سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ له‌ڕووى زاستیى پزیشکییه‌وه.... پاک و خاوێنى:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى.........خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَ‌افِقِ وَامْسَحُوا بِرُ‌ءُوسِكُمْ وَأَرْ‌جُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُ‌وا ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْ‌ضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِّنكُم مِّنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُڕ‌يدُ اللَّـهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَ‌جٍ وَلَـٰكِن يُڕ‌يدُ لِيُطَهِّرَ‌كُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُ‌ونَ المائده: ٦. واته:
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئیمانتان هێناوه کاتێک هه‌تان بۆ نوێژکردن, ئه‌وه رووخسارتان بشۆن , هه‌روه‌ها ده‌سته‌کانتان تا ئانیشکه‌کانتان, پاشان ده‌ستى ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌رتاندا, پێکانتان بشۆن تا هه‌ردوو قوله‌پێتان, ئه‌گه‌ر له‌ش گران بوون ئه‌وه خۆتان بشۆن و خۆتان خاوێن بکه‌نه‌وه, ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له‌سه‌فه‌را بوون, یان چوونه سه‌رئاو, یان چوونه لاى هاوسه‌رتان ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت بۆ خۆشتن یان ده‌ستنوێژ گرتن ئه‌وه ته‌یه‌مموم بکه‌ن به خاکێکى پاک, ناوله‌پتان بده‌ن له خۆڵه پاکه‌که و بیهێنن به‌ده‌م و چاوتاندا به‌و تۆز‌و خۆڵه پاکه, خودا کارتان بۆ ئاسان ده‌کات و نایه‌وێت توشى سه‌غڵه‌تى و زه‌حمه‌تتان بکات, به‌ڵکو ده‌یه‌وێت پاک و خاوێنتان بکات و به‌هۆى گوێرایه‌ڵى ملکه‌چ کردنتان بۆ فه‌رمانه‌کانى, خوا نازو نیعمه‌تى خویتان به‌سه‌ردا بڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ى سوپاس گوزاربن .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّڕ‌ينَ البقره: ٢٢٢. واته: به‌ڕاستى خودا ته‌وبه‌کارانى خۆش ده‌وێت, ئه‌وانه‌شى خۆش ده‌وێت که خۆیان به‌پاکى راده‌گرن.
خواى گه‌وره له قورئاندا چه‌ندها جار باسى پاک و خاوێنى دووباره کردۆته‌وه له‌به‌ر گرنگیه‌که‌ى, هه‌روه‌ها فه‌رزى کردووه له‌سه‌ر موسڵمانان که ده‌ستنوێژ بگرن بۆ نوێژه‌کانیان, وه له چه‌نده‌ها شوێندا فه‌رزه له‌سه‌ریان خۆیان بشۆن وه‌ک له‌دواى جووت بوون له‌گه‌لأ هاوسه‌ر, یان ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیه‌وێ ئیمان بهێنێ و بێته ناو دینى پاکى ئسلامه‌وه, پێویسته له‌سه‌رى خۆى و پۆشاک و جل و به‌رگه‌کانى پاک بشوات, بۆ ئافره‌تان له‌دواى پاک بوونه‌وه‌یان له خوێنى حه‌یز و زه‌یسانى پاک بوونه‌وه دواى منداڵ بوون.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَانِ..) . واته: پاک و خاوێنى نیوه‌ى ئیمانه..
ئه‌مه‌ش پاک و خاوێنى جل و به‌رگ و ئاو و, خاک و خۆڵى ته‌یه‌مموم و, دلأ و ده‌روونیش ده‌گرێته‌وه له هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خودا دانان و گومان و دوودڵى و غه‌ل و غه‌ش و رق و کینه له موسڵمانان, پاککردنه‌وه‌ى لایه‌نى مه‌عنه‌وى و ئه‌و شتانه‌ى که پێنج هه‌سته‌که هه‌ستى پێ ده‌که‌ن, نیوه‌که‌ى تریشى بریتیه له ئه‌خلاقى جوان و کرده‌وه‌ى چاکه..
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (طَهِّرُوا هَذِهِ الأَجْسَادَ طَهَّرَكُمُ اللَّهُ) . واته: جه‌سته‌تان پاک و خاوێن رابگرن با خواى گه‌وره پاکتان کاته‌وه.
پێویسته موسڵمان رووخسارى جوان بێت, خۆى له بیر نه‌کات, جل و به‌رگى جوان و خاوێن بێ, پێشه‌نگ بێ چونکه خه‌ڵک چاو له‌و ده‌که‌ن, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم خۆى خاوێن بووه و فه‌رمانیشى داوه به شوێنکه‌وتوانى که پاک و خاوێن بن و بۆنى خۆش له خۆیان بده‌ن, به‌تایبه‌تى بۆ نوێژ جه‌ماعه‌ت.
ئیسلام ته‌نها به پاک و خاوێنى ئاده‌میزاد خۆى وازى نه‌هێناوه, به‌ڵکو به شێوه‌ى گشتى گرنگى به خاوێنى ژینگه‌ش داوه, ده‌ست به‌ئاوگه‌یاندنى له ژێر سێبه‌رى دره‌ختى سه‌ر رێگا و بان و دارى به‌رداردا قه‌ده‌غه‌کردووه که خه‌ڵک هاتوچۆى پێداده‌که‌ن به تایبه‌تى, هه‌روه‌ها ده‌بێت نوێژخوێنان گۆره‌ویه‌کانیان بشۆن بۆ ئه‌وه‌ى بۆنى گۆره‌ویه‌کانیان خه‌ڵک وه‌ڕس و سه‌غڵه‌ت نه‌کات, پیازو که‌وه‌ر و سیر و ئه‌و شتانه‌ى بۆنیان خه‌ڵکى سه‌غڵه‌ت ده‌کات نه‌یخۆن کاتێک ده‌ڕۆن بۆ مزگه‌وته‌کان, ده‌م و ددانیان به ده‌رمان بشۆن, سیواک بکه‌ن, قژیان شانه بکه‌ن نه‌ک هه‌رته‌ڵێکى رووبکاته شوێنێک وه‌ک شه‌یتان.
خواى گه‌وره پێى خۆشه شوێنه‌وارى نازو نیعمه‌ته‌کانى به به‌نده‌که‌یه‌وه دیار بێت, له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ خۆیان بڕازێننه‌وه له‌کاتى چوون بۆ مزگه‌وتدا.
* جابر ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم قه‌ده‌غه‌یکردووه میز بکرێته ناو ئاوى وه‌ستاوه‌وه: (نَهَى أَنْ يُبَالَ فِى الْمَاءِ الرَّاكِدِ) .
بێگومان زۆربه‌ى نه‌خۆشیه گواستراوه‌کان ئه‌وانه‌ى له یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکى تر ده‌گوێزرێنه‌وه به‌هۆى ئاوى پیسه‌وه‌یه وه‌ک: په‌تاى کولێرا, گرانه‌تا, ئیفلیجى منداڵ, هه‌وکردنى جگه‌ر, میکرۆبى ئه‌م نه‌خۆشییه ترسناکانه له‌ناو ئاوى پیسدا گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌مێننه‌وه, که‌واته قه‌ده‌غه‌کردنى له پیس بوون واجبه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک و بلآوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه پڕمه‌ترسى و ترسناکه‌کان.
ئه‌و خاوێنیه‌ى که ئیسلام گرنگى پێداوه کرده‌وه‌یه‌کى چاکه, موسڵمان هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى ده‌کات کاتێک گوێرایه‌ڵى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تى, یه‌کسه‌ر ده‌ڵى ئه‌وا بیستم و فه‌رمانبه‌ردارم, که‌ئه‌وه‌ش هه‌رچى حه‌ب و ده‌رمانى سه‌ر زه‌وییه پێى راناگات ..

