانی خواوپێغەمبەری خوای خۆش ناوێت )ئەگەر چی باوکیان بێت(سەبارەت بە ابو عبیدە کەڕۆژی ئوحود دا باوکی خۆی کوشت)یان کوڕەکانیان (کە ابوبەکرخەیالی کوشتنی کوڕکەی کرد لەڕۆژی بەدر)،یان برایەکانیان (مصعب ی کوڕی عومەیر برایەکەی خۆی کوشت لەڕۆژی بەدر)،یان ھەموو ھۆزوو تیرەوعەشیرەتیان بێت (کەعمری کوڕی خەتتاب خزمێکی نزیکی خۆی دەکوژیت لەبەدر ھەروەھا ئیمامی حەمزە و علی و عبیدە ی کوڕی الحارپ.لەبەدر دا عوتبە وشەیبە ووەلیدی کوڕی شەیبە دەکوژن. واللە اعلم )
ئەوانە بەراستی خوای گەورە باوەڕی لەناو دڵ و دەروون دروست کردوون ھەروەھا بەھێزو توانای کردوون بۆسەرخستنی ئایینەکەی وەلەدواڕۆژدا داخیلی ناوباغەکانی بەھەشتیان دەکات کەلەژیێریەوە کانیاوی زوڵال ھەڵدەقوڵێن تێیدانیشتەجێ دەبن خوای گەورە لێیان ڕازیە ئەوانیش لەخوا ڕازین ، ئەوانە گرووپی خوان ئاگاداربە کەگرووپی خوا خۆش بەخت وسەرکەوتوون.

