سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
توانای ڕاستەقینەی خۆت دەرک بکە...لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن /نووسینگهی تهفسیر///زانایان لەو باوەڕەدان ئەو ھێزانەی لەمرۆڤدا ھەن گەورە و مەزنن، ئێمە کەمتر لە (٥%)یان بەکاردێنین! ھەموو مرۆڤێک ھێزی کاریگەری ھەیە، ھێزی ئیرادە و تەرکیز و بیرکردنەوەی ھەیە و بڕێکی گەورەش لە زیرەکی، وەلێ بەدەگمەن بەکاریان دێنێت. کەواتە پێویستە لەسەرمان فێر ببین چۆن ئەم ھێزانە ئازاد بکەین و لێیان سوودمەند ببین.
ئەگەر ویستت کەسێتیت بەھێز بێت، دەبێت بڕوات وابێت کەسێتیت ھێندە بەھێزە بەس بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و قەیرانەکان بە متمانەی سەرکەوتنەوە. پێویستە ئەم ھێزانە بناسیت و فێرببیت چۆن سەرکەوتوانە وەبەرھێنیان بکەیت، دەتوانیت ئەو کارە بکەیت لەڕێی لێکۆڵینەوەی ھەندێک لە سەرکەوتوانی ژیانەوە، باوەڕیشت ھەبێت لەتواناتدا ھەیە وەک ئەوان بیت.
لەیادمە چەند ساڵێک پێشتر ئەو کاتەی لە زانکۆ بووم، داوام لێکرا وانەیەکی سادە بدەم بۆ ماوەی چارەکە سەعاتێک، بڕوام وابوو لەو کارەدا ڕووبەڕووی ناڕەحەتی زۆر دەبمەوە، کە وادەی وانە (موحازەرە)کە ھات خۆم بینیەوە چەند ڕستەیەک دەڵێم و پاشان ھزرەکان لەلام تێکەڵ بوون و ئیدی نەمزانی چۆن تەواوی بکەم و کۆتایی بە وانەکە بھێنم، لەگەڵ ئەوەی بڕی زانیارییەکان کە ئامادەم کردبوو زۆریش بوو، کەچی وانەکە شکستی ھێنا.
بەڵام لەدوای ئەوە و "پاش گەشەکردنی زانیارییەکانم دەربارەی خۆم" داوام لێکرا بیردۆزەکەم دەربارەی ئیعجازی ژمارەیی شرۆڤە بکەم، ئەوەش لەپێناو ئامادەکردنی فیلمێک دەربارەی ئەم بابەتە. بەوپێیەی فیلمەکە بۆ لیژنەیەکی زانستی و شەرعی نمایش دەکرێت و بایەخی خۆیی ھەیە بۆیە لۆژیک فەرزی دەکات لەو وانەیەی کە پێشتر لەبەردەم ھاوڕێکانمدا پێشکەشم کرد، پتر شپرزە ببم و بپەشۆکێم.
ئەمجارەیان کارێکی باشم ئەنجامدا، قەناعەتم بەخۆم کرد لەتوانامدا ھەیە وانەیەکی درێژ پێشکەش بکەم و بەئاسانی دەربارەی شتگەلی گرنگ بدوێم. ئاکامەکە وەھابوو زمانم بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش جوڵا و ھەستم بە کات نەکرد، وانەکە پتر لە (٢ کاتژمێر)ی خایاند!!
لەم دوو حاڵەتەدا ھیچ شتێک نەگۆڕا، تەنھا ھێندە نەبێت تێگەیشتم کە ھێزگەلێک لەناخمدا ھەیە پێویستی بە ئازادکارێکە. من لەتوانامدا ھەیە ھەر کارێک بکەم کە کەسێکی تر پێی ھەڵدەستێت. بەگوزارشتێکی تر: بۆ ئەوەی بتوانین ھەر کارێک ئەنجام بدەین (چەند گرانیش بێت) دەبێت گومان ببەین و بڕوامان وابێت و دڵنیابین لەوەی دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین، دواجار لەو کارەدا سەرکەوتوو دەبین.

