سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢ـ چوونه سه‌رئاو و خۆپاککردنه‌وه:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فِيهِ ڕ‌جَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُ‌وا ۚ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّڕ‌ينَالتوبه: ١٠٨. له‌و مزگه‌وته‌دا چه‌ند که‌سانێکى مه‌ردى تێدایه که زۆر حه‌زده‌که‌ن خۆیان له هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى خراپ دوور بخه‌نه‌وه و خۆیان پاک و خاوێن راگرن خودا‌ش ئه‌وکه‌سانه‌ى خۆش ده‌وێت که خۆیان پاک راده‌گرن.. جا چ پاک و خاوێنى جه‌سته بێ یان پاک و خاوێنى دلأ و ده‌روون.
خواى گه‌وره ئه‌م مرۆڤه‌ى وه‌ها دروستکردووه له‌سه‌ره‌تاوه خۆى رزگار بکات له هه‌رچى له‌ناو میزڵدان و ریخۆڵه‌کانیدایه له پیسایى و میز, جگه له‌وانه‌ش له پاشماوه‌کانى جه‌سته خۆى خاڵى بکاته‌وه و پاک ببێته‌وه, هه‌تا هه‌میشه جه‌سته‌ى پاک و ته‌ندروست و چالاک بێت, تواناى ئه‌نجامدانى کاره‌کانى هه‌بێت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلمده‌فه‌رموێت: (إِنَّ عَامَّةَ عَذَابِ القَبر مِنَ الَبول, فتَنَزَهُوا مِنْهُ) . واته: زۆربه‌ى سزاى گۆڕ له‌سه‌ر خۆپاک نه‌کردنه‌وه‌یه له‌پاش میزکردن, خۆتان پاک بکه‌نه‌وه له‌پاش دانیشتن له‌سه‌رئاو.
بێگومان ئه‌م کاره‌ش سوودى زۆرى هه‌یه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشى.
واجبه له‌سه‌ر موسڵمان پاش و پێشى خۆى به‌ئاو پاک بکاته‌وه ئه‌ویش به‌ده‌ستى چه‌پى و له‌دواى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ش به صابون پاک ده‌ستى بشوات بۆ ئه‌وه‌ى هێلکۆکه‌ى ئه‌و مشه‌خۆرانه له ژێر نینۆکه‌کانى په‌نجه‌یدا کۆنه‌بنه‌وه و ببنه هۆى نه‌خۆشى کوشنده و ترسناک..
له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلام خۆپاکردنه‌وه‌ى له پیسى به‌ده‌ستى چه‌پ به سوننه‌ت داناوه, هه‌تا ده‌ستى راست پاک بێ و تایبه‌ت بێ بۆنان خواردن, هه‌ندێ که‌س سه‌ریان له‌وه سوڕ ده‌مێنێ که ئسلام بۆ ئه‌وه‌نده بایه‌خى داوه به خۆپاککردنه‌وه, به‌لآم ئه‌وانه‌ى چاک له‌م دینه تێگه‌یشتوون گه‌وره‌یى و شکۆمه‌ندى ئه‌زانن سه‌ریان سوڕنامێنێ.
چه‌سپاوه که هه‌ندێ جار خۆپاککردنه‌وه به به‌رد له دواى دانیشتنى سه‌رئاو له ئاویش باشتره به‌تایبه‌تى بۆ لابردنى چه‌ورى و هێلکۆکه‌ى کرمه‌کانى ناو پاشه‌ڕۆ, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سابون له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناو و باوى نه‌بوو, خه‌ڵک به به‌رد خۆیان پاک ده‌کرده‌وه, له‌پاشدا به خۆڵ ده‌ستى چه‌پیان له پیساییه‌که پاک ده‌کرده‌وه پاشان به‌ئاو ده‌یانشت.
له‌سه‌روى هه‌موویه‌وه پێغه‌مبه‌ى خوا صلى الله علیه وسلم بۆ خۆپاککردنه‌وه‌و ده‌ستى چه‌پى تایبه‌ت کردووه, ده‌ستى راستیش بۆ خواردن و خواردنه‌وه, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێلکۆکه‌ى مشه‌خۆره‌کان که له‌ناو پیسایدان نه‌وه‌ک له‌ناو گرێکانى په‌نجه و ژێر نینۆکه‌کاندا بمێننه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش که ده‌یشۆن.
زانستى پزیشکى تازه دانى به‌وه‌دا ناوه که خۆپاککردنه‌وه‌ى دواى سه‌رئاوکردن کۆئه‌ندامى میز و میزه‌ڕۆ ده‌پارێزێت له‌و هه‌وکردنانه‌ى که له ئه‌نجامى که‌ڵه‌که بوونى میکرۆبه‌کان له‌سه‌ریه‌ک په‌یدا ده‌بن, هه‌روه‌ها کۆمیش ده‌پارێزن له خوێن تیزان و هه‌وکردن و دومه‌لأ, له‌کاتى نه‌خۆشیدا, به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى نوخۆشى شه‌کره‌یان هه‌یه یان میزه‌که‌یان رێژه‌ى شه‌کرى تێدا زۆره, چونکه میزى نه‌خۆشه‌که رێژه‌یه‌کى زۆر شه‌کرى تێدایه, ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارى میز مایه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه ئاماده‌یه بۆ توشبوون به هه‌وکردن و کێم و زووخ, گومانى تێدا نیه له‌کاتى ئه‌نجامدانى کارى جوت بووندا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ هاوسه‌ر و ده‌بێته هۆى نه‌زۆکى.
به‌ڕاستى ئه‌م دینه خواى گه‌وره کامڵى کردووه و بۆ هه‌موو چه‌رخ و سه‌رده‌مێکه, هه‌تا هه‌تایییه بۆ به‌شه‌ریه‌ت تا قیامه‌ت, به‌رنامه‌یه‌که ته‌نها خێر و خۆشى بۆ به‌نده‌کان ده‌وێت.
له ساڵى (1963) له شارى (داندى) به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌کى به‌ربلآو خه‌ڵک تووشى گرانه‌تا هاتن یه‌کجار سه‌غڵه‌ت بوون, هه‌رچى توانایان هه‌بوو خستیانه‌کار بۆ وه‌ستانى به‌لآم ده‌سته‌وسان بوون, له ئه‌نجامدا زاناکانیان گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که له رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌کانه‌وه خه‌ڵک ئاگادار بکه‌نه‌وه که‌کلێنکس به‌کار نه‌هێنن راسته‌و خۆ له‌پاش دانیشتنى سه‌ر ئاو بۆ خۆ پاککردنه‌وه, به‌ڵکو به ئاو خۆیان پاک بکه‌نه‌وه, خه‌ڵک هاتن به‌ده‌م داواکه‌یانه‌وه ئیتر نه‌خۆشیه‌که نه‌ما به‌ته‌واوى, ده‌بێ ئه‌و خه‌ڵکه چی‌یان بگوتایه ئه‌گه‌ر بییانزانیایه ئیسلام له‌پێش هه‌زار و چوار سه‌د و ئه‌وه‌نده ساڵ له‌مه‌و پێش واى فه‌رمووه!! که گرانه‌تا ناوى نه‌بوو له ناویاندا, به‌لآم خالقى گرانه‌تا و نه‌خۆشیه‌کانى تر فه‌رمانى ده‌کرد به هه‌رشتێ ببێته هۆى ته‌ندروستیان ئه‌وانیش هه‌موویان ده‌یان گوت: گه‌ێڕایه‌ڵین.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمۆێت: أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ الملک: ١٤. واته: ئه‌و خودایه‌ى که عاله‌مى له نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون, ئایا نازانێت چى له‌ناو دڵتاندایه و ده‌یشارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن له کاتێکدا ئه‌و خودایه زانینى ده‌ورى هه‌موو شتێکى داوه, هه‌رچه‌نده ئه‌و شتانه زۆر ورد‌و شاراوه‌و په‌نهانیش بن.
