سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پیاوانى ده‌وره پێغه‌مبه‌ر ....بیلال کوری رباح.... بی َباک له سه‌ختی و نه‌هامه‌تی
ئاماده‌کردنى : م.جلیل سێودین.....عومه‌ری کوری خطاب...کاتی باسی (ئه بوبكر) له لای بکرایه ده‌یگوت: ئه‌بوبکر سه‌روه‌رمانه و , سه‌روه‌ریشمانی ئازاد کرد .. مه‌به‌ستی له وه – بیلال - بوو....جا پیاوێک که عومه‌ر ناز ناوی سه‌روه‌رمان ی لێ بنێت , به‌ڕاستی پیاوێکی مه‌زن و خۆشبه‌خته ..
به‌ڵام ئه‌و پیاوه ره‌شتاڵه له‌ڕوولاوازه باڵا به‌رزه ,قژلول و چڕه, بروَ ته‌نکه , (هةروةك سةربردة طيَڕةوان باسيان كردووة) که گوێی له وشه‌ی پیاهه‌ڵدان وباسکردنی ده‌بوو که ئاراسته‌ی ده‌کراو به‌سه‌ریدا ده‌وترا سه‌ری داده‌خست و چاوه‌کانی ده‌نووقاند له کاتێکدا ئاره‌ق به نێوچه‌وانیدا ده‌هاته خوارێ ده‌یگووت:(بةلَكو من حةبةشيم تا دويَنيَ كوَيلة بووم)....!! جا ده‌بێت ئه‌و حه‌به‌شیه کێ بێت , که تا دوێنێ کوَیله بووه ..؟؟ ئه‌وه( بيلالي كوڕي رباح)ی بانگ ده‌ری ئیسلام و نابوتکه‌ری بته‌کانه... یه‌کێکه له موعجیزه‌کانی ئیمان و راست گوَیی یه ....یه کێکه له موعجیزه‌کانی ئیسلامی مه‌زن ....له‌وه‌ته‌ی ئیسلام هاتووه و تا ئه‌مڕوَ تا ئه‌وکاته‌ی خوا ویستی له سه‌ریه‌تی له نێو هه‌رده موسڵماندا لای که‌م حه‌وتیان بیلال ده‌ناسی واتا له‌سه‌ده‌وسه‌رده‌مه کانی پێشوه‌وه تا ئه‌مروَ به سه‌ده‌ها ملیوَن مروَڤ بیلالیان ناسیوه و ناویان له
به‌رکردووه ئاشنای روَڵى ئه‌و بوون هه‌ر چوَن شاره‌زای ژیانی هه‌ردوومه‌زنترین خه‌لیفه‌ی ئیسلام (ابوبكر وعمر) بوون .. گه‌ر بێت و له هه‌ر مندالێک بپرسیت که هیشتا
له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی خوێندنیدا بێت له میسر یا له پاکستان یا له مه‌لایو یا له چین له هه‌ردوو ئه‌مریکاکه له ئه‌وروپا له رووسیا یان له عیراق وسوریاو تورکیا‌و ئێران و سودان له تونس وجه‌زایرو مغریب..له قوڵایى أفریقیا له سه‌ر ده‌شتایى یه‌کانى ئاسیا‌و....له هه‌ر جێگایه‌ک که موسڵمانانى تێدا نیشته جێ بێت ,ده‌توانى لێت بپرسیت ,بچکوَڵ بیلال کێ بوو؟
وه‌ڵامت ده‌داته‌وه که بانگده‌رى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله وعلية وسلم ) بوو..ئه‌و کوَیله بوو که سه‌رگه‌وره‌که‌ى به به‌ردى گه‌رم وقورس سزاى ده‌دا هه‌تا له ئاینه‌که‌ى پاشگه‌زى بکاته‌وه ئه‌ویش ده‌یوت (أحد ..أحد.. خوا تاك و تةنهاية...)
کاتێکیش ئه‌م جاویدانیه ده‌بینیت که ئیسلام به خشیویه‌تى به بیلال ...ئه‌وا چاک بزانه که بیلال به‌ر له موسڵمان بوونى ته‌نها کوَیله‌یه‌کى ده‌ست به‌سه‌ر بوو و حوشترى خاوه‌نه‌که‌ى به چه‌ند چنگه خورمایه‌ک ده‌له‌وه‌ڕاند .له چاره‌ى نوسرابوو گه‌ر ئیسلام نه‌بوایه کوَیله‌یه‌کى سه‌ر لێ شێواو بێ وله‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا بێت تا مردن ده‌یپێچێته‌وه و به‌ره‌و قوڵایى له‌بیر چوونه‌وه‌ى ده‌بات....
به‌ڵام ڕاستى ئیمانه‌که‌ى و, مه‌زنى ئه‌و ئاینه‌ى بڕواى پێ هێنا له ژیانیدا و له میژووشداجێگایه‌کى به‌رزیان له نێو گه‌وره پیاوانى ئیسلام و پیاو ساڵحانیدا پێ به خشى ...........
زوَرێک له که سانى خاوه‌ن پله‌و پایه‌و ده‌سته‌ڵات وسامان وجێ ده‌یه‌کى ئه‌و جاویدانیه‌ى (بيلال)ى کوَیله‌ى حه‌به‌شى یان ده‌ست نه‌که‌وت...!!!!
به‌ڵکو زوَرێک له پاڵه‌وانانى مێژووهێنده‌ى بیلال له مێژوودا نه ناسران..
له راستى دا ڕه‌شى پێسته‌که‌یى و که‌مى ڕه‌گ و ڕه‌چه‌له کى و به‌که‌م زانینى لاى خه‌ڵک وه‌کو کوَیله‌یه‌کى به‌نده کاتێک که ئیسلامى هه‌ڵبژارد بێ به‌شى نه‌کرد له‌وه‌ى که جێگایه‌کى بڵند به ده‌ست بهێنێت که شایسته‌ى راست گوَیى و دڵنیایى و بێگه‌ردى ولێبڕانه‌که‌ى بێت..
هه‌موو ئه‌وانه, له پێ‌و دانگى هه‌ڵسه‌نگاندن و رێز لێناندا لاى هیچ سه‌نگێکى نه‌بوو ته‌نها ئه‌و کاته مایه‌ى سه‌رسوڕمان بووکه مه‌زنییه‌تى له که‌سێکدا ده‌بینرێ که‌س گومانى مه‌زنیى پێ نه بردبێ..
خه‌ڵکى پێشتر وایان ده‌زانی , که کوَیله‌کى وه‌کو بیلال خاوه‌ن بنه‌چه‌یه‌کى عه‌ره‌بى و بێ که‌س و بى َده‌سه لات له ژیانى دا خاوه‌نى هیچ نی یه و موڵکى گه‌وره‌که‌یه‌تی که به پاره‌ى خوَی کڕیویه‌تی و له نێو ته‌ویله‌ى ووڵاخ و حوشتره‌کانى گه‌وره‌که‌یدا دێت و ده چێت ...
وایان ده‌زانى که ئه‌و جوَره که‌سانه ,توانایان به‌سه‌ر هیچ کارێک‌دا ناشکێت و ناتوانن ببنه هیچ..
دواى ئه‌و هه‌موو گومانه‌کانى ره‌وانده‌وه‌وتواناى به‌سه‌ر ئیمان هێناندا شکا ئاى له‌و که‌سه‌ى وه‌ک ئه‌وى پێ بکرێت ...پاشان ده‌بێته یه‌که‌مین بانگده‌رى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليةوسلم)وئیسلام ,ئه‌وکاره‌ى هه‌موو سه‌ردارو گه‌وره‌کانى قوره‌یش که مووسڵمان بوو بوون و شوێنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليةوسلم)که‌وت بوون به ئاواتیه‌وه بوون..!!
به‌ڵێ..( بيلالى كورى رةباح)
چ پاڵه‌وانێتیه که ...چ مه‌زنی یه‌کى گه‌وره‌یه ,ئه‌م سێ ووشه گوزارشتى لێ ده‌که‌ن (بيلالى كورى رةباح)...؟!!
به‌ڵێ ئه‌و حه‌به‌شى بوو له نه‌ته‌وه‌یه‌کى ره‌ش روَژگار کردبویه کوَیله‌ى کابرایه‌کى نه‌وه‌ى (بنى جومة ح) له مه‌که , دایکیش یه کێک بوو له که‌نیزه‌ک و خزمه‌تکاره‌کانیان ...
ژیانێکى کوَیلانه‌ى ده گوزه‌راند ,روَژه‌کانى سه‌خت و هاوشێوه‌ى یه‌کدى به‌سه‌ر ده چوون ,به بێ ئه‌وه‌ى له مڕوَیدا هیچ مافێکى هه بێ و , هیچ ئومێده‌کى به سبه‌ینێ هه‌بێت...!!ورده ورده گوێ بیستی ده‌نگ و باسه کانی (محمد ) ده بوو له کاتێکدا خه‌ڵکی مه‌که قسه کانیان ده‌گوێزایه‌وه و ئه‌و کاتانه ی که گوێی له قسه و باسی گه‌وره‌که‌یی و مێوانه‌کانی ده گرت به تایبه ت ( ئومةية ي كوڕي خةلة ف ) یه کێک له گه‌وره پیاوانی ( بةني جومةح) ئه‌و هوَزه‌ی که بیلال یه کێک بوو له کوَیله‌کانی ..
گوێى لێ ده‌بوو (ئومةية) هه‌ندێجار له گه‌ل َ هاورێکانى له باره‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم) قسه‌ى ده‌کرد زوَر جاریش له گه‌ڵ ئه‌ندامانى هوَزه‌که‌یدا ,قسه‌کانى به شێوه‌یه‌کى پڕ له بوغز‌و کینه‌وغه‌م و خراپه‌کارى بوو ..
گوێیه‌کانى بیلال له نێو ئه‌و ووشه ڕه‌قاویه شێتانه‌دا ئه‌و بنه‌مایانه‌ى ده‌بیست که ئه‌م ئاینه نوێیه هیناویه‌تى و…هه‌ستى ده‌کرد که ئه‌وانه بنه‌ما گه‌لێکى نوێن بوَئه‌م ژینگه‌یه که ئه‌مى تیادا ده‌ژى ..هه‌روه‌ها له قسه‌و باسه توند‌و تیژه‌کاندا دانپیانانى به‌ڕێزى و راستگوَیى و ده‌ست پاکى (محمد) گوێ ى لێ ده‌بوو ….
به‌ڵێ ئه‌و لێیانى ده‌بیست سه‌ریان لێ سوڕده‌ما و , سه‌رسام ده‌بوون به‌وه‌ى که (محمد) هێناویه‌تى...
هه‌ندێک به هه‌ندێکیان ده‌ووت :(محمد)ڕوَژێک له ڕوَژان دروَزن نه‌بووه جادوگه‌ر نه‌بوه‌و شێت نه‌بوه‌هه‌تا ئه‌مڕوَبێین به و انه عه‌یب دارى بکه‌ین و ڕێگری له‌وانه بکه‌ین که خێرا به‌ره‌و ئایینه‌که ده‌ڕوَن....
گوێى لێ بوو ده‌رباره‌ى ده‌ست پاکیه‌که‌ى ده‌دوان...
باسى ئه‌مه‌ک و مه‌ردایه‌تى و خوڕه‌وشت و پاک و بێ گه‌ردى وعاقڵ مه‌ندیان ده‌کرد..
هه‌روه‌ها ده‌یبیست ئه‌وهوَکارانه‌یان به‌گوێى یه‌کتر دا ده‌چرپاند که‌وایان لێ ده‌کات ڕووبه‌ڕووى ببنه‌وه و دوژمنایه‌تى بکه‌ن ,ئه‌وه‌ش :یه‌که‌م پشتوانى وخوَشه‌ویستنى ئایینى باو باپیرانه ...دووه‌م مه‌ترسیان له شکوَمه‌ندى قوڕه‌یش ئه‌و شکوَیه ى مه‌ڵبه‌نده ئایینه‌که‌ی وه‌ک پایته‌ختێکى په‌رستش وقوربانى کردن له هه‌موو دورگه‌ى عه‌ره‌بی دا پێى به‌خشیبوو ,پاشان ڕق و کینه‌یان به‌رانبه‌ر (بةنى هاشم) که له نێو ئه‌واندا پێغه‌مبه‌ر ونێردراوێک ده‌رکه‌وێت و له‌مان نه‌بێت ...
روَژێکیان (بيلالى كوڕى رباح) روناکى خوداى به‌دى کرد و له قوڵایى ده‌روونه چاکه‌که‌یدا گوێبیستى له‌رینه‌وه‌ى ده‌بێت و به‌ره‌و لاى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله وعلية وسلم)ده‌چێت و موسڵمان ده‌بێت ...
زوَرى پێ ناچێت هه‌واڵى موسڵمان بونه‌که‌ى بڵاوده‌بێته‌وه ...زه‌وى له‌به‌ر چاوى سه‌رگه‌وره‌کانى له(بةنى جةموح) سوڕ ده‌خوات ئه‌و سه‌رانه‌ى که لووت به‌رزى فووى تێکردبوو ن و له خوَبایى بوون قورسى کردبوون ...شه‌یتانه‌کانى سه‌ر زه‌وى له‌سه‌ر سنگى (ئومة يةى كورى خةلةف) کوَبونه‌وه, که‌موسڵمان بونى کوَیله‌یه‌ک له کوَیله‌کانیان به‌زلله‌یه‌ک ده‌زانێت که‌مایه‌ى سه‌ر شوَڕى وشوره‌یى یه بوَ هه‌موویان .. کوَیله حه‌به‌شیه‌که‌یان موسڵمان بێت وبکه‌وێته شوێن (محمد) ...
(ئومةية) به‌خوَى ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکه خوَرى ئه‌مڕوَ به‌مانه‌وه‌ى ئه‌م کوَیله بێ گوێ یه له‌سه‌ر ئیسلام ئاوا نابێت....به‌ڵام خوَر هه‌رگیز به موسڵمان بونى بیلال ئاوا نه‌بوو به‌ڵکو به له‌ناوچوونى هه‌موو بته‌کانى قوره‌یش و پارێزه‌رانى بت په‌رستى ئاوا بوو..
له‌ولاشه‌وه (بيلال)هه‌ڵویستێکى وه‌هاى هه‌بوو نه‌ک هه‌ر جێ ى شانازى و رێزه بوَئیسلام وبه‌س –ئه‌گه‌ریش ئیسلام له هه‌مووان شایسته‌تر بێت- به‌ڵکو رێزوشانازیه بوَ هه‌موو مروَڤایه‌تى ..
ئه‌و له‌به‌رده‌م سه‌خترین جوَره‌کانى سزا دا خوَڕاگر بوو وه‌ک خوَڕاگرتنى که‌سانى مه‌زن و چاکه‌کار .
وه‌ک ئه‌وه‌ى که خواى گه‌وره کردبێتیه نموونه بوَخه‌ڵکى که ره‌ش پێستى و کوَیله‌یه‌تى کار له مه‌زنى روَح ناکه‌ن گه‌ر ئیمانى تێدا بێت و ده‌ستى به خوداى خوَیه‌وه گرتبێت و په‌یوه‌ستى مافه‌کانى بێت ..
به‌ڕاستى بیلال وانه‌یه‌کى ڕه‌وانى به‌خه‌ڵکى سه‌رده‌مه‌که‌ى و هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانى دیکه پێشکه‌ش کرد, بوَ ئه‌وانه‌ى که له سه‌ر ئاینه‌که‌ى ئه‌ون و له‌سه‌ر هه‌ر ئاینێکى دیکه‌ن وانه‌یه‌ک کروَکه‌که‌ى ئه‌وه بوو که ئازادى ویژدان و سه‌روه‌ریه‌که‌ى نافروَشرێن به پڕى زه‌وى زێڕ یان به پڕى زه‌وى له سزادان ...ئه‌و به‌ڕووت و بێ پوَشاکى خرابووه سه‌ر پشکوَ تا له ئایینه‌که‌ى پاشگه‌ز ببته‌وه یان بیر‌و بوَچونه‌که‌ى بگوَڕێت به‌ڵام رازی نه‌بوو..له‌ڕاستیدا پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليةوسلم) وئیسلام ئه‌م کوَیله حه‌به‌شیه بێ ده‌سه‌ڵاتیان کردبووه ماموَستاى هه‌موو مروَڤایه‌تى له‌هونه‌رى رێزگرتنى ویژدان و به‌رگریکردن له ئازادى وسه‌روه‌ریه‌که‌ی ...ئه‌وان له‌قرچه‌ى گه‌رماى نیوه‌ڕوَدا کاتێ بیابان ده‌بووه دوَزه‌خێکى بکوژ ده‌یان برده ده‌ره‌وه و به‌رووتى فڕێ یان ده‌دا سه‌ر چه‌وه بلێسه‌داره‌کانى دواى ئه‌وه به چه‌ند پیاوێک به‌ردى زوَر گه‌وره‌یان ده‌هێناو ده‌یان خسته سه‌ر جه‌سته‌وسنگى ...
ئه‌و سزا دڕندانه‌یه هه‌موو روَژێک دووباره ده‌بووه‌وه له به‌ر سه‌ختی سزاکه‌ی دڵی هه‌ندێک له جه‌لاده‌کانى بوَى نه‌رم بوو دوا جار ڕازی بوون که وازی لێ بهێنن به‌و مه‌رجه‌ی به چاکه ناوی خواوه‌نده‌کانیان بهێنێت بابه ته‌نها وشه‌یه‌کیش بێت به‌س و زیاتر نه‌بێت تا لوت به‌رزى ئه‌وان بپارێزێت قوره‌یش باسى ئه‌وه نه‌که‌ن که ئه‌وان ڕووخاون و له‌به‌رانبه‌ر خوَڕاگرى و سوربوونى کوَیله‌که‌یاندا چوَکیان داداوه ..به‌ڵام ئه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و تاکه وشه‌ى که ده‌یتوانى به نابه‌دڵی بیڵێت و ژیانى خوَى بکڕێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ئیمانه‌که‌ی له ده‌ست بدات و واز له بیر‌و بوَچی بهێنێت ..ته‌نانه‌ت ئه‌و تاکه وشه سه‌ر زاره‌کیه‌ش (بيلال) ڕازی نه بوو بیڵێت ..
به‌ڵێ ڕه‌تى کرده‌وه که بیڵێت له جێگاى ئه‌وه سروده نه‌مره‌که‌ی دووباره ده‌کرده‌وه (أحدُ ..أحدُ..خودا تاك و تةنهاية)
که جه‌لاده‌کانى هاواریان لێ ده‌کرد , به‌ڵکو لێ ده‌پاڕانه‌وه و ده‌یان ووت (ناوى لالت و عوزا بهيَنة).
ئه‌ویش وه‌ڵامى ده‌دانه‌وه : ( أحد .. أحد..)ده‌یان ووت ئێمه چى ده‌ڵێین توَ ئه‌وه بڵێ ..
به‌گاڵته‌جارییه‌کى سه‌ڕسورهێنه‌ر و گاڵته پێکردنێکى جنێو ئامێزه‌وه وه‌ڵامى ده‌دانه‌وه ( زمانم ئةوةى ثيَ ناوتريَت ) ..!!
(بيلال) له‌به‌ر گه‌رما و له ژێر به‌رده‌که ده‌مایه‌وه هه‌تا کاتی ئێواره هه‌ڵیان ده‌ستانده‌وه و گوریسێکیان ده کرده ملى پاشان فه‌رمانیان به منداڵکانیان ده‌دا که به ده‌وری شاخه‌کانی مه‌ککه وشه‌قامه‌کانییدا بیگێڕن ..(بيلال)یش ته‌نها زارى به سروده پیروَزه‌که‌ى هه‌ڵده‌هێنا و به‌س ( أحد ..أحد..)
وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندابم ده‌زانم که شه‌و داده‌هات سازشیان له‌گه‌ل َ ده‌کرد
سبه‌ینێ چه‌ند وشه‌یه‌کی چاک له‌باره‌ى خواوه‌نده‌کانمان بڵێ ,بڵێ په‌روه‌ردیگارم لات و عوزایه تاوازت لێ بینین بڕوَیت به‌ڕێ ى خوَته‌وه به‌ڕاستى له سزادانت ماندوو بووین وای لێ هاتووه ده‌ڵێی ئێمه سزا ده‌درێین !!
(بيلال)یش سه‌رى ده‌جولالند و ده‌یوت (أحد..أحد..)
ئه‌مجا (ئومةى كورى خةلةف) بوغز‌و توڕه‌یه‌که‌ى ده‌ته‌قێته‌وه و زلله‌یه‌کی لێده‌دات وهاوار ده‌کات :
ئه‌ى کوَیله‌ى ره‌ش چ شوم و به‌ڵایه‌ک بووى توشمان بوویت..؟ سوێند به‌لاتو عوزا ده‌تکه‌مه په‌ند بوَهه‌موو کوَیله‌و گه‌وره پیاوان ..
(بيلال) یش به‌وپه‌ڕى دڵنیایى بڕوادارانه و مه‌زنى خواناسانه‌وه دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت (أحد..أحد.. خودا تاك و تةنهاية )
هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ى روَڵی که‌سێکى خاوه‌ن به زه‌یی پێدراوه ده‌ست ده‌کاته‌وه به گفت‌و گوَو سازش و ده‌ڵێت :
-وازى لێ بێنه ئومه‌یه ..سوێند به‌لات له ئه‌مروَوه سزا نادرێت ..(بيلال ) له ئێمه‌یه ..داکیشی که‌نیزمه‌کمانه به‌ڕاستى ئه‌ویش رازى نابێت که به‌هوَى ئیسلام بونى ئه‌وه وه ببینه قسه‌و باسی سه‌ر زارى و گاڵته جاڕى قوڕه‌یش :
(بيلال ) چاوى کرده‌وه وسه‌رنجێکى روخسارى ته‌ڵه‌که‌بازى ودروَزنیانى دا‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى وه ک گزینگى به‌یان ده‌مى کرده‌وه و به‌ئارامیه‌ک وه‌ک بومه له‌رزه‌ی هه‌ژێنه‌ره‌وه ووتى (أحد..أحد..)
سبه‌ینێ هات و کاتى نیوه‌ڕوَ نزیک بووه‌وه (بيلال ) به‌ره‌و ئه‌و گه‌رمایه برا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئارام گری و خوَڕاگرییه‌که‌ى ..
له کاتێکدا که سزایان ده‌دا (ئةبوبةكرى صديق) ده‌چێت بوَلایان هاواریان لێ ده‌کات :
( ئايا ثياويك دةكوذن تةنها لةبةر ئةوةى دةلَيَت (الله) په‌روه‌ردیگارمه...
پاشان هاوارى له ( ئومةى كورى خةلةف )کرد ها له نرخه‌که‌ى خوَى زیاتر وه‌ر بگره و ئازادى که
(ئومةي) ش وه‌ک ئه‌وه‌ى له نغروَبووندابێت و که‌شتى ده‌ربازبوونى پێ گه‌یشت بێت وا بوو..
ده‌رونى ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ر بوو کاتێ گوێ ى له (ئةبوبكرى صديق) بوو ئاماده‌یه نرخی ئازادکردنی بدات چونکه بێ ئومێدبوونى له ملکه‌چکردنى بیلال گه‌یشت بوه ئه‌و په‌ڕى هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان بازرگان بوون و چاک ده‌یانزانى که فروَشتنی باشتره بوَ ئه‌وان له مردنی ..
فروَشتیان به (ئةبوبةكر) وئه‌ویش ده‌ست به جێ ئازادى کرد‌و ئیدى (بيلال ) له نێو پیاوانى ئازاد دا شوێنی خوَی گرت ... له‌و ده‌مه‌شدا که (ئةبوبةكر) باڵه به‌ستراوه‌کانى (بيلال) ى ده‌کرده‌وه و به‌ره‌و ئازادکردنى ده‌برد ,(ئومةية)پێ ی ووت :بیبه سوێند به لات و عوزا ئه‌گه‌ر به ئوقییه کیش ڕ‌ازى بویتایه بیکڕیت و هه‌رپێم ده‌فروَشیت .. (ئةبوبةكر)ی زرنگ تێگه‌یشت که ئه‌و ووشانه چ بێ ئومێدى بێزاریه‌کانى له خوَ گرتووه و شایسته‌ی وه‌ڵام دانه‌وه نه‌بوو..به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ى که هێرشی بوَ ئابڕو و ڕێزى ئه‌و که‌سه تێدایه که بوو به براى و هاوپشتی ,له وه‌ڵامى (ئومةية) دا وتی : سوێند به خودا گه‌ر ئێوه به سه‌د ئوَقیه‌ش ڕ‌ازى بوو نایه بیفروَشن هه‌ر ده‌مکڕی ..!! له‌گه‌ڵ هاورێکه‌یدا به‌ره‌و لای پێغه‌مبه‌ر خوا(صلى الله علية وسلم) که‌وته ڕێ تا مژده‌ى ئازاد کردنی بداتێ ..له ڕاستیدا ئه‌وه‌ش خوَشی و جه‌ژنێکى مه‌زن بوو !
پاش کوَچکردنی پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان بوَ مه‌د ینه و , نیشته جێ بوونیان له‌وێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) رێگای بانگ دان بوَنوێژ داده نێت ..
باشه ده‌بێت کێ روَژانه پێنج جار ببێته بانگ ده‌ر بوَ نوێژ ...؟ ده‌نگى (الله أكبر) و ( لا الة الا الله ) ى به‌رزی تێکه‌ڵ به ئاسوَیه‌کان بکات ...
ئه‌و که‌سه (بيلال) بوو که پێش سیانزه ساڵ ئازار هه‌ره‌شه‌ی لێ ده‌کرد و ده‌یبر ژاند و ئه‌ویش هاواری ده کرد (الله احد ..أحد خودا تاك و تة نهاية ) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) ئه‌وى هه‌ڵبژارد تا ببیته یه‌که م بانگده‌ر له ئیسلامدا .
به ده‌نگه خوَش و پاراو و غه‌مگینه‌که‌ی, به‌رده‌وام دڵه کانى پڕ له ئیمان و , گوێ یه کانى پڕ له شادى ده کرد , له کاتێکدا که بانگى ده‌دا :
( الله أكبر .. الله أكبر .. الله أكبر .. الله أكبر
أشهد الا الة الا الله... أشهد الا الة الا الله
أشهد ان محمدا رسول الله ..... أشهد ان محمدا رسول الله
حي على الصلاة .. حي على الصلاة
حي على الفلاح .. حي على الفلاح
الله أكبر .. الله أكبر .. لا الة الا الله )
جه‌نگ و کوشتار له نێو موسڵمانان و سوپای قوڕه‌یش به‌رپا بوو که مه‌به‌ستیان بوو مه دینه داگیر بکه ن .. شه‌رێکی سه‌خت و ناره‌حه‌تى پڕ زیان له یه‌که‌م غه زادا که ئیسلام ده‌یکات (بيلال) ده‌هات و ده‌چوو غه زاى به‌در ئه‌و غه‌زایه‌ی که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) فه‌رمانى ده‌رکرد دروشمه‌که‌ی (أحد....أحد) بێت.
له‌م جه‌نگه‌دا قوڕه‌یش پێی نا به جه‌رگى خوَیدا و هه‌موو گه‌وره پیاوانى به‌ره‌و مه‌رگی خوَیان ده‌رچوون ...!!
(ئومةيةى كوڕي خةلةف) ویستی نه‌یه‌ته ده‌رێ و به‌شدارى نه‌کات ئه‌و (ئومةية)ى گه‌وره‌ى بیلال بوو به دڕندانه ترین شێوه سزای ده‌دا ..
بیری له نه‌هاتنه ده‌ره‌وه کردبووه وه گه‌ر ( عوقبةى كورى أبي معيط) ى هاوڕێ ى نه هاتایه لاى که زانی بووی نیازی دانیشتن و ده‌رنه چوونى هه‌یه , بوَ خوردانه‌که‌ى به ده‌سته‌وه بوو , به‌ره‌و لاى ڕوَشت و , بینى له ناو هوَزه‌که‌یدا دانیشتوه بوخوردانه‌که‌ى خسته به‌ر ده‌مى و پی ی ووت : ئه ى باوکى عه‌لی , خوَتى پێ بوَن خوَش بکه , چونکه توَ له پێڕى ئافره‌تانی... ئومه‌یه هاوارى لێ کردوو وتی: خوا ڕوو ره‌شت کات و ئه‌ویش ناشرین کات که هێناوته ... دوای ئه‌و هیچ رێگایه‌کى ده‌رنه‌چوونی به‌دی نه‌کرد و له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌راندا چوه ده‌ره‌وه .. چ نهێنیه‌کى قه‌ده‌ره , ده‌یپێچیته‌وه و ده‌یکاته‌وه ...؟؟؟
پێشتر ( عوقبةى كوري أبي معيط) گه‌وره‌ترین هانده‌ری ئومه‌یه بوو بوَ سزادانی بیلال و , موسڵمانه بێ ده‌سته‌ڵا ته‌کانی دیکه ئه‌مڕوَش هه‌ر ئه‌و هانی ده‌دات که به‌ره‌و جه‌نگی به‌در بکه‌ویته ڕێ , که تیا چوونی ئه‌وى تێدا ده‌بیت..!!هه‌روه‌ک تیا چوونی ( عوقبة ) شی تێدا ده‌بێت !! له ڕاستیدا ( ئومةية ) له‌و که‌سانه بوو که دانیشت بوو... گه‌ر سه‌رزه‌نشتی ( عوقبة) نه بوایه به‌و جوَره‌ی که بینیمان ده‌رنه‌ده چوو بوَ شه‌ر ِ ..!!به‌ڵام خودای گه‌وره فه‌رمانی خوَی به جێ ده‌گه‌ینیت , ده‌بێت ( ئومةية ) ده‌ربچیت , چونکه حیسابێکی کوَن له نێوان ئه‌و و یه‌کێک له به‌نده‌کانی خوادا هه‌یه و , کاتی پاکتاوکردنی هاتووه و , قه‌رز کوَن ده‌بێت به‌ڵام نافه‌وتێت وه‌ک چوَن قه‌رز ده‌که‌ن , ئاواش ده‌بێت بیده‌نه‌وه !!!!قه‌ده‌ر بوَی ده‌ره‌خسێت که گالته به سته‌م کاران بکات ..ئه‌وه‌تانێ ئه‌و ( عوقبة) یه‌ی که (ئومةية) گوێ ی له هاندانی ده‌گرت و , ئاره‌زوه‌کانی له سزادانی بڕوادارانی بێ گوناح دا به جێ ده‌هێنا , هه‌ر ئه‌و ( ئومةية) به‌ره‌و تیا چوون ده‌بات ..به ده‌ستی کی َ .. ؟؟ به‌ده‌ستی خودی( بيلال) .. ته‌نیا
( بيلال ) وبه‌س ...هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌ى که(ئومةية)به زنجیر ده‌یبه‌سته‌وه و,خاوه‌نه‌که‌ى ئه‌شکه‌نجه و ئازار ده‌دا ...هه‌ر ئه‌و ده‌سته ئه‌مرۆ ,له غه‌زاى به‌دردا ,واده و ژوانى هه‌یه که قه‌ده‌ر چاکترین کاتى بۆ دیارى کردووه ,له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌لاده‌ى قوڕه یشدا که به‌سته‌م و دوژمنایه‌تى موسڵمانانى سه‌ر کز کردبوو ... ئه‌وه به ته‌واوى ڕوویدا ...
کاتێک شه‌ڕ له نیۆان هه‌ر دوو لا دا به‌رپابوو و , لای موسڵمانانه‌کان به دروشمه‌که‌یان (أحد..أحد) له رییه‌وه , (ئومةية) دڵى دا خورپا و , ترسى ڵى نیشت ... ئه‌و وشه‌یه‌ى که دوێنى کۆیله‌که‌ى له‌ژێر سزا و ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌یوته‌وه ,ئه‌مڕۆ بۆته دروشمی ئاینێک به تێکڕا و بۆته دروشمی هه‌موو ئوممه‌تى نوێ ...!!!(اُحد...اًحد.) ئا به‌مجۆره ...؟ به‌و خێراییه‌و ...ئه‌و گه‌شه کردنه مه‌زنه ...؟؟
شمشێره‌کان به یه‌کدا جوون و,شه‌ڕ گه‌رم بوو له کاتێکدا که جه‌نگ له کۆتایى نزیک ده‌بووه‌وه (ئومةيةى كوڕى خةلةف ) (عبدولڕةحمانى كوڕى عةوف )ى هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علية وسلم)به‌دى کرد ,هاناى بۆ برد‌و , داواى لێکرد که لاى ئه‌و دیل بێت به‌ڵکو ژیانى رزگار بکات ... (عبدالرحمن)یش , داواکه‌ى رازى بوو و , په‌ناى دا , پاشان به نێوه‌ندى گۆڕه‌پانى جه‌نگدا به‌ره‌و جێگای دیله‌کانی برد.
له رێگادا (بيلال) چاوی پێ که‌وت هاواری لێ کرد : سه‌ری کوفر ..( ئومةيةى كوڕي خةلةف) ..ڕزگارم نه‌بێت گه‌ر ئه‌و ڕزگاربێت).. شمشێره‌که‌ى به‌رز کرده‌وه تا ئه‌و سه‌ره‌ى پێ بقرتێنێ که له خوَبایی بوون و لوت به‌رز ی قورسی کردبوو ( عبدالرحمن ى كوڕي عوف) هاواری لێ کرد : ( نا...بيلال... ئةوة ديلي منة ) دیلی چی هیشتا جه‌نگه‌که‌گه‌رم و به‌رده‌وامه ..؟؟
دیلی چی هیشتا شمشێره‌که‌ى خوێنی جه‌سته‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی لێده‌چوَڕێت که پێش که‌مێک له گه‌ڵیان ده‌جه‌نگا ..؟؟
نه‌خێر .. ئه‌وه لای بیلال پێکه‌نین و گالته جارى بوو به عه‌قڵه‌کان ..( ئومةية)ش به پێی پێویست پێکه‌نی وه و گاڵته‌ی کرده‌وه ..
هێنده‌ی گاڵته کردووه هیچی نه هێشتوته‌وه بوَ ڕوَژێکی وه‌ک ئه‌مڕوَ و , بوَ ئه‌م ته‌نگانه‌یه و سه‌ره‌نجامه ..!!
(بيلال) که بینى خوَی به ته‌نها توانای به زاندنی په‌نا دانی ( عبدالرحمن ي كوري عوف) ی برای ئاینی نی یه , به‌و په‌ڕی ده‌نک به‌رزیه‌وه هاواری له موسڵمانان کرد: ئه‌ی پشتیوانانی خودا : سه‌ری کوفر ( ئومةية ى كوڕي خةلةف) ئه‌وه‌تا , ڕزگارم نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕزگاری بێت )..!!!
ده‌سته‌یه‌ک له موسڵمانان که شمشێره‌کانیان مه‌رگی لێ ده چوَڕا به‌ره‌و لای هاتن و , ده‌وری (ئومةية ) و کوڕه‌که‌یان دا – که‌له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا به‌ژداری شه‌ڕی کردبوو - , ( عبدالرحمن) نه‌یتوانی هیچ بکات .. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو له‌به‌ر جه‌نجاڵی توانای پاراستنی زریپوَشه‌که‌ی خوَشی نه‌بوو..( بيلال) به قووڵی له لاشه‌ی ( ئومةية) ڕاما که له ژێر شاڵاوی شمشێره‌کاندا که‌وتبوو , پاشان به خێرایی لێ ی دوور که‌وته‌وه و به ده‌نگه خوَشه به‌رزه‌که‌ی هاواری ده‌کرد:( أحدٌ ..أحدٌ)
به مافی خوَمانی نازانم که ئا له‌و شوێن و جێ یه دا بوَ چاکه‌ی لێ بوورده‌یی و لای ( بيلال) بگه‌ڕێین .. خوَ ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک گه‌یشتن ( بيلال) و (ئومةية) له ڕه‌وشێکی دیکه‌دا بوایه , ئه‌وا بوَمان هه‌بوو که پرسیاری مافی لێ بوورده‌یی له ( بيلال) بکه‌ین و , بوَ که‌سێکی وه‌ک ئه‌و ئیمان دار و خاوه‌ن ته‌قوا نه بوو که ڕشده‌ی تێدا بکات به‌ڵام ئه‌و دیداره‌ی که بوو , له شه‌ڕدا بوو , هه‌ر لایه‌و بوَ ئه‌وه هاتبوو که دوژمنه‌که‌ی له ناو به‌رێت ...شمشێره‌کان گڕیان ده‌سه‌ند و ..کوژراوان ده‌که‌وتنه سه‌ر زه‌وی و .. مه‌رگ به‌دوای یه‌کدا ده هات , پاش ئه‌وه بیلال چاوی به ( ئومةية) بکه‌وێت , ئه‌و ( ئومةية) یه ی که شوێن سه‌ره په‌نجه‌یه‌ک له جه‌سته‌ی نه هێشتووه شوێنه واری ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌وی پێوه نه بێت .له کوێ ده‌یبینیت وچوَن ..؟؟ له گوَڕه‌پانی جه‌نگ و کوشتاردا ده‌یبینێت , که به شمشێره‌که‌ی سه‌ری هه‌ر موسڵمانێکی بکه‌وێته به‌رده‌ست دروێنه‌ی ده‌کات , خوَ ئه‌گه‌ر به‌سه‌ری (بيلال) یش بگه‌یشتایه ئه‌وا ده‌یپه‌ڕاند ..
ئا له‌و ڕه‌وشه‌دا ئه‌و دوو پیاوه به‌یه‌ک ده‌گه‌ن , هیچ داد گه‌ریه‌کی تێدا نی یه له ( بيلال) بپرسین: بوَچی به جوانی لێ ی نه‌بوورا ؟؟ڕوَژان ده‌گوزه‌رێت , مه‌که ڕزگار ده‌کرێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله و علية وسلم) به سوپاس گوزاری و به‌ده‌م – الله أکبر- ه‌وه , له پێش ده هه‌زار موسڵمانه‌وه ده‌چیته ناوی .. خێرا به‌ره‌و ( كةعبة) ده‌چیت .. ئه‌و جێگا پیروَزه‌ی که قوڕه‌یش به قه‌د ژماره‌ی روَژه‌کانی ساڵ بتیان تێدا دانا بوو , جه‌نجاڵیان کردبوو..!!به ڕاستی ( حةق ) هات و ( نا حةق ) له ناو چوو..له مڕوَ به دواش نه عوزا و ..نه لات و..نه هوبه‌ل ده مینێت .. له ئێستا به دواوه هیچ مروَڤی له به‌ر ده‌م به‌ردێکدا یان بوَ بتێک خوَی ناچه‌مێنێته‌وه‌و .. خه‌ڵکی پڕ به ویژدانیان جگه له‌و خودایه‌ی که هاو شێوه‌ی نی یه و , تاک و ته‌نیا و بێ هاوه‌ڵه‌و ,گه‌وره‌و پایه به‌رزه , هیچی دی نا په‌رستین ..
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله و علية وسلم) ده‌چێته ( كةعبة) وه و , ( بيلال) یش له‌که‌ڵ خوَی ده‌بات ...!! هه‌ر کات ده‌چیته ژورێ ڕووبه‌ڕووی په‌یکه‌رێکی داتاشراو ده‌بیته‌وه , که وێنه‌ی ( ئيبراهيم) علیه السلام ده‌خاته ڕوو که به‌خت ده‌گرێته‌وه , پێغه‌مبه‌ر (صلى الله و علية وسلم) توڕه‌بوو فه‌رمووی : ( خوا بيان كوذيَت .. )
سه‌روه‌رمان ئیبراهیم به‌خت گره‌وه نه بوو ...( مَا كَانَ إبراهيمُ يَهُودياً وَلا نصرانياً ولَكِن كانَ حنيفاََ مُسلِماً وَماكانَ من المشركينَ : ئيبراهيم نة جوولةكة بوو نة طاور , بةلاَم يةكتا ثةرستيَك بوو خوَي بة خودا سثاردبوو , هيض هاوةلَي بوَ خودا ثةيدا نة دة كرد ) ال عمران / ٦٧
دوای ئه‌وه فه‌رمانی به (بيلال) کرد بچێته سه‌ر مزگه‌وته‌که‌و بانگ بدات . بیلال بانگ ده‌دات ئای له‌و جوانی و شادی و خوَشی ئه‌و سات و شوێن و بوَنه‌یه..!!
ژیان له مه‌ککه له جوڵه وه ستاو هه‌زاره‌ها موسڵمانیش وه‌ک شنه بایه‌کى وه‌ستاو ڕاوه‌ستا ن و به ملکه‌چی و له‌به‌ر خوَوه به نزمی له‌دوای (بيلال) ه‌وه ووشه‌کانی بانگیان ده‌وته‌وه
هاوه‌ڵ په‌رستان له نێو ماڵه‌کانی خوَیاندا بوون خه‌ریک بوو باوه‌ر نه‌که‌ن : ئه‌وه (محمد) و ئه‌و هه‌ژارانه‌یه که دوێنێ لێره ده‌ر کران ..؟؟
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه ده هه‌زار موسڵمانی له گه‌ڵ دایه به‌ڕاستی ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌رمان کرد و له دژی جه‌نگاین خوَشه‌ویسترین خزم و نزیکترین که‌سمان کوشت ..؟؟ ئه‌رێ به ڕاست ئه‌وه که پێش چه‌ند ساتێ بوَمان دوا و ملمان له به‌ر ده‌ستی دا بوو پێمانی ووت ( بڕوَن ئيَوة ئازادن ) ..!!
به‌ڵام ئه‌و ساته سیان له گه‌وره پیاوانی قوڕه‌یش له سێبه‌ری ( كةعبة ) دانیشتبوون وه‌ک ئه‌وه‌ی دیمه‌نی (بيلال) بێزاری کردبن که بته‌کانیان ده‌خاته ژێر پێ و به‌سه‌ر خوَڵه که‌ڵکه بووه که‌یه‌وه ده‌نگی بانگه‌که‌ی وه‌ک بوَن و به‌رامه‌ی به‌هار له ئاسوَی مه‌ککه دا بڵاو ده‌کاته‌وه ئه‌و سێ که‌سه‌ش ( ئةبو سوفياني كوڕي حةرب –كة ثيَش ضةند ساتيَ موسلَمان بوو بوو ) و( عةتابي كوڕي ئوسةيد) و حاریسی کوڕی هیشام) بوون – که ئه‌و دوانه‌یه هیشتا موسڵمان نه‌بوو بوون ..
(عةتاب) سه‌یری (بيلال) ی ده‌کرد که بانگی ده‌دا , ووتی :
-خودا رێزی له (ئوسةيد ) گرت که گوێ ی له‌مه نه‌بوو , که پێی ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو.
(حارث) یش وتی: سوێند به خوا گه‌ر بمزانیایه (محمد) حه‌قه شوێنی ده‌که‌وتم ..!!
(ئةبوسوفيان) ى زوَرزانیش له‌باره‌ی قسه‌کانیانه‌وه وتی :
-من هیچ ناڵێم چونکه گه‌ر قسه بکه‌م ئه‌وا ئه‌و به‌ردانه خه‌به‌رم لێ ده‌ده‌ن !!
کاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله و علية وسلم) (كةعبة) ی به جێهێشت چاوی پێیان که‌وت له چرکه ساتێک نێو چه‌وانی خوێندنه‌وه ,له کاتێکدا که چاوه‌کانی به ڕووناکی خودا و , شادی و سه‌رکه‌وتن ده‌دره‌وشانه‌وه فه‌رمووی..!!
زانیم که چیتان ده‌وت ..!!
ئه‌وه‌ی که ووتبویان بوَی باس کرد ن ..
(حارث ) و ( عةتاب ) هاواریان لێ هه‌ستا :
شاهێدی ده‌ده‌ین که توَ پێغه‌مبه‌ری خودایت سوێند به خودا که‌س گوێ ى لێمان نه‌بوو تا بڵێن ئه‌و هه‌واڵی پێداویت ..!!
ئه‌مجا به‌دڵێکی نوێوه پێشوازیان له (بيلال) کرد .. که له دڵیان‌دا ئه‌و ووشانه ده‌نگی ده‌دایه‌وه که پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله علية وسلم) بیست له‌ووتاری
سه‌ره‌تای هاتنه نێو مه‌ککه : ( ئةي خةلَكي قوڕةيش !! خواي طةورة خوَ هةلَكيشاني نةفامي و خوَهةلَنان بة باو و باثيراني لة نيَو دا نةهيَشتن , خةلَكي لة ئادةمة و ئادةميش لة خوَلَة ) ..
به وجوَره (بيلال) له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ( صلى الله علية وسلم) ژیا و هه‌موو دیمه‌نه‌کانی له گه‌ڵ دا بینی و بوَ نوێژ بانگی ده‌دا و دروشمه‌کانی ئه‌م ئاینه مه‌زنه‌ی ده بوژانده‌وه و ده پاراست که له تاریکی ده‌ر بازی کردبوو به‌ره‌و روناکی له کوَیله‌تیه‌وه ده‌ربازی کرد به‌ره‌و ئازاد بوون
- ڕێزی ئیسلام به‌رز به‌رز بوه‌وه و , له گه‌ڵیشیدا مووسڵمانان رێزداتر بوون ., (بيلال) یش رۆژ له دوای رۆژ له دڵی پێغه‌مبه‌ر ی خوا نزیک تر ده‌بوه‌وه پێغه‌مبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌یفه‌رموو ( ثياويَكي ئة هلي بة هةشت) .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به چاکی و خاکه ڕایی مایه‌وه و ته‌نها خوَی وه ها ده هاته پێش چاو که ( حةبةشية كة تا دويَنيَ كوَيلة بوو ) .. !!
- روَژێکیان روَیشت دوو ئافره‌ت بوَ خوَی براکه ی بخوازێت به باوکیان وت ( من بيلالم .. ئةوةش برامة , دوو كوَيلة ي حة بةشين طومڕا بووين خودا ريَنموني كردين .. دوو كوَيلة بوون خودا ئازادي كردين .. طةر ئةو دوو ئافرةتةتان ثيَ داين , ئةوا سوثاس بوَ خودا و ...ئةطةر ڕازيش نة بوون ئةوا خودا طةورةترة )..!! پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم ) وه‌فاتی کرد و به ڕه‌زامه‌ندی و ڕازیکراوی گه‌ڕایه‌وه بوَلای په‌روه‌ر دیگاری باڵا ده‌ست و له دوای ئه‌و (ئةبوبةكر) خه‌لیفه‌ی کار‌و باری موسڵمانانی گرته ده‌ست ..بیلال چوویه خزمه‌ت خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پێی ووت : ( ئه‌ی جێنشێنی خوا گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علية وسلم ) ده‌یفه‌رموو باشترین کرده‌وه‌ی بڕوادار جیهاد کردنه له پێناو خوا) ..( ئةبوبكر) پێی ووت باشه چیت ئه‌وێ ئه ی (بيلال) ..؟
وتی : ده‌مه‌وێت که خوَم ببه‌ستم له پێناوی خودا هه‌تا ده‌مرم ...؟
(ئةبوبكر) وتی ئه‌ی کێ بانگمان بوَ بدات ..؟؟
(بيلال) چاوه‌کانی پڕ له فرمێسک بوون و ووتی له دوای پێغه‌مبه‌ر ی خوا بوَ هیچ که‌س بانگ ناده‌م .
( ئةبوبكر) وتی نا بیلال بمێنه‌وه و بانگمان بوَ بده..
(بيلال) وتى : گه‌ر ئازادت کردووم بوَ ئه‌وه‌ی بوَ توَ بم ئه‌وا چوَنت ده‌وێ وا بکه‌م ئه‌گه‌ر له پێناوی خواشدا ئازادت کردووم ئه‌وا وازم لێ بێنه بوَئه‌وه‌ی که ئازادت کردم له
به‌ر ئه‌و ..
(ئةبوبةكر ) وتی له‌به‌ر خوا ئازادم کردی ئه‌ی (بيلال) سه‌ربرده گێڕه‌وان جیاوازیان هه‌یه هی وایان هه‌یه که ده‌گێرته‌وه که بوَ شام چووه , له وێ به مه‌جاهیدى و
ئاماده‌یی ماوه‌ته‌وه ..
هه‌ندێکی دیکه یان ده‌گێڕنه‌وه که داخوازییه‌که‌ی ( ئةبوبةكر) ی قبوول کردووه که له ( مةديينة) بمێنێته‌وه , کاتێک که مرد و , ( عومةر) بویه جێنشینی , موَڵه‌تی لێ خواست و به‌ره‌و شام ڕوَیشت . به‌هه‌ر حاڵ , (بيلال) ئه‌وه‌ی مابووی له ژیان و ته‌مه‌نی کردیه نه‌زری خوَبه‌ستن و ئاماده بوون بۆ جیهاد له‌و شوێنانه‌ی مه ترسی هه بوو بۆ له‌سه‌ر ئیسلام , سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چاکترین کارێک بێت که خوا و پێغه‌مبه‌ر لایان خوَشه‌ویسته تا شاد ده‌بێته‌وه به دیداریان .
ئیدی له‌وه‌و به دواوه به ده‌نگه خوَشه غه‌مگینه‌که‌ی سامداره‌که‌ی بانگی نه دا چونکه نه‌یده‌توانی بڵێت ( أشهد أن محمداً رسول الله) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه کانی هێرشیان بۆ ده‌هێنا و ده‌نگی له ژێر خه‌مه‌کانیاندا ون ده بوو و , به فرمێسک ووشه و په‌نده‌کانی ده‌ر ده بڕی ..
دوا بانگیشی ئه‌و جاره بوو که ئه میری بر ِواداران ( عومةر) سه‌ردانی شام کرد و موسڵمانان لێ پاڕانه‌وه که داوا له (بيلال) بکات که ته‌نها جارێک بانگیان بۆ بدات .
ئه‌میری بڕواداران (بيلال) ی بانگ کرد , له کاتی بانگ دان دا داوای لێ کرد که بانگی بۆ بدات .. (بيلال) چووه سه‌رو بانگی دا .. هه‌موو ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی که پێغه‌مبه‌ریان بینیبوو بیلال بانگی بۆ ده‌دا ده‌ستیان کرد به گریان .. به جۆرێک گریان که پێشتر هه‌رگیز وا نه گریاون ..( عومةر) له هه موویان زیاتر ده گریا ..!!
بیلال هه‌روه‌ک ده‌یویست به جه‌نگاوه‌ری له شام کۆچی دوایی کرد ..
ئه‌مڕۆش له ژێر خاکی دیمه‌شقدا ئێسکی پیاوێک شاردراوه‌ته‌وه که له مه‌زنترین پیاوانی مرۆڤایه‌تییه له خۆڕاگری و وه‌ستان له گه‌ڵ عه‌قیده و باوه‌ڕ دا ...

