سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌ناوه جوانه‌کانى خوا 12ــ الـخـالـــق
الخالق : ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى شایان به‌هه‌موو گه‌وره‌یی و به‌رزىیه‌ک ، ئه‌م ناوه (8) جار له‌قورئانا هاتووه ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (خلق)ه واته به‌دیهێنانی هه‌ر شتێ به‌ڕێک و پێکترین شێوه ..
الخالق : واته خواى گه‌وره به‌دیهێنه‌رى به‌دیهێنراوه‌کانه له‌نه‌بوونه‌وه بۆ بوون ، بێ ئه‌وه‌ی که‌پێشتر هیچ جۆره بونێکیان بووبێ ، به‌جوانترین و رێک‌و پێکترین شێوه‌و ئه‌ندازه هێناویه‌ته گۆڕه‌پانى بوونه‌وه .. له‌زۆر ئایه‌تا خواى گه‌وره‌ی باسی خالقێتى خۆی ده‌کات وه‌ک : [..اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ.. ] ابراهیم / ٣٣ .
واته : زاتی (الله)یه ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌دیهێناوه له‌نه‌بووه‌نه‌وه بۆ بوون ، بێ ئه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی خاو له‌ئالآدابێ .. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [..مَا خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلاَّ بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُسَمًّى.. ] الروم / ٨ .
واته : خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌دى نه‌هێناوه ته‌نها به‌حه‌ق نه‌بێ ، وه بۆ کاتێکى دیارى کراو .. خالقێتى سیفه‌تى خوایه وه‌له‌سه‌ر خوایه به‌جێگه‌یاندنی سیفه‌ته‌کانى ، چونکه گشت سیفه‌ته‌کانی حیکمه‌و زانایی دادپه‌روه‌رێتىو راست په‌روه‌رىیه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [ وَخَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِالْحَقِّ وَلِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ] الجاپیه / ٢٢ .
واته : خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌حه‌ق به‌دیهێناوه ، وه‌بۆ پاداش دانه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێ به‌وه‌ی کارى بۆ کردووه .. ئه‌م سیفه‌ته تایبه‌ته به‌س بۆ خواى گه‌وره‌و که‌سێ ناتوانێ پێشووله‌یێ بهێنێته کایه‌وه . هه‌رچه‌نده پشتیوانی زۆربن له‌جنۆکه‌و ئاده‌مى ، وه‌یا ده‌سه‌لآت و هێزی هه‌بێت، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که‌به‌دیهێنان واته هێنانه‌ڕوی شتێ له‌نه‌بونه‌وه بۆ بوون به‌بێ که‌ره‌سته‌ى خاو ، به‌لآم دروست کردن بریتىیه له‌ئاڵوگۆڕ کردنی هه‌ندێک له‌دروست کراوبووه‌کانا ، که‌واته هه‌رچی بونه‌وه‌ره (جا ئادةميزادةكان بيَ يا ئاذةلَ و بالَندةكان بيَ يا زيندةوةرة بضوكةكان بيَ يا دار‌و بةردةكان بيَ يا دةرياو ماسىيةكان بيَ يا ضياو دةشتايىو بيابانةكاني بيَ يا ئاسمان و ئةستيَرةكان بيَ .. هتد، طشتيان لاى خوا بةديهيَنراون لةنةبوونةوة بؤ بوون .. وة ئادةميزادى خواناس هةرطيز بيَ ئاطاو غافلَ نابيَت لةثةروةردطارى طةورةيي .. وةك ضؤن تةشبيهي طةر هؤنراوةى شاعيريَ بخويَنيتةوة شاعيرةكة بةشيَكى لةدلَ و فكريدا طرتووة ، تا شيعرةكانى لةبةردةستي بيَ، يا بةمانايةكىتر ضؤن يةكيَ بةسةير كردني هؤنراوة يةكسةر شاعيرةكة ديَتة بةرضاوي ذيرىو بير‌ى ، ئاوةهاش ئادةميزادى خواناس بةديتني بةديهيَنراوةكانى خوا دةسةلآتى طةورةو فراواني خواى لةبةر دلَ و دةرونيدا ئةدرةوشيَتةوة .. يا وةك تةشبيهى نةبيَ ديتني ويَنةطايةك ويَنة كيَشةكة دةخاتة ڕوو، ئاوةهاش ئةم بوونةوةرة خوا لةبةر بيروهؤش بزر ناكات .. هةموو سيفاتة بةرزةكانى لىَ رةنط دةداتةوة لةمانةش خاليقيَتي ..
ئازيزان .. خواى طةورة وةك ضؤن خاليقى مةخلوقاتةو بةڕيَوةيان دةبات لةڕووى ماددياتةوة، لةڕووى مةعنةوياتيشةوة فةرامؤشي نةكردوون، ئةوةي ثيَداويستى بةديهيَنراوةكان بيَ ثىَي داون وةكو روح و عةقلَ و هيدايةت و مةعريفةت و هةست و نست و شعور..هتد ، جا دةستى ميهرةبانيَتى طرتووة ثيَيانةوة بةڕيَوةيان دةبات بةوثةڕي دانايىو زانايىيةوة ، لةو مةخلوقانةى خواى طةورة بةهرةمةندى كردوون و ثلةو ثايةى ثيَداون وةك ئادةميزاد كةخواى طةورة لةخؤرو قوڕ بةديهيَناوة ، ثاشان لةروحي خؤي فووى ثياكردووة هةست و نست و عةقلَ و شعور و طويَضكةو ضاوو دلَي ثىَ بةخشيوة ، وةكو خواى طةورة دةفةرمويَ : [ هَلْ أَتَى عَلَى الإِنسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْڕ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا(1)إِنَّا خَڵقْنَا الإِنسَانَ مِنْ نُگْفَه‌ٍ أَمْشَاجٍ نَبْتَلِیهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِیعا بَصِیرا(2)إِنَّا هَدَیْنَاهُ السَّبِیڵ إِمَّا شَاکِرا وَإِمَّا کَفُورا ] الانسان/١ ـ ٣ .
واته بێگومان زۆر ئان و زه‌مانى رابوردن له‌پێش به‌دیهاتنی ئاده‌میزاد ، که‌سێ له‌ئاده‌میزاد نه‌بوو تاکو باس و یادى بکرێ ، ئێمه خۆمان ئاده‌میزادمان به‌دیهێنا له‌نوگفهى تێکه‌لآو له‌عونصری جیا جیا بۆ ئه‌وه‌ی تاقى بکه‌ینه‌وه جا گوێچکه‌و هه‌ست و بیناو شعورمان پێدا، ئه‌وساش ئێمه خۆمان رێنوماییمان کرد به‌لاى دوو رێگا، ئازادیمان پێبه‌خشی جا یا رێگاى سوپاس گوزارى و هیدایه‌تى راسته شه‌قامى خوایی، یانیش رێگه‌ى سفله‌یىو بێ باوه‌ڕیی و حه‌ق پۆشى و شه‌یتانی .. هه‌روه‌ها له‌و به‌دیهێنراوانه‌ى که‌خواى گه‌وره به‌هره‌مه‌ندى کردوون و پله‌و پایه‌ى پێداوون جنۆکه‌یه وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وَخَلَقَ الْجَانَّ مِنْ مَاڕجٍ مِنْ نَارٍ ] ره‌حمان/١٥ . خواى گه‌وره ئاده‌میزادو جنۆکه‌ى له‌یه‌ک تاى ته‌رازووى داناون وه‌به‌دیهێناون بۆ به‌ندایه‌تى وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ ] ژاریات / ٥٦ .. له‌م ئایه‌ته‌دا روون و ئاشکرایه که‌خواى گه‌وره ئاده‌میزادى به‌دی نه‌هێناوه بۆ به‌ندایه‌تى نه‌بێ که‌واته وه‌زیفه‌و کارى سه‌رشانى ئاده‌میزاد به‌ندایه‌تى خواى گه‌وره‌یه .
ئه‌وه‌ی شایانى باس کردنه هه‌ندێ که‌س وا حاڵى بوون به‌ندایه‌تى و عیباده‌ت به‌س بریتىیه له‌نوێژوو رۆژى -ئه‌وه‌ی راستى بێ نوێژ‌و رۆژى به‌شێکن له‌عیباده‌ت و به‌ندایه‌تى نه‌ک هه‌مووی - به‌ندایه‌تى ئاسۆیه‌که‌ى گه‌لێ فراوانه وه‌کو له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێ که‌خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَاي وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ(162)لاَ شَڕيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ ] انعام / ١٦٢ـ ١٦٣ .
واته : بفه‌رموو بێگومان نوێژه‌کانم و کاره به‌ندایه‌تیه‌کانى ترم له‌به‌ندایه‌تى و قوربانى وه‌گشت ژیانم و مردنم بۆ خودایه که‌په‌روه‌ردگارو به‌ڕێوه‌به‌ری جیهانه‌کانه ، وه ئه‌و زاته هیچ شه‌ریک و هاوبه‌شی نیه ئا به‌مه‌وه فه‌رمانم پێکراوه، وه‌من له‌یه‌که‌م موسڵمانانم ، جا که‌واته به‌ندایه‌تى و عیباده‌ت هه‌موو ژیان و مردنیش ده‌گرێته‌وه ئاسۆی خۆی ، وه‌له‌ماناى (لاشريك له) ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ که‌ژیان و مردن و نوێژ‌و قوربانى و باقى فه‌رمانه‌کانى تر‌ى ئاین گه‌ر بۆ غه‌یری خوابن ئه‌وه ماناى شیرک ده‌گه‌یه‌نێ – با خاوه‌نه‌که‌ى ئیدیعاى تاکو ته‌نهاێتى خواى گه‌وره بکات ، وه‌له‌فه‌رمووده‌کانى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستیش (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م راستیه روون و ئاشکرایه که‌هه‌موو کار‌و هه‌ڵوێستێکی ئاده‌میزادى ئیماندار عیباده‌ت و به‌ندایه‌تىیه ، به‌ڵێ هه‌ستانى دانیشتنی رۆیشتنی نان خواردنی کارکردنی نوستنی هه‌ر گشتیان عیباده‌ت و به‌ندایه‌تین بۆ خواى گه‌وره به‌مه‌رجێ تێیاندا نه‌که‌وێته عصیان و بێ شه‌رعی ، هه‌روه‌ها بیروباوه‌ڕه‌که‌ى تاک په‌رستی که‌ئاینی ئیسلامه واى لێ حاڵی ببێ که‌ته‌نها ئه‌و به‌رنامه‌ى خودایه‌و باشترین رێگه‌یه بۆ شه‌ق کردن و بڕینی ژیان، یا به‌مانایێتر خواى گه‌وره ئاده‌میزادى بۆ ئه‌وه به‌دیهێناوه ببێته پیاوی ئه‌و سه‌ربازی ئه‌و له‌رێگه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى که‌به‌پێغه‌مبه‌ران بۆى ده‌نێرێ ، ئیمانی پێ بێنێ و پشتیوانی لێبکاو هه‌وڵی سه‌رخستنی بدا – جا ئه‌مه ئه‌و قه‌صدو مه‌به‌سته‌یه که‌خواى گه‌وره ئاده‌میزادى بۆ به‌دیهێناوه، له‌ولاشه‌وه شه‌یتان و سه‌ربازانى خه‌لق کردووه تاکو ئاده‌میزادى پێ تاقی بکاته‌وه ئاخۆ ئه‌م ئاده‌میزاده تا چ راده‌یه‌ک پاکه‌و پاکى ده‌وێ، باکارو کرده‌وه‌و هه‌ڵوێستى خۆی ده‌ربخاو پله‌و ماهیه‌تى خۆی دیار بکه‌و به‌ئه‌نجامی بگات.
به‌ڵێ هه‌ر مه‌خلوقێ وه‌زیفه‌ى خۆی هه‌یه‌و لێیوه وه‌دره‌وه‌شاوه‌و ئاشکرایه، بۆ نمونه وه‌ک مێش هه‌نگوین ئه‌وه دیاره بۆچى خه‌لق بووه‌و وه‌زیفه‌ى چىیه ، هه‌روه‌ها مه‌ڕومالآت ، هه‌روه‌ها وولآغ و جۆره‌کانى ، یا پاره‌چه‌کانى و به‌شه‌کانى ئاده‌میزاد یاغه‌یری ئاده‌میزاد بۆ نمونه ، چاو دیاره وه‌زیفه‌که‌ى چىیه‌و بۆچى به‌دیهێنراوه هه‌روه‌ها گوێچکه‌و لووت و باقى ئه‌ندامانىتر، هه‌ریه‌که‌ى وه‌زیفه‌ى خۆى دیاره‌و که‌بۆى خه‌لق بووه، ئه‌ندامێ ناتوانێ وه‌زیفه‌ى غه‌یری خۆى به‌جێ بگه‌یه‌نێ، یا مه‌خلوقێ ناتوانێ وه‌زیفه‌ى مه‌خلوقێ تر که‌جنسیان جیاوازبێ به‌جێ بگه‌یه‌نێ، جا هه‌ر کاتێ هه‌ر مه‌خلوقێ یا ئه‌ندامێ له‌مه‌خلوقێ وه‌زیفه‌ى خۆى به‌جێ نه‌گه‌یه‌نێ ئه‌وه له‌رێزو قه‌درو پله‌و پایه‌ى داده‌به‌زێ ، ژیریش نرخى بۆ دانانێ ، ئه‌گه‌ر سه‌گ بێ تۆڕی ده‌کرێ ، ئه‌گه‌ر گوێ درێژبێ به‌ره‌لآى ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر لاق و قاچ بێ ده‌ى بڕنه‌وه .. هتد وه‌هه‌روه‌ها ، جا وه‌زیفه‌و کاری ئاده‌میزادیش به‌لاى خواوه به‌ندایه‌تىیه پێویسته وه‌زیفه‌که‌ى خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ ده‌نا له‌لاى خواى گه‌وره له‌رێزو پله‌و پایه‌ى داده‌به‌زێ و که‌سێکیش نیه یارمه‌تى بدات یا رزگاری بکات له‌و سه‌ره‌نجامه بێقیمه‌تیه‌ى که‌به‌رۆکی ده‌گرێ ، خواى گه‌وره یاسایه‌کى تری هه‌یه له‌به‌دیهاتن و خه‌لق کردندا ئه‌ویش بریتىیه له‌یاساى هاوجووت وه‌کو ده‌فه‌رموێ [ وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ] ژاریات / ٤٩ . به‌ڵێ خواى گه‌وره هه‌موو شتێکى هاوجووت به‌دیهێناوه‌و ته‌نها خۆی تاک و فه‌رده ، ئه‌م هاوجوتیه‌ش بۆ نمونه وه‌کو نێر‌و مێ یا ژن و پیاو شه‌وو رۆژ چاک و خراپ کوفر‌و ئیمان به‌هه‌شت و جه‌هه‌نده‌م به‌رزو نه‌وی ره‌ش و سپى خۆش و ناخۆش شیرین و تاڵ خاوێن و پیس ، ڕاست و خوار یا چه‌پ و راست وه هه‌روه‌ها دیاره ئه‌م جووتانه وه‌کو یه‌ک نین له‌هیچ روویه‌که‌وه ، وه‌کو چۆن چاکه‌و خه‌راپه وه‌کو یه‌ک نین، ده‌ى که‌واته که‌سێ یا ئاده‌میزادێ خاوه‌ن ئیمان بێ و، چاک خوازبێ و روسپىو ره‌وشت به‌رزو پاک بێ، روخۆش و ره‌فتار شیرین بێ، ده‌ست و دامێن خاوێن و پاک بێ ، له‌رێگاى راست و دروستا بێ ، دیاره ئه‌م که‌سه هه‌ر شایانى به‌هه‌شته‌و وه‌که‌سێ تر که‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وبێ هه‌ر بۆ جه‌هه‌نده‌م باشه . وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [ وَمَا يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ(19)وَلاَ الظُّلُمَاتُ وَلاَ النُّورُ(20) وَلاَ الظِّلُّ وَلاَ الْحَرُورُ(21)وَمَا يَسْتَوِي الأَحْيَاءُ وَلاَ الأَمْوَاتُ ] فاگر/١٩ ـ٢٢ . ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [ لاَ يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّاڕ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ الْفَائِزُونَ ] الحشر/ ٢٠ .

