سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [186]سوره‌تى ال عمران [وَلَتَسْمَعُنَّ]
نووسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له ابن عباس وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به‌وه دابه‌زى که له‌نێوان ابوبکر و فنحاص دا ڕووى دا کاتێ فنحاص ووتى خوا هه‌ژارو نه‌داره‌و ئێمه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندین له عبدالرحمن ى کوڕى کعب ى کوڕى مالک وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به کعب ى کوڕى اشرف هاته خواره‌وه کاتێ هه‌جووى پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانى ده‌کرد به شعر بخارى و مسلم و فه‌رمووده گێڕه‌وه‌کانى دى ده‌گێڕنه‌وه له ڕێگه‌ى حمید ى کوڕى عبدالرحمن وه ده‌ڵێت مروان به‌ده‌رگاوانه‌که‌ى وت رافع بچۆ بۆلاى ابن عباس و پێى بڵێ ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ریه‌ک له ئێمه دڵخۆش بێت به‌وه‌ى پێى به‌خشراوه و حه‌ز بکات سوپاس و باس بکرێ به چه‌شنێ شایسته‌ى نه‌بێت ئه‌وا هه‌موومان سزا ده‌درێن بۆیه ابن عباس له وه‌ڵامدا وتى چیتانه به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به کتێب دارانى پێشوو دابه‌زیووه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پرسیارى لێکردن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌ک و ئه‌وانیش شاردیانه‌وه به پێچه‌وانه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه ئینجا چوونه ده‌ره‌وه و وایان نواند گوایه وه‌ڵامى راستیان داوه‌ته‌وه به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه منه‌تیان کرد‌و له‌ناخیشه‌وه دڵخۆش بوون به‌و زانیارى یه‌ى شاردبوویانه وه هه‌روه‌ها بخارى و مسلم له ابن ابى سعید ى الخدرى وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێک له دوو ڕووه‌کان هه‌رکات پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بچوایه بۆ غه‌زاو ئه‌وان له شارى مه‌دینه بمانایه‌ته‌وه دڵخۆش ده‌بوون به جێ‌نشین بوونى خۆیان هه‌رکاتێکیش پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بگه‌ڕایه‌ته‌وه به‌هانه‌یان بۆ ده‌هێنایه‌وه و سوێندیان ده‌خوارد بۆى و حه‌زیشیان ده‌کرد ستیاش بکرێن به‌ڕه‌فتارێک که ئه‌نجامیان نه‌دابوو ئه‌م ئایه‌ته‌ش [لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَ‌حُونَ بِمَا أَتَوا]سه‌باره‌ت به‌وان هاته خواره‌وه عبدالرزاق له ته‌فسیره‌که‌یدا له زید ى کوڕى اسلم وه ده‌گێڕێته‌وه که‌وا رافع ى کوڕى خدیج و زید کوڕى [ثابت]له‌لاى مروان دانیشتبوون وتى رافع ده‌زانێت ئایه‌تى [لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَ‌حُونَ بِمَا أَتَوا] سه‌باره‌ت به‌چى نازڵ بووه؟ رافع وتى سه‌باره‌ت به هه‌ندێک به‌دوو ڕووه‌کان دابه‌زیوه؟ ئه‌وانه‌ى له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌چوو بۆ غه‌زا به‌هانه‌یان ده‌هێنایه‌وه و ده‌یان گوت بۆیه دواکه‌وتین و ئاماده نه‌بووین سه‌رقاڵ بووین و ده‌ستمان گیرابوو خوازیارى ئه‌وه بووین ئاماده‌بین له‌گه‌ڵتاندا خواى گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى سه‌باره‌ت به‌وان دابه‌زاند مروان یش نکوڵى ده‌کرد له‌وه رافع بێتاقه‌ت بوو له‌وه‌و به زید ى کوڕى [ثابت]ى وت سوێندت ده‌ده‌م به‌خوا ئاگادارى ئه‌وه‌ى من ده‌یڵێم؟ فه‌رمووى به‌ڵى ابن حجر یش ده‌ڵێت خاڵى هاوبه‌شى نێوان ئه‌م قسه‌یه‌و ئه‌وه‌ى ابن عباس ئه‌وه‌یه بڵێن ده‌گونجێت سه‌باره‌ت به هه‌ردوو ڕووداوه‌که نازڵبووبێت هه‌روه‌ها ده‌ڵێت فرا ده‌ڵێت ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به‌و قسه‌یه‌ى جووله‌که نازڵ بوو که ده‌ڵێت ئێمه خاوه‌ن په‌یامى یه‌که‌م و نوێژى گوێ ڕایه‌ڵین وێراى ئه‌وه‌ش دان نانێن به محمد دا.

![هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [186]سوره‌تى ال عمران [وَلَتَسْمَعُنَّ]](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/sh_0.jpg)