سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئەو ئاژەڵەی دڕندەی کێوی پەلاماری دابێت و لێی خواردبێت... لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن /نووسینگهی تهفسیر ///ئاشکرایە چڕنوکی دڕندە (ھەروەھا کەڵبە و لیکی زۆربەی دڕندەکان) پڕیەتی لە میکرۆب، بۆیە کاتێک دەیکات بە لەشی ئاژەڵێکی تردا، ئەو میکرۆبانە دەگوێزرێنەوە بۆ خوێنەکەی و پاشان ئاژەڵەکە بەھێواشی مرداردەبێتەوە، بەمجۆرەش لاشەی ئاژەڵە مردارەوەبووەکە دەبێتە کانگایەکی میکرۆب و زیندەوەرە زۆر وردە زیانبەخشەکان. ئەمە جگە لەو حاڵەتەی : مەگەر فریای چەقۆ کەوتبن.
ئەگەر ئاژەڵێک توشی یەکێک لەو حاڵەتانەی پێشوو بوو، بەڵام ھێشتا مردارنەبووبووەوە و پێش مرداربوونەوەکەی سەربڕدرا ئەوا لاشەکەی لەو ماددەیە ڕزگاری دەبێت کە دەبێتەھۆی گوێزرانەوەی میکرۆب بۆی، ئەویش خوێنە... چونکە خوێن ئەو شلە زیندەگییە گرنگەیە لە لەشی ھەر زیندەوەرێکدا کە لەتوانایدایە بەرگری ملیۆنان میکرۆب و مشەخۆر (گفیلیات) بکات، بەوەی کە خڕۆکەی سپی و دژە تەنەکانی تێدایە، مادام ئەو زیندەوەرە زیندوو بێت و لە پلەی گەرمی سروشتیدا بێت، بەڵام کاتێک ئاژەڵەکە مرداربووەوە و خوێنیش لە سوڕانەوە وەستا، ئەودەمە میکرۆبەکان بەبێ بەرگری دەمێننەوە، بۆیە باشترین ڕێگا لەم کاتەدا دەرکردنی خوێنەکەیە لە لەش لە زووترین کاتی گونجاودا.
شایانی باسە کاتێک کە ئاژەڵ سەردەبڕدرێت و خوێنەکەی بە تەواوی لە لاشەی دەردەچێت، ماسولکەکانی ئاژەڵەکە کرژ دەبن و ڕادەی ترشێتی نێو گۆشتەکە زیاددەکات و PH کەم دەبێتەوە، ئەمەش وادەکات ئەگەر پێشتریش میکرۆب (بەکتریا) لە گۆشتەکەدا ھەبووبێت (بۆنموونە ئەگەر ئاژەڵەکە نەخۆش بووبێت) ئەو بەکتریایانە لەناو بچن.

