سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خواپەرستی ئەرکی سەرەکی مرۆڤە ...عیبادهت
نووسینی/ناصح اراهیم سازانی ///بێگومان خوای گەورە فەرمانی کردووە بە پێغەمبەر ێلی اللە علیە وسلم تا مردن عیبادەتی بۆ بکات بە بەردەوامی:{وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ (99)} [الحجر]
کەواتە ئەو فەرمانە ھەموو ئوممەتەکەشی دەگرێتەوە, ئەرکی سەرشانی ھەموویانە کە فەرمانبەرداری خودا بکەن و بیپەرستن, ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نەدەن, تا لە ژیاندان.
پێویستە لەسەرمان بە ھیچ جۆرێک عیبادەت بۆ غەیری خوا نەکەین, چونکە پەروەردگار فەرمانمان پێدەکات و دەفەرموێت: {وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْڕكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَاڕ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَاڕ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا (36)} [النساء] واتە: ئەی خەڵکینە! تەنھا خوابپەرستن و ھیچ شتێ نەکەنە ھاوەڵ و شەریکی نە مرۆڤ , نە جنۆکە, نە دار, نە بەرد, نە مەلائیکە, نە پێغەمبەران, نە پیاوچاکان..
بێگومان نوێژکردن گەورەترین پەرستشە.. پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم لە دوا ساتەکانی ژیانی ھەر بیری بەلای عیبادەتەوە بوو, بیری بەلای نوێژەکەیەوە بوو, وەک عائیشەی دایکی ئیمانداران رەزای خوای لێ بێ بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت: (پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم لە دوا ساتەکانی ژیانیدا کاتێک نەخۆشیەکەی تینی بۆ ھێناو تایەکی زۆری لێھات فەرمووی: (ئاوم بۆ بێنن لە دەفرێکدا). ئێمەش بۆمان ئامادەکرد, دەستنوێژی گرت, پاشان ھەستایە سەرپێ بڕوات بەرەو مزگەوت بۆ پێش نوێژی خەڵکەکە لە ھۆش خۆی چوو پاشان ھۆشی ھاتەوە فەرمووی: (اێلّی الناس ؟). ئایا خەڵکەکە نوێژیان کرد؟. وتمان نەخێر, چاوەڕێی تۆن ئەی پێغەمبەری خوا!. فەرمووی: (ئاوم بۆ بھێنن لە دەفرێکدا). ئێمەش بۆمان ئامادەکرد, دەستنوێژی گرتەوەو ھەستایە سەرپێ بڕوات, لە ھۆش خۆی چووەوە, پاشان ھاتەوە سەرخۆی, فەرمووی: (اێلی الناس ؟). ئایا خەڵکی نوێژیان کرد؟. وتمان: نەخێر, چاوەڕێی تۆن ئەی پێغەمبەری خوا!. فەرمووی: (ئاوم بۆ بھێنن لە دەفرێکدا). ئێمەش بۆمان ئامادەکرد, دەستنوێژی گرت و, ھەستایە سەرپێ بڕوات دیسان لە ھۆش خۆی چوو, پاشان ھاتەوە سەرخۆی و, فەرمووی: (اێلی الناس؟!). ئایا خەڵکی نوێژیان کرد؟ وتمان: نەخێر چاوەڕێی تۆن ئەی پێغەمبەری خوا!. عایشە فەرمووی: موسڵمانان کۆبونەوەو چاوەڕێی پێغەمبەری خوایان دەکرد لە مزگەوتدا بۆ نوێژی عیشا، پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم ناردی بەدوای ئەبوبەکرا, بێت پێش نوێژی بۆ خەڵکەکە بکات, نێرراوەکەی پێغەمبەری خوا چوو بە ئەبوبەکری وت: پێغەمبەری خوا فەرمانی پێکردووی پێش نوێژی بۆ خەڵک بکەیت. ئەبوبەکر پیاوێکی دلڕ نەرم بوو فەرمووی: ئەی عومەر تۆ بڕۆ پێش نوێژیان بۆ بکە, عومەر فەرمووی: تۆ شایەن تری بەو شوێنە نەک من, عائیشە فەرمووی: ئەو چەند رۆژە ئەبوبەکر پێش نوێژی بۆ دەکردن, لێرەدا پێغەمبەری خوا خورپەیەک کەوتە دڵیەوە. دوو پیاو چوونە ژێر باڵی کە یەکێکیان عەبباس بوو لەمالڕ دەرچوو بەرەو مزگەوت, سەیری کرد ئەبوبەکر پێش نوێژی دەکات. کاتێک ئەبوبەکر پێغەمبەری خوای بینی ویستی بڕواتە دواوە, پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیە وسلم ئیشارەتی بۆ کرد لە جێی خۆی بمێنێ و بەو دوانەی لە ژێر باڵیدا بوون فەرمووی: لە تەنیشتیەوە دام نیشێنن, ئەوانیش دایان نیشاند لە تەنیشت ئەبوبەکرەوە, ئیتر ئەبوبەکر بەپێوە ئیقتیدای کرد بە پێغەمبەرەوەو خەڵکەکەش بە ئەبوبەکرەوە, پێغەمبەریش بەدانیشتنەوە نوێژەکەی کرد) .

