سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پله‌وپایه‌ی زانست له‌قورئانی پیرۆز
دكتور: جه‌لال حمه‌صالح بۆسكانى
زانكۆى سلێمانى/ كۆلێژى كشتوكاڵ
E-mail: jalalsalih54@mail.com
سه‌ره‌تاى زانست
زانست و زانیارى له‌له‌گه‌ڵ دروست بوونى ئاده‌م (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت) ده‌ستى پێ كردووه, كاتێك له به‌هه‌شته‌وه هاته سه‌ر زه‌وى بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌دانى بكاته‌وه، خواى گه‌وره فه‌رمووى:
((وقلنا اهبطوا منها…))(1)
تا دواى ئایه‌ته‌كه, خواى گه‌وره هه‌موو جۆره زانیارى یه‌كانى فێرى ئاده‌م كردبوو وه‌كو خۆى له قورئانى پیرۆزدا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت:
وعلّمَ آدمَ الأسماءَ كُلَّها (2)
لێره‌دا كه ده‌فه‌رموێت: ((كُلَّها)) واتاى گشتگیرى و شموولیه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت, له هه‌موو بواره‌كاندا.
ئه‌مه له لایه‌ك, له لایه‌كى تریشه‌وه خواى گه‌وره منداڵه‌كانى ئاده‌میشى فێر كرد, چ له ڕێگاى نیگا (ئیلهام)وه یاخود له ڕێگاى تاقیكردنه‌وه و بینینى شته‌وه, یاخود له ڕێگاى پێداویستى یه‌كانى ڕۆژانه كه به‌ره‌نگارى ده‌بوونه‌وه. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه زۆره, وه‌ك ئه‌و ڕووداوه‌ى كه له دوو كوڕه‌كه‌ى ئاده‌م (قابیل و هابیل)دا ڕووى دا, كاتێك یه‌كه‌میان سنوورى شكاند‌و دووه‌میانى كوشت، نه‌یده‌زانى چى له لاشه‌ى براكه‌ى بكات, تاوه‌كو قه‌له‌ڕه‌شێكى بینى و لێیه‌وه فێربوو كه خاك بكات به سه‌ر براكه‌یدا و بیشارێته‌وه. لێره‌دا خواى گه‌وره له قورئاندا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه:
يا ويلتا أعجزتُ أنْ أكونَ مثل هذا الغراب فأواريَ سوءةَ أخي… (3)
دیاره ئه‌مه یه‌كه‌مین وانه بوو كه كوڕى ئاده‌م فێرى بوو له قه‌له ڕه‌شه‌وه.
له ڕووى سآهه‌میشه‌وه دیاره ده‌زانین كه "پێداویستى " زۆر گرێ ده‌كاته‌وه و مرۆڤ به‌ره‌و فێربوون و زانیارى ده‌بات، ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێرووله‌یه‌ك له مێرووه‌كان بكه‌ین ده‌بینین خواى په‌روه‌ردگار چ ژیریى یه‌كى داوه‌تآ كاتێك تووشى ئاسته‌نگێك ده‌بێت، خێرا خۆى لـی قوتار ده‌كات و ده‌گاته ده‌رئه‌نجامێك بۆ ڕزگاربوون له‌و ئاسته‌نگه.
توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى كه سه‌ره‌تاى زانست, له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كاتێك مرۆڤ بیرى كردۆته‌وه چۆن سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر كێشه‌كانیدا، كه ڕۆژانه دووچارى بووه. لێره‌دا ئاماژه به قسه‌یه‌كى (جۆرج سارتۆن) ده‌كه‌ین, كه ده‌ڵێت: ((سه‌ره‌تاى زانست و زانیارى كاتێك ده‌ستى پێ كردووه كه مرۆڤ هه‌ستاوه به شیته‌لڕ كردنى كۆسپه‌كانى ژیانى, ڕاسته یه‌كه‌م جار چه‌ند هه‌نگاوێكى سه‌ره‌تایى بووه، زۆربه‌شى چه‌ند ڕێگایه‌كى ساده و سانا بوون بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكى كاتى، به‌ڵام ئه‌م سه‌ره‌تایه زۆره بۆ ئه‌وه‌ى بیر بكاته‌وه و زانیارى فێر بێت، له له‌گه‌ڵ كاتدا كه هه‌موو ئه‌و ئامێر و هۆكارانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستى ئه‌م دیو و ئه‌ودیوى كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و سانا كردن و ته‌واو كردن و پێكه‌وه گرێدان و كۆكردنه‌وه, به‌و شێوه‌یه مادده‌ى زانست به هێواشى گه‌شه‌ى كرد))(4). به‌ڵێ، كۆسپه‌كانى ده‌وروبه‌ر و ژینگه ده‌ستى پێ كرد، كێشه‌كانى مرۆڤ ڕۆژ له دواى ڕۆژ و سه‌عات دواى سه‌عات په‌ره‌ى سه‌ند، بۆیه پێویستى به‌وه بوو كه بیر بكاته‌وه چۆن خۆى لـآ ڕزگار بكات, مرۆڤ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه سوودى له زمانى لۆجیك و عه‌قڵ و ده‌قه ئایینى یه‌كان وه‌رده‌گرت, لێره‌دا ده‌توانین كه دیزاینێكى ته‌واو وێنه بكه‌ین كه چۆن ئاین پاڵنه‌ر و هانده‌ر بووه به‌ره‌و عه‌قلڕ و سه‌ره‌تاى زانست و زانیارى.
ده‌ركه‌وتنى خۆرى ژیانى زانستى
هه‌ندێك له لێكۆله‌ره‌وه‌كان واى بۆ ده‌چن كه سه‌ره‌تاى ڕاپه‌ڕینى زانستى لاى موسوڵمانه‌كان له چه‌رخى عه‌بباسى یه‌وه ده‌ستى پێكردووه, به‌ڵام ئه‌وانه به هه‌ڵه‌دا چوون، به‌ڵكو تیشكى زانست و زانیارى له سه‌ره‌تاى بانگه‌وازى ئیسلامه‌وه ده‌ستى پێكرد, كاتێك كه بنه‌ماى ئه‌و شۆڕشه زانستى یه پێغه‌مبه‌رمان محمد (د.خ) چاندى.
ئه‌گه‌ر بێین و تێبینى بكه‌ین له قورئاندا ووشه‌ى (زانست و هاوكۆلكه‌كانى) جگه له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ئه‌وا له 780 جاردا باس كراوه.
لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نى یه كه بڵێین قورئان كتێبێكى زانستى یه و به‌س، به‌ڵكو ده‌ستوورى میلله‌تانه، یاسا و ده‌وڵه‌ته، موعجیزه‌ى په‌یامێكه، ژیانى مرۆڤایه‌تى یه، ێیاغه و دامه‌زراندنى ژیرى یه، كاتێك قورئان ئاماژه بۆ لایه‌نه زانستى یه‌كان ده‌كات، ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌یه‌وێت ئه‌و مرۆڤه هان بدات بۆ بیركردنه‌وه له ئایه‌ته‌كانى خۆى له بیستراو و بینراو، واته چ ئه‌وه‌ى له قورئاندایه و چ ئه‌وانه‌ش كه له بوونه‌وه‌ردا ده‌یانبینین:
سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين له‌م أنه الحق (5).
لێره‌دا قورئان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رنجى مرۆڤ ڕاده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ى كه ئایه‌ته‌كانى خوا له هه‌موو ئاسته‌كاندا، له هه‌موو ئاسۆكاندا, له هه‌موو بواره‌كاندا، موعجیزه‌یه و، به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م قورئانه ڕاسته و حه‌قه و ده‌بێت مرۆڤ په‌یڕه‌ویى بكات.
په‌یوه‌ندیى مرۆڤ ته‌نها پابه‌ند نى یه به‌م جۆره په‌رستشانه‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ڕووه‌كانى ژیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ر ده‌گرێته‌وه له ئاسمانه‌كان و زه‌وى و گیانداره‌كان و ڕووه‌كه‌كان و ئاو و بآ گیانه‌كانیش، تاوه‌كو مرۆڤ به‌ره‌و لوتكه‌ى پێگه‌یشتن و ژیانى مه‌ده‌نییه‌ت و شارستانى بڕوات, له قورئاندا شتى وا ڕه‌چاو و پشكنین ده‌كات كه له‌وه‌وپێش نه‌بینرابێت و باس نه‌كرابێت، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕاست ده‌فه‌رموێت كاتێك ڕایگه‌یاندووه:
(إن هذا القرآ‌ن لا يخلق على كثرة الرد)
واته ئه‌م قورئانه كۆن نابێت و موعجیزه‌كانى كۆتایى نایه‌ت و، له هه‌موو زه‌مان و كات و شوێنێكدا تازه‌یى و تازه‌گه‌ریى پێوه دیاره، له كوێدا تێبینین و تێفكرێنى تیا بكرێت ئه‌وا شتى نوآ و تازه‌گه‌ریى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و به موعجیزه‌یه‌كى نه‌مر ده‌مێنێته‌وه هه‌تا هه‌تایه.
قورئان ده‌رگا واڵا ده‌كات و ڕێگا ده‌كاته‌وه كه تێڕامان و تێفكرین و پشكنین بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى نهێنى یه‌كانى بوونه‌وه‌ر، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌ندێشه‌ى زاناكان ده‌بزوێنێت و واى لـآ ده‌كات كه به‌ره‌و زیاتر و زیاتر بڕوات كه زۆر جار وا ده‌زانێت گه‌یشتۆته لوتكه، به‌ڵام مرۆڤ نازانێت كه یه‌كێك له سیفات و كه‌ینوونه‌ى مرۆڤ ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێك نازانێت، بگره زۆر كه‌م ده‌زانێت، بۆیه پێى ده‌فه‌رموێت:
وما أوتيتم من العلم إلا قليلاً (6).
بۆیه زیاتر و پتر داوا ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
وقل رَبِّ زدني علماً (7).
لێره‌دا سه‌رگه‌ردانى و هاوار بۆ مرۆڤێك كه‌خۆى به گه‌وره ده‌زانێت و ده‌مار ده‌یگرێت و پێى وایه هه‌موو شتێك له‌زانست و زانیارى ده‌زانێت و، وا تێده‌فكرێت كه هه‌موو ئاسۆكانى بوونه‌وه‌ر له ژێر ده‌ستیایه‌تى، چۆنى بوێت ئاوا ده‌یجوڵێنێت! ئه‌و جۆره كه‌سانه زۆر دوورن له باوه‌ڕ و ڕاستى یه‌وه و له بڕوا به خوایه‌كى تاك و ته‌نها. لێره‌دا خواى گه‌وره سه‌رنجى ئه‌وانه ڕاده‌كێشێت و پێیان ده‌فه‌رموێت:
أفلم يسيروا في الأرضِ فينظروا كيفَ كانَ عاقِبةُ الذين مِن قبلِهم، كانوا أكثرَ منهم وأشدَّ قوةً وآثاراً في الأرضِ فما أغنى عنهم ما كانوا يكسبون * فلما جاءتْهم رُسُلُهم بالبينات فڕحُوا بما عندهم من العلم وحاقَ به‌م ما كانوا به يستهزءون * فلما رأَءوْا بأسَنا قالوا: آمنا بالله وحدَه وكفرْنا بما كنا به مشركين * فلم يك ينفعهم إيمانهم لما رأوا بأسنا، سنت الله التي قد خلت في عباده، وخسر هنالك الكافرون (8).
زانست و دانایى
له نێوان ئایینه ئاسمانى یه‌كاندا جگه له ئیسلام ئاینێكى تر نى یه به ته‌واوه‌تى مرۆڤ هانبدات بۆ گه‌یشتن به زانست.. به دانایى. بۆیه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ى كردووه به یاسایه‌ك: ( الحكمةُ ضالة المؤمن أنّى وجدها ..) دانایى ونبووى باوه‌ڕداره له هه‌ر كوآیه‌ك بیدۆزیته‌وه. هه‌روه‌ها فێربوونى زانستى لێ كردووه به فه‌رزێك وه‌ك په‌رستشه‌كان:
(طلب العلم فريضة على كل مسلم ومسلمة )
هه‌روه‌ها فێربوونى زانیارى یه‌كانى به یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى باوه‌ڕبوون داناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێڕوانینێك بكه‌ین به ئایینه ئاسمانى یه‌كانى تردا ده‌بینین كه فێربوونى زانست قه‌ده‌غه‌یه یاخود قۆرخ كراوه بۆ هه‌ندێك كه‌س، بۆ نموونه پۆلس (polus) كه یه‌كێكه له هه‌ره كۆڵه‌كه‌كانى ئاینى مه‌سیحیى، ده‌پرسێت و ده‌ڵێت: ئایا خواوه‌ند، وه‌ێفى زانیارى یه دونیایى یه‌كان به گێلى و غه‌باوه‌ت له قه‌ڵه‌م نادات))(9). له چه‌رخه‌كانى ناوه‌ڕاستیشدا فێربوونى زانیارى یه‌كان ته‌نها وابه‌سته بووه به چینى كاهینه‌كانه‌وه.
به‌ڵام له ئیسلامدا: ده‌زانین پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خواى گه‌وره ناردى بۆ سه‌رجه‌مى مرۆڤایه‌تى كه زانست و زانیارى و دانایى فێرى هه‌مووان بكات و له نه‌زانى و نه‌فامى و سه‌ر لێشێواوى ڕزگاریان بكات:
هو الذي بعث في الأميين رسولا منهم، يتلو عليهم آياته، ويزكيهم، ويعلمهم الكتاب والحكمة، وإن كانوا من قبل لفي ضلال مبين (10).
كه‌واته ئیسلام دژى ژیریى نى یه و له‌له‌گه‌ڵ عه‌قڵدایه، هه‌روه‌ك له‌له‌گه‌ڵ هه‌موو زانستێكى ڕاستیدایه، ئیسلام ئایینى ژیریى و تێڕامان و تێفكرینه و، ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستآ كه ته‌نها وه‌ربگرآ و لێكۆڵینه‌وه بكات، به‌ڵكو هانمان ده‌دات بۆ هه‌وڵدان و پێشكه‌وتن و دۆزینه‌وه و داهێنان، هه‌روه‌ها بره‌و ده‌دات به ئیدراك و تیڕوانین، تاكو مرۆڤ به ئیجابى بیر بكاته‌وه و پشكنین بكات نه‌ك سه‌لبی, پۆزه‌تیڤانه ئیش بكات بۆ مرۆڤایه‌تى, هه‌موو توانا و وزه‌ى له پێناو خزمه‌تگوزارى و شارستانیه‌تى مرۆڤدا بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه, هه‌روه‌ها نایه‌ڵێت مرۆڤێكى سه‌لبی و شه‌ڕه‌نگێز و ڕووخێنه‌ر بێت و ئامێره‌كانى كوشتن و بڕین و جینۆساید دروست بكات, به‌ڵكو هه‌ڵى ده‌نێت كه زه‌وى ئاوه‌دان بكاته‌وه و خۆشگوزه‌رانى به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت بۆ مرۆڤایه‌تى.
هه‌روه‌ها ئیسلام بانگه‌واز ده‌كات بۆ زانستێك كه پارێزگارى له مرۆڤایه‌تى بكات و خێر و خۆشى بۆ مرۆڤ فه‌راهه‌م بهێنێت، له ڕاستیدا زانا موسڵمانه‌كانى سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى ئیسلام ئاوا بیریان كردۆته‌وه و ئیسلام ئاوا گۆشى كردن، بۆیه ده‌بینین چ ئه‌نجامێكى باشیان به ده‌ست گه‌یاند.
پێگه‌ى زانایان
خواى گه‌وره پله و پایه‌ى تایبه‌تیى بۆ زانایان داناوه ئه‌وانه‌ى كه بیر ده‌كه‌نه‌وه و تێفكرین و تێڕوانینیان هه‌یه له هه‌ردوو بونه‌وه‌رى (بیسترا و و بینراو)دا.
بۆیه خواى گه‌وره له قورئاندا له‌له‌گه‌ڵ زاتى خۆیدا باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
شهد الله أنه لا إله إلا هو والملائكة وأولوا العلم قائما بالقسط (11).
هه‌روه‌ها له شوێنێكى تردا ده‌فه‌رموێت:
يرفع الله الذين آمنوا منكم والذين أوتوا العلم درجات (12).
قورئان به ڕاشكاوى باس له‌وه ده‌كات كه جیاوازى یه‌كى ته‌واو هه‌یه له نێوان زانا و نه‌زاندا، بۆیه ده‌فه‌رموێت:
هل يستوى الذين يعلمون والذين لا يعلمون إنما يتذكر أولوا الألباب (13).
له به‌رئه‌وه‌ى كه زانایان له هه‌موو كه‌سێك نزیكترن له ڕاستى یه‌وه, و له ڕاستى یه‌كانى قورئانه‌وه و لایه‌نه زانستى یه‌كانى شاره‌زان بۆیه له هه‌موو كه‌سێك زیاتر له په‌روه‌ردگار ده‌ترسن: إنما يخشى اللهَ من عبادِه العلماءُ (14 ).
ئه‌گه‌ر سه‌یرى فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بكه‌ین ده‌بینین كه زۆر باس له زانین و زانست ده‌كات و موسوڵمان هه‌ڵده‌نێت بۆ فێربوونى زانست و زانیارى له هه‌ر كوێیه‌ك بێت ( أطلبوا العلم ولوا في الصين)(15) بۆچى؟! چونكه فێربونى زانست فه‌رزه, بۆیه كاته‌كانى خۆ خه‌ریك كردنى زانایه‌ك له تاقیگه‌یه‌كدا بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕاستى یه زانستى یه‌كان و خزمه‌ت كردنى مرۆڤه‌كان، یاخود له كتێبخانه‌دا بۆ فێربوون و تێگه‌یشتن له ڕاستى یه‌كان، به په‌رستش ( عبادة ) بۆى ده‌نوسرێت, به‌ڵكو له‌وه زیاتر ده‌گاته پله‌ى (جهاد) له پێناوى خوادا، له‌وه‌ش زیاتر؛ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت:
(يوزن يوم القيامة مداد العلما‌ء بدم الشهداء فيرجح مداد العلما‌ء على دم الشهداء ),
له ڕۆژى دوایى دا پێنووس و مه‌ره‌كه‌بى زانایان هاوسه‌نگى خوێنى شه‌هیدانه و هه‌ندێ جار قورستریشه له خوێنى شه‌هیدان.
په‌راوێزه‌كان:
(1) سووره‌تى ( البقرة ) ئایه‌تى (38).
(2) سووره‌تى ( البقرة ) ئایه‌تى (31).
(3) سووره‌تى ( المائدة ) ئایه‌تى (31).
(4) پێشه‌كى كتێبى سارتون: تڕریخ العلم.
(5) سووره‌تى ( فصلت ) ئایه‌تى (53).
(6) سووره‌تى ( الإسرا‌ء ) ئایه‌تى (85).
(7) سووره‌تى ( طه ) ئایه‌تى (114).
(8) سووره‌تى ( غافر ) ئایه‌تى (82-85).
(9) ئینجیلى مه‌تتا: 5.
(10) سووره‌تى ( الجمعة ) ئایه‌تى (2).
(11) سووره‌تى (آل عمران) ئایه‌تى (18).
(12) سووره‌تى ( المجادلة ) ئایه‌تى (11).
(13) سووره‌تى (الزمر) ئایه‌تى (9).
(14) سووره‌تى ( الفاطر ) ئایه‌تى (28).
(15) " البيهقي " و "ابن عدي " ڕیوایه‌تیان كردووه.
سه‌رچاوه:
ئه‌م باسه له كتێبى ( تطور الفكر العلمي عند المسلمين )ى پڕۆفیسۆر دكتۆر ( محمد الصادق عفيفي ) به كه‌مێك ده‌ستكارى یه‌وه وه‌رگیراوه.

